🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,301)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,322)
English (# 2,434)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,105)
هەورامی (# 61,739)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,409)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,078)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 395)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 766)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 دانا جەمال ئەحمەد
ناو: دانا
ناوی باوک: جەمال
ساڵی لەدایکبوون: 1981
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
دانا جەمال ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی 1981 لە شاری سلێمانی، دەرچووی پەیمانگای پۆلەتەکنیکی سلێمانییە بەشی ژمێریاری،
👫 دانا جەمال ئەحمەد
📼 کۆنترین گۆرانی تۆمارکراوی کوردی
ڤیدیۆ: کۆنترین گۆرانی تۆمارکراوی کوردی
ساڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرت و ڤیدیۆ: 2022
[1]
📼 کۆنترین گۆرانی تۆمارکراوی کوردی
💎 مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر - قوتابخانەی ئەربیل ئولا
قوتابخانەی ئەربیل ئولا
یەکەم قوتابخانە لە مێژووی هەولێرە
خەڵکی هەولێر سەرەتا لەم قوتابخانەیە فێری خوێندن بوون.
قوتابخانەی ئەربیل ئولا، کۆنترین قوتابخانەیە لە هەولێر، لە ساڵی 1920 دروستکراوە، خەڵکی
💎 مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر - قوتابخانەی ئەربیل ئولا
📼 عەزیز شارۆخی ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکانی ئەدات دەربارەی ڕەخنەگرتنی لە حەسەن زیرەک
ڤیدیۆ: عەزیز شارۆخی ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکانی ئەدات دەربارەی ڕەخنەگرتنی لە حەسەن زیرەک.
ڕۆژ و ساڵ: 27-06-2022 [1]
📼 عەزیز شارۆخی ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکانی ئەدات دەربارەی ڕەخنەگرتنی لە حەسەن زیرەک
📖 حەسەن زیرەکم چۆن ناسی و چۆن بردم بۆ ڕادیۆی کوردی بەغدا؟
حەسەن زیرەکم چۆن ناسی و چۆن بردم بۆ رادیۆی کوردی بەغدا؟
مام جەلال

بەهار و هاوینی ساڵی خوێندنی (1954-1953)، لەگەڵ هاوڕێی دێرینم کاک مستەفا قەرەداغی کە تازە لە ئەمریکا هاتبوەوە، پێکەوە لەژورێک دەژیا
📖 حەسەن زیرەکم چۆن ناسی و چۆن بردم بۆ ڕادیۆی کوردی بەغدا؟
📖 لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
فەڕۆخ نێعمەتپوور

ئەگەرچی لە دووای هێنان و بردنێکی زۆر، بیمە پووڵەکەی داوە و لەدەستی بنەماڵەی خاوەن مردووەکە رزگاری بووە، بەڵام هێشتا پێی وایە ئەم مردووەکەی ژێرنەخستووە و ئە
📖 لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
📖 مار
مار
ڕەحمان سۆفی

دەڵێم (مار دەبينم.)
هاوڕێ دەڵێ (نا بابه مار نييه، ڕەنگه سەرمازەڵه بێ)
خوشکه هاوڕێش دەڵێ کوڕه مار نييه، بەڵام لەم نێوەدا مارمێلکە زۆره.
هاوڕێی پرسگه هەڵئەداتێ و دەڵێ (ماری چی، کو
📖 مار
📖 قەدەری هاوسەرگیری
قەدەری هاوسەرگیری
هاوڕێ نەهرۆ

ناوەڕاستی نەوەدەکانە. کوردستان ئابڵوقەی لەسەرە. شتومەک لەبازاڕەکان گرانە. زۆربەی خەڵک بەهەژاری دەژێن. شەری ناوخۆ لە ئارادایە. بەڵێن گەنجێکی ئەو دەڤەرە بوو. تەمەنی سی
📖 قەدەری هاوسەرگیری
📖 ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی
ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی
شرۆڤەی: دڵشاد کاوانی

پێشەکی
مرۆڤ لە سەرەتای بوونییەوە، وەک تێکڕای بوونەوەرەکانی دیکە لە دوو ڕەگەزی سەرەکی نێر و م
📖 ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی
📖 فیلیپ
فیلیپ
ماوریس لێڤین
لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی

زڕەوی تەلەفونەکە هێمنیی بەیانیمی شێواند. دوگمەی رادوێکە بەرەو کەمکردن بادەدەم و گوشیەکە هەڵدەگرم. دەنگەکەی ئەوسەری خەتەکە زۆر ئاشنایە، بەڵام دوور
📖 فیلیپ
📖 من کچێک دەناسم
من کچێک دەناسم
فەڕۆخ نێعمەتپوور

من کچێک دەناسم، هەم باڵابەرزە هەم باڵا کورت، هەم سوور و سپییە و هەم سەوزە، هەم چاوکاڵە و هەم چاو رەش، هەم خرپەڵەیە و هەم پەیکەر یۆنانی ئاسا و ناو قەدباریک!
