🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2015نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 22-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 22-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆22-10-2019
📆21-10-2019
📆20-10-2019
📆19-10-2019
📆18-10-2019
📆17-10-2019
📆16-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅22 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,483) پەڕتووک|||
📅 16-10-2019
رۆژی 8ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند.[1]
- لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکانیدا تۆمەتبار دەکات.[1]
- سوپای سووریا گەیشتە کۆبانێ.[1]
- شەڕڤانان 17 گوندی سنوری ناوچەکانی عەین عیسا و گرێ سپی-یان لە دەستی چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا ئازادکرد.[1]
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆ
📅 16-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ژنە شەڕڤانەکان بە رەنگەکانی منداڵێکی کورد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-10-2019
رۆژی 7ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- شەڕڤانان دەستبەسەر هەمەرێکی سوپای تورکدا دەگرن.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سمکۆ خەلیلی باغچە، خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری ئەو شارەدا، بەسەختی پێکرا.[1]
📅 15-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 15-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 14-10-2019
رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری کۆبان
📅 14-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 13-10-2019
رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- هەسەدە رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک گرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجا
📅 13-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,237 | وێنە 55,382 | پەڕتووک PDF 10,483 | فایلی پەیوەندیدار 34,607 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,420 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👫 گۆران | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ناوی عەبدوڵڵا بەگ کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگە. باوکیشی و باپیریشی لە هۆنراوە و وێژەدا بەهرەیان هەبووە و بە کوردی و بە فارسی نووسیویانە و هۆنراوەیان وتووه، بەتایبەتی عەبدوڵڵا بەگی باپیری لە زمان و وێژەی فارسیدا دەستێکی باڵای هەبووە و هەر بۆیە بە کاتبی فارسی ناوبراوە.
گۆران لە ساڵی 1904 یان لە 1905دا لە هەڵەبجەهەڵەبجە لەدایکبووه. بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی میران بەگی بوون لە ناوچەی مەریوانمەریوان و عینایەتوڵڵا بەگی کوڕی ئەمانوڵڵا بەگیان بە خۆی و خێزانیەوە دێتە سلێمانیسلێمانی و لە ناوچەی قەرەداخ ماوەیەک دائەنیشێ. زۆری پێ ناچێ کۆچی دوایی دەکات.
عەبدوڵڵا بەگی کوڕی (باپیری گۆران) لەگەڵ هەموو خێزانەکەیاندا، ئەوەی لە برایەکی بچووکی و دایکی و ژنەکەی و منداڵەکانی خۆی پێکهاتوە روودەکەنە هەڵەبجە چونکە خۆیان بە جاف زانیوە و لەوێ جێگر ئەبن. لەو گەشتەدا دایکی عەبدوڵڵا بەگ و براکەی بە نەخۆشی سێبەڕۆ دەمرن و ئەمێننەوە عەبدوڵڵا بەگ و مناڵەکانی خۆی ئەمانە بوون: مستەفا بەگ، نووری بەگ، نەفێ خان، سلێمان بەگ و حەبیبە خان. لەمانە نەفێ خان شوو دەکات بە مەجید بەگی عوسمان پاشا. حەبیبە خانیش شوو دەکات بە یەکێ لە شێخانی خانەگای لای پاوەپاوە. مستەفا بەگ و نووری بەگیش کەسیان لەپاش بەجێنامێنێت. بەڵام سلێمان بەگ ئەم مناڵانەی ئەبێ: عەلی. شەمسه، موحەممەد، عەبدوڵڵا. عەلی و شەمسە بە لاوی مردوون. موحەممەدیش کە ناوبانگی بوو بە حەمە بەگە رووشە پاش مردنی باوکی بە دوو ساڵ ئەکوژرێ. بەم چەشنە لەم بنەماڵەیە هەر عەبدوڵلا (گۆرانی دواڕۆژ) دەمێنێتەوه.
گۆران لای باوکی قورئان و سەرەتای خوێندنی خوێندووە. پاشانیش لە مزگەوتی پاشای هەڵەبجە بووە بە فەقێ و تەنانەت ماوەیەکێش بە فەقێ عەبدوڵڵا ناسراوە.
لە دوا ساڵەکانی جەنگی یەکەم و سەرەتای هاتنی ئینگلیزدا، بۆ ماوەیەک هەڵەبجە چۆڵ ئەبێت و خەڵک روودەکەنە لادێکانی دەوروپشت. ماڵی باوکی گۆرانیش لە بەهاری 1919 وە تا پاییزی ئەو روودەکەن چەمی بیارە و لەوێ لە باخێکدا هەوار ئەخەون و بۆ پاییز ئەوسا ئەگەرێنەوە بۆ هەڵەبجه.
گۆران خۆی بۆ مامۆستا رەفیق حلمی گێڕاوەتەوە و وتوویە: لەبیرمه، کە یەکەم قوتابخانەی زمانی تورک لە هەڵەبجە دانرا، بۆ پۆلی یەکەم وەرگیرام، بۆ پۆلێک وەرگیرام، ئەوەی بەڕێوبەرەکەمان بەڕەحمەت بێت تاهیر ئەفەندیی مەلا ئەمینی جەففار پێی ئەوت پۆلی ئیحتیات.
وەک گۆران خۆی گێڕاویەتەوە چوونی بۆ قوتابخانەی فەڕمییشدا پچڕ پچڕ بووه. پۆلی چوارەمی لە سەردەمی داگیرکرانی هەڵەبجەدا لەلایەن ئینگلیزەوە تەواو کردووه.

