یەڵماز گۆنای - یەڵماز گیونەی
بە تورکی: Yılmaz Güney ناوی تەواوەتی یەڵماز پیوتیونه، لە ساڵی 1937-04-01 لەیەکێک لە دێهاتەکانی شاری
ئەدەنەئەدەنە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ لە باوکێکی هەژاری جوتیار لەدایکبووه.
یەڵماز گۆنای سەرەڕای سادەی ژیانی، کەچی توانیوێتی خوێندنی باڵا لە بەشی ئابووری زانکۆی ئەستنەبوڵ و خوێندنی باڵا بەشی مافناسین لەزانکۆی ئەنکەرە تەواو بکات.
لە ساڵی 1958دا، پاش ئەوەی پڕۆپاگەندەی ئەوەیان بۆ دروستکرد کە گوایە یەڵماز گۆنای سەر بە پارتی کۆمۆنیستە بۆ ماوەی 18 مانگ فەرمانی بەندکردنیان بەسەردا سەپاند. بەهۆی بەندکردنیەوە لە کاری هونەری وەک ئەکتەری دابڕا، ئەمەش پاش ئەوەی ڕۆڵی لە چەندین فیلمی جۆراوجۆردا هەبوو و ناوێکی تایبەتمەندی پەیدا کردبوو.
لە ساڵی 1966دا گۆنای لە فیلمی Hudutlarin Kanunu (=یاساکانی سنوور) ڕۆڵی ئومەر لیوفتی ئاکادشدا بینی. ئەو فیلمەش بەیەکێک لەکیلەکانی کاری بزوتنەوەی سینەمای (Ulusal Sinema Hareketi) ئەو کەسەدا دەنرێت، هەر بۆ خۆشی سیناریۆکەی نووسیبوو. دوای ئەم بەرهەمە گۆنای ڕێگای دەرهێنانی گرتەبەر.
کارەکانی گیونای باسی لە توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگای دەکرد و ئەو جیاوازیانەی بەشێوەیەکی زەق لە فلیمەکانیدا دەخستە ڕوو هەر بۆیەیەکەم کاری دەرهێنانی فیلمی لە ساڵی 1986دا بە ناوی Seyyit Han (=بووکی زەوی) و پاشان فیلمی Aç Kurtlar (=گورگەبرسییەکان) لە ساڵی 1969دا، کە هەردووکیان کاریگەری نوێی ڕیالیزمی ئیتاڵیان لەسەر بوو، بەڵام هەردوو فیلمی ناوبراو بایکۆت کران.
گیونای بۆ یەکەمجار توانای خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بۆ کارەکەی وەدەست بیهێنێت، ئەویش لەسەر فیلمی Umut (=هیوا) لە ساڵی 1970دا، ئەمەش لەمیانەی ڤیستڤاڵی (کان)ی سینەماییدا، ئەو فیلمەش باس لە هەژاری و نەهامەتی خەڵکی دەکات، هەربۆیە نەتوانرا پەخش بکرێت.
بە دوای ئەو سەرکەوتنانەی وەدەستی هێنا، چەندینی بەرهەمی دیکەی بەئەنجام گەیاند لەوانەش:
Umutsuzlar (=بێئومێدەکان) لەساڵی 1971دا
Agit (=ئازا، بەجەرگ) لە ساڵی 1971دا
Aci (=ئازار) لە ساڵی 1971دا
دوای ئەو کوداتا سەربازیەیی لە ساڵی 1971 لەتورکیا ڕویدا، لەسەر ئەو بۆچوونە جیاوازانەی هەیبوو ساڵ و نیوێک ژیانی لە بەندیخانە بەسەربرد.
پاش هاتنەدەرەوەی لە بەندیخانە، فیلمەکۆمەڵایەتییە ڕەخنەگرییەکان بوونە کەرەسەی بەرهەمەکانی و لەهەمان کاتدا دڕکێک بوون لە چاوی سەربازانی فەرمانڕەوا لە تورکیا. بەڵام گیونای توانی لە ساڵی 1974دا فیلمی Arkadas (=هاوڕی) و فیلمی Zavallilar (هەژاران) ئەنجام بدات.
