ساڵی 1914 لەشاری
سلێمانیسلێمانی لەدایک بووەو هەر لەوێش خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی و کۆلیژی حقوقی لە بەغدا تەواو کردووە. لەژیانی وەزیفیدا وەک بەڕێوەبەری ناحیە و قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی تا ساڵی 1963 خزمەتی کردووە. ساڵی 1933 کراوە بە کارگێڕی قوتابخانەی زانستی لەسلێمانی. ساڵی 1934 سکرتێر و جێگری سەرۆکی نووسینی گۆڤاری (
دیاری لاواندیاری لاوان) بوو. ساڵی 1970 لە
یەکێتی نووسەرانی کوردیەکێتی نووسەرانی کورددا بوو بە جێگری سەرۆک. ساڵی 1971 بوو بە ئەندامی (
کۆڕی زانیاری کوردکۆڕی زانیاری کورد). کۆتایی ساڵی 1977 کرا بەجێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یاسادانانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی. لە
15-11-198015-11-1980 خانەنشین کرا. ساڵی 1988 بەشداری لەو کۆڕە سێ ڕۆژییەی حکومەتی بەغدا کرد کە مانگی ئازار لە شاری
هەولێرهەولێر سازی کرد و لەوێ داوای کرد حکومەت لەگەڵ شۆڕشگێڕانی کورددا ڕێک بکەوێ و جوتیارە ڕاگوێزراوەکان بگێڕێتەوە شوێنی خۆیان. لەسەر ئەم هەڵوێست و پێشنیارانە نزیکەی دوو هەفتە پاش ئەوە لە سلێمانی گیرا و بێ سەروشوێن کرا. خوالێخۆشبوو شاکیر فەتاح (104) بابەتی بیانی کردۆتە کوردی و (31) بابەتی بەکوردی و عەرەبی نووسیوە و زیاتر لە (150) وتاری لەرۆژنامە و گۆڤارە کوردی و عەرەبییەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
[1]
ناوی تەواوی (شاکر فەتاح ئەحمەد) ە، ساڵی 1914 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای خوێندنی لە حوجرە بووە، دواتر چووەتە قوتابخانە و قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و بەغدا تەواو کردووە و ساڵی 1936 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی حقوقی لەزانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و عیراق وەک بەرێوەبەری ناحیە و قائیمقام خزمەتی کردووە، ساڵی 1933 کارگێری قوتابخانەی زانستی بووە لە سلێمانی، ساڵی 1934 سکرتێر و جێگری سەرۆکی نووسینی گۆڤاری (دیاری لاوان دیاری لاوان) بووە، ساڵی 1970 بووەتە جێگری سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد، ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی کۆری زانیاری کورد، کۆتایی ساڵی 1977 بووەتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یاسا دانانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی، لە 1980/11/15 خانەنشین بووە، مامۆستا شاکر فەتاح سەرباری خزمەتە ئیدارییەکانی بەشێکی زۆری ژیانی بۆ خزمەتی ئەدەب و کەلتوور تەرخانکرد و هەر لەسییەکانەوە بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردەوە و وەک نوسەرو ڕۆژنامە نووسێک لەرێی قەڵەمەکەیەوە خزمەتی زۆری کرد و خاوەنی سەدان وتارە بەزمانەکانی کوردی و عەرەبی، وەک نوسەرێکیش 64 کتێب و نامیلکەی چاپکراویشی هەیە کە نوسینی خۆین یاخود وەریگێڕاون، شاکر فەتاح ئەگەرچی ماوەیەک ئەندام و جێگری سەرۆکی دەزگا کارتۆنییەکەی مەجلیسی تەشریعی ڕژێمی بەغدا بوو، بەڵام بەهەڵوێستێکی بوێرانە و بەگیان و خوێنی خۆی ئەو لەکەیەی سڕیوەتەوە،
ئەویش بەوەی کە لەسەروبەندی ئەنفال و لە 11-13ی ئازاری 1988 ئەمیندارێتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان لەهەولێر چەند سیمنارێکی بەناوونیشانی (گەلی کورد لەویژدانی سەرۆک سەدام حسێن دا) ڕێکخستبوو، بەشدارانی ئەو سیمینارە بەشان و باڵای سەدام و دەستکەوتەکانی ڕژێمی بەعسدا بۆ کورد هەڵیان دابوو، بەڵام مامۆستا شاکر فەتاح بە پێچەوانەی ئەوانەوە قسەی کردبوو و بەرگری لە شۆڕش و گەل و نیشتمان و زمانەکەی کردبوو وتبووی ئەبێ حکومەتی عیراق گفتۆگۆ لەگەڵ هێزە کوردستانیەکان بکات و گەمارۆی سەربازی لەسەر شارو گوندەکان لاببات و بەندەکانی بەیاننامەی ئازار جێبەجێ بکات و زمانی کوردی بەپێی ئەو بەیاننامەیە کارا بکات، ئەو هەڵوێستە نیشتمانییەی ئامادەبوانی سەرسام و نیگەران کردبوو هەر لەتۆڵەی ئەوەدا دەزگا ئەمنیەکانی ڕژێنی بەعس شەوی 18 لەسەر19ی ئازاری 1988 لەماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیری دەکەن و دەیبەن بۆ ئەمنی هەولێرو پاش ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر لە
1988-6-271988-6-27 شەهیدی دەکەن و بە نوسراوێک وەک تێکدەر پێناسەی ئەکەن و داوای لە نەخۆشخانەی کۆماری هەولێر دەکەن کە بڕوانامەی وەفاتی بۆ دەربکەن، ئەمنی هەولێر تەرمەکەی تەسلیم بە کەسوکاری کاری ناکەنەوە و تائێستا گۆڕ ونە، درود بۆ گیانی پاکی مامۆستا شاکر فەتاحی نوسەرو ڕۆژنامەنووس و نیشتمانپەروەر.
[2]