ئەو کچە
📖 من کچێک دەناسم
🌏 درەختی خێزانە زمانییە هیندۆئەورووپییەکان
نەخشەی درەختی خێزانە زمانییە هیندۆئەوروپییەکان-هیندۆرۆپییەکان.
ئامادەکردنی: بەختیار ڕەسوڵ سلێمان
تێید زمانی کوردی دەکەوێتە ناو خێزانی زمانە هیندۆئێرانییەکان لە بەشی ئاریایی -ئێرانی.
لەگەڵ زمانەکان
🌏 درەختی خێزانە زمانییە هیندۆئەورووپییەکان
🔤 بەرتەنگ
جۆری وشە: ناو
واتا: تەنگەبەر؛ بێ دەرەتان
تەنگەبەر: هەرشوێنێکی ناگوشاد [1]

بەرتەنگ: لە فەرهەنگا کانی دا
1-تەنگەبەر؛ نازک
2-تەسک؛ بارودۆخی ژوار

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژ
🔤 بەرتەنگ
🔤 بەرتفک
جۆری وشە: ناو
واتا: چەخماخی تفەنگ؛ مقەنەزمە
چەخماخ:
مقەنەزمەی تفەنگ [1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
🔤 بەرتفک
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
عەلادین باباشەهابی
👫 کەسایەتییەکان
جەلال بەیار
👫 کەسایەتییەکان
ڕابی محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
عیماد عەبدولسەلام
👫 کەسایەتییەکان
دانا جەمال ئەحمەد
👫 جەمال عەلی باپیر - جەمالی عەلی باپیر | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

جەمال عەلی باپیر
جەمالی عەلی باپیر 1945 - 1981
ساڵی 1945 کۆرپەیەک لەناو ژیانی پرِ لەژان و کارەساتی کۆمەڵی کوردەواریدا، جەمال کورِی عەلی باپیر لەدایکبوو.عەلی باپیر لەبەر هەژاری و دەستکورتی پەنای بردە بەر ژیانی مەژی و مەمرەی پۆلیسی و بەوجۆرە بنەماڵەکەی بەخێوکردووە.
جەمالی بەخێوکراوی ئەم بنەماڵە هەژارە لەگەڵ رۆژگاردا کەوتە گرِوگاڵ و گەورەبوون و ساڵی 1952 بەجلوبەرگی درِاوی کورِە پۆلیسێکی هەژارەوە چۆتە قوتابخانەیەکی شارە بەوەفاکەی سلێمانیسلێمانی.ئەم کەڵەپیاوەی کورد هەر لەمنداڵییەوە گورج و گۆڵ و چوست و چالاک بووە، دەم بەپێکەنین و ئارەزووی گاڵتەو نوکتەو تەڵە میشکیتەی هەبووە.هەموو خولیاکانی لەبواری وەرزش و کوردایەتیدا بووە لەبەرئەوەی چینە هەژارەکەیی و نەتەوە زۆرلێکراوەکەی هەر لەکاتی لاوێتییەوە رایان کێشاوەتە کۆرِی خەبات.ئەوکاتانەی شەش حەوت ساڵان بوو خولیای وەرزشی هەبوو، بۆیە کۆڵانە تەسک و تروسکەکانی گەرِەکی شێخانی شاری سلێمانی بوونە گۆرِەپانی فوتیۆڵێنی و خولیا وەرزشییەکانی تری، یەکێک بوو لەئەندامە چالاکەکانی دیدەوانی شاری سلێمانی لەهەموو سەفەری دیدەوانیانەی سلێمانی بەشداریکردووە.جگە لەفوتبۆڵێن لەپێشبرِکێکانی راکردن بەتایبەت ماوەی دوورودرێژدوو چەرخە سواری، لەرِێگەی وەرزشەوە تێکەڵاوی بزووتنەوەی کوردستان بووە، شەهید مامۆستا یاسینی وەرزشکار جگەلەوەی مامۆستای وەرزشی بووە، مامۆستای کوردایەتیشی بووە.