پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,253
Kuvat 105,558
Kirjat 19,127
Liittyvät tiedostot 96,197
Video 1,299
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
جەمیل سائیب
Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS1
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Sijoitus Kohde
3 Äänestys 4
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English3
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska1
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەمیل سائیب

جەمیل سائیب
چیرۆکنووسی ناسراوی کورد، کاکینە یان جەمیل سائب کوڕی مەلا ئەحمەدی (سائب) ە.
(سائب) لەقەبێکە مەلا ئەحمەدی باوکی لە زەمانی عوسمانییەکاندا بۆ خۆی هەڵبژاردووە) کوڕی مەلا قادری قەرەداغی کوڕی مەلا حەسەنە (ئەم مەلا حەسەنە، هەندێ دەڵێن لە بنەچەدا خەڵکی دێی سەوسێنانی سەربە شارەدێی قەرەداغە) .‏
لە ڕۆژی 16ی‏ مانگی ئابی ساڵی 1887دا‏ لە شاری #سلێمانی# هاتووەتە دنیاوە. بەمنداڵی لە حوجرەی مەلا ئامینە (مەلا ئامینە کوێرێکی خوێندەواری بەزەبر و توانای ئەوسا بووە، حوجرەی هەبووە، هیچ کاتێ لە ‎ (30) ‏ منداڵ کەمتری لانەبووه.) قورئان و فارسیی خوێندووە. دوای ئەوە لە #هەڵەبجە# کە باوکی بە قازییەتی لەوێ بووە، لە حوجرەی مەلا ئەحمەدی تەکیەیی (سمایلنامە، ئەنشودەی #شێخ مارفی نۆدێ#، یۆسف و زولێخا و گوڵستانی شێخی سەعدی) ی خوێندووە. دوای ئەوە کە هاتوونەتە سلێمانی، دیسان لە حوجرەی مەلا عەزیزی زڵزڵەیی پەرتووکی فارسیی خوێندووه، ئینجا دەستی کردووە بەمەشقی خەتی درشتە، چونکە لەو کات و سەردەمەدا، منداڵ لە حوجرە قورئان و پەرتووکی فارسیی بە (متن) ەوە خوێندووە، کە نەختێک گەورە بوو ئەو پەرتووکانەی بەمەعناوە خوێندووە و لە دواییدا دەستی کردووە بەخەتی ڕێحانی، دوای ئەوەش مەشقی خەتی وردە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/692/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=جەمیل سائیب=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/692/0002.JPG=KTML_Photo_End=
جەمیل سائب دوای حوجرە چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی کە ئەوسا هەر یەکێک هەبوو لە سلێمانی و هەمووی سێ پۆل بوو. دوای ئەوە باوکی بوو بەقازیی (قەڵادزە) ئەمیش لەگەڵیدا چوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ جۆرە حوجرە و قوتابخانەیە لەوێ نەبوو، ساڵ و نیوێ دانیشت تا گەڕانەوە سلێمانی، ئەوسا لە مزگەوتەکەی هەمزاغای باپیری پیرەمێرد (شاعری بەناوبانگ حاجی تۆفیق، کە دەبێت بەخاڵی جەمیل سائب) دەستی کردەوە بەخوێندن، لەم کاتەدا تووشی نەخۆشییەکی قوورس بوو، ئەوەندە کاری لێ کرد، تادواڕۆژی ژیانی شەقڵەکەی پێوە دیاربوو (ئەوەبوو، تۆزێک بۆی ئەلەنگی) ، بەڵام ئەم پیاوە هەر کۆڵی نەدا، دیسان دەستی کردەوە بەخوێندنەوەی پەرتووکی فارسی و تورکی، تا باوکی کۆچی دواییی کرد، ئەوسا بەناچاری چووە ژێر باری فەرمانی میرییەوە وبووە بەکاتبی (وێرگو- باج) لە سلێمانی، تا عوسمانییەکان وڵاتیان بەجێ هێشت و ئینگلیزەکان دەستیان بەسەر کاروباری ئێراقدا گرت. ئەوسا ئەمیش چووە دائیرەی (خەزێنە) کە حیساباتی
ئێستایە و بوو بە کاتب.
لە ساڵەکانی1919 و1920 دا‏ کە ڕۆژنامەی پێشکەوتن لە سلێمانی دەردەچوو و نووسینی کوردیی بڵاودەکردەوە، ئەمیش لە نووسینەکانیدا بەشدار دەبوو.
لە ساڵی 1924 دا‏ دوای ئاوابوونی حوکمی شێخ مەحموودی (حەفید) کە دەزگای میری لە سلێمانی دانرایەوه، ڕۆژنامەی (ژیانەوە) دەرچوو کە ئەم سەرنووسەری بوو، بەڵام لە دواییدا لەبەر کاروباری میری وازی لە ڕۆژنامەکە هێنا، ئیتر لە (خەزێنە) دا مایەوە و ئەو کارگێڕی بوو، تا لە ساڵی 1949دا‏ خانەنشین کرا، دوای ئەوەش بەینێک بووەوە بەسەرنووسەری ڕۆژنامەی (ژین) کە هیی پیرەمێردی خاڵی بوو، تا لە پایزی ساڵی 1951دا‏ تووشی نەخۆشییەکی قوورس بوو، هێنایانە بەغدا، لە پاش ڕۆژێک واتا لە 31ی‏ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1951دا‏ فەرمانی یەزدانی بەجێ هێنا و تەرمەکەیان بردەوە سلێمانی، لەسەر تەوقەسەری گردەکەی (مامەیارە) لە تەنیشت پیرەمێردەوە نێژرا.
کاکینە دوای خۆی شەش کوڕ و دوو کچی بەجێ هێشت:
‎1-حەمە عەلی: کە ساڵی (1972) لە شاری بۆمبای لە هیندستان بەدەستێکی چەپەڵ کوژرا دوای ئەوەی گەیشتە پلەی (باڵیۆز-سەفیر) .
‎2-فەوزی: ئەفسەر بوو. لە دواییدا چووە (ئیدارە) وە و گەیشتە پلەی (متسرف) .
‎3-نەوزاد لە حقووق دەرچووە و بووە فەرمانبەر.
‎4-ئازاد: لە کشتوکاڵدا لەدەرەوە خوێندوویەتی و بووەتە فەرمانبەر.
‎5-بەهزاد: فڕۆکەوان بووە لە سوپادا.
‎ 6-شەهزاد: (پشتیوان ۔ محامی) بووە.
‎7-نەسرین: کچی گەورەی بووە.
‎8-ڕووناک: مامۆستای قوتابخانە بووە.
ئەم منداڵانەش بەری سێ ژنن، حەمە عەلی و فەوزی دایکیان یەکە.
نەسرینیش دایکی جیایە.
منداڵەکانی تریش دایکیان یەکە کە حەپسەخانە و لە بنەماڵەی عیرفانە لە سلێمانی
نازناوی جەمیل سائب (کاکینە) یە، کە ئەمەش حاجی تۆفیقی خاڵی لە ئەنجامی خۆشەویستیدا بەسەریا بڕیبوو کە بەواتای کاکی ئێمە دێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 283,278 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | لەخەوما
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 16-08-1887
ڕۆژی کۆچی دوایی: 13-10-1951 (64 ساڵ)
جۆری کەس: چیرۆکنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 283,278 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.248 KB 13-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.116 KB 13-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,253
Kuvat 105,558
Kirjat 19,127
Liittyvät tiedostot 96,197
Video 1,299
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.812 toinen!