הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,421
תמונות 105,714
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,493
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
عەلائەدین سەجادی
קבוצה: ביוגרפיה | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter1
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link4
פריט דירוג
9 הצבעה 4
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû6
English4
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەلائەدین سەجادی

عەلائەدین سەجادی
ناوی تەواوی (عەلادین نەجمەدین عیسامەدین) ە و لە بنەماڵەی ناوداری (سجادی) یە، ساڵی (1907) هاتۆتە دنیاوە لەخێزانێکی ئایینیدا گەورە بووە.
ساڵی (1927) بۆ خوێندن هاتووەتە شاری #سلێمانی# و لە مزگەوتی شێخ جەلال و مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسوڵ بەفەقێیەتی دامەزراوە، ساڵی (1938) مۆڵەتی مەلایەتی لای مامۆستا شێخ بابەعەلی تەکیەیی وەرگرتووە و چووە بۆ بەغداو لە مزگەوتی نەعیمە خاتوون لەمەیدان بووە بەپێشنوێژ و دانیشتن و کاری ڕۆژانەی لەو مزگەوتەدا بووە، لە بەغدایش لای مامۆستایان شێخ ئەمجەد زەهاوی و شێخ محەمەد قزڵجی بەهەندێک لەزانستە ئیسلامییەکاندا چووەتەوە، لە ساڵی (1939) دا چووەتە مەیدانی ڕۆژنامەنووسی و لە ساڵی (1941) دا بووە بەبەڕێوەبەری گۆڤاری (گەلاوێژ) و وردەوردە گەشەی پێکردووە تا داخستنی لە (1949) دا.
لە ساڵی (1948) دا پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی کانون، گۆڤاری (نزار) ی بە عەرەبی و کوردی دەرکردووە کە گۆڤارێکی نیشتمانپەروەری سیاسی بووە، پاش شۆڕشی پیرۆزی 14ی تەمموزو تا ساڵی (1974) مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبی کوردی بووە لەکۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا، هەر لە ساڵی (1974) دا کراوە بەئەمینداری گشتی ئەوقاف و (3) ساڵ لەو کارەدا ماوەتەوە، ساڵانی پاشەوەی بەخانەنشینی و خزمەتی ئەدەبەوە بەڕێ کردووە، 13-12-1984 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە شاری بەغدا لەنزیک شێخ عەبدوڕەحمان ئەبولوافی نەقشبەندی و شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەخاک سپێردراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلائەدین سەجادی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0011.JPG=KTML_Photo_End=
لە و پەرتووکەی (دلێر عەلادین سجادی) کە بەناوی (یادی سجادی) لە ساڵی (1987) وەک وەفایەک بەئەدەبی کوردی و بەباوکی دەریکردووە، لەو بابەتە بەپێزانەی کەڵک وەربگرم.
