🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 ڕاستی بەهادین
ڕاستی بەهادین مەجید  لەدایکبووی 19ی نیسانی 2000،  سلێمانی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردە. راستی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو کردۆتەوە. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە سایتە کوردیەکان
👫 ڕاستی بەهادین
✌️ موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
✌️ موحسین حسێن
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.

ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)

لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچا
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
💬 دەڵێی شێلاقەیه
دەڵێی شێلاقەیه
بێچووی باڵندە و گیانداران ناوی تایبەتی خۆیان هەیە، بزن بێچوەکەی کارە، مریشک بەچکەکەی جوجکەیە به و شێوەیە، بێچو و بەچکەی مراوی و قازیش کە تازە لەهێڵکه دێتەدەرێ لەکوردیدا پێ دەوترێت(ش
💬 دەڵێی شێلاقەیه
💬 چڕدۆیه
چڕدۆیه
هەندێجار چڕ لە چاوگی چڕین-ەوە هاتووە بەمانای زۆر و فره دێت وەکو خوێندنی بەکۆمەڵی باڵندە، لەهەندێ وشەی وەکو(غەریبی چڕ، گژوگیای چڕ، هیتر) لەشێوەزاریتر هەر دەنگ و هاوار و بانگکردنەوە وەکو ناوچەکا
💬 چڕدۆیه
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو..
ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 دا لە ماڵی محەمەد فەرج شاڵی گیراوە لە بەرخانەقا - سەرشەقام بە بۆنەی گەڕانەوەی پەروەر خان جەلال سائیب و دکتۆر قادر شاڵی لە ئیتالیا کە بۆ مانگی هەنگ
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە شارەزا و فەلەکناسی کورد، هەموو ساڵێک بۆ دەستنیشانکردنی دەستپێک و کۆتایی مانگی رەمەزان لیژنەی بینینی مانگ دەچنە شاخی گڵەزەردە و لەوێوە چاودێری
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان سلێمانی
راوەستاوەکان لە دەستەڕاست
1. مامۆستا شێخ کەریمی شێخ محەمەد باراوی
2.مامۆستا قادر خەلیل
3.مامۆستا کامەران مەجید سەعید
4. شیخ قوتبەدین
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
👫 کاروان حەسەن عەزیز
لە رێکەوتی 20-04-1988 لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی کیمیا-کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
👫 کاروان حەسەن عەزیز
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب لەگەڵ ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
📕 لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
ناونیشانی پەرتووک لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
نووسەر ئاسترید لیندگرێن
وەرگێڕانی لە سویدییەوە ئەژین عەبدولخالق
📕 لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
📕 تۆم هەر لەبیرە
ناونیشانی پەرتووک تۆم هەر لەبیرە
بەشێک لە وتار نامەو دەستخەتەکانی هێمن موکریانی
کۆکردنەوەی فارووق فەرهاد
📕 تۆم هەر لەبیرە
🏰 چیای حاجیلە
چیای حاجیلە
یەکێکە لە شاخە بەرز و دیارەکانی دەڤەری بیتوێن، کە هەردوو ناحیەی حاجیاوا و چوارقورنەی سەر بە قەزای ڕانیە لەیەک جیادەکاتەوە.

بەرزی چیاکە لە ئاستی ڕووی دەریاوە 1050 مەترە، بۆ گەیشتنە سە
🏰 چیای حاجیلە
📕 ڕاستییەکان لە کوێن؟
کارۆ کاوە مەحمود
2021
‎پرسیارێک هەیە لە زۆر کەسی دەکەم، ئەویش ئەوەیە، ئەگەر لە ژیانتدا دوو کەس هەبن. عاشقی یەکەمیان بیت و بەس بزانی کە نزیکی و پێکەوەژیانتان لەژێر بنمیچێکدا، ژیانت پڕ دەکات لە برین و
📕 ڕاستییەکان لە کوێن؟
👫 فایەقە فەنی - فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی
کەسایەتیەکی شارەزور و شاری سەید سادق. فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی (فایەقە فەنی) ساڵی1919 لە دایک بووە ساڵی1994 کۆچی دوایی کردوە. [1]
👫 فایەقە فەنی - فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
سازدانی: ئەمەل سەعید کوردە
ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە:
مرواریەکانی غوربەت بۆ جارێکی دی گەورە هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد بەسەردەکاتەوە کە مامۆستای چەند نەوەیەکی سەدەی رابردوو و ئێست
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
📕 وارگەی مێژوویی کورد
پێکهێنانی دەوڵەتی ماد و ڕووخانی ئیمپراتوورییەتی ئاشوور
نووسینی: محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
لە مێژووی ژیانی مرۆڤدا هیچ شتێک لە ئاو گرنگتر نەبووە، چونکە ئاو هەوا خۆش دەکات و زەوی دەڕازێنێتەوە، گشت
📕 وارگەی مێژوویی کورد
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
نووسەر: ڕینە ماریا ڕیڵکە
وەرگێڕ: دیلان قادر [1]
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
سۆران ئازاد
تاکەکەس لەژێر باری کۆمەڵێک دەستەڵاتدا، چ فەرمی بن چ نافەرمی، دەژیێت، بەڵام هێزەکانی ئەو لەسەرووی هەموو دەستەڵاتەکانن. ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتنی مرۆڤ لە هێزە سرووشتییەکان لەپێناو س
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
جولەکەکان لە کوردستان زۆربەیان لە شاروشارۆچکەکان نیشتەجێبوون و پیشەی بازرگانی و پیشەوەری جۆراوجۆریان هەبوو، کەمتر ئاژەڵداری و جوتیاریان کردووە، لەماڵەکانیاندا بەرانێکیا
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
هەتاو و سایە، بەر هەتاو واتە بەر تاوی تیشکی خۆر و سایەش واتە سێبەری تەنێک کە تیشکی خۆر دەگەڕێنێتەوە، بەر تیشکی خۆر و سێبەر زۆر لەیەکترییەوە نزیکن تەنها داوە موویەکیان نێوا
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
💬 مێوژی سەربوکێ
مێوژی سەربوکێ
لەکۆندا لە ئاهەنگی بوک گواستنەوەدا هەندێ گەنم وپارە و شیرینی وەکو مێوژ و شەکرۆکە و چوکڵێتیان دەخستە ناو قاپێکەوه لەلایەن کەسێکی نزیکی زاواوە لەسەر بان و خانووی ماڵێکەوە بەسەر سەری بوک د
💬 مێوژی سەربوکێ
💬 خزمی جێژنانه
خزمی جێژنانه
لەناو کوردەواریدا جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان، خەڵک وەکو سروتێکی ئاینی سەردانی یەکتری دەکەن و دەست و دەم وچاوی یەکتری ماچ دەکەن، جەژنە پیرۆزە دەکەن و ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دوو دۆست و دوو
💬 خزمی جێژنانه
✌️ شەهیدان
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی ...
