پاوە
یەکێکە لە شارەکانی باکووری پارێزگای
کرماشانکرماشان. خەڵکەکەی بە زمانی کوردی، زاراوەی هەورامی دەئاخاوێنن. پاوە لە ناوەڕاستی دوو کێوی سەربەرزی
شاهۆشاهۆ و ئاتەشگادایە. بە هۆی شێوی سازکردنی تایبەتی خانووەکان ئەم شارە بە هەزار ماسوولە ناو دەبەن. ئەم شارە ئاو و هەوایەکی خۆشی هەیە. هێندێ لە مێژووناسەکان پێیان وایە کە ناوی پاوە لە ناوی سەردارێکی ساسانی (پاو) وەرگیراوە. خەڵکی ئەم شارە بە دوو زاراوەی هەورامی، سۆرانی و جافی دەئاخاوێنن؛ کە ئەوانی بە زاراوەی جافی قسە دەکەن لە گوندەکانی پاوە نیشتەجێن.