حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە. بەپێی هەندێک سەرچاوە لە هەڵەبجە لەدایکبووە و بنەماڵەکەیان لە هەڵەبجەوە هاتووەتە سلێمانی.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئەندازیاری دەرچوو، ماوەی دوو ساڵ زیندانی کراو لە خوێندن دابڕا.
کە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان مۆڵەتی رەسمی پێدرا، مامۆستا حیلمی بوو بە کادیرێکی گرنگی رۆژنامەی خەبات و لەم بوارەدا خزمەتێکی زۆری حزبەکەی خۆی کرد، لەگەڵ دەستپێکردنی
شۆڕشی ئەیلولشۆڕشی ئەیلول-دا بوو بە پێشمەرگە و لە
گەرمیانگەرمیان و
هەڵەبجەهەڵەبجە و
هەورامانهەورامان-دا گەلێ لێپرسراوێتی حزبی وەرگرت.
ناوەراستی شەستەکانی سەدەی رابردوو، لەناو باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیو ساڵی 1968یش بوو بەخاوەن ئیمتیاز و سەرپەرشتیاری رۆژنامەی (النور).
لە ناوەراستی حەفتاکاندا کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی تەواوکرد.
ئەم رووناکبیرە کوردپەروەرە هەمیشە لە سەنگەری میللەتدا بووە و لە بوارەکانی رۆژنامەگەریی و نووسین و رۆشنبیرکردندا خزمەتێکی گەورەی پێشکەشی گەلەکەی کردووە.
مامۆستا حیلمی شەوی 5/4 تەمموزی ساڵی 1998 بە نەخۆشییەکی کتوپڕ لە بەغدا کۆچیدوایی کردو رۆژی دواتر لە رێورەسمێکی شکۆداردا لە
گردی سەیوانگردی سەیوان-ی شاری سلێمانی ئەسپەردەی خاک کرا.
[1]