پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
موفتی پێنجوێنی
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link7
نرخاندنی بابەت
7 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû7
English8
عربي5
فارسی5
Türkçe0
עברית1
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano1
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

موفتی پێنجوێنی

موفتی پێنجوێنی
ناوی تەواوی موفتی #پێنجوێن#ی (مەلاعەبدوڵڵای کوڕی مەلا کەریمی بێستانەیە) ، بە مەلا عەبدوڵڵای توتنچیش ناسراوە.
موفتی لە ساڵی (1881) ی زاینی کەهاوتەریبە بەساڵی (1331) ی کۆچی لەدێی بیستانی سەربە شارەدێی گەرمکی شارۆچکەی پێنجوێن لەدایکبوە.
نازناوی شیعری موفتی کەدراوەتە مەلا عەبدوڵڵای توتنچی پێنجوێن لەلایەن مەلای گەورەی بیارە مەلا عەبدولقادرەوە بووە، کەبەناوی مەلا عەبدوڵڵای موفتی ئەوسەردەمەی شاری #سنە#وە ئەو نازناوەی پێداوە.
موفتی هەربەمنداڵی باوکی کۆچی دوایی دەکاتو لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەخزمەت مەلائەحمەدی براگەورەی دەستی بەخوێندنکردووە، کە ئەویش خاوەنی دیوانێکی شیعرییە بەناوی دیوانی شەفیق.
موفتی وەک خۆی لەنووسینەکانییدا ئاماژەی بۆکردووە کە لە تەمەنی (22) ساڵیدا خێزانی پێکەوەناوە کە دەکاتە ساڵی (1903) ی زاینی، ئەو لەشێوەدا کەسێکی باڵاکوورتی ڕەشئەسمەر و قسەخۆش وخۆش مەشرەب بووە، هەروەها خاوەنی دڵ ودەروونێکی بێگەردو فراوان بووە، و هەمیشە پێیی خۆشبوە نانێکی هەبوبێت لەگەڵ خەڵکیدا بیخوات.
لە ساڵی (1936) یەکەم شیعری موفتی لە ڕۆژنامەی (ژیان) دا بڵاوبۆتەوە و لەوساڵەوە تا ساڵی (1950) بەبەردەوامی بەشداری هەبوە کەساڵی لەدنیادەرچونی پیرەمێردی شاعیربوو، هەروەها جگەلەبڵاوکراوەکانی ژیان، گەلاوێژی نوێ لە ڕۆژنامەی کوردستان وگۆڤاری هەڵاڵەی سەردەمی کۆماری #مەهاباد#یش هۆنراوەکانی بڵاوکراونەتەوە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=موفتی پێنجوینی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0006.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی (1951) دا لەئێزگەی کوردی بەغدا هۆنراوەی (گەورەیەک) ی موفتی پێنجوێنی خوێنراوەتەوە کەئەوکات لەلایەن خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای حاجی محەمەدی قوربانییەوە نێردراوە بۆڕادیۆکە، هەرچەندە هۆنراوەی (فلس) یشی بۆناردبوون بەڵام بەخوێندنەوەی ئەو ڕازی نەببوون وئەویان نەخوێندەوە.
لەدوای حەوت ساڵ بەسەرکۆچییدا واتا ساڵی (1959) یەکەم دیوانەشیعری بڵاوکرایەوە.
ساڵی (1939) یەکەمین نووسین دەربارەی موفتی وشیعرەکانی نووسراوە لە پەڕتووکی (گوڵدەستەی شوعەرای هاوعەسرم) کە لەلایەن عەلی باپیرئاغاوە نووسراوەو کوورت وپوخت پێناسەیەکی پڕبەپێستی موفتی کردووەو دەڵێ (موفتی زۆردەوڵەمەندە لەتەبیعەت وئەخلاقدا، و زۆریش هەژار ونەدارە لەسەروەت وتفاقدا) .
