Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,442
Immagini 105,710
Libri 19,160
File correlati 96,454
Video 1,307
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
هێمن موکریانی
Gruppo: Biografia | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook8
Twitter2
Telegram8
LinkedIn1
WhatsApp2
Viber4
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link10
voce Classifica
16 Vota 4
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû17
English10
عربي10
فارسی2
Türkçe3
עברית0
Deutsch3
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人1

هێمن موکریانی

هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعیری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخولیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی #لاچین#-ی نزیک شاری #مەهاباد# لە دایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلا و جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخوێنێت، لەوێ چاو و گوێی دەکرێتەوە. لەگەڵ زۆر کەس دەبێتە دۆست و ئاشنا و گەلێک کەسی ڕووناکبیر و تێکۆشەر و شاعیر دەناسێت و بە دیداریان شاد دەبێت.
پاشان باوکی دەینێرێت بۆ گوندی #کولیجە# و لەوێ لای مامۆستا مەلا ئەحمەدی فەوزی درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵ و نیوێکیش لای فەوزی دەخوێنێت و لەوەوە شارەزایی لە زمان و ئەدەبی کوردیدا پەیدا دەکات و هەستی شاعیریی چەکەرە دەکات. فەوزی خۆشەویستیی نیشتمان و نەتەوە لە ناخیدا دەچێنێت.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/389/0089.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هێمن و سەڵاحی کوڕی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هێمن و سەڵاحی کوڕی=KTML_ImageCaption_End=
ساڵی 1938 کە تەمەنی دەگاتە 17 ساڵی دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ گوندی شیلاناوێ. بە ڕۆژ لەگەڵ باوکیدا بە کشتوکاڵ و شەوانیش خۆ بە خوێندنەوەی پەرتووک و گۆڤار و ڕۆژنامەی فارسییەوە خەریک دەکات.
وردەوردە هاتوچۆی مەهاباد دەکات و لەگەڵ کۆمەڵە لاوێکی هۆشیار و ئازادیخواز دەبێتە هاوڕێ. ئەو لاوانە پەرتووک و گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردییان گیردەکەوێت و بۆ خوێندنەوە دەیاندەن بە هێمن-یش.
ساڵی 1941 لەپاڵ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییدا دەست بە هەڵبەستنووسین دەکات و هێدی هێدی هەڵبەستەکانی لە دەفتەرێکدا دەنووسێتەوە. بەڵام باوکی پێی خۆش نابێت کە کوڕەکەی بە هەڵبەست نووسینەوە خەریکبێت و ببێتە شاعیر، بۆیە کاتێک دەفتەری هەڵبەستەکانی هێمن-ی دەکەوێتە دەست، دەمودەست دەیسوتێنێت و لێی زویر دەبێت و سەرزەنشتی دەکات.
ڕۆژی پێنج شەممه، #24-08-1941# لە کێڵگەکەی خۆیان دەبێت لەپڕێکدا دوو فڕۆکە پەیدا دەبن و بەیاننامە فڕێدەدەنە خوارێ. کاتێک هێمن دانەیەکی لەو بەیاننامەیە دەستدەکەوێت و دەیخوێنێتەوە، دەبینێت بە زمانی کوردی نووسراوە. ئیدی لە خۆشییاندا شاگەشکە دەبێت. لە ناوەرۆکی بەیاننامەکەوە ئەوەی بۆ ڕووندەبێتەوە کە فڕۆکەکان هیی دەوڵەتی سۆڤییەت بوون و مەبەستیشیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە ئەوەیە کە بە خەڵکی کوردستان ڕابگەیەنن لەشکری سوور هاتووەتە خاکی ئێرانەوە و وا بەرەو ناوچەکانی کوردستان بەڕێوەیە و با خەڵکی کوردستان بە هێزی داگیرکەریان نەزانن و وەک هێزێکی ڕزگارکەر پێشوازییان لێبکەن.