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
✌️ شەهیدان
نەریمان فوئاد مەستی
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
👫 هێمن موکریانی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچینلاچین-ی نزیک شاری مەهابادمەهاباد لەدایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخوێنێت، لەوێ چاو و گوێی دەکرێتەوە. لەگەڵ زۆر کەس دەبێتە دۆست و ئاشناو گەلێک کەسی رووناکبیرو تێکۆشەرو شاعیر دەناسێت و بە دیداریان شاد دەبێت.
پاشان باوکی دەینێرێت بۆ گوندی کولیجەکولیجە و لەوێ لای مامۆستا مەلا ئەحمەدی فەوزی درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵ و نیوێکیش لای فەوزی دەخوێنێت و لەوەوە شارەزایی لە زمانو ئەدەبی کوردیدا پەیدا دەکات و هەستی شاعیریی چەکەرە دەکات. فەوزی خۆشەویستیی نیشتمانو نەتەوە لە ناخیدا دەچێنێت.

هێمن و سەڵاحی کوڕی


ساڵی 1938 کە تەمەنی دەگاتە 17 ساڵی دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ گوندی شیلاناوێ. بە رۆژ لەگەڵ باوکیدا بە کشتوکاڵ و شەوانیش خۆ بە خوێندنەوەی کتێب و گۆڤار و رۆژنامەی فارسییەوە خەریک دەکات.
وردەوردە هاتوچۆی مەهاباد دەکات و لەگەڵ کۆمەڵە لاوێکی هوشیار و ئازادیخواز دەبێتە هاوڕێ. ئەو لاوانە کتێبو گۆڤار و رۆژنامەی کوردییان گیردەکەوێت و بۆ خوێندنەوە دەیاندەن بە هێمن-یش.
ساڵی 1941 لەپاڵ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییدا دەست بە شیعرنووسین دەکات و هێدی هێدی شیعرەکانی لە دەفتەرێکدا دەنووسێتەوە. بەڵام باوکی پێی خۆش نابێت کە کوڕەکەی بە شیعر نووسینەوە خەریکبێت و ببێتە شاعیر، بۆیە کاتێک دەفتەری شیعرەکانی هێمن-ی دەکەوێتە دەست، دەمودەست دەیسوتێنێت و لێی زویر دەبێت و سەرزەنشتی دەکات.
ڕۆژی پێنج شەممه، 24-08-1941 لە کێڵگەکەی خۆیان دەبێت لەپڕێکدا دوو فڕۆکە پەیدا دەبنو بەیاننامە فڕێدەدەنە خوارێ. کاتێک هێمن دانەیەکی لەو بەیاننامەیە دەستدەکەوێت و دەیخوێنێتەوە، دەبینێت بە زمانی کوردی نووسراوە. ئیدی لەخۆشییاندا شاگەشکە دەبێت. لە ناوەرۆکی بەیاننامەکەوە ئەوەی بۆ رووندەبێتەوە کە فڕۆکەکان هی دەوڵەتی سۆڤییەت بوونو مەبەستیشیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە ئەوەیە کە بە خەڵکی کوردستان رابگەیەنن لەشکری سوور هاتوەتە خاکی ئێرانەوەو وا بەرەو ناوچەکانی کوردستان بەڕێوەیەو با خەڵکی کوردستان بە هێزی داگیرکەریان نەزاننو وەک هێزێکی رزگارکەر پێشوازییان لێبکەن.
ئیدی یەکێتی سۆڤێت ناوچەکانی سەرووی ئێرانو دەوڵەتی بریتانیاش ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی ئێران دەخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
ڕۆژی یەکشەممه، 1942-08-16 دەستەیەک لە کەسە رووناکبیرو چالاکەکانی شاری مەهاباد کۆمەڵەی ' ژ. ک، (کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان) دادەمەزرێنن و حسێن فروهەر بە سەرۆکی کۆمەڵە هەڵدەبژێرن.
