ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد ئەربیلی
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: #20-06-2022#
$ژیاننامە$
لەساڵی 1933 لەدایکبووە، ساڵی 1944 دەستی بەکاری هونەری کردووە کە ئەوکاتە لەقۆناغی سەرەتایی بووە، لەساڵی 1959 چۆتە ڕادیۆی بەغدا لەوێش چەند بەرهەمێکی تۆمار کردووە.
هونەرمەند خاوەنی چەند بەرهەمێکە لەوانەش: گەنجان وریا ڕاپەڕن، ئەی دلێران بەچکەشێران، #هەولێر# شاری شیرینم، بەخێر بێیتەوە نەورۆز و بەهار، نەسرین دەمێکە و لاوەکان.
محەمەد ئەربیللی ئاوازی بەچەند هونەرمەندێک داوە لەوانەش: ئیبراهیم تاتلیساس، عەرەب عوسمان، نیزام شاکر و #زیاد ئەسعەد#.[1]
لە ڕۆژی 20-06-2022 دوابەدوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.