پاییز پاییز، بووکی قژ زەرد
من مات تۆ زیت، هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم تۆ بارانت
من هەناسەم، تۆ بای ساردت


هەر لە 1919دا سلێمان بەگی باوکی گۆران کۆچی دوایی دەکات. پاشان لە 1921دا موحەممەد بەگی برای، بە هاندانی مستەفا سائیب، لەگەڵ عەبولواحید نووریی خاڵۆزایدا ئەیاننێرێت بۆ قوتابجانەی عیلمییەی کەرکوککەرکوک بۆ خوێندن. بەڵام هەر لەوساڵەدا موحەممەد بەگی برایشی دەکوژرێ. ئیتر گۆران کەسی وەهای نامێنێ گوزەرانی خوێندنی خۆی و ژیانی دایکی ببات بەڕێوە، لەبەرئەوە دەست لە خوێندن هەڵئەگرێت و لە ساڵی 1922ەوە تا ساڵی 1925 گەلێ دەست تەنگی ئەچێژێ.
گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1925دا بە مامۆستایی لە قوتابخانەی هەڵەبجە دامەزراوە و تا 1937 لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوه. پاشان گوێزراوەتەوە بۆ ئەشغاڵ - بەشی کاروباری رێگاوبان و تا گیرانی یەکەمی لە 1951دا، جگە لەو چەند ساڵەی، ئەوەی لەگەڵ چەند رۆشنبیرێکی تری کوردا ئەچێ بۆ یافا و لە ئێستگەی رادیۆی رۆژهەڵات نزیک بە مەبەستی بەشداری لە خەباتدا لەدژی فاشیزم بەشی کوردستان ئەکەنەوه، لە ئەشغاڵدا ئەمێنێتەوه.
لە تەشرینی دووەمی 1952دا لە بەندیخانەی یەکەمی دێتەدەر و ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و ئەبێ بە بەرپرسی رۆژنامەی ژین. تا ئەیلوولی 1954 لەسەر ئەم کارە ئەمێنێتەوه. لە 1954.10.17دا بۆ جاری دووهەم لەگەڵ کۆمەڵێ لە ئاشتی خوازانی سلێمانی ئەگیرێ و فەرمانی ساڵێ بەندو ساڵێ خستنە ژێر چاودێریی پۆلیسی بەسەردا ئەدرێ. ماوەی بەندکردنەکەی لە سلێمانی، کەرکووک، کوت، بەعقووبە و نوگرە سەلمان و ماوەی چاودێرییەکەشی لە بەدرە بەسەردەبا.
لە 1956.09.12دا ئەم فەرمانی بەندکردنەی تەواو دەکات و ئازاد دەکرێت و دەچێتە بەغدا و چەند رۆژێک لەوێ لەیەکێک لە پڕوژە میریەکانی خانوودا ئەبێت بە چاوەشی کرێکار. زۆری پێناچێت دیسانەوە لە هێرشی میریدا بۆ سەر نیشتمان پەروەران بەبۆنەی دەستدرێژییە سێ قۆڵییەکەی سەر میسرەوه، ئەگیرێتەوە لە 1956.11.17دا دادگای عورفی لەکەرکوک فەرمانی سێ ساڵ بەندی بە بارمتە دانانی هەزار دیناری کاتی دەسپێنێت بەسەریدا، ئەویش بەوەی کە تا سێ ساڵ ورتەوی لە دەم دەرنەیەت و کردەوەی وای لێ نەوەشێتەوە میری پێی دڵگران ببێ.
گۆران نە هەزار دینارەکەی ئەبێ و ئە ئەشیەوێ گفتی وەها بە میری بدات، بۆیە ئەخرێتەوە بەندیخانە و تا 1958.08.10 پاش سەرکەوتنی شۆڕشی 14ی گەلاوێژ لە زینداندا ئازاد دەکرێت. گۆران ئەم ماوەیەی بەندیخانەی کەرکووک و بەعقووبە بەسەربردووه.
پاش بەربوونی لە زیندان ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و پاش ئەوە بە ماوەیەک لەگەڵ شاندێکی میللی سەر لە یەکێتیی سۆڤیەت ئەوسا و چینی میللی و کۆریای دیموکراتی (باکووری) ئەدا.
لە سەرەتای 1959دا سەرپەرشتیی گۆڤاری شەفەق ئەگرێتە دەست و بە ناوی بەیان دەردەکات. لە ئیسکانی سلێمانیش دایدەمەزرێنێت و تا ناوەڕاستی 1960 کاری تێدا دەکات. ئەنجا بەبیانووی ئەوەوە کە گوایە بێپرس کاری بەجێهێشتووە - کار بەجێهێشتنەکەی بۆ چوون بوە بۆ شەقڵاوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی دووهەمی مامۆستایانی کورددا - لەسەر کار لای دەبەن.
لە ناوەڕاستی ساڵی 1960دا دێتە بەغدا و ئەبێ بە یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا و بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی ئازادی.
لە سەرەتای 1962دا ژانەسک زۆری پێ ئەهێنێ. دەرئەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووه. نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام بەداخەوە پاش واده. پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەرئەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ ئێراق. پاش گەڕانەوەی بەماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرهەڵئەداتەوە و تەنگی پێ هەڵئەچنێ. لەبەرئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ.
لە کاژمێر نۆ و نیوی بەیانی 1962-11-18 چاوی یەکجاری ئەنێتەوه.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆزگە

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 18-11-1962
👫 جۆری کەس🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس✍ هۆزانەوان
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ هەڵەبجە
💓 لەژیاندا ماوە؟✖️ نەخێر
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 19 2008 1:09PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 18 2018 9:05AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 18,826 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.142 KB Mar 5 2018 10:06AMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

گۆران

📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
بەڕێگادا بەرەو کۆنفرانس
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 21
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️دەستنووسێکی محەمەد ساڵح دیلان لەسەر گیرانی گۆران و هەڵوێستی پارتی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئافرەت لە مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا
2.👁️ئاوازی بەجۆش؛ گۆرانی و فۆڵکلۆری کوردی
3.👁️بەشی یەکەم و دووەم لە پرۆژەی رەخنەو لێ کۆڵینەوە((1-گۆران))
4.👁️بەها ئیستاتیکییەکانی شیعر لای پیرەمێرد، شێخ نوری شێخ ساڵح و گۆران
5.👁️دیوانی گۆران
6.👁️رەخنەی کۆمەڵایەتی و پراکتیزەکردنی لە شیعرەکانی گۆراندا
7.👁️گۆران-وەک زمانێکی ئەدەبی
8.👁️لیریکی گۆران
9.👁️لێکچوون و جیاوازییەکانی نوێکردنەوە لای گۆران و نیمایوشیج
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-11-1962
📷 وێنە و پێناس
1.👁️رەمزی قەزاز، عەبدوڵڵا گۆران و رەفیق چالاک
2.👁️گۆران لە هەڵەبجە
3.👁️گۆران و دڵزار
4.👁️گۆران و رەفیق چالاک
5.👁️گۆرانی شاعیر و شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفید
6.👁️وێنەیەکی زۆر دەگمەنی (گۆرانی شاعیر)
📖 کورتەباس
1.👁️پەیوەندی شیعر و سەفەر لەلای (گۆران)
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Ebdulla Goran
2.👁️ئەژی گۆران
3.👁️هۆگر گۆران
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,137%61.91
هەورامی61,567%16.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,738%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,756%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,035%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,900%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,721%5.12
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,264%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,017%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,753%1.30
📖 کورتەباس2,491%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,605%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن82%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست913
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر146
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت311
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,546 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574