دڵدار
ناوی یونسی کوڕی مەلا رەئوفی کوڕی مەحمودی کوڕی مەلا سەعدی خادم ئەلسجادەیه. لە ڕۆژی
20-02-191820-02-1918دا لەشاری
کۆیەکۆیە هاتۆتە ژیانەوه.
لەبەرئەوەی ئەم وڵاتە لەژێردەستی تورکەکاندا دەیناڵاند و میری نەخۆشەکەی تورکیاش، بەهۆی ئەوەوە لەشەڕی یەکەمدا شکابوو و تەواو پەرێشان و کەنەفت بوو، گرانی و قاتوقڕی و نەخۆشی و بێدەرەتانی، وەک هەموو وڵاتێکی گیرۆدەی دەستی شەڕ و وێرانی، ئەم کوردستانەشی ئابڵۆقەدابوو.
ئێستەش چیرۆکی سامناکی شەڕی سەفەربەرلگ و ئاوارەیی و کوشتن و تاڵان و بڕۆ و بێگار و سەرانەو لافاوی نەخۆشی و کارەساتی رۆژانەی ژەندرمەکان و لەبرسانا بەکۆمەڵ مردن و نرکەو ناڵەی منداڵ و ئافرەت و پیری لێقەوماو و بێدەرەتان بەسەر دەمی هەموو ئەو پیرانەوەیە کەدڵ و زمانیان بەئاگری ئەو شەڕەبرژاوەو خۆیشیان نازانن چۆن ماون و بۆچی لەو کاروانی مردن و کۆچکردنە دابڕاون و رێگایان هەڵەکردوه... هتد.
لەو گێژاوەسەختەدا دڵدار سەری هەڵداوەو هاتۆتەجیهانەوه. باوکی فەرمانبەرێکی بچووک بوەو لەتاو هەژاری و نەبوونی و گەڕان بەشوێن پاروەنانێکی ژیان و گوزەریدا، خێزانەکەیان زۆر تاڵ و سوێری و سارد و گەرمی چەشتوه، پاش ماوەیەک باوکی دەکەن بەفەرمانبەری سەرژمێری
رانیەرانیەو لەتەمەنی دەساڵیدا دڵدار دەخرێتەقوتابخانەوەو پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لەرانیەتەواوکردوه.
دڵدار لەبارەی ژیانی رانیەوە دەڵێت: هەرچەند رۆژێکی چاک و چوار رۆژانیش نەخۆش بووم، سەرەڕای ئەوەش رانیەم هەر لەلا خۆش بوو، بەتایبەتی سەوداسەری قوللەبووم. هەر کاتێ چاک بووبامایەوه، مەلەم لەڕووبارەکەو لەبن دار بییەکان راوە چۆلەکەم دەکرد.
دوای ماوەیەکی کەم باوکی لەسەر فەرمانەکەی لادەبەن و ناچار بەماڵەوەدەگەڕێنەوەبۆ کۆیەو خوێندنی سەرەتایی لەکۆیەتەواو دەکات. لەبارەی خولیای هۆنراوەی و چێژ لێ وەرگرتنی خۆیەوەدەڵێت: هێشتا لەقوتابخانەی سەرەتاییدا بووم، کەدیوانی حاجی قادری کۆییم زۆرتری لەبەر کردبوو، هەمیشەبەوردی سەرنجم لەهەڵبەستەکانی عەونی و راجی و عاسی و حسێنی و هیرانی دەدا و لەبەریشم دەکردن، بەوانەش دابین نەبووم هەڵبەستی هەرکەسێکم دەستبکەوتایەدەمنووسیەوەو لەبەریشم دەکردن. بەتایبەتی هەڵبەستی وەفایی، کوردی، بێکەس، پێرەمێردم زۆر لەبەرکردن و هەر لەو ساڵەدا هەستم بەوەدەکرد، کەچێژ لەهەڵەبەست وەرگرم و زۆر گیرۆدەی بووم.
لە1935دا لەپۆلی یەکی ناوەندیدا بووم، کەدیوانی 'نالی'م زۆر بەوردی خوێندەوه، هەڵبەستەجوانەکانی 'نالی' لەگەڵ هەڵبەستەئاگرینەکانی حاجی قادری لەسەر پێشەوایەتی وێژەی لەمێشکمدا شەڕیان بوو. ئەو کێشەکێشەدەرگای هونەری شاعیری لێکردمەوه، زۆر کەڵکەڵەی وام لەکەلەدا بوو حەزم دەکرد لەبۆتەی هەڵبەستەدا دایڕیژم. ئەوجا بەناو خەڵکیاندا بڵاوبکەمەوەو ئیتر هەر خۆم تاقیکردەوه.
دڵدار، یەکەمین هۆنراوەی لەساڵی 1935دا داناوەو لەژمارەی 2ی ساڵی 1935دا لەگۆڤاری ڕووناکیدا بڵاوکردۆتەوه.
لەساڵی 1940دا لەشاری
کەرکوککەرکوک قۆناغی دواناوەندی تەواو دەکات و ئینجا روو دەکات بەغدا و چۆتە کۆلێژی یاسا و ساڵی 1945 بڕوانامەی کۆلیژی یاسایی وەردەگرێت و دەبێتەپارێزەر.
لەتەمەنی سی ساڵیدا بەژەهراویبوون لە 1948-11-12دا لە شاری
هەولێرهەولێر کۆچی دواییکرد و سەری جوانەمەرگی نایەوه.
وەک دیارەزۆر خولیای زانین و بەتایبەتی فەلسەفە بووه، ئەم یادگارانەشی بۆ بەجێهێشتووین:
1- فی طریقی الی معرفة الحقائق انتقادات الی قلب البهائیین
2- وتارێک دەربارەی عومەری خەییام
3- زمانی کوردی و ئەدەبیات
4- نارکۆزی کۆمەڵایەتیمان
5- اقتصادنا الوطنی
6- بیرەوەریەکانی یونس رەئوف دڵدار
تێبینی: وێنەکەی دڵدار لەلایەن کاک
سۆرانسۆران کارباسیانەوە ساغکراوەتەوە و پێشکەشی کوردیپێدیا کراوە.
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!