لەو رۆژانەدا هێمن لە تەورێز دەبێت. کاتێک بۆ مەهاباد دەگەڕێتەوە، لە رێگای مامۆستاعەبدولڕەحمان زەبیحی-یەوە و لە ماڵی حسێن فروهەر پەیوەندیی بە کۆمەڵەی ژ. ک. ەوە دەکات و ناوی نهێنیی هێمن بۆخۆی هەڵدەبژێرێت و ژمارەی ئەندامێتیشی 55 دەبێت.
لە کۆبوونەوەی ئاپریلی 1943دا کە لە بناری چیای خواپەرست سازدەدرێت، کۆمەڵەی ژ. ک. بڕیاردەدات کە ئۆرگانی خۆی بە ناوی نیشتمان دەربکات. هێمن وەک ئەندامێکی بەدیسیپلین و وەک شاعیرێکی نیشتمانپەروەر لە دووەم ژمارەی گۆڤاری نیشتمانەوە هەتاکو دواژمارەی بە شیعرو وتار بەشدارییدەکات. کاتێکیش لەسەر بنەماکانی کۆمەڵەی ژ. ک. حزبی دیموکراتی کوردستان دادەمەزرێنرێت، هێمن لە ریزەکانی ئەو حزبەدا تێکۆشانی خۆی درێژەپێدەدات. دواتریش لە گۆڤار و رۆژنامەکانی کۆماری کوردستاندا وتارو شیعر دەنووسێت و ئەرکە حزبییەکانی خۆیشی ئەنجامدەدات.
هەروەها لە بۆنە و کۆبوونەوەکاندا بەردەوام شیعر دەخوێنێتەوەو جۆشو خرۆش دەخاتە ئەو بۆنانەوە.
هێمن لە 1946-11-16دا لەگەڵ کچی خاڵی خۆی بە ناوی ئایشە زەماوەند دەکات و خێزان پێکدێنێت. بەرهەمی ئەو هاوسەرییە کوڕێک دەبێت و ناوی دەنێن سەڵاح.
مانگێک دوای زەماوەندی هێمن، کۆماری کوردستان دەڕوخێت. بەوەش نائومێدی باڵ بەسەر خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی ژێرسایەی کۆماردا بەتایبەتی دەکێشێت.
ڕۆژی 1946.12.17 سوپای داگیرکەری ئێران دەگەڕێتەوە شاری مەهابادو شارو گوندە ئازادکراوەکانی دیکەو وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی دەست بە گرتنو راونانی تێکۆشەرانو روناکبیران دەکاتەوە.
هێمن لەو دەمەدا خۆ دەگەیەنێتە لای خاڵی، شێخ محەمەدی کوڕی شێخی بورهان، و لە خانەقای شێخی بورهان دەمێنێتەوە. بەو جۆرە لە گرتنو زیندان رزگاری دەبێت.
لە خانەقا تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێت و دوو مانگ لە جێدا دەکەوێت. دوایی تاڕادەیەک باش دەبێت و دەچێتەوە گوندەکەی خۆیانو لەنێو خێزانو کەسوکاریدا ماوەیەک دەگوزەرێنێت.
ڕۆژی 1947.03.31 لە کاتێکدا کە هێمن لە ماڵی خۆی خەریکی کتێب خوێندنەوە دەبێت، هەواڵ لە گوندەکەیاندا بڵاودەبێتەوە کە قازی محەمەدو سەدری برایو محەمەد حسێن-ی ئامۆزای، لە مەهاباد لەسێدارە دراون. ئەو رووداوە دڵتەزێنە کار لە ناخی هێمن دەکات و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا دروستدەکات. سێ رۆژ دواتر له1947.04.03دا هێمن لەگەڵ کەسێکی هەژار و تێکۆشەری هاوڕێیدا بەرەو شارۆچکەی قەڵادزێقەڵادزێ بەڕێدەکەون. کاتێک هێمن دەگاتە ناو قەڵادزێ، دەمودەست پۆلیس دەیگرێت. دوو کەس بەبێ ئەوەی هێمن بناسن بۆی تێدەکەونو لەچنگی پۆلیس رزگاریدەکەن. یەکێک لەو دوو کەسانە مەلایەک دەبێت، هێمن دەباتە لای خۆیو ماوەیەک وانەی پێدەڵێتەوەو لای خۆی دەیپارێزێت.
دوای ماوەیەک بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان تاڕادەیەک ئارام دەبێتەوە. ئیتر هێمن-یش دەگەڕێتەوە بۆناو کەسوکاری خۆیو دەست بە کشتوکاڵو ئاژەڵداریی دەکاتەوە.
لەو دەمەدا حزبی تودەی ئێران بە ئاشکرا خەبات دەکات و گۆڤارو رۆژنامەی جۆراوجۆر بڵاودەکاتەوە. هێمن لەپاڵ ئیشوکاری رۆژانەیدا بە خوێندنەوەی ئەو چەشنە بڵاوکراوانەوە خۆی سەرگەرم دەکات. هاوکات دەستە لاوێک بە هاوکاریو رێنوێنیی حزبی تودەی ئێران، وردەوردە حیزبی دیموکراتی کوردستان زیندوودەکەنەوە. هێمنیش ئەوەندەی دەرفەتی دەبێت هاوکارو هاوبیری ئەو لاوانە دەبێت و پشتیوانیی خۆی بۆیان دوپات دەکاتەوە.
