شەهید ئارام
شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام، ساڵی 1947 لەگەڕەکی (
حاجی حانحاجی حان)ی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی
ماوەتماوەت و
چوارتاچوارتا تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لەسلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی 1964 لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک رەتکراوەتەوە بۆ کۆلیژی بازرگانی و ساڵی 1971 خوێندنی تەواوکردووە.
ساڵی 1970 چۆتە ریزی ئەڵقە رۆشنبیرییەکانی
کۆمەڵەکۆمەڵەی مارکسی لنینی کوردستان-ەوە.

ئاهەنگی هاوسەرگیریی ئارام و لیدیای هاوسەری
شەهید ئارام یەکێک بووە لەرۆژنامەنووسانی ئەو سەردەمە و ماوەیەکی زۆر لە رۆژنامەی (
هاوکاریهاوکاری)دا گۆشەی (هەرجارەی باسێک)ی ئامادە کردووە، جگە لە چەندین وتارو بابەتی تر.
ساڵی 1976 و دوای زیندانی کردنی سەرکردایەتی ئەو کاتەی کۆمەڵە، بانگەشە و بەیانکردنی پرۆگرامی کۆمەڵەی گرتۆتە ئەستۆ و هەر لەساڵی 1976دا لەلایەن کۆمیتەی سەرکردایەتی هەرێمەوە هەڵبژێردراوە بە سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.
ساڵی1977 لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی ی.ن.ک هەڵبژێردراوە بەئەندامی م.س (ی.ن.ک) و هەتا رۆژی شەهید بوونی بە پلەی سکرتێر لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی رەنجدەران-دا لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا خەباتیکردووە.
ئێوارەی رۆژی
31-01-197831-01-1978 لە گوندی (
تەنگیسەرتەنگیسەر)ی ناوچەی
قەرەداغقەرەداغ بەدەستی خۆفرۆشان شەهید کرا.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!