ساڵی (1984) ساڵی پرسە و ماتەم بوو، چونکە لەو ساڵەدا هەندێک ئەدیب و نووسەر و ڕۆشنبیری وەک (ئەمین میرزا کەریم، تۆفیق وەهبی، جگەر خوێن، حسێن خانەقا، خاڵە ڕەجەب، حەبیب عەلی میرانی، تاهیر سادق، عەلادین سەجادی و محەمەد فیدا) کۆچی دواییان کرد و هەریەکەیان بە جۆرێک خزمەتی میللەتەکەمانیان کردووە، لەناو ئەم ناوانەدا مامۆستا (عەلادین نەجمەدین سەجادی) چل ساڵە پتر ژیانی خۆی لەپێناوی زیندووکردنەوەی کەلەپوورو نووسینەوەی مێژووی ئەدەبماندا بەخت کردووە، ئەو سەردەمەی مامۆستا سەجادی چووەتە بەغداو بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیری کوردی سەری هەڵداوە (کوردی و #مەریوان#ی) دوانزدە پەرتووکیان چاپ کردووە، لاوانی کوردیش (یادگار و دیاری) یان بڵاوکردووەتەوە (یانەی سەرکەوتن) یش لە چالاکیدا بوو، (ژیان) لە سلێمانی و (ڕووناکی) لە#هەولێر# دەردەچوون، سەجادی پەیوەندی لەگەڵ ڕووناکبیرانی ئەو سەردەمەدا پەیدا کردووە و ئەوانیش کاریان تێکردووە، لەدوا مانگی ساڵی (1939) دا گۆڤاری (گەلاوێژ) لە بەغدا هەڵهات و تیشکی پڕ شەوقی چیاو هەردو دۆڵەکانی کوردستانی ڕووناک کردەوە مامۆستا سەجادی ئاشنایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەم گۆڤارەدا هەبوو. لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەری گۆڤارەکە لە بەغدا نەما، کاروباری گەلاوێژ خرایە ئەستۆی سەجادی و هەر خۆی کەرەستەی بۆ کۆ دەکردەوە و لەچاپخانەدا سەرپەرشتی دەکرد و پیتاک و ئابوونەشی بۆ دابین دەکرد، سەجادی لە ساڵی (1948) دا شانبەشانی گەلاوێژ گۆڤارێکی نیو مانگی ڕامیاری بەناوی (نزار) ەوە بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، پاش ئەوەی بیست و دوو ژمارە لەو گۆڤارە دەرچوو، کاربەدەستان (گەلاوێژ) و (نزار) یان لە ساڵی (1949) دا داخست، پاش ئەوە مامۆستا دەستی دایە پەرتووک نووسین، ئەوەبوو لە ساڵی (1952) دا (مێژووی ئەدەبی کوردی) بەقەوارەی (652) لاپەڕە پێشکەش کردین کە تیایدا وتویەتی (خۆم گەلێ بەبەختیار ئەزانم کە خوا یارمەتیی دام و توانیم لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەکۆششی فیکر و ماڵی خۆم، ئەم پەرتووکە کە مێژووی ئەدەبی کوردییە یا بەواتایەکی فراوانتر (دائرە المعارف) ی کوردییە، بێنمە بەرهەم و پێشکەشی بکەم) لە دواییدا دەڵێتSadهێنام ئەدەبی کوردیم کرد بەکۆشکێک و بەدنیایەک بەڵام نەک کۆشکێکی داروپەردوو، چونکە ئەو جۆرە کۆشکانە لەبەر پلاری گەرمای هەتاوی هاوینداو سەرمای بەفری زستاندا خۆیان ناگرن، کردم بەکۆشکێک نە باکی بەکڵپە و بڵێسەی هەتاوو هاوین بێ، نەبەتۆف و کڕێوەی بۆرانی زستان) .
