یەکێکە لە دامەزرێنەرانی #ڕێکخراوی سەربەخۆیی ئافرەتان# لەساڵی (1993) لەکوردستان. هەڵسوڕێنەرێکی چالاکی بزوتنەوەی ژنانە. نوێنەری ڕێکخراوی ئازادی ژنە لەعێڕاق، بەشی نەرویج و کارمەندە لە ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییە لە وڵاتی نەرویج، پڕۆژەی دژی بەزۆر بەشوودانە لەوڵاتی نەرویج.
دەرچووی زانستە سیاسیەکان و جیندەر لە وولاتی نەرویج، لە ساڵی 2011 وە گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و وەک بەڕیوبەری سەکتەری ژنان لە #ڕیکخراوی خەلک بۆ گەشەپیدان# PDO دەست بەکار بوە.
لە سالێ 2012 وە وەک بەڕیوبەری هەمان ڕیکخراو کاردەکات. ڕیکخراوی خەلک بۆ گەشەپیدان ڕیکخراوێکی حکومی قازانج نەویستە و کار دەکات بۆ گەشەپیدانی کۆمەلگا، زیاتر کارەکانی بۆ پرسەکانی ژنانە لە کوردستان، بەهار موونزیر یەکێک بوە لە دامەزرینەرانی گروپی ژیان لە ساڵی 2012 بۆ کارکردن و بەرەنگاری کوشتنی ژنان لە سەر ناموس بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ساڵ ڕیکخەری ئەم گروپە بوە و یەکێک بوە لە ڕیکخەرانی چەندین چالاکی جیاواز لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان. وە هەروەها لە سالێ 2015 ەوە یەکیک بوە لە دەستەی بۆردی ناوەندی سیکۆلار و ڕیکخەری کەمپینی کۆکردنەوەی سەد هەزار واژوو بۆ دەستورێکی سوکۆلار لە کوردستان.. لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی تایبەتی بە مافی ژنان و مافە مەدەنیەکان بەشداری کردەوە. ئێستا وەک بەڕیوبەری ڕیکخراو زیاتر کار دەکات بۆ ژنانی ئیزدی دوای شاڵاوی داگیرکردنی شەنگال لە لایەن گروپی چەکداری داعش، بەدەمەوە چوونی ژنانی ئیزدی و کردنەوەی سەنتەریکی تایبەت بۆ ژنانی ڕزگار بوو لە جنگی داعش لە سالێ 2016 وە تاکۆ ئیستا...