پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,373
وێنە 103,605
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
هەولێر
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook9
Twitter0
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber2
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English3
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française1
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەولێر

هەولێر
زانایان بۆ ئەوە دەچن #هەولێر# لە سنووری (6000) ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان بووبێ تا ئەمڕۆش هەر بەردەوامە.
لە ساڵەکانی (2371-2316 پ.ز) و بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داهات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری هێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی گەیشتوونەتە هەولێر و دەستی بەسەرداگیراوە.
لە ساڵانی (2150-2050پ.ز) بووە بە بنکەیەکی سەرەکی لە دەوڵەتی گووتییەکان کە لە نەتەوە دێرینەکانی زاگرۆسن.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/594/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=هەولێر، 1924=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/594/0013.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵانی (2050-1950 پ.ز) کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی خانەوادەی سێیەمی ئیمپراتۆریەتی ئووری سۆمەرییەوە.
لە ساڵی (1600-پ.ز) و دواتر کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی کاشییەکانەوە، کە مەزەندە وایە لە هۆزە دێرینەکانی کورد بووبن.
هاوکات دەوڵەتی ئاشووریش لە باکوور دامەزرا و چەند هۆزێکی تری وەکومیتانی و خۆرییەکان دەسەڵاتیان لەو ناوەدا پەیدا کرد لە ناوچەکانی ئاشوور و هەولێر و #کەرکووک# لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی میتانییەکاندا بوون.
لە ڕۆژگاری فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکانەوە لە (2500-612 پ.ز) هەولێر لە ئەوپەڕی گەشەسەندن و پێشکەوتنی دابوو، ئەو کاتە پایتەختی ئایینی ئاشوورییەکان و تەختی خوداوەندی عەشتار (عەشتار ئەربیلا) پەرستگای ئاشوورییەکان بووە، ناوی هەولێر لە نووسراوە مێخیەکانەوە بە شێوەی (ئی-کشان-کلاما) هاتووە کە دەکاتە (ماڵی خانمەکەی هەرێم) کە سەرچاوە و هێمای سەرکەوتن بووە و (عەشتاری نەینەوا) ش خوداوەندی ئەڤین و ڕابواردن بووە.
ساڵانی (705-681 پ.ز) ، لە دوای سەرگونی ئەکەدی سەنحاریبی کوڕی بووە بە فەرمانڕەوا، ئەو پادشایە لە دووری (20) کیلۆمەترەوە لە ڕووباری بەستۆڕەوە ئاوی بۆ شار وقەڵای هەولێر ڕاکێشاوە، کە بە جۆگەی سەنحاریب ناسراوە و بۆ ئەو سەردەم کارێکی دەگمەن و مەزن بووە.
ساڵی (612پ. ز) ئیمپراتۆریەتی میدیا دامەزرا و هەولێریش کەوتە نێو ئەو ئیمپراتۆرییەتەوە و بووە بە بەشێک لە بنکە و ناوەندی دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتۆرییە.
دوای ئەمە هەولێر بووە بە بەشێک لە دەوڵەتی هەخامەنشی (هەخامەنی) .
لە ساڵی (331پ ز) و بە فەرماندەی ئەسکەندەری مەکدۆنی و لە شەڕی (ئەربیلا) ئیمپراتۆریەتی یۆنانی بەسەر هەخامەنییەکان زاڵبوون و هەولێر بووە بەشێک لە مولکەکانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە.
لە پاش مردنی ئەسکەندەر لە ساڵی (323-پ.ز) لە شاری بابل، هەولێر (تێکڕای ئێراق و سووریا) ش کەوتنە ژێر دەسەڵاتی (سلۆقس) کە یەکێک بووە لە فەرماندەکانی ئەسکەندەر، ئەم فەرمانڕەوایە هەولێری زۆر ئاوەدانکردووەتەوە و خزمەتی کردووە.
لە ساڵانی (148.پ.ز-226ز) فارسەکان توانیان بەسەر سلوقییەکاندا زاڵ بن کە بەر لەو کاتە حوکمڕانی هەولێر بوون، ئەم فارسانە دەوڵەتێکی فیدراڵییان دامەزراند کە لە چەند میرنشینێک پێکهاتبوو وەک میرنشیینەکانی (ڕەها، تەدمور، شنگار، حەزەر، دواتریش حەدیاب) ، هەولێر گرنگترینی شارەکانی میرنشینی حەدیاب بووە. ئەم میرنشینە (لەنێوان هەردوو زێی گەورە و گچکە دامەزراوە) میرەکەی (ئیزات) بووە، لە میرە بە ناو و مەزنەکانی فارسان بووە، مافی لەسەرکردنی تاجی بەرز و خەوتنی نێو چوار پایەی زێڕینی هەبووە، ئەم پلەوپایەی بە خەڵات پێدرابوو لەلایەن پادشا (ئورتەبانی سێیەم) ، کە هاوکاریی بووە بۆ گەیشتن بە تەختی پادشایی.
ساڵی (83پ.ز) و بۆ ماوەی (10) ساڵێک لە ڕۆژگاری (نیگران شا) ی ئەرمەنی هەولێر کەوتە ژێر ڕکێفی سوپای ئەرمەنەوە.