ئیدی یەکێتی سۆڤێت ناوچەکانی سەرووی ئێران و دەوڵەتی بریتانیاش ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی ئێران دەخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
ڕۆژی یەکشەممه، 1942-08-16 دەستەیەک لە کەسە ڕووناکبیر و چالاکەکانی شاری مەهاباد کۆمەڵەی ' ژ. ک، (کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان) دادەمەزرێنن و حسێن فروهەر بە سەرۆکی کۆمەڵە هەڵدەبژێرن.
لەو ڕۆژانەدا هێمن لە تەورێز دەبێت. کاتێک بۆ مەهاباد دەگەڕێتەوە، لە ڕێگای مامۆستا عەبدولڕەحمان زەبیحی-یەوە و لە ماڵی حسێن فروهەر پەیوەندیی بە کۆمەڵەی ژ. ک. ەوە دەکات و ناوی نهێنیی هێمن بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت و ژمارەی ئەندامێتیشی 55 دەبێت.
لە کۆبوونەوەی ئاپریلی 1943دا کە لە بناری چیای خواپەرست سازدەدرێت، کۆمەڵەی ژ. ک. بڕیاردەدات کە ئۆرگانی خۆی بە ناوی نیشتمان دەربکات. هێمن وەک ئەندامێکی بەدیسیپلین و وەک شاعیرێکی نیشتمانپەروەر لە دووەم ژمارەی گۆڤاری نیشتمانەوە هەتاکوو دواژمارەی بە هەڵبەست و وتار بەشدارییدەکات. کاتێکیش لەسەر بنەماکانی کۆمەڵەی ژ. ک. حزبی دیموکراتی کوردستان دادەمەزرێنرێت، هێمن لە ڕیزەکانی ئەو حزبەدا تێکۆشانی خۆی درێژەپێدەدات. دواتریش لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کۆماری کوردستاندا وتار و هەڵبەست دەنووسێت و ئەرکە حزبییەکانی خۆیشی ئەنجامدەدات.
هەروەها لە بۆنە و کۆبوونەوەکاندا بەردەوام هەڵبەست دەخوێنێتەوە و جۆشوخرۆش دەخاتە ئەو بۆنانەوە.
هێمن لە 1946-11-16دا لەگەڵ کچی خاڵی خۆی بە ناوی ئایشە زەماوەند دەکات و خێزان پێکدێنێت. بەرهەمی ئەو هاوسەرییە کوڕێک دەبێت و ناوی دەنێن سەڵاح.
مانگێک دوای زەماوەندی هێمن، کۆماری کوردستان دەڕوخێت. بەوەش نائومێدی باڵ بەسەر خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی ژێرسایەی کۆماردا بەتایبەتی دەکێشێت.
ڕۆژی #1946.12.17# سوپای داگیرکەری ئێران دەگەڕێتەوە شاری مەهاباد و شار و گوندە ئازادکراوەکانی دیکەو وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی دەست بە گرتن و ڕاونانی تێکۆشەران و ڕووناکبیران دەکاتەوە.
هێمن لەو دەمەدا خۆ دەگەیەنێتە لای خاڵی، شێخ محەمەدی کوڕی شێخی بورهان، و لە خانەقای شێخی بورهان دەمێنێتەوە. بەو جۆرە لە گرتن و زیندان ڕزگاری دەبێت.
لە خانەقا تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێت و دوو مانگ لە جێدا دەکەوێت. دوایی تاڕادەیەک باش دەبێت و دەچێتەوە گوندەکەی خۆیانو لەنێو خێزانو کەسوکاریدا ماوەیەک دەگوزەرێنێت.
