پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,443
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,455
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئیبراهیم ئەفخەمی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیبراهیم ئەفخەمی

ئیبراهیم ئەفخەمی
لە زمانی خۆیەوە:
لە ساڵی 1299ی هەتاویدا لە ئاوایی گۆل دەوروبەری شاری #بۆکان# کەوتمە کۆشی دایک دونیاوە. بە دەنگی ئنگا!ئنگا مامان لە ئامێزی گرتم وچاوی سڕیم ونێوکی بڕیم. ئەم جارە بە پەڕۆوپاڵ دەست ولاق ولەش وئەندامی شەتەک دام. وەک زەڕنەقوتە لە نێو هێلانەی سیپاڵدا نوقمی کردم. حەوتوویەک مەلۆتکە بووم وسەری حەوتە بە فەرمانی باوکم(خودالێ خۆشبوو میرزا مەحمودی ئەفخەمەی) کە مونشی و کاربەدەستی سەردارانی بۆکان بوو ناویان نام ئیبراهیم و ئەم جار لە گرتووخانەی سیپاڵ وتیتاڵە شڕەوە خستیانمە نێو گۆڕی دارینی لانکەوە. بەدەسرازەوە و سەرسینگە هەمیسان دەست ولاقم وەکوو دیلی تاوانبار بەستراو بە دەنگ وئاهەنگی دڵنەوازی لایەلایەی دایک خرپ دەکرامە خەو. زۆرباش لێدەنووستم چونکە ئەم ئاهەنگە دڵبزوینە موسیقای گیان بوو لە قووڵایی و سەرچاوەی دڵی پڕلە بەزەیی دایکی میهرەبان وشەو نەنووستوو دەهاتە گوێمەوە.هێندیکی پێ چوو هەتا لە (خڕکانە، کۆخە ڕەشە، مەڵاشوو کەوتن، سوورێژە، مێکوتە، دریلە، هاوڵە یا خوریلکە) ڕزگاریم هات. بەڕاستی ئەمانە مڵۆزمی ساغێتی کۆرپە ساواکانن. لە چەنگی مڵۆزمی دیکەش وەکوو پەلاماردانی(ئاڵ،شەوە، مۆتە) خەلاس بووم کە ئەمانە بە قەولی مامانە قەدیمی یەکان مڵۆزمی منداڵ و ئافرەتی زەیستانن.لە ئامێز وباوەشیان دەگرتم وهەڵیان دەکوشیم.کۆچکەیان لە سەر دەکردم، بەروانکەیان لە بەرکردم بە میهرەبانی یەوە دەیان دواندم هەتاکوو بزەم بێتێ. گاگۆڵکەیان فێرکردم و ئەم چەل بۆ ئەوەی پێ ڕەوکە بم ڕەوڕەوەیان دا دەستم تا وێروێرکە و پێرۆکەبم بەهۆی ڕەوڕەوەی دارینمەوە لە داهاتوودا بتوانم لە گەڵ ڕەوڕەوەی ژیاندا، بڕۆمە بەرەوە.بەڵێ بەم جورە پێم لە ناو جەغزی ساوایەتی ترازاند. فێرە قسە بووم و دەرو ژوورم دەکرد گەیشتمە تەمەنی حەوت ساڵان بە ڕۆژدا لە گەڵ منداڵان خەریکی یاری و قومار وگەمەی ئەو سەردەمە دەبووم کە ئەوانە بوون: (بازەڵێن، جگێن، خازەڵێن، جەغزێن، مێشێن، قاپێن،زاپێن،هەلوکێن، مەزرەق داکوتان، پێلاقە خولاندنەوە،گوێ پچڕوکێن، کەوشێن، ئاش ئاشۆکە، تۆپێن، سیی باز، یەکانە، قەرێ قەرێ، کەڵەکەبڕێ، گورزێن، کەمەند، بەسەرێن) ئەم جار نایانمە بەر خوێندن وچوومە قوتابخانەی ناوەندی. ئەلف وبێتکەیان لە ڕووپەڕەیەکدا بۆ نووسیبوومەوە. لە دوایی دەستم کرد بە حێنجە و جوزوی عمە گەیشتمە مریشکە ڕەشە(سورە ازاجاانەکان تواباو) هاوڕێ وهاودرسەکانم هەروەکوو باو بوو گوێچەیان کێشام و گوتیان: (توابا مریشکە ڕەشە