کاتێکیش بەدرێژایی سی و پێنج ساڵ کە ئیمامی مزگەوت بووە، هەموو ڕۆژێک نێوان نوێژانی مەغریب و عیشا لە مزگەوتە بچکۆلانەکەیدا ئەدیب و ڕۆشنبیرو ناسیاوانی لەدەوری کۆ ئەبوونەوە و دەست ئەکرا بەگفتوگۆو نوکتە و قسەی خۆش. بۆیەش ئەو هەلەی لەدەس نەداوە و ئەو قسەخۆش و نەستەقانەی کە بەدڵی بووبێت تۆماری کردوون و سەرلەنوێ دایڕشتوونەتەوە، ئەوەبوو لە ساڵی (1957) ەوە تا ساڵی (1983) هەشت بەرگە پەرتووکی بەناوی (ڕشتەی مرواری) یەوە لێ چاپکردن، کە بوو بەجۆرە ئەدەبێکی زیندووی میللەتەکەمان. لە ساڵی (1953) یشدا سیپارەیەکی ناوی کوڕ و کچی کوردی پێشکەش باوک و دایکان کرد، لەناوەڕاستی پەنجاکاندا گەشتێکی (1816) کیلۆ مەتری بەناو کوردستاندا کرد و ئەم گەشتنامەیەی کردە پەرتووکێکی سەربەخۆ، کە شۆڕشی چواردەی تەمموزی (1958) بەرپابوو، هات شۆڕشەکانی بەدرخان و سمکۆو حەمەپاشای ڕەواندزو شێخ مەحمودی لە پەرتووکێکدا بۆ لەچاپداین و هەڵوێستی کوردی بەرانبەر کۆمار دەربڕی. هەروەها لەفۆلکلۆری کوردیشەوە سێ چیرۆکی لە پەرتووکی (هەمیشە بەهار) دا لە ساڵی (1960) لەچاپ داو دەربارەی زمانیش لە ساڵی (1962) دا پەرتووکی (دەستوور و فەرهەنگی کوردی) بڵاوکردەوە، لە ساڵی (1969) دا خوالێخۆشبوو لایەکی لەڕەخنەی ئەدەبی کوردی کردەوە بەپەرتووکی (نرخ شناسی) ئەو کەلەبەرەشی پڕکردەوە، پاش ئەوە بەدە ساڵ جوانکاریەکانی ناو ئەدەبی کوردی لە پەرتووکی (خۆشخوانی) دا خستییە بەردەست و دەربارەی ئەم دوو پەرتووکە دەڵێت (هێنام ڕستەی خۆشخوانیم کرد بەوشەیەک و کردم بەناو بۆ ئەم پەرتووکە کە قسە لەڕەوانبێژییەوە دەکات، وەکوو لەکاتی خۆشیدا ڕستەی نرخ شناسیم کرد بەناو بۆ ئەو پەرتووکە کە باس لە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی دەکا!..
ئەگەر بەشێوەیەکی گشتی بڕوانینە بەرهەمەکانی دەبینین زۆربەی زۆریان دەربارەی ئەدەبی کوردین و هەندێکیشیان لەخانەی کەلەپوورو فۆلکلۆردا دادەنرێن و لە هەموو بەرهەمەکانیدا ئەمانەتی زانستی پاراستووە و هەموو سەرچاوەیەکی دیاری کردووە و لەنووسیندا شێوەیەکی نوێی گرتووەتەبەرو لە هەندێک بابەتە نووسیندا بەداهێنەر دەدرێتە قەڵەم.
(مستەفا نەریمان) لەچلەکەیدا دەڵێت: (لە و چل و دوو ساڵەی کە مامۆستا سەجادیم تیادا ناسیوە و تێکەڵاویم لەگەڵ پەیدا کردووە، خووڕەوشت و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی وەک نووکی قەڵەمەکەی خاوێن و بێگەرد بوو، لەپاشملە ناوی کەسی بەخراپە نەهێناوە و دڵی کەسیشی نەڕەنجاندووە) .
بە و هێزەوە لە ماوەی سی و یەک ساڵدا بیست و یەک پەرتووکی بەقەوارەی (5366) لاپەڕە چاپکردووە ئەمەش دەکاتە 4%ی پەرتووکی کوردی ئەو ماوەیە، هیچ نووسەرێکی کوردمان بەقەوارەی پەرتووک نەگەیشتووەتە ڕادەی خزمەتی ئەو جگە لەمامۆستای پایە بڵند (مەلا عەبدولکەریم مودەریس) کە بەسێ هەزار لاپەڕە کەوتووەتە ژووریەوە. سەڕەرای ئەو هەموو بەرهەمە چاپکراوانە، سەجادی چەند بەرهەمێکی حازرە چاپی بەجێ ماوە وەک (بەرگی نۆهەمی ڕشتەی