ڕۆژی 1949-02-04 حەمەڕەزا شا بەشداریی لە یادی دامەزراندنی دانشگای حقوق لە تاران دەکات. لە ناوەختێکدا لاوێک بە ناوی ناسر فەخرارایی شا دەداتە بەر گوللەو برینداری دەکات. هاوکات پاسەوانەکانی شا دەستڕێژ لەو لاوە دەکەنو بە سەختیی برینداری دەکەنو پاش چەند سەعات دەمرێت. هەر ئەو رۆژە بە ئاشکرا حزبی تودەی ئێران تاوانبار دەکرێت و شاڵاوی گرتنو راونانی رابەرانو ئەندامانی ئەو حزبە لە سەرتاسەری ئێراندا دەستپێدەکات.
گرتن و زیندانیکردنی رووناکبیرانو تێکۆشەران کوردستان-یش دەگرێتەوە. گەلێک کەس دەگیرێنو هەندێکیش دیسان ئاوارە دەبنەوە. هێمن وەک سەدان مرۆڤی ئازادیخوازی کورد ماوەیەک خۆی دەشارێتەوە.
لەو سەروەختەدا لە ئێراندا گرانی دادەکەوێت و ژیانی هەزارەها خێزان دەکەوێتە بەر هەڕەشەی لەبرسامردن. هێمن بە چاوی خۆی زۆر دیمەنی تراژیدیو دڵتەزێنی ئەو رۆژانە دەبینێت و ناسۆرێکی گەورە لە دڵیدا دروستدەکات. خۆی و کەسوکارەکەی ئەوەندەی لە توانایاندا دەبێت بەپیر ئەو خەڵکە برسییانەوە دەچن کە روو لە گوندەکەیان دەکەن؛ فریایان دەکەون و تێریان دەکەن.
ساڵی 1951 بزوتنەوەی خۆماڵیکردنی نەوتی ئێران بە رابەریی دکتۆر موسەدیق پەرەدەستێنێت و پەل بۆ گشت شار و شارۆچکەیەکی ئێران دەهاوێت. لە 1952-07-22دا دکتۆر موسەدیق دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێرانو خەڵک پشتیوانیی خۆیان لە حکومەتەکەی دەردەبڕن. بەوەیش جێ بە شا و دارودەستەکەی لەق دەبێت. وردەوردە هەلومەرجێکی تاڕادەیەک ئازاد و دیموکرات لە ئێراندا جێگیر دەبێت. لە کوردستانیش هێدی هێدی چالاکیی سیاسیو رۆشنبیریی دەستپێدەکاتەوەو لاوانو رووناکبیرانی کورد بە نهێنیو نیمچە ئاشکرا دەکەونە کارکردن. هێمن هەمیشە لەگەڵ ئەو رووناکبیرو تێکۆشەرانە هاودەمو هاوبیر دەبێت. بەڵام ئەو لەوەدا لەگەڵیان ناکۆک دەبێت کە ئەوان بیر لەوە ناکەنەوە کە بە زمانی کوردی گۆڤار و رۆژنامەو بڵاوکراوە دەربکەنو لەو هەلومەرجەدا بە کارێکی گرنگی نازانن. هێمن رێنوێنییان دەکات و هانیاندەدات هەرچی زووە گۆڤارو رۆژنامە بە زمانی کوردی دەربکەنو لەنێو خەڵکی کوردستاندا بڵاویانبکەنەوە.
سەرەنجام دەستەیەک لەو لاوە تێکۆشەرانە بۆچوونەکەی هێمن دەسەلمێننو بڕیادەدەن کە دەست بە دەرکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان بکەن. بەڵام بەر لەوەی کە ئەوان یەکەم هەنگاو بنێن، رۆژی 1953.08.19 کۆمەڵێک ئەفسەر بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بریتانیا کودەتایەک لە دژی حکومەتی دوکتۆر موسەدیق بەرپادەکەن و جارێکی دیکە حەمەڕەزا شا بۆسەر حوکم دەگێڕنەوە. بە گەڕانەوەی حکومەتی شا، گرتنو راونانی ئازادیخوازان دەستپێدەکاتەوە. هێمن وەک سەدان لاوی تێکۆشەری کورد جارێکی دیکە خۆی دەشارێتەوە. پاشان هەر چۆنێک بێت دەچێتەوە نێو ماڵومنداڵی خۆی. بەڵام هەمیشە لەژێر چاودیریی پۆلیسدا دەبێت و گەلێک جار ئەمسەرو ئەوسەری پێدەکەن. هەر لەو ساڵانەدا دوچاری نائومێدیو رەشبینیی دەبێت و ماوەی چەند ساڵ پێوەی دەتلێتەوە. ئەوەش وای لێدەکات کە هێز و توانای دەربڕین و شیعر نووسینی نەمێنێت و ژیانێکی گۆشەگیرانە بۆخۆی هەڵبژێرێت.
ساڵانی 1967-1968 بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێو دەستەیەک لاوی شۆڕشگێڕ خەباتی سیاسیو چەکداریی پێکەوە گرێدەدەنو لەبەرامبەر لەشکری داگیرکەری دەوڵەتی شادا دەست بە شەڕی پارتیزانی دەکەن. لە هەندێک لەو شەڕ و پێکدادانانەدا چەند لاوێکی ئازا و رووناکبیر شەهید دەبنو تەرمەکانیان دەکەونە دەست ژاندارمەکانی رێژێمی شا و بەسەر جادەو شەقامەکاندا رایاندەکێشنو بێحورمەتییان پێدەکەن. ئەم چەشنە دیمەنە جەرگبڕانە لە چەند ناوچەو شوێنی کوردستان دوبارە دەبنەوەو لە سەرتاسەری کوردستاندا رق و بێزاریی خەڵک دەگاتە ئەوپەڕی.