وەڵامێکی زیرەکانەکاک فایەق قەساب هاندەری بووە بۆ کوردایەتی و لەیەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە ساڵی 1959 لەدەزگاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی داوە، ساڵی 1960 چۆتە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لەدەستپێکی شۆرِشی ئەیلول و بڵێسەو گرِو کڵپەی خولیای شاخ بووە.ساڵی 1962 سەنگەری شاری گواستنەوە بۆ شاخ کاتێک تەمەنی حەڤدە ساڵی تەواونەکردبوو، لەبەر کەم تەمەنی لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش لەگەڵیدا خەریکبوون کەبگەرِێتەوە شارو خوێندن تەواوبکات، بەڵام شەهید جەمال وریایانە وەڵامی دابۆوەو پێی وتبوون: ئێوە چەند مافتان بەسەر کوردایەتی و کوردستانەوە هەیە منیش بەقەد ئێوە ئەو مافەم پێدەبرِێت.ئیتر ئێوە بە چ هەقێک داوای ئەوەم لێدەکەن بەرگری لەمافی رەوای خۆم نەکەم؟!ئەو وەڵامە زیرەکانەیە بەس بوو بۆ لێپرسراوانی ئەوسای شۆرِش کەدەستبەجێ لەپەلی شەهید مەجید شوانی (عەریف مەجید) سەرەتا وەک چایچییەک وەریبگرن و ئەویش بەشانازییەوە چایچێتی بەخزمەتزانی و درێغی نەکرد لەخزمەتکردنی برا پێشمەرگەپێشمەرگەکانیدا.تا چەند مانگێک کارێکی ئەوتۆیان پێنەسپارد، بەڵام بەژیری و لێهاتوویی، خۆی بۆ لێپرسراوەکانی سەلماندو لای شەهید مەجید شوانی پێشمەرگەیەکی گورج و گۆڵ و ئازاو چاونەترس بووە، شەهید جەمال نموونەی پێشمەرگەی خوورِەوشت بەرزو دەست و دەم و داوێن پاک بووە، لەزۆربەی هەرە زۆری نەبەردەکانی ئەوکاتەی پێشمەرگە لەناوچەی شارباژێرو زۆربەی نەبەردەکانی تری کوردستان هاوبەشیکردووە، لەکۆتایی ساڵی 1962 لەگەڵ هێزێکی هەڵبژاردنی ناوچەکانی سلێمانی و کەرکوککەرکوکدا نێردرا بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگەکانی بادینان لەشەرِەکانی بازەگیرو ئەزمەرِو مۆکەبەو شەرِەکانی پێنجوێنپێنجوێندا بەشداریکردووە، هەر لەوسەردەمەوە خەباتی شۆرِشگێرِانەی گرتەبەرو بەشداری خەباتی قارەمانانەی گەلەکەمان بووە، لەدەیان نەبەردی قارەمانانەدا لەکەناری مردنەوە گەرِایەوە.لەژیانی خوێندکاری و لەرِیزەکانی پارتیدا، وەک پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی زرنگی شۆرِشگێرِ بیری کردۆتەوەو هەردەم دژی تێگەیشتنە چەوت و نارِاستەکانی خەڵکانی ناو شۆرِش بووە، بەهۆی ئەو هەڵوێستەشەوە، تووشی چەندین تەنگ و چەڵەمەو تەنگ پێهەڵچنین بووە، بەڵام هەرگیز کۆڵدان پێی نەوێراوەو بەرگەی گرتووەو لەئەرک و فرمانەکانیدا پشووی نەداوە، کاتێک ناکۆکی کەوتە ناو ریزەکانی کوردایەتی، شەهید جەمال لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی ساڵی 1964 چووە دیوی ئێران و لەگەڵ شەهید مەجید شوانی و شەهید عەزیز گەزەڵانی و هەندێ پێشمەرگەی دیکە لەسەر سنوور ماوەیەک وەک هێزی گەرِۆک، لەناوچەی ئالانی ئێران لەهەموو لایەکەوە گەمارۆو راودەنران، بەڵام بەلێهاتوویی و ئازایەتی خۆیان توانییان ئەرکە پێسپێردراوەکانی ئەو قۆناغەی خەبات بەباشی جێبەجێبکەن.