ئەم شاعیرە نازدارەی کورد پەیوەندییەکی ئەدەبی زۆر باشی لەگەڵ شاعیرانی سەردەمی خۆیدا هەبووە، ولەنێویشیاندا کەزۆرترین پەیوەندی وبینین ودیدارییان هەبوبێت قانعی شاعیری چەوساوەکان بوه، بەداخەوە جگەلەوەی کەبەشێک لە شیعرەکانی موفتی فەوتاون وتیاچون، زۆرێکیش لە شیعرەکانی کەنووسیبوونی لە ساڵی (1962) دا کەحەرەس قەومیەکان هاتن وبەشێکی زۆری شاری پێنجوێنیان سووتاند شیعرەکانی ئەمیش بوونە سوتوی ئەو کارەقێزەون ونامرۆڤانەیەی ئەوسای حەرەس قەومیەکان.موفتی جگەلەوەی کەبەشاعیرێکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی نێوبانگی دەرکردووە دەشکرێت بە یەکێک لەو شاعیرانە ناوزەندبکرێت کەپێیان دەوترێت شاعیری تێکشکێنەری داب ونەریتە نامۆوباوەکانی ئەوکاتی نێوکۆمەڵگەی کوردەواری.
موفتی ژیانی لەپێنجوێن بردۆتەسەرو بەدوکانێکی بچکۆلەی جگەرەفرۆشیەوە سەرقاڵبوەوهەندێ جاریش کچەکەی (ڕابیعەخان) هاوکارو یاریدەدەری بووە و دوکانداری بۆکردووە، وەک خۆی لە شیعرێکیدا کەساڵی (1946) نووسیویەتی دەڵێ؛
کچێکم هەیە لەپۆلی سێیە
خوشکی هەنارولیمۆوبەهێیە
هەتا نیوەڕۆ خوێندەوارمە
لەپاش نیوەڕۆ کاسپکارمە
موفتی لەناوەڕاستی ساڵی (1952) نەخۆشی تەنگی پێ هەڵدەچنێ وبەهۆی سەختی نەخۆشییەکەی لە ڕێکەوتی (15 - 6 - 1952) بەیەکجاری چاوەکانی لێکدەنێ وماڵاوایی لەژیان وشیعر دەکات، هەرچەند خۆی لەچوارینەیەکیدا دەڵێ؛
ئەگەر مردم تکایە گردی سەیوان ماڵ وقەبرم بێ
گەڵای ئەودارە جوانانە لەجێی سابات وکەپرم بێ
تکاکارم لەئاخردا لەقاپی حەزرەتی یەزدان
لەگەڵ یارانی هاودەم، هەرئەوێ مەیدانی حەشرم بێ
بەڵام بەهۆی ئەوەی لەدواتردا بەم چوارینە زانرا نەتوانرا وەسیەتەکەی وەک خۆی داوای کردبوو جێبەجێ ببێت، بۆیە تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ پێنجوێن لەگردی حاجی شێخ بەخاک سپێردراو ئەوێ بووە دوامەنزڵ وئارامگای شاعیر.
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا.
موفتی پێنجوێنی، باشتر وایە کە بڵیین؛ مەلا بابی، یان مەلا کافر، لەبەر ئەوەی کە لەسەردەمی خۆیدا مەلا وهەندێک لە موسڵمانانی پێنجوێن و دەوروبەری، موفتیان بەم نازناوە بانگ کردووە، وەک بێ ڕێزی کردن و جنێودان بەو، لەبەر ئەوەی کە موفتی نوێژی نەکردووە و نەچووەتە مزگەوتو کەسێکی یاخی و تازەگەربووە، سەرەڕای ئەوەی کە کچەکەی خستۆتە مەکتەب لەگەڵ کوڕاندا هەروەها وەک کاسبکارێکیش کاری کردووە دوانیوەڕوان لەگەڵ خۆیدا لە دوکانەکەی. بەم جۆرە، موفتی بەگژ ییری دواکەوتوی ئیسلامییەکانی ئەوسەردەمەدا چووەتەوە و کەسێکی یاخی و تازەگەر بووە لە هەڵسوکەوتو هۆنراوەکانییدا.
مەبەست لە وشەی بابی، دینی بەهاییە، کە لە کوردستان پێی وتراوە؛ دینی بابی، هەر کەسێکیش پەیڕەوی دینی ئیسلامی نەکردایەت لەو سەردەمەدا یان ئەگەر کەسێکی پێشکەوتوخواز بوایە بە بابی ناویان دەبرد، بە موفتیش وتراوە؛ مەلا کافر، مەلا ئاگرپەرست یان مەلا بابی.