هێمن وەک هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازی کورد بەو هەواڵانە خەم و پەژارە دایدەگرێت. هاوکات کۆمەڵێک لاوی هۆشیار خۆ لە هێمن و گەلێک رووناکبیری دیکە نزیک دەکەنەوە و هێزو تین بە بەریاندا دەکەنەوەو بەرەو تێکۆشان هانیاندەدەنەوە. هێمن زوو دێتەوە سەر خۆ و لە جاران شێلگیرتر دەستبە تێکۆشان دەکاتەوە. سەرنجام ماڵومنداڵی خۆی جێدەهێڵێت و روو لە چیاکانی کوردستان دەکات.
ماوەیەک لەگەڵ هەژار پێکەوە دەژین. پاشان بڕیاردەدات کە لەنێو ریزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا درێژە بە تێکۆشانی خۆی بداتەوە. کادیر و ئەندامانی ئەو حزبە بە سنگفراوانییەوە پێشوازیی لێدەکەن.
لە مانگی حوزەیرانی 1969دا کۆنفرانسی دووەمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندێکی نزیک قەڵادزێ دەبەسترێت. هێمن یەکێک لە بەشدارانی ئەو کۆنفرانسە دەبێت و لەگەڵ چەند کەسی تێکۆشەری دیکەدا تێدەکۆشێت بۆ وەلانانی کێشە شەخسیو لاوەکییەکانو وەگەڕخستنەوەی حزبەکە.
هەر لەوێیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت. پاش چەند مانگ لە کارکردنو چالاکی، دەست بە دەرکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان دەکەنەوەو لە کانوونی دووەمی 1970دا یەکەم ژمارەی دەردەکەن. هەر لەو کاتەدا لە باشووری کوردستان-یش یەکێتیی نووسەرانی کورد دادەمەزرێت. هێمن وەک شاعیر و نووسەرێکی خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەر بە ئەندام وەردەگیرێت و لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەو بۆنەکانی ئەو رێکخراوەدا هەڵدەسووڕێت و لە گۆڤار و بڵاوکراوەکانیشیدا شیعر و وتاری ئەدەبی بڵاودەکاتەوە.
ڕۆژانی 21 - 24-06-1971 لە شاری کۆیەکۆیە کۆنفرانسی سێیەمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەبەسترێت. لەو کۆنفرانسەدا هێمن بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییو دەفتەری سیاسیی حیزبەکە هەڵدەبژێردرێت. هاوکات کۆمیتەی راگەیاندنی حزب پێکدەهێنرێت کە هێمن یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی دەبێت.
ساڵی 1973 هێمن دەبێتە ئەندامی کۆڕی زانیاریی کوردو چەند کاری بەنرخ ئەنجام دەدات کە یەکێکیان ساغکردنەوەی تێکستەکانی کتێبی تحفە مظفریه دەبێت کە کاتی خۆی ئۆسکارمان کۆیکردبۆوە.
ڕۆژی 1973.09.22 کۆنگرەی سێیەمی حزبی دیموکرات لە شاری بەغداد دەبەسترێت. سەرەتا هێمن وەک بەتەمەنترین ئەندامی بەشدار لەو کۆنگرەیەدا وتارێکی بەنرخ دەخوێنێتەوە. پاشتریش لە کاروبارەکانی کۆنگرەکەدا چالاکانە بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەیشدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت.
کۆتایی ساڵی 1973 دەست بە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەکات و بەشێکی لێدەخاتە سەر کاغەز. لە 1974-01-24دا لە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی دەبێتەوە. پاشان دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو شیعرەکانی دەخوێنێتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی کورت و شایستە دەربارەی ناوەرۆکی شیعرەکانی دەنووسێت. ئیتر هەموو ئەمانە پێکەوە لە هاوینی ساڵی 1974دا لە کتێبێکدا بە ناوی تاریک و روون چاپدەکرێن و دەخرێنە بەردەستی خوێنەرانی کورد. کتێبی تاریک و روون لەلایەن لاوان و رووناکبیرانەوە دەقۆزرێتەوەو وەک دیارییەکی بەنرخ دەیخوێننەوەو وتووێژی لەسەر دەکەن. هاوکات چەند نووسەر و شاعیر بیروڕای خۆیان دەربارەی دەنووسنو مشتومڕێکی گەرم دەخوڵقێنێت.
سەرەتای ساڵی 1978 جووڵانەوەی جەماوەریی دژ بە رێژیمی حەمەڕەزا شا لەنێو شارە گەورەکانی ئێراندا دەستپێدەکات و زۆر بە خێرایی سەرانسەری ئێران دەگرێتەوەو مەرگی ئەو رێژیمە دیکتاتۆرییە نزیک دەبێتەوە. هێمن وەک هەر تێکۆشەرێکی کوردی ئاوارە، حەزی گەڕانەوە بۆنێو کەسوکارو خێزانی خۆی دەکەوێتە سەری. هەر لەو دەمانەیشدا حزبی دیموکرات دەستە دەستە ئەندامەکانی خۆی رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتەوە. هەربۆیە هێمن-یش بڕیاری خۆی دەدات و لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بەڕێدەکەون.
