لە زمانی خۆیەوە:
لەدایکبوی ساڵی 20-12-1975 لەگەرەکی سەرکارێزی سلێمانی چاوم بە دنیا هەڵهێناوە.
من لەخێزانێکی هونەرمەند لەدایکبوم و هاندەری سەرەکیشم بۆ کاری هونەری باوکم بووە،نەک هەر هاندەری من بووە، بەڵکو هاندەری هەموو خوشک و براکانم بوە.
من تا پۆلی 5م لەپەیمانگای هونەرە جوانەکان، مۆسیقام خوێند، هەڵبەت تەواوم نەکرد لەبەر ئەوەی سەفەرم کردو چومە دەرەوەی وڵات. ماوەی دە ساڵە لەوڵاتی هوڵەندا نیشتەجێم و ماوەی ساڵێکە هاتومەتەوە بۆ کوردستان. کاتێ کە لە پەیمانگا بووم بەشداری زۆربەی ئەو ڤیستیڤاڵانەی وا ساڵانە لەپەیمانگا یان دەکرا وەک ژەنیارو هەروەها گۆرانی و سرودیشم وتووە. دواتر کەچومە دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی (4- 5) ساڵ لە میدیا T.V وەک ژەنیار بەشداریم کردوە. هەروەهاش بەرنامەیەکم پێشکەش دەکرد بەناوی (سەرچاوان) کە گۆرانی داواکراو بوو. لەزۆربەی ئاهەنگەکاندا لەوڵاتی ئەڵمانیا، هۆڵەندا، بەلجیکا و.... وەک ژەنیار بەشداریم کردوە.
یەک بەرهەمم هەیە بەناوی (زەردە خەنە) کەکلیپیشم بۆ کردوە ئاوازو تێکستەکەی هی خۆمەو مۆسیقای هێمنی عاسف درامسە ناسراو بە هێمن دەریا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 21,117 times