زانایان بۆ ئەوە دەچن #هەولێر# لە سنووری (6000) ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان بووبێ تا ئەمڕۆش هەر بەردەوامە.
لە ساڵەکانی (2371-2316 پ.ز) و بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داهات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری هێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی گەیشتوونەتە هەولێر و دەستی بەسەرداگیراوە.
لەساڵانی (2150-2050پ.ز) بووە بە بنکەیەکی سەرەکی لە دەوڵەتی گووتییەکان کە لە نەتەوە دێرینەکانی زاگرۆسن.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/594/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=هەولێر، 1924=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/594/0013.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵانی (2050-1950 پ.ز) کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی خانەوادەی سێهەمی ئیمپراتۆریەتی ئووری سۆمەرییەوە.
لە ساڵی (1600-پ.ز) و دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی کاشییەکانەوە، کە مەزەندە وایە لە هۆزە دێرینەکانی کورد بووبن.
هاوکات دەوڵەتی ئاشووریش لە باکوور دامەزرا و چەند هۆزێکی تری وەکومیتانی و خۆرییەکان دەسەڵاتیان لەو ناوەدا پەیدا کرد لە ناوچەکانی ئاشوور و هەولێر و #کەرکووک# لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی میتانییەکاندا بوون.
لە ڕۆژگاری فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکانەوە لە (2500-612 پ.ز) هەولێر لە ئەوپەڕی گەشەسەندن و پێشکەوتنی دابوو، ئەوکاتە پایتەختی ئایینی ئاشوورییەکان و تەختی خوداوەندی عەشتار (عەشتار ئەربیلا) پەرستگای ئاشوورییەکان بووە، ناوی هەولێر لە نووسراوە مێخیەکانەوە بە شێوەی (ئی-کشان-کلاما) هاتووە کە دەکاتە (ماڵی خانمەکەی هەرێم) کە سەرچاوە و هێمای سەرکەوتن بووە و (عەشتاری نەینەوا) ش خوداوەندی ئەڤین و ڕابواردن بووە.
ساڵانی (705-681 پ.ز) ، لە دوای سەرگونی ئەکەدی سەنحاریبی کوڕی بووە بە فەرمانڕەوا، ئەو پادشایە لە دووری (20) کیلۆمەترەوە لە ڕووباری بەستۆڕەوە ئاوی بۆ شارو قەڵای هەولێر ڕاکێشاوە، کە بە جۆگەی سەنحاریب ناسراوە و بۆ ئەو سەردەم کارێکی دەگمەن و مەزن بووە.
ساڵی (612پ. ز) ئیمپراتۆریەتی میدیا دامەزرا و هەولێریش کەوتە نێو ئەو ئیمپراتۆرییەتەوە و بووە بە بەشێک لە بنکە و ناوەندی دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتۆرییە.
دوای ئەمە هەولێر بووە بە بەشێک لە دەوڵەتی هەخامەنشی (هەخامەنی) .
لە ساڵی (331پ ز) و بە فەرماندەی ئەسکەندەری مەکدۆنی و لە شەڕی (ئەربیلا) ئیمپراتۆریەتی یۆنانی بەسەر هەخامەنییەکان زاڵبوون و هەولێر بووە بەشێک لە مولکەکانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە.
لە پاش مردنی ئەسکەندەر لە ساڵی (323-پ.ز) لە شاری بابل، هەولێر (تێکڕای ئێراق و سووریا) ش کەوتنە ژێر دەسەڵاتی (سلۆقس) کە یەکێک بووە لە فەرماندەکانی ئەسکەندەر، ئەم فەرمانڕەوایە هەولێری زۆر ئاوەدانکردۆتەوە و خزمەتی کردووە.
لە ساڵانی (148.پ.ز-226ز) فارسەکان توانیان بەسەر سلوقییەکاندا زاڵ بن کە بەر لەوکاتە حوکمڕانی هەولێر بوون، ئەم فارسانە دەوڵەتێکی فیدراڵییان دامەزراند کە لە چەند میرنشینێک پێکهاتبوو وەک میرنشیینەکانی (رەها، تەدمور، شنگار، حەزەر، دواتریش حەدیاب) ، هەولێر گرنگترینی شارەکانی میرنشینی حەدیاب بووە. ئەم میرنشینە (لەنێوان هەردوو زێی گەورە و گچکە دامەزراوە) میرەکەی (ئیزات) بووە، لە میرە بە ناو و مەزنەکانی فارسان بووە، مافی لەسەرکردنی تاجی بەرز و خەوتنی نێو چوار پایەی زێڕینی هەبووە، ئەم پلە و پایەی بە خەڵات پێدرابوو لەلایەن پادشا (ئورتەبانی سێیەم) ، کە هاوکاریی بووە بۆ گەیشتن بە تەختی پادشایی.