کەبابە بۆ ماموستا سەوابە)مریشکێکی وەک قاژووی ڕەش بە قیڕەقیڕ بە قرانێکی ئەو زەمانە کڕابوو بۆ کەبابی جەنابی ماموستا…یا خوا ببێ بە نوشی گیانی و ببێتە بەزی نێوشانی. سەرتان نەیەشێنم جوزوی عمە قوتارکرا و دوای ئەو لە خزمەت باوک و براکانم کتێبە وردیلانەکانی ئەو کاتەم خوێندن. دەستم دا قەڵەم کە فێری نووسین ببم باوک و براکانم خەتیان زۆر خۆش بوو کە شۆرەتی خەت خۆشیان هەبوو. سەرمەشقیان بۆ دادەدام کە لە بەریان بنووسمەوە بەڵام هەرچیم دەنووسییەوە هەمووی خوار و خێچ وناحەز بوو دەتگوت دەزووی ئاڵۆزە و لە خۆریشدا وەکوو گۆچانی مەشهوری مام سەفەر وابوو! هەر کاتێک خەتی منداڵیم دەکەوێتەوە بەر چاو بە خۆم نیە پێکەنین دەمگرێ. تەمەنم بوو بە دەساڵان، بڕێک خەت وسەوادم باشتر ببوو، لە نێو ئاوایەکەمان(هۆرتەکەند) پێیان دەگوتم کاک میرزا! هەرکەس میداد یا قەڵەمێکی بە خۆیدا بکردایە پێیان دەگوت کاک میرزا. ئەمنیش زۆرم پێخۆش بوو کەوایان پێدەگوتم. دەتگوت حەوت مێشم لە کونێکدا دۆزیوەتەوە کە ئەمنیش بۆ دەرکەوتنی میرزایەتیم قەڵەمێکی جوانم لە بەرۆکم دابوو. لەم سەردەمەدا زۆرمان میوانی گەورە دەهات و پیاوی بە ناوبانگ ڕووی تێدەکردین چونکە باوک وبراکانم هەموویان زانا وخاوەن قەڵەم بوون. زۆربەی شەوەکان لە خزمەتیاندا دادەنیشتم وهەرکاتێک میوانێک باسی پیاوەگەورەکانی خۆمانی دەکرد و لە شوێنەواری زانایان و ئازایەتی نەبەزەکان و هونەرو ئەدەب وخووخدەی جوانی ڕابردوانی گەلی بەرێزی کوردیان دەکۆڵێەوە زۆرم پێ خۆش بوو هەموو گیانم دەبووە گوێ بۆ بیستن. لێیان زیت دەبوومەوە و باسەکانیشم بە گوێی دڵ دەبیست. بەڵام بەداخەوە چم بۆ نەدەکرا. ئاخر بەو قەڵەمە شڕەم کە هەر بە حاڵە حاڵ سیایی گۆشتی پێ دەگیرا وبراکانم تیتاڵیان پێدەکردم چم بنووسیبایەتەوە؟ خۆ ئەم جاریش لە باسی مێژوویی ئەدەبدا تڵپاتی تەڕم تێدا نەبوو هەر کاک میرزای ئاوایی یەکەم بووم و بەس. ڕۆژگار وەک خەڕەکی تاو دراو و هەڵسووڕا و چەرخ خولی دا. ئەو ئۆگری و تینویەتی یە هەر لە دڵمدا مابوو. بەڵام بەداخەوە هەلێکم بۆ هەڵنەکەوت، چەوسانەوەی زەمانە دەرفەتی پێ نەدام هەتاوەکوو کاتی پیری و بێ هێزی لە بەر ئەوە کەکەند و کۆسپ و قۆرتی نالەباری ڕۆژگاری ناسازگار ئەوەندەی تەنگ و چەڵەمە و کەندو کڵۆ لە سەر ڕێگەی ژیان دانام و زەخت و سەختیم چێشت کە بەرگری سەرکەوتنی لێدەکردم. وەک شەوەزەنگ دەلاقەی تیشک و ڕووناکی پێگەیشتن بەم ئاواتەی لێ گرتبووم بەڵام بە یارمەتی خوا بەسەرهاتی تاڵ تاڵ نەبوو بە سەر وەدی هاتنی ئەوین وئۆگری زۆرمدا. ئەگەرچی ئاواتم لەو ماوەدا کرچ وکاڵ بوو خواشوکر ئەزموون و تەجروبەم پتر و قاڵتربوو. عیشق و ئەوینی خزمەت بە ئەدەب و پاراستنی فەرهەنگی گەلەکەم هانی دام ورەی پێدام کە بە پیریش لە گۆڕێدا بێ هەر حەلە و ئەم خزمەتە هەر