ڕۆژی #1947.03.31# لە کاتێکدا کە هێمن لە ماڵی خۆی خەریکی پەرتووک خوێندنەوە دەبێت، هەواڵ لە گوندەکەیاندا بڵاودەبێتەوە کە قازی محەمەد و سەدری برای و محەمەد حسێن-ی ئامۆزای، لە مەهاباد لەسێدارە دراون. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کار لە ناخی هێمن دەکات و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا درووستدەکات. سێ ڕۆژ دواتر له#1947.04.03#دا هێمن لەگەڵ کەسێکی هەژار و تێکۆشەری هاوڕێیدا بەرەو شارۆچکەی #قەڵادزێ# بەڕێدەکەون. کاتێک هێمن دەگاتە ناو قەڵادزێ، دەمودەست پۆلیس دەیگرێت. دوو کەس بەبێ ئەوەی هێمن بناسن بۆی تێدەکەون و لەچنگی پۆلیس ڕزگاریدەکەن. یەکێک لەو دوو کەسانە مەلایەک دەبێت، هێمن دەباتە لای خۆی و ماوەیەک وانەی پێدەڵێتەوە و لای خۆی دەیپارێزێت.
دوای ماوەیەک بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاڕادەیەک ئارام دەبێتەوە. ئیتر هێمن-یش دەگەڕێتەوە بۆ ناو کەسوکاری خۆی و دەست بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دەکاتەوە.
لەو دەمەدا حزبی تودەی ئێران بە ئاشکرا خەبات دەکات و گۆڤار و ڕۆژنامەی جۆراوجۆر بڵاودەکاتەوە. هێمن لەپاڵ ئیش و کاری ڕۆژانەیدا بە خوێندنەوەی ئەو چەشنە بڵاوکراوانەوە خۆی سەرگەرم دەکات. هاوکات دەستە لاوێک بە هاوکاری و ڕێنوێنیی حزبی تودەی ئێران، وردەوردە حیزبی دیموکراتی کوردستان زیندوودەکەنەوە. هێمنیش ئەوەندەی دەرفەتی دەبێت هاوکار و هاوبیری ئەو لاوانە دەبێت و پشتیووانیی خۆی بۆیان دوپات دەکاتەوە.
ڕۆژی #1949-02-04# حەمەڕەزا شا بەشداریی لە یادی دامەزراندنی دانشگای حقوق لە تاران دەکات. لە ناوەختێکدا لاوێک بە ناوی ناسر فەخرارایی شا دەداتە بەر گوللەو برینداری دەکات. هاوکات پاسەوانەکانی شا دەستڕێژ لەو لاوە دەکەن و بەسەختیی برینداری دەکەن و پاش چەند کاتژمێر دەمرێت. هەر ئەو ڕۆژە بە ئاشکرا حزبی تودەی ئێران تاوانبار دەکرێت و شاڵاوی گرتن و ڕاونانی ڕابەران و ئەندامانی ئەو حزبە لە سەرتاسەری ئێراندا دەستپێدەکات.
گرتن و زیندانیکردنی ڕووناکبیران و تێکۆشەرانی کوردستان-یش دەگرێتەوە. گەلێک کەس دەگیرێن و هەندێکیش دیسان ئاوارە دەبنەوە. هێمن وەک سەدان مرۆڤی ئازادیخوازی کورد ماوەیەک خۆی دەشارێتەوە.
لەو سەروەختەدا لە ئێراندا گرانی دادەکەوێت و ژیانی هەزاران خێزان دەکەوێتە بەر هەڕەشەی لەبرسامردن. هێمن بە چاوی خۆی زۆر دیمەنی تراژیدی و دڵتەزێنی ئەو ڕۆژانە دەبینێت و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا درووستدەکات. خۆی و کەسوکارەکەی ئەوەندەی لە توانایاندا دەبێت بەپیر ئەو خەڵکە برسییانەوە دەچن کە ڕوو لە گوندەکەیان دەکەن؛ فریایان دەکەون و تێریان دەکەن.
