ژیاننامە
نووسەری خاوەن هەڵوێست و ڕووناکبیری ناسراوی کورد شەهید عەبدولخالق مەعروف، یەکەمین ڕۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1935 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری
هەولێرهەولێر لەدایک بوو.
پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی، ساڵی 1958 بۆ درێژەدان بەخوێندن لە زانکۆی ئەزهەر چۆتە قاهیرە.
چالاکی
عەبدولخالق مەعروف هەر لەتافی لاوێتییەوە خولیای خوێندنەوە و خۆ ڕۆشنبیر کردن بووەو لە ناوچەکەی خۆیدا وەک خوێندەوارێکی هاوچەرخ ناوی دەرکردبوو.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە
شۆڕشی ئەیلولشۆڕشی ئەیلولەوە کردووەو بەوپەڕی توانا فیکری و ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی خۆیەوە لەخزمەتی شۆڕش دا بووە.
ئەم پیاوە هەڵکەوتووە، جگە لەوەی کە پێشمەرگەیەکی ڕووناکبیرو نووسەرێکی بەتوانابووە شارەزاییەکی زۆریشی لە ئەلەکتریک دا هەبوو، ئەم تواناو بەهرەیەشی تەرخان کرد بۆ خزمەتی گەلەکەیی و لە سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێی خەڵکی کوردستاندا دەزگای ڕادیۆی (
دەنگی گەلی کوردستاندەنگی گەلی کوردستان) ی دامەزراند.
عەبدولخالق مەعروفی نووسەر و ڕووناکبیر و نیشتمانپەروەر، شەخسییەتێکی کۆمەڵایەتی هێندە خۆشەویست بوو کە لە سەرتاسەری کوردستاندا و بەتایبەت لەناو ئەدیبان و نووسەران و هێزە سیاسییە پێشکەوتن خوازەکاندا بەڕێزەوە ناوی ئەبرا.
بڵاوکراوەکان
ئەم خەمخۆرەی کورد و کوردایەتی لەگەڵێ بواری ئەدەب و فیکر و زانستدا هەوڵی پێشخستنی کۆمەڵی کوردەواری داوە و لە ساڵی 1977ەوە تا ساڵی 1985 پێنج بەرهەمی گرنگی بەپەڕتووکخانەی کورد بەخشی، لەوانە پەڕتووکی (
تەکنیکارتەکنیکار) کەساڵی 1980 چاپکراوە و پەڕتووکی (
ئادەمیزاد لە کۆمەڵی کوردەواریدائادەمیزاد لە کۆمەڵی کوردەواریدا) .
سەبارەت بە بابەتە زانستییەکانی فیزیا و ئەلەکتریکیش ساڵی 1979 نامیلکەیەکی بە زمانی عەرەبی بەچاپ گەیاند و پەڕتووکێکی تریشی دەربارەی (ترانزستۆر) بەدەست نووسی ماوەتەوە.
شەهید عەبدولخالق مەعروف ڕۆژی
10-04-198510-04-1985 بەدەستێکی چەپەڵی تیرۆریست لە شاری هەولێر شەهید کرا.