🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 18-07
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 18-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆18-07-2019
📆17-07-2019
📆16-07-2019
📆15-07-2019
📆14-07-2019
📆13-07-2019
📆12-07-2019
📂 زۆرتر ...
📅18 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,284) پەڕتووک|||
📅 15-07-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان، کۆڵبەرێک کوژرا و سێ کۆڵبەریش برینداربوون.[1]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر8:45 خولەکی ئەمشەو هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی چیادێڵ-یانکرد لە دەڤەری برادۆست. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لەناوچەکە بەربووە و لەدوای کاتژمێر 9:30 خولەکیش سوپای داگیرکەری تورک هاتووچۆی لەناوچەکە قەدەغە کردووە بۆیە هاوڵاتیان ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.[2]
📅 15-07-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-07-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ستار عیزەت ساڵح
لە رێکەوتی 01-11-1966 لە سلێمانی لە دایکبووە لە 15-07-1985 گیراوە لە 19-12-1985 لە ئەبووغرێب بێسەرو شوێن کراوە بەڵام خێزانەکەی لە ساڵی 1986 دا نامەی تریان بەدەست گەیشتووە
✌️ ستار عیزەت ساڵح
🏷️ پۆل: شەهیدان
ستار عیزەت ساڵح
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
ساڵی 1963 لە سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام و ناوەندی لە ئازادی و ئامادەیی لە سانەوی ئەزمڕ تەواوکردووە.
باوکی دوو کوڕە بە ناوەکانی دامون و نالی.
ساڵی 1986 ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆی لە بەغداد تەواوکردووە.
ساڵی 1982 یەکەمین بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی (پەیکەرێک لە باران) ساڵی 1992 دوای راپەڕین بڵاوکردۆتەوە. تا ئێستا(2019)ئەم کتێبانەی بە چاپگەیاندوون:

شیعر :

1. پەیکەرێک لەباران 1992
2. تەیرەکانی ئیس
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دلاوەر قەرەداغی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کەبەپێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی میرنشینی بابان لە قەلاچوالانەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیەوه، کەمەلا ئەبوبەکری موسەنیفه بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لەساڵی 1904 لەشاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناودا
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ محەمەدی خاڵ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 348,722 | وێنە 53,735 | پەڕتووک PDF 10,284 | فایلی پەیوەندیدار 32,387 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,588 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👫 موفتی پێنجوینی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

موفتی پێنجوینی

فایلی پەیوەندیدار 📂
موفتی پێنجوینپێنجوینی ناوی مەلا عەبدوڵڵا کوڕی مەلا کەریم لەساڵی 1881 لەدێی بێستانەی سەر بەشارۆچکەی پێنجوین هاتۆتە جیهانەوه.
هەر بەمنداڵی باوکی مردووه، بۆیەلەخزمەت مەلا ئەحمەدی برای ئامینەوە کە ئەویش شاعیر بووە و نازناوی شەفیق بووه. هەر لەتەمەنی 7 ساڵیدا دەست دەکات بەخوێندن تا بەشێک لەزانیارییە ئایینیەکان فێر دەبێ، کاتێک گەورەدەبێ هەوای فەقێیاتی دەکەوێتە سەری و بۆ خوێندن دەڕواتە شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات وەک سەقزسەقز و بانە و سەرا و سەرچاوە و هەندێ جێگای دیکە لە مەریوانمەریوان و ئینجا دەچێتە بیاره، کە لەو کاتەدا جێگای زیاتر وەرگرتن و فێربوونی زانیاری شاعیر دەبێ، هەر لەوێ لەخزمەتی زانای خوالێخۆشبوو مامۆستای عەبدولقادر لەخوێندن بەردەوام دەبێ تا ئەو رادەیەی کەمۆڵەتی مەلایەتی وەردەگرێ.
موفتی دەستی بۆ هەر پەرتوکێک بردبێ زوو تەواوی کردووە و بلیمەتی و ژیری موفتی لەلای مامۆستا عەبدولقادر وای لێدێت، کەنازناوی موفتی پێببەخشی، چونکە لەو سەردەمەدا موفتی سنه، کەناوی مەلا عەبدوڵڵا دەبێ پیاوێکی ژیر دەبێ هەر بۆیەبەڕێزی مەلا عەبدولقادر ئەو نازناوە دەبەخشێتە موفتی دوای تەواوبوونی زانیارییە ئایینیەکان موفتی ماڵئاوایی لە مامۆستای بەڕێز دەکات و بەرە و شارۆچکەی پێنجوین دەگەڕێتەوە و هەر لەوێ دوکاندوکانێکی جگەرچێتی دادەنێت و بەدەم جگەرچێتیەوە دەست دەکات بەنووسین و بڵاوکردنەوەی هۆنراوە نایابەکانی.
