图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,099
图片 105,466
书籍 19,113
相关文件 96,126
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سەیدا ساڵح یوسفی
小组: 烈士 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber2
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
1 投票 1
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سەیدا ساڵح یوسفی

ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سەیدا ساڵح یوسفی
ساڵی 1918 لەگوندی بامەڕنی سەر بەشارۆچکەی #ئامێدی# لەخێزانێکی خوێندەوار و ئایینی ناوداری ناوچەی بادینان لەدایک بووە و یەکێکە لە وەچەکانی یوسف #زاخۆ#لی کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ و جەنگاوەرێکی دلێری ناو شۆڕشەکەی بەدرخان پاشا بوو، ساڵح یوسفی نازناوی سەیدای لەدایکیەوە بۆ ماوەتەوە کەئەویش لە بنەماڵەیەکی ئایین پەروەر و ناسراوی ناوچەکەیە.
ساڵح یوسفی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی بامەڕنی تەواو کردوو پاشان ساڵی 1938 خوێندنی دوا ناوەندی لەبەغدا تەواو کرد. هەر ئەو ساڵەش کرا بەمامۆستا و ڕەوانەی ناوچەی هەریر کرا. دواتر ساڵی 1943 کۆلیژی شەریعەی بە پلەیەکی زۆر باش تەواو کرد. بەڵام لەبەر دەستکورتی بنەماڵەکەی و بۆ ئەوەی لە کارەڕامیارییەکانی ناو نیشتمان دانەبڕێت بڕیاریدا ئەو زەمالەی خوێندن ڕەتبکاتەوە کەلە زانکۆی ئەزهەری میسر بۆی تەرخان کرابوو.
ساڵح یوسفی لەساڵی 1936دا بەشداری کرد لەدامەزراندنی ڕێکخراوی بروسکدا کەرێکخراوێکی ڕامیاری بچووک بوو، هەر لەناوچەی بادیناندا چالاکی هەبوو. سێ ساڵ دوای ئەوەلەگەڵ ڕەفیق حیلمی و دڵداری شاعیر و چەند تێکۆشەرێکی تردا بەشداری کرد لەدامەزراندنی پارتی هیوادا، پاش هەڵوەشانەوەی پارتی هیوا لەساڵی 1944دا، ساڵح یوسفی پەیوەندی کرد بەپارتی ڕزگاری کوردەوه، ئەوەی دواتر بوو بەرێکخراوێکی ڕامیاری گرنگ لەناوچەکەدا.
سەرەتای ئابی 1946 پارتی ڕزگاری و پارتی شۆڕش یەکیان گرت و پارتی دیموکراتی کوردیان دامەزراند. ساڵح یوسفی یەکێک بوو لەئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ئەو پارتە تازەیە. ساڵح یوسفی لەشۆڕشی ئەیلولدا بەردەوام خەریکی چالاکی ڕامیاری بووەو دوای ڕاگەیاندنی بەیانی ئازاری ساڵی 1970 چەند پۆستێکی گرنگی دەوڵەتی بەرکەوت.
لەماوەی چوار ساڵی گفتوگۆی نێوان کورد و بەغدادا، ساڵح یوسفی هەوڵی داوە گفتوگۆکان بگەنە ئەنجام بۆئەوەی جارێکی تر کوردستان نەبێتەوە گۆڕەپانی شەڕ و خوێن ڕشتن. پاش شکستەکەی ساڵی 1975، ساڵح یوسفی زۆر هەوڵی دا کاربەدەستانی بەغدا باوەڕی پێبکات کە ڕامیاری تەعریب و ڕاگواستنی خەڵکی کوردستان سوود بەئاسایشی ئێراق ناگەیەنێت، بۆیە لە مایسی 1976 دا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەدامەزراندنی بزووتنەوەی سۆشیالیستدا و خۆی لەبەغداوە بەنهێنی ڕێنمایی و ئامۆژگاری پێویستی بۆ سەرکردایەتی ئەو پارتە ئەنارد کەخەباتی چەکدارییان لەکوردستاندا دەست پێکرد بوو.
لەمانگی مایسی ساڵی 1981دا لەکۆنگرەی پارتی سۆشیالیستی کوردستاندا کەلەیەکێ لەناوچە ئازادکراوەکانی کوردستاندا بەسترا، ساڵح یوسفی کرا بەسکرتێری یەکەمی پارت، هەرچەندە خۆشی لەبەغدا بوو.
ساڵح یوسفی لەبواری ڕۆژنامەنووسیشدا تێکۆشەرێکی لێهاتوو بوو، هەر خۆی ئەم گۆڤارو ڕۆژنامانەی دەرکردووەالتاٌخی، برایی، ڕۆژی کوردستان، ئەستێره و نووسەری کورد.
ساڵح یوسفی لەناو هاورێکانیدا بەپیاوێکی هێمن و دیموکراتخواز و دڵپاک ناسرا بوو. بەپیلانێکی چەپەڵ ڕۆژی 1981-06-25 لەبەغدا تیرۆرکرا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览58,026
HashTag
相关文件: 5
挂钩项目: 22
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 18-11-2008
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):25-06-2020
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览58,026
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.18 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,099
图片 105,466
书籍 19,113
相关文件 96,126
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!