ساڵی 1951 بزووتنەوەی خۆماڵیکردنی نەوتی ئێران بە ڕابەریی دکتۆر موسەدیق پەرەدەستێنێت و پەل بۆ گشت شار و شارۆچکەیەکی ئێران دەهاوێت. لە 1952-07-22دا دکتۆر موسەدیق دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێران و خەڵک پشتیووانیی خۆیان لە حکومەتەکەی دەردەبڕن. بەوەیش جێ بە شا و دارو دەستەکەی لەق دەبێت. وردەوردە هەلومەرجێکی تاڕادەیەک ئازاد و دیموکرات لە ئێراندا جێگیر دەبێت. لە کوردستانیش هێدی هێدی چالاکیی سیاسی و ڕۆشنبیریی دەستپێدەکاتەوە و لاوان و ڕووناکبیرانی کورد بە نهێنی و نیمچە ئاشکرا دەکەونە کارکردن. هێمن هەمیشە لەگەڵ ئەو ڕووناکبیر و تێکۆشەرانە هاودەم و هاوبیر دەبێت. بەڵام ئەو لەوەدا لەگەڵیان ناکۆک دەبێت کە ئەوان بیر لەوە ناکەنەوە کە بە زمانی کوردی گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاوکراوە دەربکەن و لەو هەلومەرجەدا بە کارێکی گرنگی نازانن. هێمن ڕێنوێنییان دەکات و هانیاندەدات هەرچی زووە گۆڤار و ڕۆژنامە بە زمانی کوردی دەربکەن و لەنێو خەڵکی کوردستاندا بڵاویانبکەنەوە.
سەرەنجام دەستەیەک لەو لاوە تێکۆشەرانە بۆچوونەکەی هێمن دەسەلمێننو بڕیادەدەن کە دەست بە دەرکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان بکەن. بەڵام بەر لەوەی کە ئەوان یەکەم هەنگاو بنێن، ڕۆژی
#1953-08-19# کۆمەڵێک ئەفسەر بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بریتانیا کودەتایەک لە دژی حکومەتی دوکتۆر موسەدیق بەرپادەکەن و جارێکی دیکە حەمەڕەزا شا بۆ سەر حوکم دەگێڕنەوە. بە گەڕانەوەی حکومەتی شا، گرتن و ڕاونانی ئازادیخوازان دەستپێدەکاتەوە. هێمن وەک سەدان لاوی تێکۆشەری کورد جارێکی دیکە خۆی دەشارێتەوە. پاشان هەر چۆنێک بێت دەچێتەوە نێو ماڵومنداڵی خۆی. بەڵام هەمیشە لەژێر چاودێریی پۆلیسدا دەبێت و گەلێک جار ئەمسەروئەوسەری پێدەکەن. هەر لەو ساڵانەدا دوچاری نائومێدی و ڕەشبینیی دەبێت و ماوەی چەند ساڵ پێوەی دەتلێتەوە. ئەوەش وای لێ دەکات کە هێز و توانای دەربڕین و هەڵبەست نووسینی نەمێنێت و ژیانێکی گۆشەگیرانە بۆخۆی هەڵبژێرێت.
ساڵانی 1967-1968 بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ و دەستەیەک لاوی شۆڕشگێڕ خەباتی سیاسی و چەکداریی پێکەوە گرێدەدەن و لە بەرانبەر لەشکری داگیرکەری دەوڵەتی شادا دەست بە شەڕی پارتیزانی دەکەن. لە هەندێک لەو شەڕ و پێکدادانانەدا چەند لاوێکی ئازا و ڕووناکبیر شەهید دەبن و تەرمەکانیان دەکەونە دەست ژاندارمەکانی ڕێژێمی شا و بەسەر جادە و شەقامەکاندا ڕایاندەکێشن و بێحورمەتییان پێدەکەن. ئەم چەشنە دیمەنە جەرگبڕانە لە چەند ناوچە و شوێنی کوردستان دووبارە دەبنەوە و لە سەرتاسەری کوردستاندا ڕق و بێزاریی خەڵک دەگاتە ئەوپەڕی.
