لە ساڵی 1962 دا لەدایکبووە، دەرچووی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدایە، سەرۆکی کۆڕی شانۆی (با) بووە کە لە ساڵی 2005 دا دامەزراوە. سێ کچو کوڕێکی لەپاش جێماوە.
بەشداریی چەندین بەرهەمی شانۆیی کردووە، وەکوو ئەکتەر، لەوانە (ئەو دەمەی دونیا بێتامە، حەیرانێ) ، (پێکەوە لە بەهەشتا عەسرێ) ، (وێنەی هونەرمەند لەتافی لاویدا) .
ڕۆژی 24-10-2008 بە نەخۆشیی دڵ لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,280