لە ناوەڕاستی مانگی مایسی ساڵی 1929ز. دا، لە یەکێ لە گوندەکانی ناوچەی
قەرەداخقەرەداخی سەر بە شاری سلێمانی و لە ناو خێزانێکی خوێندەواری بنەماڵەی شێخانی
مەردۆخیمەردۆخی دا، هاتۆتە ژیانەوه.
لە ساڵی 1948 ز دا لەکاتێ خوێندکاری خانەی مامۆستانانی دێهاتی بوە لە شاری حیللەی عێراقی، زۆر چالاکانە بەشداری کردوە لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکەی ئەوساڵە دا و بۆ یەکەمجار تێکەڵ بە کاروانی تێکۆشانی نیشتمانی و نەتەوەیی بووه.
تا ساڵی 1954 ز چەندین جارکەوتۆتە ژێر فیشاری ڕوەدوونان و ناچار بوە خۆبشارێتەوه، دوا جار لەو ساڵەدا دەگەڕێتەوە بۆ ناوشار و لە 1955 ز دا، ژنی هێناوە و یەکەم لانەی هاوسەرێتیی لە سلێمانی پێکەوەناوه.
تا شۆڕشی تەممووزی 1958 ز، چەند جارێک بۆ ماوەی کورت کورت زیندانی کراوه. لەگەڵ بڵێسەی شۆڕشدا شاعیر دەبێتە یەکێ لە ناسراوترین و تارخوێنەکان و یەکێ لە ناودارترین شاعیرە داهێنەرەکانی ناو کەسانی کوردستان، هەربۆیە لەگەڵ کودەتای بەعەسیەکاندا لە ساڵی 1963دا، دەستبەجێ دەگیرێ و نزیکەی 3 ساڵ لەگەڵ سەدان لاوی شۆڕشگێڕ و دەیان ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسەر و ڕامیاری گەورەی کورد و عەرەبدا، لە زیندانی نوگرەسەلمان دەمێنێتەوه.
لە کۆتایی ساڵی 1965 ز تا 1969 ز، لەگەڵ هاوسەر و هەرسێ کوڕە و هەرسێ کچەکەیدا، بە دوورخراوەیی لە شاری بەغدا بە کولەمەرگی و کوێرەوەری؛ بەڵام بە سەربەرزی ژیان دەگوزەرێنن.
لە سەرەتای ساڵی 1969 ز دا، پاش 7 ساڵ زیندانی و دورخستنەوه، ڕێیپێ دەدرێ بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. لە 17ی حوزەیرانی 1983 ز دا، کەژاڵی کچی بەڕووداوێکی ئۆتۆمبیل و لەکۆتایی 1984 ز دا، بەهاری تازەنەمامی کچی بە نەخۆشییەکی کتووپڕی شێرپەنجه، گیان لەدەستدەدەن و زام و خەمێکی قوڵ و فرە سەختیان لە قوڵایی هەست و بیر و سۆزی شاعیردا جێهێشت، کە تا دوا ڕۆژی تەمەنی، شوێن پەنجەیان هەم بەسیمای خودی خۆی و هەم بەسەر جیهانی هۆنراوەیە و ئەدەبیاتییەوە دیار و ئاشکرابوو.
لە ئێوارەیەکی تەڕوتووشی زستانی سلێمانیدا 1997-01-09 دا بۆ دواجار دڵی پڕ لە ژانی شێخی شاعیران، حەسیب قەرەداخی، لە لێدان کەوت و بۆ ڕۆژی دواتر لە گردی سەیوان لە سلێمانی بوە هاوڕێی تا هەتایی هەردوو جوانەمەرگەکەی کەژاڵ و بەهار!
شاعیری نەمر، سێ کوڕ خەبات، بەهات و ئازا، کچێک نیگا، هاوسەرەکەی ناوی عائیشە لە دوا بەجێماوە.
بڵاوکراوەکانی:
هەڵەبشیما
من هیچ ناڵێم
هەوەڵ مەزات
شەو و گریان و مەرگ
کۆچێکی ڕەشپۆش
کەژاڵی جوان
دووسەد ساڵەی سلێمانی
و دەیان و سەدان چامەی بەرزوباڵا، ناسراوە! دیوانێکی 900 لاپەڕەیی لە دووبەرگدا لە دوا بەجێماوە.
[1]