هێمن وەک هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازی کورد بەو هەواڵانە خەم و پەژارە دایدەگرێت. هاوکات کۆمەڵێک لاوی هۆشیار خۆ لە هێمن و گەلێک ڕووناکبیری دیکە نزیک دەکەنەوە و هێز وتین بە بەریاندا دەکەنەوە و بەرەو تێکۆشان هانیاندەدەنەوە. هێمن زوو دێتەوە سەر خۆ و لە جاران شێلگیرتر دەستبە تێکۆشان دەکاتەوە. سەرنجام ماڵومنداڵی خۆی جێدەهێڵێت و ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات.
ماوەیەک لەگەڵ هەژار پێکەوە دەژین. پاشان بڕیاردەدات کە لەنێو ڕیزەکانی حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا درێژە بە تێکۆشانی خۆی بداتەوە. کادیر و ئەندامانی ئەو حزبە بە سنگفراوانییەوە پێشوازیی لێدەکەن.
لە مانگی حوزەیرانی 1969دا کۆنفرانسی دووەمی حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گوندێکی نزیک قەڵادزێ دەبەسترێت. هێمن یەکێک لە بەشدارانی ئەو کۆنفرانسە دەبێت و لەگەڵ چەند کەسی تێکۆشەری دیکەدا تێدەکۆشێت بۆ وەلانانی کێشە شەخسی و لاوەکییەکان و وەگەڕخستنەوەی حزبەکە.
هەر لەوێیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت. پاش چەند مانگ لە کارکردن و چالاکی، دەست بە دەرکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان دەکەنەوە و لە کانوونی دووەمی 1970دا یەکەم ژمارەی دەردەکەن. هەر لەو کاتەدا لە باشووری کوردستان-یش یەکێتیی نووسەرانی کورد دادەمەزرێت. هێمن وەک شاعیر و نووسەرێکی خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەر بە ئەندام وەردەگیرێت و لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنەکانی ئەو ڕێکخراوەدا هەڵدەسووڕێت و لە گۆڤار و بڵاوکراوەکانیشیدا هەڵبەست و وتاری ئەدەبی بڵاودەکاتەوە.
ڕۆژانی 21 -24-06-1971 لە شاری #کۆیە# کۆنفرانسی سێیەمی حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبەسترێت. لەو کۆنفرانسەدا هێمن بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییو دەفتەری سیاسیی حیزبەکە هەڵدەبژێردرێت. هاوکات کۆمیتەی ڕاگەیاندنی حزب پێکدەهێنرێت کە هێمن یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی دەبێت.
ساڵی 1973 هێمن دەبێتە ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد و چەند کاری بەنرخ ئەنجام دەدات کە یەکێکیان ساغکردنەوەی تێکستەکانی پەرتووکی تحفە مظفریه دەبێت کە کاتی خۆی ئۆسکارمان کۆیکردبووەوە.
ڕۆژی #1973-09-22# کۆنگرەی سێیەمی حزبی دیموکرات لە شاری بەغدا دەبەسترێت. سەرەتا هێمن وەک بەتەمەنترین ئەندامی بەشدار لەو کۆنگرەیەدا وتارێکی بەنرخ دەخوێنێتەوە. پاشتریش لە کاروبارەکانی کۆنگرەکەدا چالاکانە بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت.
کۆتایی ساڵی 1973 دەست بە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەکات و بەشێکی لێدەخاتە سەر کاغەز. لە #1974-01-24#دا لە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەبێتەوە. پاشان دکتۆر #عەبدولڕەحمان قاسملوو# هەڵبەستەکانی دەخوێنێتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی کوورت و شایستە دەربارەی ناوەرۆکی هەڵبەستەکانی دەنووسێت. ئیتر هەموو ئەمانە پێکەوە لە هاوینی ساڵی 1974دا لە پەرتووکێکدا بە ناوی تاریک و ڕوون چاپدەکرێن و دەخرێنە بەردەستی خوێنەرانی کورد. پەرتووکی تاریک و ڕوون لەلایەن لاوان و ڕووناکبیرانەوە دەقۆزرێتەوەو وەک دیارییەکی بەنرخ دەیخوێننەوە و وتووێژی لەسەر دەکەن. هاوکات چەند نووسەر و شاعیر بیروڕای خۆیان دەربارەی دەنووسن و مشتومڕێکی گەرم دەخوڵقێنێت.