جەمال و تیپی شەهید کەمال سەلیمساڵی 1965 کەگەرِانەوە بۆ کوردستان، شەهید جەمال وەک پێشمەرگەیەک لەناوچەی ماوەت مایەوە، پاشان لەبەر چەند رووداوێک بەناچاری رۆیشتەوە بۆ سلێمانی و چووەوە بەر خوێندن لەقۆناغی ناوەندی، لەهەمانکاتدا پێشمەرگەیەکی لەسەرخۆو سادەو دەم بەپێکەنینی باڵی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) بووە.لەگەرِانەوەی بۆ سلێمانی دوو تیپی وەرزشی لەگەرِەکەکانی ئیسکانی سەروو و ئیسکانی خواروو دامەزراندو وەکو براو مامۆستای وەرزشکارەکان ئیشەکانی بەرِێوەدەبرد، ساڵی 1966 داوایکرد تیپەکان بکرێنە یەک تیپ و لەکۆبوونەوەیەکیشدا لەیاریگای ئیسکان ستایشێکی باشی شەهید کەمال سەلیم میران دەکات وەکو پێشمەرگەیەکی ئازاو وەرزشەوانێکی لێهاتووی شاری سلێمانی، ئەو هەوڵەشی بۆئەوە بوو ناوی کەمال سەلیم بەنەمری بهێڵێتەوە.شەهید جەمال لەناو یاریگا فێرکارێکی لێهاتوو لەدەرەوەی یاریگاش هاورِێی دڵسۆزی یاریزانەکان بووە، لەرِاکردنی 5000 مەترو ماوە دوورودرێژدا زۆر بەتوانا بووەو هیلاکیش نەبووە، لەبەرئەوە دەوترا کە سپڵی نییە، تیپی وەرزشی چوارچرا کە تیپی دووەمی کەمال سەلیم بوو، هەر شەهید جەمال ئەو ناوەی لێناو لەهەڵبژاردنی ناوی چوارچرا دوو مەبەستی هەبوو:یەکەم لەبەرئەوەی تیپی کەمال سەلیم ئەندامەکانی زۆربوون بۆئەوەی لەکاتی خولەکاندا مافی یاریزان نەفەوتێ و هاوبەشی بکەن.دووەم: چوارچرا ئەو گۆرِەپانە پیرۆزەیە کە قازی محەمەدی پێشەوای لێ لەسێدارەدرا.ساڵی 1968 بەبرِیاری سەرکردایەتی باڵی مەکتەبی سیاسی چووە دەورەیەکی تایبەتی مفەوزی پۆلیس و پاشان خوێندنی مفەوەزیەکەی لەکۆلێجی پۆلیس تەواوکردووە، ماوەیەک لەبەغدای پایتەخت مایەوەو لەهەر شارێک کەگوازرابێتەوە وەکو ملتەزمێک ئەرکەکانی کوردایەتی خستۆتە سەروو ئیشی رەسمیەوە، دواتر گواسترایەوە بۆ سلێمانی.لەپۆلیسی سلێمانی وەکو مفەوەزێکی وەرزش دەستبەکاربوو خەڵکێکی زۆری بۆ تیپی پۆلیسی سلێمانی پێگەیاندو پلەی باشیان لەسەرئاستی پارێزگاو وڵات بەدەستهێنا.خۆیشی لەهەمانکاتدا یاریزانێکی بزێوی یانەی پۆلیس بوو کەمفەوەزێکی رۆح سووک و خۆشەویستی سلێمانی بوو، لەناو خەڵکدا رێزی تایبەتی لێدەنرا.رێبازی نوێ و دەربازبوون لەتەڵەی دوژمنکۆتایی شەستەکان و سەرەتای هەفتاکانی سەدەی رابردوو لەرِێگەی گۆڤاری رزگاری و باڵی مەکتەبی سیاسی ئاشنای بیروباوەرِی چەپ بوو یەکێکیش بوو لەو گەنجانەی باوەرِی تەواوی بەچەپ هەبوو لەدروستبوونی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان (مارکسی لینینی کوردستان) لەئەڵقە رۆشنبیرییەکانی ئەو کۆمەڵەیە وەرگیرا، پاشان چەندین کەسی بۆ کۆمەڵە رێکخست کەزۆر بەهێمنی و زیرەکانە چالاکییەکانی بۆ خزمەتی کۆمەڵە پەرەپێدەدا.