ڕۆژی 1979.02.18 لە ئۆردوگای بەستەسێنی نزیک قەڵادزێ لە ماڵی دۆستێک دەمێننەوە. بۆ شەوەکەی بەرەو سەردەشتسەردەشت دەکەونەڕێ. رۆژی 1979.02.20 دەگەنە سەردەشت و لەگەڵ پێشوازییەکی گەرمدا لە ماڵی چەند دۆست و ناسیاو دەمێنێتەوە. هاوکات تەلەفۆن بۆ مەهاباد دەکەنو هەواڵی گەڕانەوەی هێمن بە کەسوکاریو خەڵکی مەهاباد رادەگەیەنن.
ئەو هەواڵە خۆشە لەو دەمەدا زۆر بە خێرایی لەنێو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە. دەستە دەستە لاوانو رووناکبیرانو خەڵک خۆ سازدەدەن بۆ پێشوازیکردن لە هێمن. دەمودەست سەڵاح-ی کوڕی لەگەڵ کۆمەڵێک خزمو دۆست بەرەو سەردەشت دەکەونەڕێ.
سەرلەبەیانیی رۆژی 1979.02.21 هێمن لەگەڵ خزمو کەسەکانیو کۆمەڵێک لە خەڵکی سەردەشت بەرەو مەهاباد بەڕێدەکەوێت. کۆمەڵ کۆمەڵ خەڵک بە ئوتومبێل دێن بەپیریەوەو دەیکەنە رۆژی شاییو ئاهەنگ. دەمەوعەسری ئەو رۆژە کاتێک کەژاوەی ئوتومبێلەکان دەگەنە تاقەداری نزیک مەهاباد، تێکەڵ بە کۆڕی شیعرخوێندنەوەو شاییو هەڵپەڕکێ دەبنو هەموو بە چاوی پڕ لە فرمێسکی شادییەوە پێشوازیی لە هێمن دەکەنو بۆنێو مەهابادی دەبەنەوە.
چەند رۆژ کۆمەڵ کۆمەڵو دەستە دەستە خەڵک لە شارو شارۆچکەو دێهاتەکانی کوردستانەوە بۆ سەردانی هێمن بەرەو مەهاباد دەچن و بەردەوام ماڵی هێمن پڕ لە میوان و دۆستان دەبێت. ئیدی لەو ساتەوە ماڵەکەی وەک بنکەیەکی ئەدەبیی لێدێت و دەبێتە جێی شیعرو باسی ئەدەبیو شوێنی بەیەکگەیشتنی ئەدیبانو رووناکبیران.
ڕۆژی 1980.02.19 لە شاری مەهاباد چوارەمین کۆنگرەی حزبی دیموکراتی دەبەسترێت. هێمن لەو کۆنگرەیەدا بەشداریی دەکات. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بە ئەندامی کۆمیتەی راگەیاندنی حزب هەڵدەبژێردرێت، زۆر نابات هێمن بڕیار دەدات کە خۆ لە کاری حزبایەتی بدزێتەوەو لە بواری ئەدەب و نووسیندا خزمەتی نەتەوەکەی بکات.
بەدرێژایی ساڵانی 1879-1986 هێمن لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنەکاندا لە شارەکانی سنەسنە، کرماشانکرماشان، ورمێورمێ و مەهاباد...دا چالاکانە بەشداریی دەکات و بە شیعرو وتاری جوان ئەو بۆنانە رازاوە دەکات. سەرەتای ساڵی 1983 لەگەڵ چەند شاعیرو نووسەردا وتووێژ دەکات و پێیان دەڵێت با بە هەموومان هەوڵبدەین دەزگایەکی چاپەمەنی ساز بکەینو گۆڤارو رۆژنامەو کتێبی کوردیی تیا چاپبکەین.
هەر بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ چەندین کاربەدەستی حکومەتی ئێراندا قسەوباس دەکات و هەوڵدەدات کە رەزامەندیی ئەوان بەدەستبێنێت. ئەم وتووێژو هەوڵانە درێژەدەکێشێنو حکومەتی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر داواکەیان رەتدەکاتەوە. بەڵام هێمنو هاوکارەکانی کۆڵنادەن تا سەرەنجام بە ئیمکاناتێکی کەمەوە بنکەیەک بە ناوی ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی- ئینتیشاراتی صلاح الدینی ئەییووبی لە ورمێ دادەمەزرێنن و گۆڤارێک بە ناوی سروە دەردەکەن. هەتاکو هێمن خۆی لە ژیاندا دەبێت، چوار ژمارە لەو گۆڤارە دەردەکەن. پاشتریش کەریمی قەیومی و چەند نووسەر و شاعیری دڵسۆز لەسەر دەرکردنی سروە بەردەوام دەبن. ئینجا دەست بە چاپکردنی هەندێک کتێب دەکەن و وردەوردە کارەکانیان گەشەپێدەدەن و بەنیاز دەبن زیاتریش گەورەو فراوانی بکەن. بەڵام لەگەرمەی کارکردنیاندا شەوی 18 لەسەر 1986-04-19 لە شاری ورمێ هێمن کۆچی دوایی دەکات. بەرەبەیانی رۆژی شەممە 1986-04-19 تەرمەکەی بەرەو مەهاباد بەڕێدەکرێت. پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە مەراسیمێکی پڕشکۆدا و لەنێو ئاپۆرەی جەماوەردا لە گۆڕستانی بوداق سوڵتان بەخاک دەسپێردێت.[1]


📚 فایلی پەیوەندیدار: 122
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 107
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️هێمننامە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەراوێزێکی هێمن لەسەر شیعری کوردایەتیی کامیل ژیر کە بە ناوی ئەوەوە بڵاکراوەتەوە
2.👁️دوو نامەی هێمن بۆ شوکرییە رەسوڵ
3.👁️ماڵئاواییی هێمن لە باشوور
4.👁️نامەی هێمن بۆ سەید عەوڵای سەمەدی
5.👁️نامەی هێمن بۆ عەزیز!