لە دوای چەند پەلامار و هێرشێکی ڕۆمانەکان و بەناوبانگترینیان هێرشی پادشا (کەراکولا) بوو ساڵی (2167ز) هەولێر داگیرکراو، فارسەکانی وەدەرناو لە ناوی بردوون، ئەو پادشایە ستەمکارە ئەوەندە دڵڕەق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسەکانیشی هەڵتەکاندوون، ساڵی (226ز) لە ڕۆژگاری (شا ئەردە شێر) ی ساسانی، لە مەدائینەوە پەلاماری هەلێر دراو، هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان و پەرستگای ئایینی زەردەشتیی لێ درووستکرا، هەندێک لە پادشاکانی ساسانی جەور و ستەمیان دەرهەق بە گاور و فەلەکان کردوون، لە دوایین ساڵەکانی فەرمانڕەوایی ئەم دەوڵەتە، هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەر گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی توند و خوێناوی بوون، تا هەڵکەوتنی بانگی پیرۆزی ئیسلام.
ساڵی (612 ز) لە ترسی پەلاماری سوپای ئیسلام، ساسانییەکان مەدائین و هەولێر و زۆربەی ناوچەکەیان جێهێشتن.
ساڵی (16ی کۆچی) و لە ڕۆژگاری (خەلیفە) جێنشین (عومەری کوڕی خەتاب) بە فەرماندەی (عوقبەی کوڕی فەرقەد) لەشکری ئیسلام گەیشتە ئەو هەرێمە و هەولێر و نەینەوا و زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکانی دەوروبەر کەوتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلام.
ساڵی (132ی کۆچی) و لە نزیک هەولێر و لە شەڕی (زاب) ی یەکلاکەرەوە، عەباسییەکان سەرکەوتن بەسەر ئەمەویەکاندا و هەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەباسییەکانەوە.
لە ڕۆژگاری دەسەڵاتدارێتی بوەیەییەکان لە بەغدا (333-447ی کۆچی) کوردە هەزبانییەکان توانیان میرنشینێکی بەدەسەڵات لە هەولێر دابمەزرێنن، هەولێر لەم سەردەمەدا پێگە و بایەخی شایستەی خۆی وەرگرتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی و ئاڵووێری بازرگانیی پتەوی لەگەڵ میرنشینەکانی حەمدانیەکان و عوقڵییەکاندا لە #موسڵ# و شام هەبوون.
ئەم میرنشینە درێژەی کێشا تا هەڵکەوتنی (عیمادەدینی زەنگی) لە موسڵ لە ساڵی (521ی کۆچی) کە توانی کۆتایی بەم میرنشینە بهێنێت و تەواوی ناوچەکەی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
ساڵی (539ی کۆچی/1144 زێنەدینی عەلی کوچک کوڕی بەکتەکین کە فەرمانداری قەڵای موسڵ بوو لە سایەی عیمادەدینی زەنگی، توانی میرنشینێکی سەربەخۆ لە هەولێر و دەوروبەریدا دابمەزرێنێت و بە میرنشینی بە کتیکی ناسرا.
ساڵی 1168 زێنەدین عەلی کوچک کۆچی دوایی کرد و کوڕە بچووکەکەی (زێنەدین یوسف) دەسەڵاتی وەرگرت، پاشتر لە ساڵی (568ی کۆچی/1190 مزەفەرەدینی گورگە بۆری کوکبری برای بوو بە فەرمانڕەوای میرنشینی هەولێر، لە سایەی حوکمڕانی میر مزەفەری ئەتابەگ میرنشینی هەولێر بوو بە بەهێزترین و ناودارترینی میرنشینەکانی ئیسلامی و ئەو پەڕی پێشکەوتن و گەشەی زانستی و ئاوەدانی و دەسەڵاتی هەبوو، ماوەی حوکم#ڕانیە#تی لەنێوان (586ک-630ک/1190ز -1233ز) درێژەی کێشا، مزەفەرەدین بەیعەتی دا بە پێشەوای کوردیی سەڵاحەدینی ئەیوبی و پتر لێی نزیک بووەوە بە خواستنی (ڕەبیعە خاتوون) ی خوشکی سەڵاحەدین، لە ڕۆژگاری شا موزەفەردەین فەرماندارێتی میرنشینی هەولێر گەیشتە ئەوپەڕی هێز و دەسەڵات و تەواوی ناوچەی #شارەزوور# کەوتنە نێو دەسەڵاتی ئەو میرنشینە کە هەر لە زێی گەورەوە تا #سلێمانی# و #داقوق# دەگرێتەوە. سوڵتان موزەفەر پیاوێکی خێرخواز و زانست پەروەر و دادپەروەرێکی لە خواترس و خزمەتکاربووە، لە ڕۆژگاری ئەودا یادە ئاهەنگەکانی مەولوودی پێغەمبەر کراوە و شەوانە تا بەرەبەیان چراخان هەڵکراون و ئاهەنگ و خێروشادی بەردەوام بووە، هەولێر بووە بە ڕووگەی زانا و دانا و ەزرەوان و پیاوانی زانست و فەلسەفە و مێژووناسان و دەیان فێرگە و قوتابخانە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری و چاودێری کۆمەڵایەتی لەو شارەدا کراوەتەوە، خزمەتێکی زۆری هەولێر کراوە و ئەو پەڕی ئاوەدانی و پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە، هەولێر لەو ڕۆژگارەدا لە چەرخی زێڕینیدا بووە. دیاریترین شوێنەوارەکانی ئەو سەردەم منارەی چۆلی و قوتابخانەی موزەفەرییە و بازاڕگاکانی قەیساریەی هەولێرن. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/594/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=هەولێر=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/594/0015.JPG=KTML_Photo_End=
دوای وەفاتی سوڵتان موزەفەرەدین لە ساڵی 1233 میرنشینی هەولێر چووەوە ژێر سایەی خەلیفە موستەنسیر بیلالی عەباسی و لە ساڵی 1235 لەشکرێکی بە فەرماندەیی (ئەبوفەزیل ئیقبالیشەڕابی) ناردە سەر هەولێر و داگیری کرد.