موفتی یەکەم کەس بووە لە پێنجوین کچی ناردۆتە قوتابخانه، کەلەو سەردەمە خەڵکی کوڕیان نەدەناردە قوتابخانه، چونکە دەیان گوت کوڕمان بێ باوەڕ دەبێت.
موفتی 71 ساڵ ژیاوە لە ساڵی 1952 تووشی نەخۆشیەک دەبێ و دەچێتە نەخۆشخانەی سلێمانیسلێمانی و نەشتەرگەری نەخۆشیەکەی بۆ دەکرێ، بەڵام چەند رۆژێک دوای نەشتەرگەریەکە لە 12ی حوزەیرانی ساڵی 1952 کۆتایی بەتەمەنی دێت و کۆچی دوای دەکات و دوای کۆچکردنیشی تەرمەکەی دەبرێتەوە بۆ شارۆچکەی پێنجوین و لەگۆڕستانی حاجی شێخ بەخاک دەسپێردرێت.
لەلایەن ئیسلامیەکانی ئەو سەردەمەوە، بێڕێزیەکی زۆر بە موفتی کراوە لەبەر ئەوەی موفتی کەسێکی تازەگەر و یاخی بوە بۆیە بە بە مالا کافر، مەلا ئاگر پەرست یان بە مەلا بابی – بەهایی- ناوی براوە.
گێڕانەوەی بەسەرهاتەکە لەلایەن کچی موفتیەوە وەک خۆی ؛
- بەخوا ڕۆڵە هەر داخو زوخاو کوشتی، ئەوکاتە منداڵ بوم، بەلام باش بیرم دێت؛ نەمان ئەوێرا بچینە دەرەوە، زیڕەمان کردبو، منداڵان بەردبارانیان دەکردین، پەنجەرەی ماڵاکەیان دەشکاندین لە کۆڵانان دوامان دەکەوتن و بەردبارانیان دەکردین پێیان دەوتین ؛ کچی مەلابابی، کوڕی مەلا کافر. بێگومان منداڵ چوزانێت بابی چیە، گەورەکان فێریان دەکردن، لەبەر ئەوەی خۆیان نەیاندەوێرا ڕاستەوخۆ ڕوبەڕوی خۆی ببنەوە، منداڵانیان لێ ئەهروژاندین؛ ئەوسەردەمەش سەردەمی جیهاد نەبو دەنا هەر زو موفتیان دەکوشت.
لەگەڕەکەکەماندا چەند ماڵێکی جولەکەش هەبون، کە زۆر ڕێزیان لە موفتی دەگرت، لە جەژنەکانیاندا هەمیشە سینیە خواردنیان بۆ دەهێناین، بێگومان هەر ئەوان لە دەردی موفتی تێدەگەشتن لەبەر ئەوەی ئەوانیش لەهەمان دژواریدا دەژیان. بیرم دێ کچێکیان ناوی گورجی بو. کەدەچون بۆ کانی بە گۆزەڵەکانیانەوە، مندالان گاڵتەیان پێدەکردن و قوڕیان دەکردە ناو گۆزەلەکانیانەوە، ئەوانیش دەیانووت ؛ باوکیان بەو باشیەوە دایکیان بەو باشیە، خۆیان دەڵێی سەگن و لەسگ بوون.
قانیعی شاعرو هاوەڵیشی جار جار لە شارەزورەوە دەهات بۆ سەردانی، ئیتر شەو تا درەنگانێ پێکەوە دادەنیشتن. قانیع، کەسێکی قسە خۆش بو، بە کوردیەکی پەتی شارەزوری دەدوا، بیرم دێت ئێوارەیەک چومە بەر سەماوەر بۆ چایی لێنان، ووتی ؛ کە کچ هاتە بەر سەماوەر یانی وەختی شوم هاتگە. زانیعیش وەک موفتی دەستکورتبو، لە شارەزور ئاشێکی هەبو بۆ بژێوی ژیانی.