6.👁️نامەی هێمن موکریانی بۆ عومەر یوسفی
7.👁️نامەیەک هێمن موکریانی بۆ شوکریە رەسوڵ
8.👁️نامەیەکی شاعیری مەزن هێمن موکوریانی لە پاشکۆی رۆژنامەی عێراق نەورۆزی 1978
9.👁️نامەیەکی هێمن بۆ سەید تاهیر هاشمی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️La République de Mahabad par Hémèn
2.👁️بارگەی یاران، بەرگی یەکەم
3.👁️تاریک و روون
4.👁️توحفەی موزەفەرییە - بەزمانی کوردیی موکری
5.👁️تۆم هەر لەبیرە
6.👁️چەپکێ گوڵ چەپکێ نێرگز
7.👁️دیاریی بۆ مام هێمن: پەخشانە هۆنراوە
8.👁️دیوانی هێمن
9.👁️رۆمانسیزم لە شیعری هێمن و محەمەد نووری دا
10.👁️رێزی نان بگرن؛ کۆمەڵە بەرهەمێکی بڵاو کراوەیە
11.👁️سەرجەم بەرهەمەکانی مامۆستا هێمن
12.👁️لەماتەمینی هێمندا؛ چەند دەقێکی شین و لاواندنەوە
13.👁️لەیادی ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئاسمانی هونەری کوردەواری، شاعیری نیشتمانپەروەر مامۆستا هێمن
14.👁️مامۆستا هێمن و نامە و کۆمێنتەکانی
15.👁️مامۆستا هێمن؛ رێبواری عەشق و ئازادی
16.👁️ناڵەی جودایی بە پێی دەنگ و دەسنووسی شاعیر هێمن
17.👁️هیمن ستارەای درخشان در اسمان ادبیات معاصر کرد
18.👁️هێمن - بیر و هەڵوێست و شیعر
19.👁️هێمن دەربارەی ناوەرۆکی سیاسی و کۆمەلایەتی شیعرەکانی
20.👁️هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
21.👁️هێمن و بۆنی غەریبی
22.👁️هێمن و سازی ناساز بەرگی1
23.👁️هێمن و سازی ناساز بەرگی2
24.👁️هەواری خاڵی
25.👁️هەڵبەستی سووڕی دەوران
26.👁️کاریگەرییەکانی مەولانای رۆمی لەسەر (ناڵەی جودایی)ی مام هێمن
27.👁️یادی هێمن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-05-1921
2.👁️19-04-1986
3.👁️24-06-1971
4.👁️24-08-1941
💎 شوێنەوار و کۆنینە
1.👁️سەرای هێمن
🏰 شوێنەکان
1.👁️لاچین
📜 هۆنراوە
1.👁️سەروای چی بکەم؟ هێمن
2.👁️عیشق و ئازادی
3.👁️ماچی خودایی
4.👁️هێمن؛ سازی ناساز
5.👁️ڕەوەز ورد نا بێ
6.👁️کە مرد لەیلا خەبەریان دا بە مەجنوون: ئیتر دنیا لە بەر چاوی نەما ڕوون
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ئیحسان فوئاد و هێمن و جەماڵ خەزنەدار
2.👁️پێشەوا قازی محەمەد، هەژار و هێمن
3.👁️پێشەوا، نانەوازادە، هەژار و هێمن لە تەورێز
4.👁️حه قیقی و هیمن
5.👁️حەقیقی و هێمن له کۆڕێکی شێعریدا
6.👁️حەقیقی و هێمن و محەیەدین ئافەریدوون محەمەد حەقیقی
7.👁️رەسووڵی پێشنەماز و هێمن کە بۆ شانۆی خەج و سیامەند بانگهێشت کرابوون
8.👁️زاهیر عەبدوڵڵا و هێمن
9.👁️سەعید یەحیا، هێمن و عەبدولخالق مەعروف
10.👁️سەید رەسوڵی بابی گەورە، عەبدوڵڵا حەسەن زادە، هێمن، مەلا رەسوڵی پێشنماز و حەسەنی رستگار
11.👁️سەیدیان، هێمن و سمایل سەیدیان
12.👁️شێخ حەسەن شێخەلئیسلام - باوکی مامۆستا هێمن
13.👁️شێخ عەبدوڵڵا ئەفەندی، شێخولئیسلام (باوکی هێمن) و برایم خانی عەلیار
14.👁️فاروق کەیخوسرەوی، هێمن، مستەفا و هەژار، لە مەهاباد
15.👁️قاسملۆ، هێمن و موهەندیس قاسملۆ
16.👁️گۆڕی هێمن مەهابادی
17.👁️گەرانەوەی هێمن بۆ شاری مهاباد - 1979
18.👁️مام هێمنی شاعیر و ئەرخەوان و خالید ڕەسوڵ لە گەڕەکی سابونکەران 06-03-1976
19.👁️مامۆستا هێمن و حەمە جەزا
20.👁️مامۆستا هێمن و د.قاسملوو لە کۆنگرەی 4 حیزبی دێموکراتدا
21.👁️مامۆستا هێمن و قازی خزری
22.👁️مامۆستا هێمن و هەندێ لە خزمانی
23.👁️مستەفا دادار و هێمنی شاعیر
24.👁️مەلا رەسوڵ پێشنماز... کەریم حەداد... هێمن
25.👁️مەهدی ئومێد، هێمن و رەهبەر جەلال
26.👁️نەجمەی غوڵامی، ناسری رەزای و هێمن
27.👁️هێمن لە بەردەم تۆمارگای هێمن لە هەولێر
28.👁️هێمن لە تەورێز
29.👁️هێمن لەناو جەماوەری رۆژهەڵات
30.👁️هێمن و ئازاد دڵزار
31.👁️هێمن و ئەحمەد سالار
32.👁️هێمن و ئەنوەر قەرەداغی