مرواری) و (بەرگی دووەمی دەقەکانی ئەدەبی کوردی) و (پەرتووکی زیندەوەر) ، هەروەها ڕۆژانە بیرەوەری تایبەت بەخۆی یاداشت کردبوو. لەگەڵ ئەوانەشدا هەرگیز لەخۆبایی نەبووە و هەوڵی ئەوەشی داوە بەرهەمی پوختترمان پێشکەش بکات، ڕۆشنبیرو ئەدیب و نووسەر دەبێت لە ژیاننامە و خوڕەوشتەکانی کەڵک وەربگرن و بیکەنە مەشخەڵ لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیرییاندا، بەمە ڕۆحی مامۆستا شاد دەبێتەوە. هەرەوەک خۆی لەپێشەکی پەرتووکی (مێژووی ئەدەبی کوردی) دا دەڵێت:) دەمێ ساڵە، بگرە ئەوەتەی هۆشم کردووەتەوە، لەکانگای دڵەوە حەزم لە ئەدەب و ئەدەبیات کردووە، بەو بۆنەوە گەلێ جار خووم ئەدایە خوێندنەوەی ئەو شتانە کە ئاشنایەتیان بەئەدەبەوە هەیە، بەتایبەتیی هینەکانی ڕۆژهەڵات چ عەرەبی، چ فارسی، ئەمە بێجگە لە ئەدەبیاتی ڕۆژاوا – جۆش و خرۆشێکی ئەدامێ و ئەیخستمە عالەمێکی ترەوە، ماوەیەکی باش ئەمە ئیشم بوو، بەبێ ئەوە بچم بەلای بیروباوەڕێکی ت!.. ……) ، دواتر دەڵێت (ڕۆژێک شتێکم ئەخوێندەوە، کە لێبومەوە سەرلەنوێ لەدڵی خۆما وردم دەکردەوە، لەمەوە کتوپڕ ئەوە هات بەبیرما کە ئایە من چیم؟ ئینگلیز؟ نە و. عەرەبم ؟ نە و..بەڵکوو کوردم باشە کە کوردم دەبێت لەنەتەوەی کوردبم، کە لەنەتەوەی کورد بووم ئەمەی تێ گەیاندن، کە کورد ناوی لە لاپەڕەی ڕۆژگاردا هەیە و ئەمیش ئمێکە بۆ خۆی، زۆری پێ نەچوو لەو زەریایی خەیاڵە کەوتمە سەر ئەوە کە میللەت مادام میللەت بوو، بێگومان دەبێت زمان و ئەدەبیات و تاریخی (مێژووی) ببێ، ئەگەر نەبێت بەهیچ ناژمێررێ و هیچ نی یە، لێرەدا سەرم لێ تێکچوو. تەماشای خۆم دەکەم هیچی تر نیم تەنیا کورد نەبێ، تەماشای بارەکەی تری دەکەم سەیر دەکەم تەنیا کورد نەبێت هەموو شتێکی ت!.. کسپەیەک لەدڵمەوە هات، بەوە دڵی خۆم دایەوە کە نەتەوەی قەومێکم کە لەبەرە بەیانی مێژووە بەم زمانە کە من قسەی پێ دەکەم و پێی ئەنووسم قسە دەکەن و هیچ کۆسپێک لای نەداون لە ڕێگەی خۆیان، بەتایبەتیی کە ئەمیر شەرەفخانی بتلیسی لە (1005) ی هیجری و (امین زەکی بەگ) لە (1936) ی میلادی، مێژوویان بۆ قەومەکەم نووسیوە، بست بست گەشکەم دەکرد و هیوام بەخۆم و بەقەومەکەم تازەتر ئەبوەوە …)
مومتاز حەیدەری لەچلەی ماتەمینی مامۆستای نەمردا دەڵێت: (مردوو لنگی درێژ دەبێتەوە) ئەوەتا بەر لەساڵ و نیوێک وتارێکم لەخولی دووەمی ژمارەی (12) ی نووسەری کورد لەژێر ناوی (مامۆستا سەجادی، خەرمان بەرەکەت) دا نووسی، داوای ئەوەم کرد تا مامۆستا سەجادی لە ژیانە میهرەجانێکی ئەدەبی گەورەی ڕێزگرتنی بۆ ساز بکرێ، بەڵام بەداخەوە زۆریش بەداخەوە، بەتاقە دێڕێکیش پێشوازی پێشنیارەکە نەکرا …!.. ئێستاکەش وا ڕۆڕۆی بۆ دەکەین، فرمێسکی بۆ دەڕێژین، ئەرێ تاکەی، زیندووکوژەی مردوو پەرست بین!..)