سەرەتای ساڵی 1978 جووڵانەوەی جەماوەریی دژ بە ڕێژیمی حەمەڕەزا شا لەنێو شارە گەورەکانی ئێراندا دەستپێدەکات و زۆر بەخێرایی سەرانسەری ئێران دەگرێتەوەو مەرگی ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرییە نزیک دەبێتەوە. هێمن وەک هەر تێکۆشەرێکی کوردی ئاوارە، حەزی گەڕانەوە بۆنێو کەسوکارو خێزانی خۆی دەکەوێتە سەری. هەر لەو دەمانەیشدا حزبی دیموکرات دەستەدەستە ئەندامەکانی خۆی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتەوە. هەر بۆیە هێمن-یش بڕیاری خۆی دەدات و لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بەڕێدەکەون.
ڕۆژی #1979-02-18# لە ئۆردوگای بەستەسێنی نزیک قەڵادزێ لە ماڵی دۆستێک دەمێننەوە. بۆ شەوەکەی بەرەو #سەردەشت# دەکەونەڕێ. ڕۆژی 1979-02-20 دەگەنە سەردەشت و لەگەڵ پێشوازییەکی گەرمدا لە ماڵی چەند دۆست و ناسیاو دەمێنێتەوە. هاوکات تەلەفۆن بۆ مەهاباد دەکەن و هەواڵی گەڕانەوەی هێمن بە کەسوکاری و خەڵکی مەهاباد ڕادەگەیەنن.
ئەو هەواڵە خۆشە لەو دەمەدا زۆر بەخێرایی لەنێو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە. دەستەدەستە لاوان و ڕووناکبیران و خەڵک خۆ سازدەدەن بۆ پێشوازیکردن لە هێمن. دەمودەست سەڵاح-ی کوڕی لەگەڵ کۆمەڵێک خزم و دۆست بەرەو سەردەشت دەکەونەڕێ.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی 1979.02.21 هێمن لەگەڵ خزم و کەسەکانی و کۆمەڵێک لە خەڵکی سەردەشت بەرەو مەهاباد بەڕێدەکەوێت. کۆمەڵ کۆمەڵ خەڵک بە ئوتومبێل دێن بەپیریەوەو دەیکەنە ڕۆژی شایی و ئاهەنگ. دەمەوعەسری ئەو ڕۆژە کاتێک کەژاوەی ئوتومبێلەکان دەگەنە تاقەداری نزیک مەهاباد، تێکەڵ بە کۆڕی هەڵبەستخوێندنەوە و شایی و هەڵپەڕکێ دەبن و هەموو بە چاوی پڕ لە فرمێسکی شادییەوە پێشوازیی لە هێمن دەکەنو بۆنێو مەهابادی دەبەنەوە.
چەند ڕۆژ کۆمەڵ کۆمەڵ و دەستەدەستە خەڵک لە شار و شارۆچکە و دێهاتەکانی کوردستانەوە بۆ سەردانی هێمن بەرەو مەهاباد دەچن و بەردەوام ماڵی هێمن پڕ لە میوان و دۆستان دەبێت. ئیدی لەو ساتەوە ماڵەکەی وەک بنکەیەکی ئەدەبیی لێدێت و دەبێتە جێی هەڵبەست و باسی ئەدەبی و شوێنی بەیەکگەیشتنی ئەدیبان و ڕووناکبیران.
