ئەسیری
شاعیری نەتەوەیی ناوداری کورد عەبدولخالق حوسێنی نەقشبەندی، لەساڵی 1890دا لەشاری
کەرکوککەرکوک چاوی ژیانی هەڵێناوە و لەباوەشی بنەماڵەیەکی ئایینی زانست پەروەردەدا ژیاوە لە گەشتی خوێندنی مەلایەتییدا گەلێک شاری کوردستانی باشوور و رۆژهەڵات گەڕاوە لە کۆتایی گەشتەکەیدا بەڵگەنامەی زانستی لەکەرکوک لەمەلا عەلی حیکمەت سیامەنسووری وەرگرتووه.
لەساڵی 1920دا چۆتە ئەستەمبوڵ و لەو گەشتەیدا چاوی بەنەجمەدین ئەفەندی برا بچووکی و شێخ عەبدولقادری شەمزینی کەوتووە کەخەریکی خەباتی کوردایەتی بوون و لەسەر دەستی ئەوان وانەی خەباتی نەتەوەیی فێربوو، بۆیەکە لە 1921دا گەڕاوەتەوە کەرکوک و دەستی بەخەباتی کوردایەتی کردووە و شیعری نەتەوەیی هۆنیوەتەوه، تاکو بووتەشاعیرێکی ناسراوی کورد و لەگەڵ شاعیرانی وەک ئەحمەد موختار جاف و فایەق بێکەس و مەلای گەورەی کۆیە جێی حاجی قادری کۆییان لەهۆنینەوەی شیعری نەتەوەی گرتۆتەوه.
ئەم شاعیرە نەتەوەییە بەجەرگەی کورد لەتەمەنی 72 ساڵیدا لەڕۆژی 1962-06-18دا کۆچی دواییکرد و لەگۆڕستانی شێخ میحەدین لەکەرکوک بەخاکی نیشتمانەکەی سپێردرا.
ئەسیری شاعیر لە منداڵیدا بە قوتابی لە مزگەوتی حاجی ئەحمەد ئاغا لای حاجی مەلا محەمەدی وەستا فەتاح خوێندوویەتی، لە هەژدە ساڵیدا چووەتە فەقێیەتی لە هەورامان،
هەڵەبجەهەڵەبجە،
جوانڕۆجوانڕۆ، بانە،
سەقزسەقز،
سنەسنە و چۆڕ و لەم شوێنانە خوێندوویەتی. لە دواییدا لە کەرکووک لە خزمەت مەلا عەلی حیکمەت ئەفەندی تەحسیلی علوومی بەلاغەت و ریازیاتی کردووە. ئیجازەی عیلمی وەرگرتبووە و چووەتە ئەستەمبوڵ. لە ئەستەمبۆڵ، ئەزمیر و بەیروت کە چاوی بە کاری رێکوپێکی خۆرئاواییەکان دەکەوێ، بە چ جۆرێ بڵند بوون، گەل و نیشتمانەکەی خۆی دێتەوە یاد و بە یەکجاری بیری دەگۆڕدرێ. کە لە ئەستەمبوڵ دەگەڕێتەوە، هەرچی هەڵبەستی خۆی هەیە کۆی دەکاتەوە و دیانسووتێنێ، چونکە ئەویش وەک شاعیرانی تر هەڵبەستی خۆشەویستی و ستایش و بەربەرەکێ (هەڵبەستی هەجو) وتووە. لە پاش سووتاندنی هەڵبەستەکانی سەودای گەل و نیشتمان دەکەوێتە سەری و دڵی گڕ دەگرێ و دەس دەکا بە هۆنینەوەی هەڵبەستی نیشتمانی.
ئەسیری لە نووسینی شێوەی ژیانیدا بۆ هاوڕێکەی گیو موکوریانی ئەڵێ: لە ساڵی 13ی میلادی، کە هاوین چووەتە کوردستان شاری
سلێمانیسلێمانی، بانە و ؛؛؛ وا دەردەکەوێ کە 18 ساڵان بووبێ، واتە ساڵی 1895ی زایینی لە دایک بووە، نەک وەک ئەوەی لە سەرەوە نووسراوە 1890.