بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ناندینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,770) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,819 | وێنە 58,115 | پەڕتووک PDF 10,770 | فایلی پەیوەندیدار 40,172 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,033 |
👫 تەحسین تەها | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

تەحسین تەها

فایلی پەیوەندیدار 📂
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدیئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینانبادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیشمانگیش و باتووفە و شاری دهۆکدهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه.
تەحسین تەهای هونەرمەند لەو سەردەمەی باری کوردستان سەخت بوو چووە وڵاتی هۆڵەنداو چەند ساڵێک لەو وڵاتەدا بە ئاوارەیی ژیا، تاکو لە 1995-05-08 دا لە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە بەنەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە 1995-06-04 گەیشتەوە کوردستان و لە ئامێدی شاری باب و باپیرانی بەخاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە لە هاوینی 1964دا خوێندنی هونەرە جوانەکان تەواو دەکات و بۆ پاییزی ئەو ساڵە دەکرێت بە مامۆستای پەروەردەی هونەر لە قوتابخانەی مەخموورمەخمووری سەرەتایی لە پارێزگای هەولێرهەولێر گەلێک چالاکی هونەریی لەبواری مۆسیقا و سروودی نیشتمانی لە و شارۆچکەیەدا دەنوێنێ و بزوتنەوەی شانۆش لە شارۆچکەکە پێش دەخات و ماڵەکەشی دەکاتە مەڵبەندێکی هونەریی و یانەی مۆسیقازان و گۆرانیبێژانی کورد.
تەحسین لەساڵی 1968 دا دەگوێزێتەوە بۆ شاری هەولێر و لە قوتابخانەی یەکەمی نموونەیی هەولێر دەکرێت بە مامۆستای سروود و مۆسیقا، گیانی هونەریی لەنێو قوتابییەکانیدا پەروەردە دەکات و لە دەرەوەی قوتابخانەشدا لەگەڵ دەستەیەک لە مۆسیقازان و هونەرمەندی ئەم شارە تیپی هونەری هەولێر دادەمەزرێنێ و خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی دەکەن.
هونەرمەند تەحسین تەها لە بەشی چالاکی هونەریی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر دەکرێت بە راهێنەری مۆسیقا و سروودی قوتابخانەکان و دەستەیەکی باش لە قوتابییەکانی فێری مۆسیقا دەکات.
ئاوازەکانی ئەم هونەرمەندە پتر لە ئاوازی میللی و کەلەپووری هونەری نەتەوایەتی کوردەوە وەرگیرابوون و گیانی ژیانی گوند و لادێیان پێوە دیاربوو، هەموویان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەڤین و خۆشەویستییەوە سەریان هەڵدابوو زۆربەی ئەو ئاوازانەیشی لەسەر مەقامی (بەیات) دەگوتران، چونکە لەگەڵ دەنگە بەسۆزەکەی دەگونجاو لە مۆسیقازان و ئاواز دانەرەکانی کورد زۆر رای لە دڵشاد محەمەد سەعید و ئەنوەر قەرەداغی بوو، لە گۆرانیبێژەکانیش زۆر رای لە محەمەد عارفی جزیری و تایەر تۆفیق و شەماڵ سائیب بوو.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چیا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 25-10-1941
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 28-05-1995 (54 ساڵ)
👫 جۆری کەس🎤 گۆرانیبێژ
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی سەروو
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ دهۆک
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 18 2008 3:40PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 28 2019 10:16PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 18,842 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.110 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

تەحسین تەها

📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-10-1941
2.👁️28-05-1995
📷 وێنە و پێناس
1.👁️تاهیر تۆفیق، عیسا بەرواری، باکووری، تەحسین تەها، فوئاد ئەحمەد و عەلی مەردان
2.👁️تەحسین تەها و شڤان پەروەر
3.👁️حەمەسەعید جاف، فوئاد ئەحمەد، کەریم کابان، تەحسین تەها و فوئادی حەمەئەمین ئاغا
4.👁️فوئاد ئەحمەد، فەخرەدین تاهیر، تەحسین تەها، جەلال بەیار و ئیبراهیم سابیر
5.👁️فواد ئەحمەد، محەمەد عارف جەزیری و تەحسین تەها
6.👁️کۆمەڵێک هونەرمەند
🎵 کارە هونەرییەکان
1.👁️تەحسین تەها
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Tehsîn Taha
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574