ئەو سەردەمەی موفتی تیایدا ژیاوە خوێندن لە مەکتەبەکاندا نەبووە و هەر کەسێک ویستبێتی بخوێنێت، لە مزگەوتەکاندا خوێندویەتی و پاشان نازاناوی مەلای بەسەرا سەپێنراوە، بەڵام موفتی هەرگیز کاری مەلایی نەکردووە و بە ڕەنجی شانی خۆی ژیاوە.
مەلایی و خوێندەواری خوڕەوشتی خۆم و باوانمە
کەچی من ئارەزوی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەم
دایکم؛ کچی موفتی پێنجوێنی، بۆ یارمەتیی دانی باوکی فێری جگەرەکێشان بو بو، هەتاوەکوو یارمەتیی باوکی بدات لە جیاکردنەوەی جۆری توتنەکان، بۆیە هەتا کۆچی دوایی کرد ئێواران جگەرەیەکی دەکێشا، هەر بەدەم جگەرە کێشانەوە سەدان جار بەخەمو پەژارەوە باسی ئازار و ئەشکەنجەی خۆیی و خێزانی موفتی بۆ دەگێڕاینەوە بەدەست ئیسلامییەکانی ئەو سەردەمەوە. زۆرجار، زستانان، لەدەوری سەماوەر، دوای نانخواردن، جگەرەیەکی دادەگیرساندو نفەسێکی قوڵی لێ ئەدا و نیگای دەفڕی بۆ بیرەوەرییە تاڵەکانی، زۆر جاریش ئەم بیرەوەریانەی بەفرمێسکەوە بۆ دەگێراینەوە؛
- بەخوا ڕۆڵە هەر داخو زوخاو کوشتی، ئەوکاتە منداڵ بوم، بەڵام باش بیرم دێت؛ نەمان ئەوێرا بچینە دەرەوە، زیڕەمان کردبو، منداڵان بەردبارانیان دەکردین، پەنجەرەی ماڵاکەیان دەشکاندین لە کۆڵانان دوامان دەکەوتن و بەردبارانیان دەکردین پێیان دەوتین؛ کچی مەلابابی، کوڕی مەلا کافر. بێگومان منداڵ چوزانێت بابی چییە، گەورەکان فێریان دەکردن، لەبەر ئەوەی خۆیان نەیاندەوێرا ڕاستەوخۆ ڕوبەڕوی خۆی ببنەوە، شەرمیان لێ دەکرد، بۆیە منداڵانیان لێ ئەهروژاندین؛ ئەوسەردەمەش سەردەمی جیهاد نەبو دەنا هەر زو موفتیان دەکوشت.
لە گەڕەکەکەماندا چەند ماڵێکی جوولەکەش هەبوون، کە زۆر ڕێزیان لە موفتی دەگرت، ئەوانیش لە هەمان دژواریدا دەژیان، بۆیە لە موفتی تێ دەگەشتن. لە جەژنەکانیاندا هەمیشە سینیە خواردنیان بۆ دەهێناین. بیرم دێ کچێکیان ناوی گورجی بو، کەدەچون بۆ کانی بە گۆزەڵەکانیانەوە، مندالان گاڵتەیان پێ دەکردن و قوڕیان دەکردە ناو گۆزەلەکانیانەوە، ئەوانیش دەیانووگوت؛ باوکیان بەو باشیەو دایکیان بەو باشیە، خۆیان دەڵێی سەگن و لەسگ بوون.
قانیعی شاعرو هاوەڵیشی جارجار لە شارەزورەوە دەهات بۆ سەردانی، ئیتر شەو تا درەنگانێ پێکەوە دادەنیشتن. قانیع، کەسێکی قسە خۆش بو، بە کوردییەکی پەتی شارەزوری دەدوا، بیرم دێت ئێوارەیەک چومە بەر سەماوەر بۆ چایی لێنان، وتی؛ کە کچ هاتە بەر سەماوەر یانی وەختی شوم هاتگە.
قانیع، گوێی نەئەداێ، جارەجارە ئەچووە سەر بەردە نوێژەکان، یان دەچووە مزگەوت خۆی پیشانی خەڵکی ئەداو لەگەڵ ئەوان نوێژی دەکرد، هەرچەندە باوەڕی بە خوا نەبو، بەڵام لەبەر ئەوەی نوێژی دەکرد و دەچو بۆ مزگەوت خەڵکی ڕێزیان لێ دەگرت، بەڵام باوکم کە لە ڕەقو یاخی بو، نەی دەکرد، بۆیە ژیانمان لێ تاڵبوبو.