ساڵی (83پ.ز) و بۆ ماوەی (10) ساڵێک لە ڕۆژگاری (نیگران شا) ی ئەرمەنی هەولێر کەوتە ژێر ڕکێفی سوپای ئەرمەنەوە.
لە دوای چەن پەلامار و هێرشێکی ڕۆمانەکان و بەناوبانگترینیان هێرشی پادشا (کەراکولا) بوو ساڵی (2167ز) هەولێر داگیرکراو، فارسەکانی وەدەرناو لە ناوی بردوون، ئەو پادشایە ستەمکارە ئەوەندە دڵڕەق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسەکانیشی هەڵتەکاندوون، ساڵی (226ز) لە ڕۆژگاری (شا ئەردە شێر) ی ساسانی، لە مەدائینەوە پەلاماری هەلێر دراو، هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان و پەرستگای ئایینی زەردەشتیی لێ درووستکرا، هەندێ لە پادشاکانی ساسانی جەور و ستەمیان دەرهەق بە گاور و فەلەکان کردوون، لە دوایین ساڵەکانی فەرمانڕەوایی ئەم دەوڵەتە، هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەر گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی توند و خوێناوی بوون، تا هەڵکەوتنی بانگی پیرۆزی ئیسلام.
ساڵی (612 ز) لەترسی پەلاماری سوپای ئیسلام، ساسانییەکان مەدائین و هەولێر و زۆربەی ناوچەکەیان جێهێشتن.
ساڵی (16ی کۆچی) و لە ڕۆژگاری (خەلیفە) جێنشین (عومەری کوڕی خەتاب) بە فەرماندەی (عوقبەی کوڕی فەرقەد) لەشکری ئیسلام گەیشتە ئەو هەرێمە و هەولێر و نەینەوا و زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکانی دەورووبەر کەوتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلام.
ساڵی (132ی کۆچی) و لە نزیک هەولێر و لەشەڕی (زاب) ی یەکلاکەرەوە، عەباسییەکان سەرکەوتن بەسەر ئەمەویەکاندا و هەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەباسییەکانەوە.
لە ڕۆژگاری دەسەڵاتدارێتی بوەیەییەکان لە بەغدا (333-447ی کۆچی) کوردە هەزبانییەکان توانیان میرنشینێکی بەدەسەڵات لە هەولێر دابمەزرێنن، هەولێر لەم سەردەمەدا پێگە و بایەخی شایستەی خۆی وەرگرتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی و ئاڵووێری بازرگانیی پتەوی لەگەڵ میرنشینەکانی حەمدانیەکان و عوقڵییەکاندا لە #موسڵ# و شام هەبوون.
ئەم میرنشینە درێژەی کێشا تا هەڵکەوتنی (عیمادەدینی زەنگی) لە موسڵ لە ساڵی (521ی کۆچی) کە توانی کۆتایی بەم میرنشینە بهێنێت و تەواوی ناوچەکەی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
ساڵی (539ی کۆچی/1144 زێنەدینی عەلی کوچک کوڕی بەکتەکین کە فەرمانداری قەڵای موسڵ بوو لە سایەی عیمادەدینی زەنگی، توانی میرنشینێکی سەربەخۆ لە هەولێرو دەورووبەریدا دابمەزرێنێت و بە میرنشینی بە کتیکی ناسرا.
ساڵی 1168 زێنەدین عەلی کوچک کۆچی دوایی کرد و کوڕە بچووکەکەی (زێنەدین یوسف) دەسەڵاتی وەرگرت، پاشتر لە ساڵی (568ی کۆچی/1190 مزەفەرەدینی گورگە بۆری کوکبری برای بوو بە فەرمانڕەوای میرنشینی هەولێر، لە سایەی حوکمڕانی میر مزەفەری ئەتابەگ میرنشینی هەولێر بوو بە بەهێزترین و ناودارترینی میرنشینەکانی ئیسلامی و ئەو پەڕی پێشکەوتن و گەشەی زانستی و ئاوەدانی و دەسەڵاتی هەبوو، ماوەی حوکم#ڕانیە#تی لەنێوان (586ک-630ک/1190ز -1233ز) درێژەی کێشا، مزەفەرەدین بەیعەتی دا بە پێشەوای کوردیی سەڵاحەدینی ئەیوبی و پتر لێی نزیک بۆوە بە خواستنی (رەبیعە خاتوون) ی خوشکی سەڵاحەدین، لە ڕۆژگاری شا موزەفەردەین فەرماندارێتی میرنشینی هەولێر گەیشتە ئەوپەڕی هێز و دەسەڵات و تەواوی ناوچەی #شارەزوور# کەوتنە نێو دەسەڵاتی ئەو میرنشینە کە هەر لە زێی گەورەوە تا #سلێمانی# و #داقوق# دەگرێتەوە. سوڵتان موزەفەر پیاوێکی خێرخواز و زانست پەروەر و دادپەروەرێکی لە خواترس وخزمەتکاربووە، لە ڕۆژگاری ئەودا یادە ئاهەنگەکانی مەولوودی پێغەمبەر کراوە و شەوانە تا بەرەبەیان چراخان هەڵکراون و ئاهەنگ و خێروشادی بەردەوام بووە، هەولێر بووە بە ڕووگەی زانا و دانا و ەزرەوان و پیاوانی زانست و فەلسەفە و مێژووناسان و دەیان فێرگە و قوتابخانە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری و چاودێری کۆمەڵایەتی لەو شارەدا کراوەتەوە، خزمەتێکی زۆری هەولێر کراوە و ئەو پەڕی ئاوەدانی و پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە، هەولێر لەو ڕۆژگارەدا لە چەرخی زێڕینیدا بووە. دیاریترین شوێنەوارەکانی ئەو سەردەم منارەی چۆلی و قوتابخانەی موزەفەرییە و بازارگاکانی قەیساریەی هەولێرن. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/594/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=هەولێر=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/594/0015.JPG=KTML_Photo_End=
دوای وەفاتی سوڵتان موزەفەرەدین لە ساڵی 1233 میرنشینی هەولێر چووەوە ژێر سایەی خەلیفە موستەنسیر بیلالی عەباسی و لە ساڵی 1235 لەشکرێکی بە فەرماندەیی (ئەبوفەزیل ئیقبالیشەڕابی) ناردە سەر هەولێر و داگیری کرد.