‌ مەلایی و خوێندەواری خوڕەوشتی خۆم و باوانمە
کەچی من ئارەزوی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەم
قانیع، گوێی نەئەداێ، جارە جارە ئەچوە سەر بەردە نوێژەکان، یان دەچوە مزگەوت خۆی پیشانی خەڵکی ئەداو لەگەڵ ئەوان نوێژی دەکرد، هەرچەندە باوەڕی بە خوا نەبو، بەڵام لەبەر ئەوەی نوێژی دەکرد و دەچو بۆ مزگەوت خەڵکی ڕێزیان لێدەگرت، بەڵام باوکم کەلە ڕەقو یاخی بو، نەی دەکرد، بۆیە ژیانمان لێ تاڵبوبو.
خۆ خوا خۆشی دەزانێت کە موفتی چەندە کەسێکی بەبەزەیی بوو، هێندە ڕێزی لە ژیان دەگرت تەنانەت کە کاتێک بەڕێگادا دەڕۆشت ئاگاداربو نەوەکا بەسەر مێرولەیەکدا بڕوات و پانی بکاتەوە. کەسێکی دڵسۆز بوو بۆ کۆمەڵگاکەی، هەمیشە یارمەتی خەڵکی دەدا، نیشتمان پەروەربو، ڕیزی لە ماڵ و منداڵی دەگرت؛ ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیرناچێتەوە کەزستان بوو، بەفر ئەباری، هاتمەوە لەمەکتەب چوم بۆ دوکانی باوکم، هەڵئەلەرزیم لەسەرما، کەبینیمی هەر خێرا گرتمیە باوەشی و بردمیە بەردەم زۆپاکە، کەبۆم باس کرد لە مەکتەب زۆپامان نیە، هەر خێرا بۆ ڕۆژی دوایی شیعرێکی پێدام کە بیدەم بە مامۆستاکەم و ئیتر لەو ڕۆژەوە، هەمو هەفتەیەکیش بارێ داری دەنارد بۆ مەکتەبەکەمان هەتاوەک و مندالان سەرمایان نەبێت، لەگەل ئەوەشدا خوا دەیزانی چەندە دەستکورت بوین ئەو سەردەمە، بەڵام کەسیکی زۆر بەبەزەیی بو.
مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم
بەڕاستی لەتاو سەرما هیلاکم
بەفر باریوە دنیا بەستویە
لاشە وێنەی مار سەرما گەستویە
لەنوکی قاچم تاسەر ئەتەزم
هەروەکو گونی هەلاج ئەلەرزم
سەردەمی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود، کە شێخ مەحمود بە خۆیی و لەشکرەکەیەوە هاتبوە دەوروبەری پێنجوێنپێنجوێن، هەر خێرا موفتی کەوتە پارە کۆکردنەوە بۆ شیخ مەحمود، ئەوەبو حکومەت پێی زانیبو، بۆیە بە پەنجا دینار جەزا دراین، خەممان لێهاتبو چونکە پەنجا دینار سەروەتێک بو ئەو سەردەمە، ئیتر باش بو هە هێندەی نەبرد هەر بە هەڕەشەی شیخ مەحمود خۆی، جەزاکەیان سڕیەوە. ئەو ڕۆژەشم هەرگیز بیر ناچیتەوە چونکە من یەکەم کەس بوم ئەو خەبەرەم برد بۆ دایکم کە حکومەت لە جەزاکەی خۆشبوە.
پێنجوێن بە بێ تۆ نزیکە مەرگەم
لوبنان شکێن بویت داخت بەجەرگم
بیرم دێ کە سەردەمی ڕوخانی شۆڕشی مهاباد بوو، مام هەژاریش هەڵهاتبو لە کوردوستانی ئێران، لە سلێمانی بەدوای کەسێکدا دەگەرا هەتاوەک و شوێنێکی بۆ بکاتەوە بۆ نوستن، هات بۆ لای ئێمە لە سلێمانی،، ئێمەش ئەوکاتە بەهۆی بومەلەرزەکەی پێنجوێنەوە بۆماوەیەک پێنجوێنمان جێهێشتبو لە سلێمانی دەژیاین و ژورێکیان بەئامانەت دابوینێ هەومان تێی خزابوین، جێگەمان نەبو لە ژورەکەد شوێنی ئەو بکەینەوە، هەر خیرا باوکم چو بەدەمیەوە و ڕۆشت کەسێکی دڵسۆزی بۆ دۆزیەوە. ئیتر بڵێم چی ڕۆلە ئەو شاعیر و کەسە ڕۆشنبیرانە هەمیشە لەژیانی کولە مەرگیدا ئە ژیان.