بە کەڵکە و هیوام وایە بە لە بەرچاوگرتنی کەم وکوڕی و لە دەستدانەبوونی شوێنەوارەکان وشتی وا کەڵکی ڕاستەقینە و پەسەندکراوی زۆرتر لێ وەرگیرێ چاو لە کەم وکووڕی بپۆشن هەتاکوو هەل ومەرجێکی وا کە بەڵگە و شوێنەواری بەنرخ و باشتر وەدەست کەوێ و بە شانازی یەوە ئەوسا پێشکەش بکرێ. ئێستا وا باشە لەو نووسراوانەی کە بۆ چاپ و پێشکەشکردن ئامادە کراون ناو بەرین. گرینگترینی ئەونووسراوانە کتێبی (فەرهەنگ و ئەدەبی موکریانە کە لە مێژوو، جوغرافیا، ئەدەب و هونەری ناوچەی موکریان(مەهاباد، بۆکان، شنۆ، سەردەشت) و شوێنەواری زانایان و هونەرمەندانی شاری و عەشیرەتەکانی فەیزوڵڵابەگی، دێیوکری و هونەری جوانی لاوانی هونەرمەندی ئەو شارانە و لە شوێنەواری کۆنی مێژوویی ومێژینەی قەڵاکان و شێوە و ئاسەواری بەرزو دڵبزوێنی هونەران دەدوێ. مێژووی پڕ لە شانازی سەردارانی موکری(عەزیزخانی سەردار سەرۆکی هێزی ئێران لە زەمانی ناسرەدین شا) و سێ سەرداری دیکەی موکریان کە هەموویان حاکم و فەرمانڕەوای ناوچەی سابڵاغ و دەوروبەر بوون لەو نووسراوەدا جێ کراوەتەوە. جێگەی سەرنج ڕاکێشانە کە ئەم کتێبە لە 13 کتێب پێک هاتووە و هەموویان هاوڕێ لە گەڵ وێنەدایە و زۆر خەت و نەققاشی و شوێنەواری مێژوویی تێدایە کە زۆر کەس نەی دیوە. ناوی کتێبەکان کە لە 13 بەشدایە بەم جۆرەن:
1- مێژووی ئەدەبی مەهاباد
2- مێژووی ئەدەبی بۆکان
3- مێژووی ئەدەبی سەردەشت
4- مێژووی ئەدەبی شنۆ
5- سەردارانی موکریان
6- عەشیرەتی فەیزوڵڵابەگی
7- عەشیرەتی دێیوکری
8- ماموستایان و زانایان ونووسەران و هونەران
9- بنەماڵەی ئەفخەمی
10- هونەرانی تازەپێگەیشتوو
11- ئەدەبی کوردی
12- تێکەڵی بەشی بانە و خانێ
13- بەڵگەو وێنە وخەت وقەباڵەی کۆن و قەدیمی
هەروەها ئەم کتێبانەی خوارەوە ئامادەی چاپ کراون کە هەمووی بە وێنەی تایبەتی وبەڵگەی مێژوویییەوە پێشکەش دەکرێن.
1- هێرشی سمایل ئاغای سمکۆ بۆ سابلاغ.
2- شۆرشی مەلا خەلیل لە سەر کڵاو(شەپکە).
3- بنەڕەتی مەتەڵی کوردی.
4- ئەوە چیە بە هونراوەی کوردی.
5- فولکلۆر یاساوشوێن ودابی موکریان.
6- شەرعیاتی(نزووم)بە زمانی کوردی.
7- قسەی خۆشی وڵاتی خۆمان بۆ بزەی لێو.
ئەو دووکتێبەشم هەتا ئێستا چاپ و بڵاو کراونەتەوە:
1- دەمەتەقەی سۆفێ ونێری.
2- دیاری نوێ.
ئەم بابەتە 6,123 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): بۆکان
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 12-02-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,123 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.164 KB 12-02-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,443
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,455
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!