گۆرانیبێژ، شاعیر، ئاهەنگساز و موسیقار لە ساڵی 1957ی زایینی لە شاری ماڵاتیای باکوور لە بنەماڵیکی بە ڕەچەڵەک کورد لە دایکبوو. کایا هەر لە سەردەمی لاوەتیدا بەهۆی باروودۆخی نالەبار و هەژاری، بە خەیاڵی دۆزینەوەی جیهانێکی جیاواز، دەگەڵ بنەماڵەکەی ڕووی کردە ئەستەمبووڵ. باوکی کایا لە پێشەنگایەکی ماشێندا کارگەری دەکردوو ماشینی دەشوشت، کایا بە دیتنی ئەم دیمەنە سەرنج ڕاکێشانە بەڵێنی بەخوی دەدا کە گە ورەبوو ماشینێک بۆ باوکی بکرێ. بەڵام بەداخەوە ئەو ئاواتەی ئەحمەد کایا هەرگیز وەدی نەهاتوو باوکی بەزوویی کۆچی دوایی کرد.

دوا ساتەکانی ئەحمەد کایا لە فەڕەنسا
هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا، لە مانگی مارتی ساڵی 1999 لە شاری ئیستانبووڵ و لە کۆبوونەوەیەک دا کە زۆر ڕۆژنامەوانیش تێیدا ئامادە بوون، گوتبووی،
من دەمهەوێ بە زمانی کوردی گۆرانی بڵێمەوە. کایا هەروەها گوتبووی، من لە تەلەڤیزیۆنێک دەگەڕێم کە کلیپی گۆرانی کوردی بڵاوبکاتەوە.
لەو بەینە دا ژمارەیەک لەو هونەرمەندە تورکانەی کە ڕەقیان لەو قسەی ئەحمەد کایا هەستابوو، خۆیان ڕانەگرت و هێرشیان کردە سەری و ئەحمەد کایایان وەک خایین بە ناو کرد!
کایا کە ڕووبەڕووی هێرش و گوشار هاتبۆوە، دواتر ناچار بوو کە بچێتە وڵاتی فەڕانسە و لە شاری پاریس نیشتە جێ دەبێت.
ئەحمەد کایا بەهۆی کولتوری بن پێ خستن و شۆڤێنیزم، لە وڵات و ئەوینەکانی دوور دەکەوێتەوە، بەڵام ئەو لە ناو دڵی خۆی دا توانیبووی خۆشەویستی و بیرەوەری وڵات ڕابگرێت و هەر بەهۆی ئێش و ئازاری ئەو ئەوینەشەوە، لە ڕۆژی
16-11-200016-11-2000 دا دڵی دەوستێت و ژیانی لە دەست دەدات. ئێستا گۆڕەکەی لە شاری پاریسە.
[1]