فەرهاد پیرباڵ
فەرهاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە. ئەو لە ساڵی 1961 لە
هەولێرهەولێر لە دایکبووە و لە 82 لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. ئەو لە ساڵی 1984 چووەتە ریزی
یەکێتی نووسەرانیەکێتی نووسەرانی شاخەوە، هەر لە ناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە بەناونیشانی ماڵئاوایی وڵاتەکەم. ئەو لە پێناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی رژێم نەکات چووەتە ئێران، هەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانیمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکومەتی فەڕەنسی کە لەلایەن ئەنیستیتوی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا بۆ ماوەی هەشت نۆ ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.
پیرباڵ مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە کوردستان. هەفتەیەک دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری مێژووی ئەدەبی نوێی کوردیدا لە ساڵی 1994 لە
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین دامەزراوە.
پیرباڵ کاتێک کە لە دانیمارک و ئەڵمانیا بووە وەکو سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەبی و وەکو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆر لە گۆڤارەکانی وەک خەرمانە و نودەم لە ستۆکۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانیمارک، هیوا لە پاریس وە هەروەها گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە، لە 1994 کە هاتووەتەوە کوردستان لە رۆژنامەی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە گۆڤاری وەرگێڕان سەرنووسەر بووە کە لە
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری دەردەچوو. ئەو هەروەها لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە دا وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.
فەرهاد پیرباڵ هەتا وەرزی یەکەمی 2009 چلوسێ کتێبی نووسیوە و بڵاو کردووەتەوە. تازەترین کتێبی فەرهاد پیرباڵ بریتییە لە حەکایەتەکانی باوکم کە رۆمانێکی 450 لاپەڕەییە.
نێوبراو پێشتر هاوسەری هۆزانەوان
تەرزە جافتەرزە جاف بووە.
[1][2] ⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!