یەکێکە لە دامەزرێنەرانی #ڕێکخراوی سەربەخۆیی ئافرەتان# لە ساڵی (1993) لە کوردستان. هەڵسووڕێنەرێکی چالاکی بزووتنەوەی ژنانە. نوێنەری ڕێکخراوی ئازادی ژنە لە ئێراق، بەشی نەرویج و کارمەندە لە ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییە لە وڵاتی نەرویج، پڕۆژەی دژی بەزۆر بەشوودانە لە وڵاتی نەرویج.
دەرچووی زانستە سیاسییەکان و جیندەر لە وڵاتی نەرویج، لە ساڵی 2011 وە گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و وەک بەڕێوبەری سەکتەری ژنان لە #ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپیدان# PDO دەست بەکار بووە.
لە سالێ 2012 وە وەک بەڕێوبەری هەمان ڕێکخراو کاردەکات. ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپیدان ڕێکخراوێکی حکومی قازانجنەویستە و کار دەکات بۆ گەشەپیدانی کۆمەلگا، زیاتر کارەکانی بۆ پرسەکانی ژنانە لە کوردستان، بەهار موونزیر یەکێک بووە.لە دامەزرینەرانی گرووپی ژیان لە ساڵی 2012 بۆ کارکردن و بەرەنگاری کوشتنی ژنان لەسەر ناموس بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ساڵ ڕیکخەری ئەم گرووپە بووە.و یەکێک بووە.لە ڕیکخەرانی چەندین چالاکی جیاواز لە شار وشارۆچکەکانی کوردستان. وە هەروەها لە سالێ 2015 ەوە یەکێک بووە.لە دەستەی بۆردی ناوەندی سیکۆلار و ڕیکخەری کەمپینی کۆکردنەوەی سەد هەزار واژوو بۆ دەستوورێکی سوکۆلار لە کوردستان.. لە چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنی تایبەتی بە مافی ژنان و مافە مەدەنییەکان بەشداری کردەوە. ئێستا وەک بەڕێوبەری ڕێکخراو زیاتر کار دەکات بۆ ژنانی ئیزدی دوای شاڵاوی داگیرکردنی شەنگال لەلایەن گرووپی چەکداری داعش، بەدەمەوە چوونی ژنانی ئیزدی و کردنەوەی سەنتەریکی تایبەت بۆ ژنانی ڕزگار بوو لە جنگی داعش لە سالێ 2016.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 18,089 mal angesehen