33.👁️هێمن و خاتوو ئایشێی هاوسەری
34.👁️هێمن و سە‌ید ناکام
35.👁️هێمن و شێرکۆ بێکەس
36.👁️هێمن و مستەفا دادار
37.👁️هێمن، پێشەوا و هەژار
38.👁️هێمن، حاجی حاجی برایم و خالید حیسامی
39.👁️هێمن، شەهید حاجی مستەفا حاجی ئەحمەد خدرانی و مەلا رەسوڵی پێشنماز
40.👁️هێمن، غەنی بلوریان، دوکتور قاسملوو، قادر دەباغی، ؟، مەلا ئەحمەدی فەرهەنگ و خەجیجی حەمەدە
41.👁️هێمن، فاروق خانی کەیخوسرەوی و هەژار
42.👁️هێمن، محەمەد ساڵح دیلان، ئیحسان فوئاد، محەمەد مەولود مەم و مارف خەزنەدار
43.👁️هێمن، مەلا رەسوڵی پێشنماز، ئەحلام مەنسور و...
44.👁️هێمن٬ کەریمی حیسامی و هادوین شەتەوی
45.👁️هێمنی شاعیر و کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی سلێمانی ساڵی 1976 لە سلێمانی
46.👁️هەژار، دەشتی، هێمن و فەڕەنسۆ هەریری
47.👁️وێنەی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لەگەڵ مامۆستا هێمن و چەند کەسایەتییەکی تری کورد لە مەهاباد 1946
48.👁️وێنەیەکی جیاوازی هێمن
49.👁️وێنەیەکی دەگمەنی مێژوویی (هێمن، هێدی، هەژار و فایەق ساواش)
50.👁️وێنەیەکی دەگمەنی هێمنی موکریانی دەدۆزرێتەوە
51.👁️وێنەیەکی هێمن موکریانی لە شاری سەردەشت لە ساڵی 1978
52.👁️کامەران موکری و هێمن و شێرکۆ بێکەس
53.👁️کاکەمەم بۆتانی، هێمن و سەعدوڵڵا پەرۆش
54.👁️کۆچکردوو کەریم حەداد و مامۆستا هێمن
📼 ڤیدیۆ
1.👁️وتووێژی فەرهاد شاکەلی لەگەڵ هێمن موکریانی
📖 کورتەباس
1.👁️بەسەرهاتی ماچی خودايی نێوان ئەحلام مەنسوور و هێمنی شاعير
2.👁️لەبارەی (غ) و (خ)ەوە
3.👁️هێمن لە زاری هەژارەوە لە کتێبی چێشتی مجێور دا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 05-05-1921
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 19-04-1986 (65 ساڵ)
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: 🔄 وەرگێڕ
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 19 2008 10:19AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 18 2021 9:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 225,986 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
لەساڵی 1953 لەشاری پێنجوێن لەدایکبووه.
لەبەر کاری سیاسی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بۆیە هەر لەسەرەتای گەنجییەوە بۆتە پێشمەرگە.
لەدوای هەرەسی ساڵی 1974 و لەسەرەتای دروستبوونەوەی شۆڕش دیسان چۆتەوە ناو ریزەکانی پێشمەرگە.
لەساڵی 1978 لە کارەساتی هەکاری شەهید کرا.
لەساڵی 1993 تەرمی لە هەکارییەوە گەیاندرایەوە سلێمانی و لەگردی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
هەر لەمنداڵییەوە لاسایی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکی کردۆتەوه.
لەساڵی 1975 لەگەڵ بەشداری تیپی مۆسیقای سلێمانی لە ئاهەنگی زانکۆی سلێمانی بەشداریی کردو
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
نەریمان فوئاد مەستی
لە دایکبووی گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە ساڵی 1952. لەپێناو بەرجەستەکردنی زانیارییە مێژوویی و ئەدەبی وکلتوری وڕۆشنبیرییەکاندا ڕووی لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغداد کردووە. لەڕۆژی 29-04-1974 کە دوا قۆناغی خوێندنی بوو لە زانکۆ، لەگەڵ هاورێیانی هاوبیر وبەهەڵوێست : لەیلا قاسم و جواد وئازاد و حەسەن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکێکی پیرۆزی ڕێگای رزگاری نەتەوەکەیان بەدیل گیران و لەماوەیەکی کورتی بێ وێنە ولەڕێگەی دادگایەکی بەوێنەکراو لەرۆژی 12-05-1974لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دران.
نەریمان فوئاد مەستی
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)