هەولێر لە ڕۆژگاری موزەفەردەین و لە دوای وەفاتیشی دوچاری پەلاماری مەغۆلەکان بووە و خۆڕاگرانە لە بەرانبەر ئەو دوو پەلامارەدا خەڵکی هەولێر وەستاون و داکۆکی جوامێرانەیان لە شارەکە کردووە و نەبەزیون، هەر بۆیەش هەولێر بە شاری هۆلاکۆ بەزێن ناسراوە.
دواتر لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عەباسی بەدەست مەغۆلەکانەوە، لە ساڵی (656ی کۆچی/ 1258 ئیتر هەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوای مەغۆلەکانەوە.
لە ساڵی 1337 کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیلخانییەکانەوە دواتریش جەلائیریەکان.
پاشان کەوتە ژێر ڕکێفی فەرمانڕەوایی دەوڵەتی بەرخە ڕەش وئینجا لە ساڵی (1410 کەوتە ژێر دەوڵەتی بەرخە سپی.
ساڵی 1508 کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەویەکان، تا شکانی سوپای فارس لە بەرانبەر هێرشی سوپای سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی.
ساڵی 1514 لە دوای شەڕی چالدێران و سەرکەوتنی لەشکری سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی، هەولێر و ئینجا هەموو ئێراق کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلییەوە.
ئەم هەرێمانە تا ساڵی (1917 لەژێر دەسەڵاتی عوسمانلییەکان مانەوە، کە لە سەردەمی ئەواندا دان بە نیمچە سەربەخۆیی میرنشینەکانی کورد نرابوو، لەوانە میرنشینی #سۆران# لە ناوچەی هەولێر، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم بەهێزترین و پێشکەوتووترینی میرنشینەکانی کورد بوو.
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانی و لەپاش پەیمانی سایکس-پیکۆ و لە بەهاری ساڵی (1916 بە فەرماندەیی لیوا (پاراشۆف) هێزەکانی ڕووسیای هاوپەیمانی لە ڕێگەی #خانەقین# و #ورمێ# بە مەبەستی داگیرکردنی بەغدا ڕەواندزیان داگیر کرد. پاشان بەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە ڕووسیا لەو هەرێمە کشانەوە.
ساڵی (1918ی زایین) و لە دوای داگیرکردنی بەغدا لەلایەن ئینگلیزەوە هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئینگلیز و کابتن های بوو بە حوکمڕانی هەولێر.
ساڵی (1921ی زایین) لە دوای درووستبوونی حکومەتی ئێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور بە دەوڵەتی ئێراق، هەولێر کرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەدە فەندی عوسمان) یەکەم موتەسەریف (پارێزگار) ی هەولێر بووە.
ساڵی (1858 شارەوانی هەولێر دامەزراوە و یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغای عەبدولوەهاب) بووە.
ساڵی 1913 یەکەم شەقام لەنێو شاری هەولێر قیرتاوکراوە.
ساڵی 1928 یەکەم یانەی فەرمانبەران لە هەولێر کراوەتەوە.
ساڵی 1932 و بۆ یەکەمجار کارەبا گەیشتۆتە شاری هەولێر.
ساڵی 1775 گەرماوی قەڵاتی هەولێر درووستکراوە و خەڵکی هەولێر لەم گەرماوەدا خۆیان شتووە و بۆ ئەم مەبەستە بیرێک لە قەڵات لێدراوە کە قووڵییەکەی 60مەتر و کەمەرەکەی 5 مەتر بووە.
ئەم بابەتە 141,358 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هەولێر
فایلی پەیوەندیدار: 81
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 784
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
دۆزی ژن
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
فەرمانگەکان
هۆز - تیرە - بنەماڵە
وێنە و پێناس
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: دەشت
تۆپۆگرافی: گردۆڵگەیی
جۆری شوێن / شوێنەوار: شار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
ژمارەی دانیشتووان: زۆرتر لە یەک ملیۆن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 141,358 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.131 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,373
وێنە 103,605
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,944
ڤیدیۆ 1,228

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!