خۆ خوا خۆشی دەزانێت کە موفتی چەندە کەسێکی بەبەزەیی بوو، هێندە ڕێزی لە ژیان دەگرت تەنانەت کە کاتێک بەڕێگادا دەڕۆشت ئاگاداربو نەوەکا بەسەر مێروولەیەکدا بڕوات و بیکوژێت. کەسێکی دڵسۆز بوو بۆ کۆمەڵگەکەی، هەمیشە یارمەتیی خەڵکی دەدا، نیشتمانپەروەربو، ڕیزی لە ماڵ و منداڵی دەگرت، هێندە هاوسەرەکەی خۆشدەویستو ڕیزی لێ دەگرت، هەرگیز نەم دەبینی دەنگی بەرزبکاتەوە لە بەردەمیا. ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیرناچێتەوە کەزستان بوو، بەفر ئەباری، هاتمەوە لەمەکتەب چوم بۆ دوکانی باوکم، هەڵئەلەرزیم لەسەرما، کەبینیمی هەر خێرا گرتمیە باوەشی و بردمیە بەردەم زۆپاکە، کەبۆم باس کرد لە مەکتەب زۆپامان نییە و سەرمامانە، هەر خێرا بۆ ڕۆژی دوایی شیعرێکی پێدام کە لەمەکتەب لە ڕیزدا بیخوێنمەوە، ئیتر لەو ڕۆژەوە، هەموو هەفتەیەکیش بارێ داری دەنارد بۆ مەکتەبەکەمان هەتاوەک و مندالان سەرمایان نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا خوا دەیزانی چەندە دەستکوورت بوین ئەو سەردەمە، بەڵام کەسیکی زۆر بەبەزەیی بو.
مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم
بەڕاستی لەتاو سەرما هیلاکم
بەفر باریوە دنیا بەستویە
لاشە وێنەی مار سەرما گەستویە
لەنوکی قاچم تاسەر ئەتەزم
هەروەکوو گونی هەلاج ئەلەرزم
سەردەمی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود، کاتێک شێخ مەحمود بە خۆیی و لەشکرەکەیەوە هاتبوە دەوروبەری پێنجوێن، هەر خێرا موفتی کەوتە پارە کۆکردنەوە و یارمەتیی بۆ شیخ مەحمود، حکومەت بەم کارەی زانیبو، بۆیە بە پەنجا دینار جەزا دراین، خەممان لێ هاتبو چونکە پەنجا دینار سەروەتێک بو ئەو سەردەمە، ئیتر باش بو هێندەی نەبرد هەر بە هەڕەشەی شیخ مەحمود خۆی، جەزاکەیان سڕیەوە. ئەو ڕۆژەشم هەرگیز بیر ناچیتەوە چونکە من یەکەم کەس بوم ئەو خەبەرەم برد بۆ دایکم کە حکومەت لە جەزاکەی خۆشبوە.
بیرم دێ کە سەردەمی ڕوخانی شۆڕشی مەهاباد بوو، مام هەژاریش هەڵهاتبو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە #سلێمانی# بەدوای کەسێکدا دەگەرا هەتاوەک و شوێنێکی بۆ بکاتەوە بۆ نووستن، هات بۆ لای ئێمە لە سلێمانی، ئێمەش ئەوکاتە بەهۆی بومەلەرزەکەی پێنجوێنەوە بۆماوەیەک پێنجوێنمان جێهێشتبو لە سلێمانی دەژیاین و ژورێکیان بەئامانەت دابوینێ هەمومان تێی خزابوین، جێگەمان نەبو لە ژورەکەد شوێنی ئەو بکەینەوە، بۆیە باوکم چو بەدەمیەوە و کەسێکی دڵسۆزی بۆ دۆزیەوە. ئیتر بڵێم چی ڕۆڵە ئەو شاعیر و کەسە ڕۆشنبیرانە هەمیشە لەژیانی کولەمەرگیدا ئە ژیان.
تێگەیشتو هەر ئەناڵێنێ لەژێر باری خەما
بێ مەراقی بۆ کەسێکە سەرسەری و دێوانە بێت
بەدەم گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانییەوە، دایکم، نفەسێکی تری لە جگەرەکەی دەدا و بە فرمێسکەوە بەسەرهاتەکانی بۆ تەواو دەکردین.
