ئەحمەد کایا
گۆرانی بێژ، شاعیر، ئاهەنگساز و موسیقار لە ساڵی 1957 ی زایینی لە شاری ماڵاتیای تورکیا لە بنەماڵیکی بە رەچەڵەک کورد لە دایکبوو. کایا هەر لە سەردەمی لاوەتیدا بە هۆی باروودۆخی نالەبارو هەژاری، بە خەیاڵی دۆزینەوەی جیهانێکی جیاواز، دەگەڵ بنەماڵەکەی رووی کردە ئەستەمبووڵ. باوکی کایا لە پێشەنگایەکی ماشێندا کارگەری دەکردوو ماشینی دەشوشت، کایا بە دیتنی ئەم دیمەنە سەرنج راکێشانە بەڵێنی بەخوی دەدا کە گە ورەبوو ماشینێک بۆ باوکی بکرێ. بەڵام بەداخەوە ئەو ئاواتەی ئەحمەد کایا هەرگیز وەدی نەهاتوو باوکی بەزوویی کۆچی دوایی کرد.

دوا ساتەکانی ئەحمەد کایا لە فەڕەنسا
هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا، لە مانگی مارتی ساڵی 1999 لە شاری ئیستانبووڵ و لە کۆبوونەوەیەک دا کە زۆر رۆژنامەوانیش تێیدا ئامادە بوون، گوتبووی،
من دەمهەوێ بە زمانی کوردی گۆرانی بڵێمەوە. کایا هەروەها گوتبووی، من لە تەلەڤیزیۆنێک دەگەڕێم کە کلیپی گۆرانی کوردی بڵاوبکاتەوە.
لەو بەینە دا ژمارەیەک لەو هونەرمەدە تورکانەی کە رەقیان لەو قسەی ئەحمەد کایا هەستابوو، خۆیان رانەگرت و هێرشیان کردە سەری و ئەحمەد کایایان وەک خایین بە ناو کرد !
کایا کە رووبەڕووی هێرش و گوشار هاتبۆوە، دواتر ناچار بوو کە بچێتە وڵاتی فەڕانسە و لە شاری پاریس نیشتە جێ دەبێت.
ئەحمەد کایا بە هۆی کولتوری بن پێ خستن و شۆڤێنیزم، لە وڵات و ئەوینەکانی دوور دەکەوێتەوە، بەڵام ئەو لە ناو دڵی خۆی دا توانیبووی خۆشەویستی و بیرەوەری وڵات رابگرێت و هەر بە هۆی ئێش و ئازاری ئەو ئەوینەشەوە، لە رۆژی 16 نۆڤامبری ساڵی 2000 دا دڵی دەوستێت و ژیانی لە دەست دەدات. ئێستا گۆڕەکەی لە شاری پاریسە.
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!