کەبەیانی 11ی ئازار دەرچوو شەهید جەمال لەبەر مەیلی بەلای باڵی مەکتەبی سیاسیی دوورخرایەوە بۆ شاری حلە (بابل) ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوەو خەریکی رێکخستنی کۆمەڵە بوو.دیسان گواسترایەوە بۆ کوردستان بۆ پارێزگای دهۆکدهۆک، پاشان گواسترایەوە بۆ سلێمانی و وەکو مفەوەزێکی وەرزش چالاکییەکانی دەستپێکرد، ئەو سەردەمە کۆمەڵە خەریکی گەشەکردن بوو شەهید جەمال لەپیاوە چالاکەکانی رێکخستن بوو وریایانە نەیدەهێشت لەلایەن لایەنە نەیارەکانی کۆمەڵەوە هەست بەجموجۆڵی بکرێت، تا شەرِ لەنێوان سەرکردایەتی پارتی و رژێمی بەعسدا ساڵی 1974 دەستیپێکردەوە لەسەر رەزامەندی کۆمەڵە شەهید جەمال دیسان بۆوە میوانی شاخ یەکێک بوو لەو پێشمەرگە کارامانەی ئەو سەردەمە، چونکە ئەزموونی زۆری هەبوو لەخەباتی پێشمەرگەیی، داوای تێبینی و سەرنجی لێکرابوو بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی شۆرِش دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی پێشمەرگەو شوێنە سەختەکان بۆ بنکەی نهێنی.لەشەرِەکانی شاخی زمناکۆو حەوزی رەواندزدا جێدەستی دیاربوو چالاکی بەرچاوی هەبوو، هەربۆیە زیاد لەهەموو هاورِێکانی و لەهێزی ئەزمەرِی ئەوسا کرایە سەر لق و لەلایەن سەرکردایەتی پارتییەوە خەڵات کرا.تا هەرەس یەکێک بوو لەپێشمەرگە چالاکەکانی هێزی ئەزمەرِو دوای هەرەس بەبرِیاری کۆمەڵە هاتەوە سلێمانی و دوورخرایەوە بۆ خوارووی عیراق، لەمفەوەزی پۆلیس دەرکراو کرایە کارمەندی پۆستەو گەیاندنی شاری بەسرە، دیسان هۆشیارانەو لێهاتووانە دەستیکرد بەچالاکی رێکخراوەیی بۆ کۆمەڵە، دوابەدوای گیرانی سەرکردایەتی کۆمەڵە خاڵە شیهاب و هاورِێکانی هەست بەجموجۆڵی شەهید جەمال کرا.لەپایزی 1975 لەلایەن دەزگاکانی ئەمنی سلێمانیەوە راونراو زۆر ئازایانە خۆی دەربازکرد، رۆژێک پیاوانی ئەمن بەدوایدا دەگەرِان لەخۆی دەپرسن ئەرێ ماڵی جەمالی عەلی باپیر نازانی؟ ئەویش بەبێ ئەوەی بترسێ و بشڵەژێ ئاماژە بۆ ماڵێک دەکات ئەمنەکانیش بەپرتاو بەرەو ماڵەکە دەرِۆن شەهید جەمال بەرِاکردنە وەرزشکارییەکەی خۆی رزگاردەکات و دەچێتە ماڵی کاک کەمالی حەبێ لەگەرِەکی مەڵکەندی، لێرەوە خەباتی ژێرزەمینی دەستپێدەکات لەماڵەکانی کاک عومەر سەعیدو کاک عومەر کڵاولارو ماڵی کاک ئاوات قارەمانی و ماڵی حەمە خرِەی دارتاش لەکانێسکان و ماڵی عەزیز ئیسماعیل لەگەرِەکی تووی مەلیک رۆژانی خۆشاردنەوەی زۆر بێباکانە بەسەربردو ئەرکەکانیشی ئەنجامدەدا بەبێ ئەوەی رۆژێک لەرِۆژان نارِەزاییەک دەرببرِێ یان رەشبینی دایبگرێ.