ئیتر باس باسی موفتی بو، سنووری پێنجوێنی تێپەڕاندبو، لە لادێ دورەکانی پێنجوێنیشەوە باسی بێ دینی ئەویان دەکرد، کە چۆن توانیویەتی، نەک منی وەک کچێک خستۆتە مەکتەب، بەڵکوو خستوبومیە مەکتەب لەگەڵ کوراندا، کە بۆ ئەو سەردەمە کارێکی نابەجی بو، وەک دیاردەیەکی یاخی بوون و جیابوونەوە لەوان دەبینرا، سەرباری ئەوەش، دەچومە سەر دوکان وەک دوکاندار یارمەتیی باوکم ئەدا.
بۆیە مەلایەک نامەیەکی شیعری بۆنارد بە ناوی مەلا قادری ئاردمەردە لەسەر ئەم باسە؛
چەند دێڕێکی هۆنراوەی شیعری مەلا قادری ئاردمەردە بۆ موفتی؛ =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فیستیڤاڵی موفتی پێنجوێنی لە پێنجوێن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فیستیڤاڵی موفتی پێنجوێنی لە پێنجوێن=KTML_ImageCaption_End=
داخی بەجەرگم ئاخر زەمانە
نیشانەی چاکی ڕو لەنەمانە
وەکو بیستومە لای ئێوە کچان
ئەچن بۆ مەکتەب بە ئابڕو تکان
زۆری نەماوە کە قەهری یەزدان
ئاگر بارێنێ لە جیاتی باران
وەڵامی موفتی؛
ئەوانیش وەک تۆ ئەدەمیزادن
شەریکی پیاون حورو ئازادن
ژنی وڵاتان بوون بە کاربەدەست
تۆش ئەمر ئەکەیت بخرێنە قەفەس
عالەم بە سەنعەت چون بۆ ئاسمان
تۆش تازە ئەگریت بۆ ئاخر زەمان
ئەو سەردەمەی ئەو بەرگری لە ئافرەتو مافی ئافرەت ئەکرد کەس ئەو باسانەی نەدەهروژاند و موشکیلەی خەڵکی نەبوون؛
کچانی لادێ هەنسە سەردن
وەک بەهار ئەروێن وەک پایز زەرد
موفتی نەک هەر بە هۆنراوە باسی دەکرد بەڵکوو لەژیانی ڕۆژانەشیدا بەکردار پەیڕەوی دەکرد، بەهۆی ئەمەوە هەر بەتەوای خەڵکی پینجوێن و دێهاتەکانی لێ هروژاندبوین. ئیتر پاش ماوەیەک ژیانمان بەراستی کەوتبوە بارێکی ترسناکەوە بەتایبەتی بۆ ئێمە کەمنداڵ بوین، باوکیشم ئاگاداربو لەوە و زۆر خەفەتی پێ دەخوارد، بەتایبەتی خەمی ئێمەی بوو.
کچم عاجز مەبە کە پێت دەڵێن بابی
کەرە خۆیی و نەتەوە و بابی
ئیتر دەبوایە چارەسەرێک بدۆزینەوە چونکێ نەماندەتوانی بەو جۆرە بەردەوام بین لە ژیان. ئەوەبو قانیعی هاوەڵی هات بۆلای و شەوێک تا نیوە شەو پێکەوە دانیشتن، وادیاربو قانیع ڕازی کردبو کە بچێت ئەویش وەک ئەو جارەجارە بۆ مزگەوت نویژ بکات و خۆی پیشانی خەڵکی بدات، هەتاوەکوو ماڵو منداڵەکانی بێزار نەکەنو بە ئاسوودەیی بژین.
ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیر ناچێتەوە کە بە بەردەم مزگەتەکەدا تێ پەڕیم، دوانیوەڕۆ بو، بینیم کە باوکم لەگەڵ قانیع و ئەو خەڵکەدا نوێژدەکا، ئیتر ئاسوودەبوم و لەدڵی خۆمدا وتم؛ ئیتر منداڵان بەردمان تێ ناگرن و گاڵتەمان پێ ناکەن، بێگومان دەمزانی لەبەر دڵێ ئێمە ئەوە دەکات ئەگینا هەرگیز شتی وا لەو نەدەوەشایەوە.