مامۆستا (هەژار موکریانی) لە وتارێکیدا بۆ کۆچی سەجادی نووسیوێتی (ڕۆژێک سەیری دوکانێکی بەغدام دەکرد، چەقەڵێکی مۆمیایی کراوی لێدانرابوو، لەژێر قاچییەوە لێی نووسرابوو (بیست و پێنج دیناری تەواو) من سەری زمانی خۆم گەست، هات بەدڵما، هەیار!.. ئەم مام چەقەڵە موحتەرەمە ئاخۆ دەبێت بەزیندوویی سەر شاعیر، نووسەر، هونەرمەندێکی کورد بوبێ لە ژیانیدا لەبرسان و لەترسان ئۆقرەی نەبوبێ و ئێستاکێ لاشەی مۆمیایی بەم دەردو مەخسەرە چوبێ؟ کێ دەزانێت ؟ هەزار دانە بەزیندوویی فلسێ ناژی) ، هەژار درێژەی بەوتارەکەی دەدا و باسی چەند ڕۆشنبیرێکی کورد دەکات (مەلا مارفی کۆکەیی) ئەگەر بێژم لەبرسا مرد ڕەنگە باوەڕم پێنەکەن، چونکە ئەو دەم نانی وشک زۆر هەرزان بووە... قانیع هەتا مرد نان و دۆی خۆی لەپەنایەک نەدی... فایەق بێکەس کە چریکەی گوێی دوژمنانی کەڕ دەکرد، دوو لێفەی لەماڵدا نەبوو کە خۆی و منداڵەکانی پێداپۆشێ بەقەرزداری عارەق بەقەرزداری مرد.... گۆران ئەو ئەستێرە گەشەی ئاسمانی ئەدەبیاتی کورد، بۆ دابینبوونی بژێوی دەگاتە یافای فەڵەستین وتاربێژی ڕادیۆی (شەرقی ئەدنا) بێ... جگەرخوێن پەنجا ساڵ پتر بۆ شیعرو چیرۆکی کوردی چەوسایەوە لەجیاتی نان خوێنی جگەری خۆی دەخوارد، چەند لە کوردستان ژیاو من دەمناسی گەسکلێدەری کۆڵانان لەو تێرتربوون، کەس ئیرەیی پێ نەدەبرد، ئەوانە لە ژیان ئاوابوون لەپاش مردنیان چاوا بوون ؟)
بەداخەوە ئێستا کە مردوپەرستیشمان نەماوە ئەوا (23) ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای هەمیشەزیندوودا تێدەپەڕێت کەس لەپەڕەی ڕۆژنامەیەکدا ساڵیادی کۆچی دوایی نەکردووە، یان بابەتێکی دەستنووسی نەکرا بەپەرتووک بۆ؟ لەم (23) ساڵەدا تەنیا لەژمارە (28) ی گۆڤاری (ڕۆڤار) کە تایبەتە بەدامەزرێنێک یادی کردووەتەوە، بەڵام دەرچوونی ژمارەکەی هاوکات نی یە لەگەڵ ساڵی کۆچی دواییەکەی، گۆڤارەکە 25-02-2004 دەرچووە، واتە 25/2 بەڵام، مامۆستا 13/12 کۆچی دوایی کردووە، من لەلایەن خۆمەوە زۆرزۆر دەست خۆشی لەکارمەندانی ئەو گۆڤارە دەکەم کە گۆڤارەکە سەر بەچاپ و پەخشی سەردەمە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەرچەندە مامۆستا لەسەر بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری دەستەی دەزگای میری مامۆستایان لەگەڵ دەستەیەک لاوان و قوتابییاندا ڕاپێچی بەندیخانە کردەوە، هەر لەو سەردەمەدا کوڕێکی بەناوی (دانا) شەهید کراوە، وابزانم ساڵی شەهیدکردنەکەی (1982-1983) بووە. هەتا لە ژیاندا مابوو قسەی جوانی کردبوو، یەکێک لەو قسە بەنرخانەی ئەوەیە وتبوی (ئەگەر خۆت سەری خۆت نەخورێنی، کەس بۆت ناخورێنێ) ئەگەر بەڕێز (دلێر) ی کوڕی پەرتووکی (یادی سجادی) کەپێکهاتووە لە کۆمەڵێک وتارو شیعر لەیادەکەیدا خوێنراونەتەوە یان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە، نەکردایە بەپەرتووک لەوە نەدەچوو کەس ئەو ئەرکەی بخستایەتە سەرشانی، زۆربەی شانۆکار و هونەرمەندان سوودێکی زۆریان لە (ڕشتەی مرواری) کردووە، کردویانە بەنواندن و دراما کەچی کەس لەوانە شتێکی بۆ نەنووسیوە وەک وەفایەک، دەبێت بە بەوەفایان و نووسەران ئەو دەستنووسانەی کە مامۆستا مەرگ ڕێگەی پێنەدا بیکات بەپەرتووک، بیکەن بەپەرتووک یان زۆربەی پەرتووکەکانی لەبازاڕدا یان لە پەرتووکخانە ئەهلییەکاندا نەماون یان کە کەم بوونەتەوە لەچاپی بدەنەوە بۆی، نەفەوتێن و پەرتووکخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند بێت و گەنجانی ئەمڕۆش بتوانن سوودی لێوەربگرن.
