یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەڕیتانیا کە بە مەبەستی لەنزیک ناسینی کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورد لە مێژوییەکی زووەوە و بەر لەجەنگی جیهانی یەکەم، بەنهێنی لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا چێنرابوو، ئەو ئەفسەرە ماوەیەکی زۆر خۆی ناونابوو (میرزا شیرازی) و دواتر کوردییەکی ڕەوان و پەتی فێر ببوو بە جۆرێک پاش ئەوەی ئینگلیزەکان ئێراقیان گرت لە ساڵی 1918 یەکێک بووە لە نووسەرە سەرەکییەکانی ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی کە لەو ساڵەوە و بە مەبەستی بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ بەڕیتانیا لە شاری بەغدا بە زمانی کوردی دەرچووە.
مێجەر سۆن کاتێکیش بۆ #سلێمانی# گوازراوەتەوە لە ساڵی 1920یشدا لە سلێمانی ڕۆژنامەی #پێشکەوتن#ی بە زمانی کوردی دەرکردووە، مێجەر سۆن ناودارترین ئەفسەری سوپای بەڕیتانیایە کە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا و لەسەردەمی فەرمانڕەوایەتی #شێخ مەحمودی حەفید#دا ڕۆڵی هەبووە.
لە #24-02-1924# کۆچی دوای کرد.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 46,515 ganger