هەولێر لە ڕۆژگاری موزەفەردەین و لە دوای وەفاتیشی دوچاری پەلاماری مەغۆلەکان بووە و خۆڕاگرانە لە بەرانبەر ئەو دوو پەلامارەدا خەڵکی هەولێر وەستاون و داکۆکی جوامێرانەیان لە شارەکە کردووە و نەبەزیون، هەر بۆیەش هەولێر بە شاری هۆلاکۆ بەزێن ناسراوە.
دواتر لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عەباسی بەدەست مەغۆلەکانەوە، لە ساڵی (656ی کۆچی/ 1258 ئیتر هەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوای مەغۆلەکانەوە.
لە ساڵی 1337 کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیلخانییەکانەوە دواتریش جەلائیریەکان.
پاشان کەوتە ژێر ڕکێفی فەرمانڕەوایی دەوڵەتی بەرخە ڕەش وئینجا لە ساڵی (1410 کەوتە ژێر دەوڵەتی بەرخە سپی.
ساڵی 1508 کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەویەکان، تا شکانی سوپای فارس لە بەرانبەر هێرشی سوپای سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی.
ساڵی 1514 لە دوای شەڕی چالدێران و سەرکەوتنی لەشکری سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی، هەولێر و ئینجا هەموو ئێراق کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلییەوە.
ئەم هەرێمانە تاساڵی (1917 لەژێر دەسەڵاتی عوسمانلییەکان مانەوە، کە لە سەردەمی ئەواندا دان بە نیمچە سەربەخۆیی میرنشینەکانی کورد نرابوو، لەوانە میرنشینی #سۆران# لە ناوچەی هەولێر، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم بەهێزترین و پێشکەوتووترینی میرنشینەکانی کورد بوو.
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانی و لەپاش پەیمانی سایکس-پیکۆ و لە بەهاری ساڵی (1916 بە فەرماندەیی لیوا (پاراشۆف) هێزەکانی ڕوسیای هاوپەیمانی لە ڕێگەی #خانەقین# و #ورمێ# بە مەبەستی داگیرکردنی بەغدا ڕەواندزیان داگیر کرد. پاشان بەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە ڕوسیا لەو هەرێمە کشانەوە.
ساڵی (1918ی زایین) و لەدوای داگیرکردنی بەغدا لەلایەن ئینگلیزەوە هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئینگلیز و کابتن های بوو بە حوکمڕانی هەولێر.
ساڵی (1921ی زایین) لە دوای درووستبوونی حکومەتی ئێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور بە دەوڵەتی ئێراق، هەولێر کرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەدە فەندی عوسمان) یەکەم موتەسەریف (پارێزگار) ی هەولێر بووە.
ساڵی (1858 شارەوانی هەولێر دامەزراوە و یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغای عەبدولوەهاب) بووە.
ساڵی 1913 یەکەم شەقام لەنێو شاری هەولێر قیرتاوکراوە.
ساڵی 1928 یەکەم یانەی فەرمانبەران لە هەولێر کراوەتەوە.
ساڵی 1932 و بۆ یەکەمجار کارەبا گەیشتۆتە شاری هەولێر.
ساڵی 1775 گەرماوی قەڵاتی هەولێر درووستکراوە و خەڵکی هەولێر لەم گەرماوەدا خۆیان شتووە و بۆ ئەم مەبەستە بیرێک لە قەڵات لێدراوە کە قووڵییەکەی 60مەتر و کەمەرەکەی 5 مەتر بووە.