ئەمەش ناوی پەرتووکەکانی و ساڵی دانانیانن:-
1. مێژووی ئەدەبی کوردی، (1952) و (چاپی دووەم 1971) .
2. ناوی کوردی، (1953) .
3. #ڕشتەی مرواری#، بەرگی یەکەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلائەدین سەجادی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0012.JPG=KTML_Photo_End=
4. ڕشتەی مرواری، بەرگی دووەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
5. ڕشتەی مرواری، بەرگی سێیەم، (1958) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
6. ڕشتەی مرواری، بەرگی چوارەم، (1968) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
7. ڕشتەی مرواری، بەرگی پێنجەم، (1972) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
8. ڕشتەی مرواری، بەرگی شەشەم، (1979) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
9. ڕشتەی مرواری، بەرگی حەوتەم، (1980) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
10. ڕشتەی مرواری، بەرگی هەشتەم، (1983) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
11. گەشتێک لە کوردستاندا، (1956) .
12. شۆڕشەکانی کورد (1959) و (چاپی دووەم 2005) .
13. هەمیشە بەهار (1960) .
14. دەستوور و فەرهەنگی زمانی کوردی، (1961) .
15. ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی، (1968) .
16. نرخ شناسی، (1970) .
17. دوو چامەکەی نالی و سالم، (1973) .
18. کوردەواری، (1974) .
19. دەقەکانی ئەدەبی کوردی (1978) .
20. خۆشخوانی، (1978) .
وە دوو نامیلکەی دەرکردووە، یەکەمیان بۆ یادی شاعیری پایەبەرز (پیرەمێرد) کە بەناوی (یادی پیرەمێرد) ەوە لە ساڵی (1951) دەری کردووە کە (112) لاپەڕەیە، دووەمیان بۆ یادی مێژوونووسی پایەبەرز (#محەمەد ئەمین زەکی# بەگ) کە بەناوی (یادی کۆچی محەمەد ئەمین زەکی) ەوە لە ساڵی (1948) دا دەری کردووە کە (80) لاپەڕەیە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 219,771
HashTag
קבצים הקשורים: 16
פריטים המקושרים: 46
ביוגרפיה
הספרייה
מאמרים
מסמכי מפלגות כורדיות
תאריכים ואירועים
4. 1915
5. 1939
6. 1945
7. 1952
תמונה ותיאור
קבוצה: ביוגרפיה
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Date of Birth: 00-00-1907
Date of Death: 13-12-1984 (77 שנה)
No specified T3 82: Sulaimaniyah
No specified T3 85: דרום כורדיסטן
אומה: כורדי
אנשים מקלידים: פעיל פוליטי
אנשים מקלידים: דתי
אנשים מקלידים: סופר
מין: גבר
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 15-12-2008
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان عەلی ) על: 14-12-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 219,771
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.122 KB 30-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,421
תמונות 105,714
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,493
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.422 2!