ئەحمەد خواجە کوڕی عەزیز کوڕی عوسمان ئاغای ئەردەڵانییە، ڕۆژی 06-07-1903 لەدایک بووە، سەرەتا لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی و دوایی لە قوتابخانە میرییەکاندا خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە، ساڵی 1922 کە شێخ مەحمودی نەمر لە هیندستانەوە گەڕایەوە بۆ #سلێمانی# و حکومەتی پێکهێنا ئەحمەد خواجەی کرد بە گەنجینەوانی خۆی، لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداری کردووە، چەندەها جار شێخ مەحمودی نەمر نامەی پیادا ناردووە بۆ کاربەدەستانی (ئێران) و قونسوڵی ڕووس لەوێ. کە ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرکرا بوو بەسەرنووسەری، لەو کاتەدا هەر ئەم پیاوە بیری لە دەرکردنی پولێک بۆ حکومەتی کوردستان کردۆتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی کێشاوە، لەپاش خۆی ئەم بەرهەمانەی بەچاپ گەیاندووە: #چیم دی# (3) بەرگ، 101 پیاوی کورد، مامۆستای پەری، فەرهەنگی کوردی، بلانجۆ (وەرگێڕان) جگە لە وتارو هەندێ بەرهەمی تر کە لەگۆڤاری گەلاوێژ و بڵاوکراوەکانی تردا بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆژی 04-03-1997 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە و لە سلێمانی لەگردی سەیوان نێژراوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 95,658 car hatiye dîtin