دووبارە بەرەو چیا، بەرەو خۆری شەهیدبوونکەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا شەهید جەمال کەوتە خۆئامادەکردن بۆ شۆرِشی چەکداری و لە 19-07-1976 لەگەڵ کاک سالار عەزیز یەکەم دەستەی چەکداری دۆڵی جافایەتیان دروستکردو ئەو چەکەی لەکاتی هەرەسدا شاردبویەوە کردیەوە شانی و بۆوە بەپێشمەرگە گورج و گۆڵەکەی ساڵی 1962ی جاران و پاشتریش پێشمەرگەیەکی نوێ و بەبیروباوەرِێکی شۆرِشگێرِانە، دوای یەک رۆژ چەککردنە شان هەڵیکوتایە سەر رەبایەی (باوی زاوێ)ی دەشتی کارێزەو بەمەش یەکەمین فیشەکی شۆرِشی نوێ لەلولەی تفەنگەکەیەوە تەقی و چەند داگیرکەرێکی بەسزای گەل گەیاندو هەر لەوساڵەشدا بەسەختی برینداربوو.شەهید جەمال یەکێک بوو لەکادیرە ئازاو چوست و چالاکەکانی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستای شەرِی پارتیزانی بوو لەدەیان نەبەردی گەورەو بچووکدا هاوبەشیکردووە، پیاوێکی خۆشەویست بوو لەوناوچانەی کاری لێکردووە، لەگەڵ پێشمەرگە بەسۆزو بەزەیی بووە هەڵسوکەوتی لەگەڵیاندا هاورِێیانەو برایانە بووە لەسەرەتای بوونە پێشمەرگە لەشۆرِشی نوێ کرایە لێپرسراوی سەربازی ناوچەی ماوەت لەگەڵ شەهید ئەحمەد فەتحوڵڵا ئاغا کاریان پێکەوە دەکرد، ساڵی 1978 وەکو کادرو پێشمەرگەو وەک جێگری فەرماندەی هەرێم بەشداری کارەساتەکەی هەکاریهەکاری کردووەو بەژیری و ئازایەتی و چاورِوونییەوە رابەری دەستەیەک پێشمەرگەی کردو سەرکەوتووانە گەرِانەوە بۆ بارەگای سەرکردایەتی لەقەندیلقەندیل، هەر ئەوکاتە سەرکردایەتی یەکێتی لەقەندیل بۆ تەقدیری ئازایەتی پلەی فەرماندەی هەرێمی درایەو کرایە فەرماندەی هەرێمی چواری یەکێتی ینیشتمانیی کوردستان، هەروەها ئەندامی کۆنفرانسی مالیمۆسمالیمۆس بووە کە 01-05-198101-05-1981 کە لە مالیمۆس بەسترا. مەخابن لە 20-08-1981 لەگەڵ شەهیدان: حەسەن قارەمان و کاروان و ئیسماعیل گەورە دێیی و ئەنوەری عەبدوڵڵا مەلا ساڵح شەهیدکران و گەیشتنە کاروانی نەمران.


🗄 سەرچاوەکان
📚 فایلی پەیوەندیدار: 19
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
2.👁️یانەی وەرزشی سلێمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️00-08-1981
2.👁️01-05-1981
3.👁️01-06-1978
4.👁️17-10-2016
5.👁️19-07-1976
6.👁️1976
7.👁️20-08-1981
📷 وێنە و پێناس
1.👁️جەمالی عەلی باپیر و کۆمەڵێک پێشمەرگە
2.👁️شەوکەتی حاجی موشیر و جەمالی عەلی باپیر
3.👁️مامۆستا جەعفەر و ئازاد هەورامی و جەمالی عەلی باپیر
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سیڤەر باپیر
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 20-08-1981
👫 جۆری کەس: 💪 وەرزشەوان
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): ⚪ سلێمانی
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 19 2008 1:42PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 3 2022 10:08AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 29,106 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.131 KB Oct 17 2016 12:24AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛...