پاش مردنی موفتی، مەلاکانی پێنجوێن بەردەوام دەبن لە هاندانی کوڕەکەی و خێزانەکەی هەتاوەکوو وەک خۆیان دەڵێن؛ گوناحی موفتی بسڕنەوە، بەتایبەتی هاندانی کوڕە بچوکەکەی، هێندە خەتاباری دەکەن کە گوایە باوکی لەوە و دنیا ئەشکەنجە دەچێژێت بەهۆی ئەوەی کە نوێژی نەکردووە و بەپێچەوانەی ئیسلامەوە هەڵس و کەوتی کردووە. ڕۆژێک کوڕە بچوکەکەی لەسەر گۆڕی باوکی لەسەرقەبران گوێی لە دەنگەدەنگێک دەبێت وەک ئەوەی کە کەسێک بەدەم ئازارەوە بناڵێنێت، پێ دەچیت کە هەر مەلاکان خۆیان دەرهێنەری ئەم پلان و کۆمێدیە بوبێتن، یان هێندە مەلاکان ترساندبویان، بە وەهم گوێی لە دەنگەدەنگ بوبێت، پاش ئەوەی کە کوڕەکەی ڕادەکاتو ئەمە دەگێڕێتەوە بۆ کەسانی دەوروبەری، مەلاکان پێی دەڵێن کە گوایە ئەوە موفتییەو لە دۆزەخدا ئازاری ئەدەن، بۆیە سەزەنشتی کورەکەی دەکەن کە هەموو ڕۆژێک بچێتە سەر گۆڕی باوکی و قورعان بخوێنێت هەتاوەکوو خوا لە گوناحەکانی خۆش ببێت، هەر ئەم ترسەش دەبێت کەوا لە کوڕەکەی دەکات کە ببێتە کەسێکی دینی و سەری بچێت و نوێژی نەچێت، لەرویەکی ترەوە ترسی ئەوەی کە ئەویش وەک باوکی ببێتە جێگای ڕقی مەلاکان و بەتەنیا بمێنێتەوە، درەپەرێز لە کۆمەڵگە. بەڵام نەنکم؛ هاوسەری موفتی، لەهەڵس و کەوتی کوڕەکەی ناڕازی دەبێت و هەتا کۆچی دوایی کرد دەیوت؛ کوڕەکەم دڵی دوژمنانی موفتی پێ خۆش کردین، بەوەی کەدەچو هەموو ڕۆژێک لەسەر گۆڕی باوکی قورعانی دەخوێند. هەرچەندە نەنکم نوێژکەربو بەڵام ئەو کارەی کوڕەکەی بە خیانەت دەزانی لە موفتی. هەروەها دایکم کە کچی موفتییە بۆ ڕیزگرتن لەباوکی، بە پێی وەسیەتی خۆی داوایکرد کە هیچ سێرەمۆنیەکی دینی بۆ نەکرێت، لە بری قورعان ئاوازی شمشاڵی قالە مەڕەی بۆ لێ بدەن.
ئەگەر دایکم سەتەها جار ئەم ڕووداوانەی بۆ دەگێڕاینەوە، بۆ ئەوە نەبووە کە تەنیا پێمان بڵێت لە سەردەمانێکدا ئازاریان چەشتوە، مەبەستی ئەوەبو کە پێمان بڵێت ناهەقیەک کراوە بەرانبەر بە موفتی پێنجوێنی، کەسێکی نیشتمانپەروەر، تکایە با لەبیرتان نەچێتەوە. ئەگەر لەسەردەمی موفتی خۆیدا ئەم باسە نەکراوەتەوە، لە سەردەمی مندالەکانی موفتیش کە هەندێکیان لە ژیاندا نەماون، هەر باس نەکراوە، ئەوا نۆرەی جیلی ئێمەیە کە ئەم باسە نەشارینەوە.
بە پێی زانیاریەکان، چەند جارێک هەوڵی کوشتنی موفتی پێنجوێنی دراوە، بەڵام کەسانێکی نزیک لە موفتی کە موفتیان خۆشویستوە و ڕێزیان لێ گرتووە، توانیوایانە بە نهێنی موفتی ئاگادار بکەنوە و بەو هۆیەوە وەک دایکم دەی گێڕایەوە سەردەمێک لە پێنجوێن دوردەکەوتەوە، تەنیا هاوسەرەکەی ئاگادار دەکردەوە لە شوێنی دورکەوتنەوەی، ئەو کەسانەی کە موفتیان ئاگادار دەکردەوە؛ ئەحمەد دادە ئایشێ، عەبدولی حاجی کەریمی شمقار، حەمەی باخەوان، شێخ لەتیفی کوڕی شێخ مەحمەدی نەمر، ئەم کەسایەتییانە ببوونە چاو و گوێی موفتی و ئاگادریان دەکردەوە کە چۆن خەڵکی باسی ئەو دەکەن یان کاتێک پلانی کوشتنیان بۆ موفتی دادەڕشت هەتاوەکوو دوربەکەوێتەوە لە پێنجوێن.