تێگەیشتو هەر ئەناڵێنێ لە ژێر باری خەم
بێ مەراقی بۆ کەسێکە سەرسەری و دێوانە بێت
ئیتر باس باسی موفتی بو، سنوری پێنجوێنی تێپەڕاندبو، لە لادێ دورەکانی پێنجوێنیشەوە باسی بێ دینی ئەویان دەکرد، کە چۆن توانیویەتی، نەک منی وەک کچ خستۆتە مەکتەب، بەڵکو خستومیەتە مەکتەب لەگەڵ کوران، کە بۆ ئەو سەردەمە زۆربو، وەک دیاردەیەکی یاخی بون و جیابونەوە لەوان دەبینرا، سەرباری ئەوەش، دەچومە سەر دوکان وەک دوکاندار یارمەتی باوکم ئەدا.
کچێکم هەیە لە پۆلی سێیە
خوشکی هەنارو لیمۆو بەهێیە
شارۆچکەی ئەم کچەم لەکەسێ کەوێ
بە شەو و بەڕۆژ ئەخواو ئەخەوێ
کچانی لادێ هەناسە سەردن
وەک بەهار ئەڕوێن وەک پاییز زەدن
مەلایەکیش نامەیەکی شیعری بۆنارد بە ناوی مەلا قادری ئاردمەردە لەسەر ئەم باسە ؛
چەند دێڕێکی هۆنراوەی شیعری مەلا قادری ئارمەردە بۆ موفتی ؛
داخی بەجەرگم ئاخر زەمانە
نیشانەی چاکی ڕو لەنەمانە
وەکو بیستومە لای ئێوە کچان
ئەچن بۆ مەکتەب بە ئابڕو تکان
زۆری نەماوە کە قەهری یەزدان
ئاگر بارێنێ لە جیاتی باران
وەڵامی موفتی؛
ئەوانیش وەک تۆ ئەدەمیزادن
شەریکی پیاون حورو ئازادن
ژنی وڵاتان بون بە کاربەدەست
تۆش ئەمر ئەکەیت بخرێنە قەفەس
عالەم بە سەنعەت چون بۆ ئاسمان
تۆش تازە ئەگریت بۆ ئاخر زەمان
ئەو سەردەمەی ئەو بەرگری لە ئافرەتو مافی ئافرەت ئەکرد کەس ئەو باسانەی نەدەهروژاند و موشکیلەی خەڵکی نەبون، موفتی نەک هەر بە هۆنراوە باسی دەکرد بەڵکو لەژیانی ڕۆژانەشیدا بەکردار پەیڕەوی دەکرد. ئەمەش هەر بەتەووای خەڵکی پینجوێن و دێهاتەکانی لێ هروژاندبوین. ئیتر پاش ماوەیەک ژیانمان بەراستی کەوتبوە بارێکی ترسناکەوە بەتایبەتی بۆ ئێمە کەمنداڵ بوین، باوکیشم ئاگاداربو لەوە و زۆر خەفەتی پێدەخوارد، بە بەتایبەتی خەمی ئێمەی بوو.
کچم عاجز مەبە کە پێت دەڵێن؛ بابی
کەرە خۆیی و نەتەوە و بابی
تەنانەت هەندێک کەسی بێڕەوشت لەدوای مردنی موفتی، وایان بلاوکردبەوەوە کە گوایە موفتیان بینیوە لە حەمام کلکی لێ ڕواوە. ئیتر ئەوەبو پاداشتی خەڵکی بۆ موفتی.
