لە (18- ئوکتوبەری ساڵی 1906) لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە خوێندنگاکانی (الفیر) تەواو کردووه، لەتەمەنی 12 دوانزە ساڵییەوە ئەبێتە هەواداری سینەما و زۆر هاتوچۆی سینەماکانی ئەو کاتە دەکات، یەکەم فیلم کە لەسەر شاشەی سینەما بینیی و سەرسام بوو بەنمایشی ئەکتەرەکەی (فیلمێکی بێدەنگی ئکتەری کۆمیدی بەنابونگ تشارلی تشاپلین) بوو کاریگەری فیلمەکە کاریگەرییەکی ئوتۆی کردە سەر ئەحمەد بەدرخان بەجۆرێک بڕیاری دا لە ڕێگەی ئەو شاشەیەوە دەرکەوێت.
ساڵی 1930 پەیوەندی کرد بە پەیمانگای نواندنەوە کە (زەکی طلیمات) دایمەزراندبوو، دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی فەرەنسی بەسەرکەوتوویی، پەیوەندیی کرد بە زانکۆی ئەمەریکیەوە و بەشداری چالاکییەکانی تیپی نواندنی ئەکرد کە هونەرمەندی بەناوبانگ (جورج الابیض) کاری ڕاهێنانی لە ئەستۆ گرتبوو، دواتر خۆی تیپێکی نواندنی دامەزراند بەناوی (الطلیعه) و لەشانۆگەری (الادیبدا) ڕۆلی سەرەکی بینی کە لەسەر شانۆی ڕەمسیس نمایش کرا، دواتر پەیوەندی کرد بە زانکۆە و لە کۆلیژی یاسا درێژەی بەخوێندن دا لەسەر داخوازیی باوکی، لەو کاتەدا پەیوەندی بە پەیمانگای سینەمای پاریسەوە کرد کە لەوێوە و محازەرات و وانەکانی پێدەگەیشت، توانی لە گۆڤاری (الصباح) بەیاندا بڵاویان بکاتەوە کە دواتر بووە سەرنووسەری بەشی سینەما لەهەمان گۆڤار و لەڕیگەی ڕۆژنامەکەوە وەک بە ئیفاد نێردرایە پاریس و توانی بڕوانامەی (هونەری دەرهێنان) بەدەستبێنێت ساڵی 1931.
لەڕیگەی نووسینەکانییەوە توانی سەرنجی (طلعت حەرب) ڕابکێشێت و بەمەبەستی دروستکردنی ستۆدیۆیەک ئەرکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی بۆ ئەو مەبەستە پێسپارد، توانی ڕاپۆرتەکە بەسەرکەوتوی ئامادەبکات بەپشت بەستن بەو کتێب و وتارانەی لەسەر شانۆ لەبەردەستیابوون، وێڕای ئەو زانیاریانەی لەڕێگەی هاوێیەکی بەناوی (نیازی مستەفا) بەدەستی گەیشت کە لە بواری سینەمادا ئەیخوێند لە وڵاتی ئاڵمان، ڕاپۆرتەکە لەلایەن سەرمایەدار (طلعت حەرب) پەسەند کراو دەستیکرد بە دروستکردنی پرۆژەکه، لەکاتی کارکردن لە ئەنجامدانی پرۆژەکەدا طلعت حەرب دوو کۆمەڵ کەسی نارد بۆ فەرەنسا وئەڵمانیا تاوەکو هونەری سینەما بخوێنن و ئەحمەد بەدرخان لەو کۆمەڵەبوو کە چوونە وڵاتی فەرەنسا و لەوێ چاوی بە هونەرمەندی بەناوبانگ (نەجیب ئەلریحانی) کەوت لەکاتی وێنەگرتنی فیلمی یاقووت ئەفەندی دا ساڵی 1934، دواتر وەک یاریدەدەری دەرهێنەر بەشداری لە دەرهێنانی فیلمی (امیل ڕوزیه) دا کرد.؟؟
لەکاتێکدا کە لە پاریس بوو لە ستۆدێۆی کۆنی میسر چیرۆکی (وداد) بەدەست گەیشت تاوەکو سینارێوی بۆ ئامادەبکات و ببێتە بەرهەمی ستۆدیۆکه، لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1934 دا گەڕایەوە گەڕایەوە ولاتی میسر و وەک دەرهێنەری سینەما دەستبەکاربوو لە ستۆدیۆی میسر بە مووچەی 20 جونەیهی میسری.
