فەرهاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە. ئەو لە ساڵی 1961 لە
هەولێرهەولێر لە دایکبووە و لە 82 لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواوکردووە. ئەو لە ساڵی 1984 چووەتە ڕیزی
یەکێتی نووسەرانیەکێتی نووسەرانی شاخەوە، هەر لە ناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەمین پەڕتووکی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە بە ناونیشانی ماڵاوایی وڵاتەکەم. ئەو لەپێناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی ڕژێم نەکات چووەتە ئێران، هەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانیمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکومەتی فەڕەنسی کە لەلایەن ئەنیستیتوی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا بۆ ماوەی هەشت نۆ ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.
پیرباڵ مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە کوردستان. هەفتەیەک دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری مێژووی ئەدەبی نوێی کوردیدا لە ساڵی 1994 لە
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین دامەزراوە.
پیرباڵ کاتێک کە لە دانیمارک و ئەڵمانیا بووە وەکوو سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەبی و وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆر لە گۆڤارەکانی وەک خەرمانە و نودەم لە ستۆکۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانیمارک، هیوا لە پاریس وە هەروەها گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە، لە 1994 کە هاتووەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە گۆڤاری وەرگێڕان سەرنووسەر بووە کە لە
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیری دەردەچوو. ئەو هەروەها لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە دا وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.
فەرهاد پیرباڵ هەتا وەرزی یەکەمی 2009 چلوسێ پەڕتووکی نووسیوە و بڵاو کردووەتەوە. تازەترین پەڕتووکی فەرهاد پیرباڵ بریتییە لە حەکایەتەکانی باوکم کە ڕۆمانێکی 450 لاپەڕەییە.
نێوبراو پێشتر هاوسەری هۆزانەوان
تەرزە جافتەرزە جاف بووە.
[1][2]