یەکێک بوو لەو گەنجە چالاکانەی کە لەبواری ڕاگەیاندندا کاری ئەکرد و لە هەردوو کەناڵی (
کوردساتکوردسات و
خاکخاک) چەندین بەرنامەی جوانی پێشکەش دەکرد.
لە ساڵی 1983 لە شاری
سلێمانیسلێمانی هاتۆتە دنیاوە. لەپۆلی پێنجەمی سەرەتایی بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای نەورۆز، هەر لەو تیپەوە تێکەڵ بەدنیای هونەر دەبێت. پاشان ویستوویەتی بچێتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەڵام وەریان نەگرتووە.
لە مانگی ئابی 1998 بۆتە ئەندامی سەنتەری چالاکی گەنجان کە لە وێنەکێشان و مۆسیقا و شانۆ پاشان بۆ شعر و دواتر خۆی فێری وێنەگرتن کردووە بە کامێرای ڤیدیۆ.
لە ساڵی 1999 بۆتە ئەندامی بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری چالاکی گەنجان. گۆران هەموو کاتێ ئەیووت لەدەریای ڕاگەیاندندا کەوتمە مەلەکردن و ناهێڵم بخنکێم و ناشمەوێ بگەمە کەنارەکانی ئەو دەریایە بەڵکو ئەمەوێت بەردەوام مەلە بکەمگ.
(گۆران) لەسەرەتادا بووە پێشکەشکاری بەرنامەی (چەپک) و لە ساڵی 2001 لەبەرنامەی (نوێ بوونەوە) لە تەلەڤیزوێنی (خاک) دەرکەوت. ساڵی 2004 لە بەرنامەی (ساتێک) لە تەمەن پێشکەشکاربوو. هەروەها لە دوو بەرنامەی تردا ڕۆڵی بەرچاووی هەبوو وەک (تێل پرسیار و پرسیار ئێکسپرێس) کە لە کەناڵی (کوردسات) پێشکەش دەکران. (گۆران) ی جوانەمەرگ دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بوو لە ساڵی 2007/2008.
لەدوا داهێنانیشدا لەمانگی ڕەمەزانی 2008 بەرنامەی (کڵاوێن)ی لە شاشەی (کوردسات)وە پێشکەش دەکرد. بەڵام لە دوا ئەڵقەی ئەو بەرنامەیەدا ماڵئاوایی کرد و بەیەکجاری نەگەڕایەوە کە لە ئێوارەی
02-10-200802-10-2008 بەڕوداوێکی هاتووچۆ لەڕێگای (
هەولێرهەولێر) گیانی لەدەستدا.
(گۆران) مناڵێکی (13) مانگی بەناوی (زینۆ) لەدوای خۆی بەجێ هێشت.