دامەزرێنەری ڕۆژنامەی کوردی میقداد مەدحەت
بەدرخانبەدرخان کوڕی میر بەدرخان پاشایە.
ساڵی لەدایک بوون و کۆچی دوایی نەزانراوە. میقداد مەدحەت بەدرخان ناوێکی ئاوێتەیە، ئەم شێوە ناونانە عوسمانییەکان و کوردەکانی ئەو سەردەمە لە فەرەنسییەکانیان وەرگرتووە بۆ ناونانی ڕۆڵەکانیان.
ساڵی 1891 هاتۆتە میسر، ساڵی 1898 لە قاهیرە پێنج ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو ئەکاتەوە، یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکەی لە
22-04-189822-04-1898دا بڵاوکردەوە. پاش ئەوە لەترسی هەڕەشەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی ئەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ، بۆ ئەوەی لەسەر ئەم براکانی تووشی ئەشکەنجە و زیندانی کردن نەبن.
ساڵی 1899 لەگەڵ عەلی بەگی برایدا هەوڵ ئەدەن زەمینە بۆ شۆڕشێکی نەتەوەیی خۆش بکەن، بەڵام سەر ناکەون. هەندێک لە مێژوونووسەکان ئەڵێن میقداد مەدحەت بەدرخان یەکێ بووە لە ئەندامە چالاکەکانی پارتی ئیتحاد و تەرەقی. ساڵی 1906 لەسەر ئەو هەڵوێستەی لە تورکیا نەفی کرا. ساڵی 1910 و ماوەیەک پاش ڕاگەیاندنی حکومەتی دەستووری لە ئەستەمبوڵ بەشداری ئەکا لەدامەزراندنی جەمعیەتی نەشری مەعاریفی کوردی بەپێی هەندێ سەرچاوە ماوەیەک کراوە بە موتەسەریفی شاری
دەرسیمدەرسیم. بەڵام لەو ساڵە بەدواوە هیچ شتێک دەربارەی ژیانی نازانرێت، میقداد مەدحەت بەدرخان جگەلەوەی کە یەکەمین ڕۆژنامەنووس و دامەزرێنەری بزاڤی کوردییە چاپخانەیەکیشی بەناوی چاپخانەی ڕۆژنامەی کوردستان لە قاهیرە دامەزراندووە، کە بە یەکەمین چاپخانەی کوردی ئەژمێردرێ.
ئەم ڕابەرە مەزنە جگە لەزمانی خۆی و زمانی تورکی و عەرەبی زمانی فەرەنسیشی بەباشی زانیوە، بۆیەلەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستاندا کارتێکی بەزمانی فەڕەنسی بڵاوکردۆتەوە کە شارستانیبوونی عەقڵی میقداد مەدحەت بەدرخان نیشان دەدات.
رۆژی 22ی نیسان هەموو ساڵێک وەک یاد و دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردی بووەتە بۆنەیەکی نەتەوەیی لە کوردستاندا و یادی دەکرێتەوە.