ساڵی 1968 لە شاری #بانە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوە، لە ساڵی 1980وە پێشمەرگەی #حزبی دیموکراتی کوردستان# بوە تا ساڵی 1996ی زایینی. لە 1997ەوە لە وڵاتی ئوسترالیا نیشتەجێیە. یەکێک لە و کەسانەبوە کە گۆڤاری #هەوار# یان لە ئوسترالیا دەرکرد و 12 ژمارەی لێبڵاوکرایەوە. نزیک بە دووساڵ بەڕێوەبەر و پێشکەشکاری #ڕادیۆی کوردی# باشوری ئوسترالیا بوە. ساڵی 2009 بەکالۆریۆسی لە پێوەندییە نێونەتەوەییەکان لە زانکۆی ساوس ئەوسترالیا تەواوکرد. ئێستا بە خوێندنی ماستەر لە هەمان بوارەوە خەریکە.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 5,549 car bînrawe