  📖 پەیژە
  📖 نوێبوونەوە
  📖 وتە و پەند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-06-2022
  🗓️ 26-06-2022
  🗓️ 25-06-2022
  🗓️ 24-06-2022
  🗓️ 23-06-2022
  🗓️ 22-06-2022
  🗓️ 21-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەلادین باباشەهابی
ساڵی 1939 لەگەڕەکی چوارباخی شاری سنە لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا خولیای هونەری گۆرانی بووەو گۆرانی وتووەو سەرەتای دەستپێکی ساڵی(1956) بەسروودی (ئەی وەتەن) لەڕادیۆی سنەوە دەستیپێکردووە، دواتر ساڵی(1967)دا دەچێتە تاران و لەئۆرکستراکانی کوردی (باربار -نەکیسا- فەرهەنگی هونەری) درێژە بەکاری هونەری دەدات. لەماوەی سەفەری هونەریدا 60 گۆرانی وتووەو تۆمار کردووە. هەروەها ئەم هونەرمەندە بەشداری چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی کردووە لەئێران و ئەوروپا. ڕۆژی 26-06-2019 کۆچی دوایی کردووە.
ناودارترین گۆرانیی
عەلادین باباشەهابی
جەلال بەیار
جەلال بەیار لەساڵی 1956 لەدایک بووەو لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە بەشداری لە شانۆگەریی و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکاندا کردووە، یەکەم بەرهەمی تەلەفزیۆنی کە بەشداری تێداکردووە بەرهەمی مارەیی بووە، دوایین کاریشی بەشداریکردن بوو لە بەشی سییەمی زنجیرە درامای گەردەلول، بەڵام مەرگ رێگەی پێنەدا رۆڵەکەی لەو زنجیرەیە تەواوبکات.
رۆژی 27-06-2012 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
جەلال بەیار
ڕابی محەمەد
دایکی قوربانییەکانی بۆمبارانکردنی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەرە خەڵکی قەڵادزێیە، رۆژی 27-06-2019ی چیایی کورتەکی بناری قەندیل بریندار بووە.
ڕابی محەمەد
عیماد عەبدولسەلام
دکتۆر عیماد عەبدولسەلام، مێژوونووس و بیرمەندی ناسراوی عێراقی لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد. نووسەر دەیان کتێب و توێژینەوەی لەبارەی کورد و کوردستان هەبوو.
د. عیماد لە ساڵانی 2007 - 2008 لە زانکۆی بەغداوە چووەتە بەشی مێژووی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین. زۆر کتێبی ناوازەی لەبارەی مێژووی عێراق و ناوچەکە و کوردستان نووسیوە. کاتێک دکتۆر هاتە کوردستان توێژینەوە و کتێب و نووسینەکانی لەبارەی مێژووی کوردستان زیاتر کرد.
پڕۆفسۆر دکتۆر عیماد عەبدولسەلام کەسایەتییەک بووە کە توانایەکی زۆری هەبووە، سەرەڕای
عیماد عەبدولسەلام
دانا جەمال ئەحمەد
ناو: دانا
ناوی باوک: جەمال
ساڵی لەدایکبوون: 1981
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
دانا جەمال ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی 1981 لە شاری سلێمانی، دەرچووی پەیمانگای پۆلەتەکنیکی سلێمانییە بەشی ژمێریاری، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی شارە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کە لە ساڵی 2005 لە شاری سلێمانی دامەزراوە و هەتا ئێستاش لە ساڵی 2022 ئەو ڕێکخراوە بێ دابڕان خزمەت دەکات و توانیویانە لە زۆربەی قۆناغەکان خزمەت بە تاکە کانی کۆمەلگا بکەن، سەرەڕای کاری ڕێکخراوەی خاوەنی پەیمانگای شاری نمونە
دانا جەمال ئەحمەد


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)