فیلمی (وداد) لە نواندنی ام کلثوم کە ئەبوو ئەرکی دەرهێنانی لەئەستۆ بگرێت دوای تەواوبوونی هەندێک گرتەی سینەمای بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەری ستۆدیۆکە (ئەحمەد سالم) دا ئەرکی دەرهێنانی سپارد بە دەرهێنەری ئەڵمانی (فرید کرامب) و ئەحمەد بەدرخان لەدوای ئەم ڕەفتارە ئیستیقالەی دایە ستۆدیۆکە و دەستی لەکار کێشایەوه.
لەساڵی 1937، ام کلثوم لەسەرخواستی خۆی ئەحمەد بەدرخانی هەڵبژارد تا بە ئەرکی دەرهێنانی فیلمی دووەمی هەڵبسێت ئەویش فیلمی (نەشید الامل) بوو ئەم فیلمە ئەرکی بەرهەمهێنانی بۆ یەکەمجار کۆمپانیای ئەلشەرق گرتییە ئەستۆی خۆی و ئەم کارە وەک گەرانەوەی سەنگی ئەحمەدبەدرخان هاتە ئەنجام، دوای ئەوە ئەرکی دەرهێنانی هەموو فیلمەکانی ام کلثومی لە ئەستۆگرت جگە لەفیلمی (سلامه) نەبێت، (دنانیر پ، 1940، عایدە 1942، فاطمە 1947) ئەو فیلمانە بوون کە ئەحمەد بەدرخان ئەرکی دەرهێنانی بۆ ام کلثوم گرتە ئەستۆ.
ئەحمەد بەدرخان زیاتر لەناو هاوڕێکانیدا بە دەرهێنەری گۆرانییە سینەماییەکان ناسرابوو لەبەرئەوی وەک شاعیرێک بیرۆکەکانی بەگۆرانی ئەنایە نێو فیلمەکانییەوە و هەندێک لە گۆرانییەکان لە نووسینی خۆی بوون. ئەحمەد بەدرخان دواتر فیلمی بۆ فرید الاطرش و ئەسمەهان دەرهێنا ئەویش فیلمی (انتصار الشباب)، سەرکەوتنی لاوان بوو ساڵی 1941. دواتر ژمارەیە فیلمی دەرهێنا بۆ گۆرانیبێژ فرید الاطرش (مانگی هەنگوینی 1945، ناتوانم 1946، تۆم خۆشئەوێت 1949، دوا درۆ 1950، ئەمەوێت ژن بێنم 1953 لەگەڵ نورالهدی، ئاوازی خۆشەویستی لەگەڵ سەباح 1953، پەیمانی ئەشق 1955، چۆن لەیادتکەم 1956). دواتر ئەرکی دەرهێنانی بۆ ژمارەیەک گۆرانیبێژ ئەنجام داوە وەک (نجات الصغیره، محەمەد فوزی، محەمەد الکحلاوی، عبدالعزیز مەحمود..
لەساڵی 1944 دا لەگەڵ (عبدالحلیم نەصر و ئەمینەرزق و حلمی ڕەفلە کۆمپانیایەکی بەرەمهێنانی فیلمی سینەماییان دامەزراند بەناوی (شەریکەی یەکێتی هونەرمەندان) ژمارەیەک فیلمی پێشکەشکرد وەک (ماچێک لە لوبنان 1945، القاهیرە - بەغداد 1966، بەندی شەو، یەکسانی ئاسمان هەمان ساڵ) هەروەها فیلمی (سید درویش) ساڵی 967، فیلمی نادی کە دوا بەرەمی سینەمایی بوو.
ئەحمەد بەدرخان یەکێک بوو لەو کەسانەی بانگێشەی بۆ دامەزراندنی پەیمانگای سینەما کرد کاتێک لە حەمیدی پەیمانگای باڵای سینەما بوو، چەند ئەرکێکی ئیداری لە وەزارەتی ڕۆشنبیری بینیوه، بەڕێوەبەری کاروباری سینەما ساڵی 1959، ئەرکی بەڕێوەبردنی چەندین فیستیڤاڵی نیودەوڵەتی گرتۆتە ئەستۆ و لەو شوێنە کاریکردووە هەتا ڕۆژی مردنی، 27-08-1969. پاشتر عەلی بەدرخانی کوڕی ئەو ڕێبازەی گرتووە و کاری بۆ دەکات.
[1]