هەرهەمان ساڵ جارێکی دیکەبەتۆمەتی کوشتنی پارێزەرێک خرایە بەندیخانەوه. سەرەڕای ئەوەی گیونای ئەو تۆمەتەی بەتوندی ڕەتکردەوه، کەچی 19 ساڵ فەرمانی بەندکردنیان بەسەردا سەپاند. لەکاتی بەسەربردنی ژیانی لە بەندیخانەدا کەوتە نووسینەوەی سیناریۆ بۆ فیلم و بەشێوەی قاچاغ ڕەوانەی دەرەوەی بەندیخانەیان دەکرد و دەکرانە فیلم لەوانەش Sürü (=لەوەڕگا) ساڵی 1978دا، کە ئەوەش لە دەرهێنانی Zeki Ökten و Düsman.
لە ساڵی 1981دا پاش وەرگرتنی مۆڵەت بۆ بەسەربردنی پشوو لە دەرەوەی بەندیخانە، گیونای لەڕێگای یۆنانەوە بەرەو ئەورپای ڕۆژئاوا بەڕێدەکەوێت و بۆ ماوەیەک بەشێوەیەکی نهێنی لە یەکێک لەشارەکان دەژی. لە ساڵی 1981دا ڕەگەزنامەی تورکی لێدەسەنرێتەوەو لە ساڵی 1982 فیلمی Yolی (ڕێگا) بەرهەمهێنا.
Yol یەکێک بوو لەو بەرهەمانەی، کە گیونای بەهەموو جیهانی هونەر ناساند و لەسەر ئەم کارەی خەڵاتی چڵەخورمای زێرێنی وەرگرت، ئەوەش لەمیانەی ڤیستیڤاڵی کانی سینەماییدا، پاش 16 ساڵ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1999دا لەسەر سینەماکانی تورکیا نیشاندرا.
دوا بەرهەمی Duvar (=دیوار) ساڵی 1983دا بوو، بەڵام ئەم بەرهەمەی هەمان کڤالیتیەتی فیلمەکانی پێشووی نەبوو.
یەڵماز لە 09-09-1984 لە پاریس کۆچی دواییکرد.
[1]
سەرجەم بەرهەمەکانی
1958 Alageyik
1958 Bu Vatanin Çocuklari
1959 Karacaoglan'in Kara Sevdasi
1961 Yaban Gülü
1963 Ölüme Yalniz Gidilir
1963 Ikisi de Cesurdu
1964 Hergün Ölmektense
1964 Kamali Zeybek
1964 Koçero
1965 Kasimpasali
1965 Kasimpasali Recep
1965 Konyakçi
1965 Krallar Krali
1966 Burçak Tarlasi
1966 Aslanlarin Dönüsü
1966 Esrefpasali
1966 Hudutlarin Kanunu
1966 Yedi Dagin Aslani
1966 Tilki Selim
1966 The Horse، The Woman And The Gun
1967 Bullets Cannot Pierce Me
1967 My Name Is Kerim
1967 At Hirsizi Banus
1967 Seytanin Oglu
1967 Benim Adim Kerim
1968 Pire Nuri
1968 Seyyit Han
1968 Nuri The Flea
1968 Bride Of The Earth
1968 Azrail Benim
1968 Kargaci Halil
1969 Belanin 7 Türlüsü
1969 The Hungry Wolves
1969 An Ugly Man
1970 Hope
1970 Osman The Wanderer
1970 The Seven Bastards
1970 Imzam Kanla Yazilir
1970 Sevgili Muhafizim
1970 Seytan Kayaliklari
1971 Vurguncular
1971 The Fugitives
1971 The Wrongdoers
1971 The Example
1971 Tomorrow Is The Last Day
1971 The Hopeless Ones
1971 Pain
1971 Elegy
1971 The Father
1974 Friend
1974 The Anxiety
1975 Izin
1975 Bir Gün Mutlaka
1975 The Poor Ones
1978 The Herd
1979 The Enemy
1982 Yol
1983 The Wall