دوای کۆچی دوایی موفتی ژیان بۆ خێزانەکەی هەروا ئاسان نەبووە، نۆ سەر خێزانی لەدوای خۆی جێ هێشتوە، بەتایبەتی کە کوڕەکانی لە تەمەنێکی گەنجیدابوون دوانزە سالو یانزە ساڵ، هەر چۆنێک بێت چونەتە سەر دوکانو توانیویانە بژێوی ژیانیان دابین بکەن، بەڵام خێزانی موفتی هەر بەچاوێکی نزم سەیر کراون، لە کاتی زەکاتو خێرو قوربانیدا ماڵی مەلا کافر بێ بەش کراوە، ئەو کەسانەشی کە یارمەتیان داون بەدزیەوە یارمەتیان داون.
شێخ لەتیفیش کە موفتی زۆر خۆشویستوە، یارمەتیی کورە بچوکەکەی ئەدا هەتاوەکوو بچێتە سلێمانی و لەوێ خوێندنی سەناعە بخوێنێت. هەرچۆنێک بێت دو کچو کوڕێکی موفتی توانیان خوێندن تەوابکەنو یارمەتیی ئەوانی تر بدەنو بچنە سلێمانی، سلێمانی بۆ ئەوان ئەمەریکا بوە. بەڵام کچەکانی موفتی داواکاریان کەم بو لەبەر ئەوەی کچی موستەشارو جاشو خیانەتکار نەبوون، کچی موفتی پێنجوێنی بوون.
هەرکەسە و پارچەیەکی ئەم چیرۆکەی لایە، مەلاکانو پلاندانەرانی کوشتنی موفتیش بە جۆرێکی تر باسی ئەم ڕووداوە دەکەن، بێ شک موفتیش لەسەر ئەم باسە چەند هۆنراوەیەکی نووسیوە، مەخابن هەر لەدوکانەکەیدا سووتاوە و نەگەشتنە بەرگوێمان.
کاتێکیش لە دایکمان دەپرسی بۆچی ناوی ڕابیعایە بۆ کەسێکی نیشتمانپەروەری وەک موفتی ناوێکی عەرەبی هەڵبژاردوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە کچەکانی تری ناویان؛ گێلاس، لیمۆ، هەنار، بەهێ، حەپسەیە، لەوەڵامدا بۆی دەگێڕاینەوە کە موفتی سێ کچی دەبێت، هاوژینەکەی وەک هەموو دایکێک ئاواتی کوڕیک بووە، کاتێک کچی چوارەمیان دێتە دنیاوە مەلاکان پێشنیار بۆ خێزانی موفتی دەکەن کە ناوی بنێن ڕابیعە کە لە وشەی چوارەوە هاتووە، بەو پێیە کوڕی بەدوادا دێت، هەرچەندە موفتی لەسەرتاوە ڕازی نەبووە بەڵام بێ دڵی هاوژینەکەی نەکردووە و دوابڕیاری داوەتە دەست ئەو بۆ ناونانی کچی چوارەمی بە ڕابیعە.
لەسەردەمی موفتی خۆیدا کۆمەڵە شیعرێکی لە دیوانێکدا بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەرکی خۆی، بەڵام پاش کۆچی دوایی، توانرا هەندێک لە هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژینی نوێێدا بدۆزرێتەوە بەڵام جێگەی داخە کە بەشێکی زۆری هۆنراوەکانی ونبوون.
ئەم بابەتە 88,251 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 9
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 124
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
هۆنراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
3. 1881
4. 1893
5. 1952
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1881
ڕۆژی کۆچی دوایی: 12-06-1952 (71 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): پێنجوێن
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 88,251 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1108 KB 07-07-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مەیان خاتوون

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
مەیان خاتوون

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!