ڕۆژی #1980-02-19# لە شاری مەهاباد چوارەمین کۆنگرەی حزبی دیموکراتی دەبەسترێت. هێمن لەو کۆنگرەیەدا بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بە ئەندامی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی حزب هەڵدەبژێردرێت، زۆر نابات هێمن بڕیار دەدات کە خۆ لە کاری حزبایەتی بدزێتەوە و لە بواری ئەدەب و نووسیندا خزمەتی نەتەوەکەی بکات.
بەدرێژایی ساڵانی 1879-1986 هێمن لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنەکاندا لە شارەکانی #سنە#، #کرماشان#، #ورمێ# و مەهاباد...دا چالاکانە بەشداریی دەکات و بە هەڵبەست و وتاری جوان ئەو بۆنانە ڕازاوە دەکات. سەرەتای ساڵی 1983 لەگەڵ چەند شاعیر و نووسەردا وتووێژ دەکات و پێیان دەڵێت با بە هەموومان هەوڵبدەین دەزگایەکی چاپەمەنی ساز بکەین و گۆڤار و ڕۆژنامە و پەرتووکی کوردیی تێدا چاپبکەین.
هەر بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ چەندین کاربەدەستی حکومەتی ئێراندا قسەوباس دەکات و هەوڵدەدات کە ڕەزامەندیی ئەوان بەدەستبێنێت. ئەم وتووێژ و هەوڵانە درێژەدەکێشێن و حکومەتی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر داواکەیان ڕەتدەکاتەوە. بەڵام هێمن و هاوکارەکانی کۆڵنادەن تا سەرەنجام بە ئیمکاناتێکی کەمەوە بنکەیەک بە ناوی ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی-ئینتیشاراتی صلاح الدینی ئەییووبی لە ورمێ دادەمەزرێنن و گۆڤارێک بە ناوی سروە دەردەکەن. هەتاکوو هێمن خۆی لە ژیاندا دەبێت، چوار ژمارە لەو گۆڤارە دەردەکەن. پاشتریش کەریمی قەیومی و چەند نووسەر و شاعیری دڵسۆز لەسەر دەرکردنی سروە بەردەوام دەبن. ئینجا دەست بە چاپکردنی هەندێک پەرتووک دەکەن و وردەوردە کارەکانیان گەشەپێدەدەن و بەنیاز دەبن زیاتریش گەورە و فراوانی بکەن. بەڵام لەگەرمەی کارکردنیاندا شەوی 18 لەسەر 1986-04-19 لە شاری ورمێ هێمن کۆچی دوایی کردووە. بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 1986-04-19 تەرمەکەی بەرەو مەهاباد بەڕێدەکرێت. پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لە مەراسیمێکی پڕشکۆدا و لەنێو ئاپۆرەی جەماوەردا لە گۆڕستانی بوداق سوڵتان بەخاک دەسپێردێت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 574,899
HashTag
File correlati: 177
Articoli collegati: 168
Articoli
Barzellette
Biblioteca
Biografia
Clan - la tribù - la setta
Date & eventi
Documenti
Immagine e Descrizione
Luoghi
luoghi archeologici
Opere
Poesia
Pubblicazioni
Video
Gruppo: Biografia
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Date of Birth: 05-05-1921
Date of Death: 19-04-1986 (65 Anno)
Country of death: Oriente Kurdistan
Dialetto: Curdo - Sorani
Nazione: Kurd
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Mahabad
No specified T3 85: Oriente Kurdistan
Persone di tipo: Traduttore
Persone di tipo: Attivista politico
Persone di tipo: Poeta
Place of death: Urumiya
Sesso: Maschio
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هاوڕێ باخەوان ) su 19-11-2008
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 17-04-2024
URL
Questo oggetto è stato visto volte 574,899
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.255 KB 31-12-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
file di foto 1.0.113 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,442
Immagini 105,710
Libri 19,160
File correlati 96,454
Video 1,307
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.891 secondo (s)!