پاش مردنی موفتی، مەلاکانی پێنجوێن بەردەوام دەبن لە هاندانی کوڕەکەی و خێزانەکەی هەتاوەکو وەک خۆیان دەڵێن ؛ گوناحی موفتی بسڕنەوە، بەیتایبەتی هاندانی کوڕە بچوکەکەی، هێندە خەتاباری دەکەن کە گوایە باوکی لەوە و دنیا ئەشکەنجە دەچێژێت بەهۆی ئەوەی کە نوێژی نەکردوە و بەپێچەوانەی ئیسلامەوە هەڵس و کەوتی کردوە. ڕۆژێک کوڕە بچوکەکەی لەسەر گۆڕی باوکی لەسەر قەبران گوێی لە دەنگە دەنگێک دەبێت وەک ئەوەی کە کەسێک بەدەم ئازارەوە بناڵێنێت، ڕێیشی پێ دەچیت کە هەر مەلاکان خۆیان دەرهێنەری ئەم پلان و کۆمێدیە بوبێتن، پاش ئەوەی کە کوڕەکەی ئەمە دەگێڕێتەوە بۆ کەسانی دەوروبەری، مەلاکان پێی دەڵێن کە گوایە ئەوە موفتیەو لە دۆزەخدا ئازاری ئەدەن، بۆیە سەزەنشتی کورەکەی دەکەن کە هەمو ڕۆژێک بچیتە سەر گۆڕی باوکی و قورعان بخوێنێت هەتاوەکو خوا لە گوناحەکانی خۆش ببێت، هەر ئەم ترسەش دەبێت کەوا لە کوڕەکەی دەکات کە ببێتە کەسێکی دینی و سەری بچێت و نوێژی نەچێت. بەڵام هاوسەری موفتی، لەهەڵس و کەوتی کوڕەکەی ناڕازی دەبێت و هەتا کۆچی دوایی کرد دەیوت؛ کوڕەکەم دڵی دوژمنانی موفتی پێخۆش کردین بەوەی کەدەچو هەمو ڕۆژێک لەسەر گۆڕی باوکی قورعانی دەخوێند.
لەسەردەمی موفتی خۆیدا کۆمەڵە شیعرێکی لە دیوانێکدا بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەرکی کی خۆی، بەڵام پاش کۆچی دوایی بەشێکی زۆری هۆنراوەکانی موفتی لەناوچون بەڵام توانرا هەندێک لە هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژینی نوێێدا بدۆزرێتەوە و هەندێکی تریان لەو کەسانەی کە هۆنراوەکانی ئەویان لەبەرکردبو.
لە شاری پێنجوێن مەکتەبێک بەناوی موفتیەوە ناونرابو بەڵام بەداخەوە ئەو مەکتەبە بەوناوەوە نەما، هەروەها پەیکەرێکیان بۆ موفتی کراد لە ناو شاری پێنجوێندا دانرا، بەڵام ئەم پەیکەرەش لابراو ئێستاکە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دانراوە.

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (سەردار حەمەڕەش) سەبارەت بە (موفتی پێنجوینی) لە: 6-3-2016 14:19:12

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 12-06-1952
👫 جۆری کەس✍ هۆزانەوان
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ پێنجوێن
💓 لەژیاندا ماوە؟✖️ نەخێر
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 18 2008 3:47PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 20 2018 7:19PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12,111 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1108 KB Jul 7 2017 2:12PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

موفتی پێنجوینی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی زانستیی موفتی پێنجوێنی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️دیوانی موفتی پێنجوێنی
2.👁️موفتی پێنجوێنی
3.👁️یادی موفتی 1881-1952
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-06-1952
2.👁️18-08-2018
3.👁️1881
4.👁️1893
5.👁️1952
🏰 شوێنەکان
1.👁️پێنجوێن
📖 کورتەباس
1.👁️ژنی خراپ و ژنی باش
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست217,742%62.61
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,295%16.18
هەورامی52,458%15.08
عربي9,600%2.76
کرمانجی - کوردیی باکوور4,693%1.34
English1,702%0.48
فارسی1,189%0.34
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.33
Türkçe479%0.13
Nederlands186%0.05
Française185%0.05
Deutsch152%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە216,741%62.60
👫 کەسایەتییەکان24,740%7.14
📕 پەڕتووکخانە21,342%6.16
✌️ شەهیدان18,429%5.32
🏰 شوێنەکان16,086%4.64
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.19
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,047%2.90
🚼 ناوی کوردی4,852%1.40
📝 بەڵگەنامەکان4,799%1.38
📷 وێنە و پێناس4,797%1.38
📊 ئامار و راپرسی4,646%1.34
📖 کورتەباس2,173%0.62
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,507%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.33
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)937%0.27
😊 گاڵتەوگەپ725%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان543%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.13
💚 ئەنفالکراوان422%0.12
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان55%0.01
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری184,926%53.18
📩هاوڕێ باخەوان111,453%32.05
📩مانو بەرزنجی20,884%6.00
📩سەریاس ئەحمەد12,996%3.73
📩جوان عومەر ئەحمەد2,458%0.70
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.52
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.37

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574