لە ساڵی 1920 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە دایکبووه. خوێندنی سەرەتایی لە شارەکەی خۆی تەواوکردووە و چووەتە بەغدای لە قوتابخانەی خانەی مامۆستایانی لادێ.
لە ڕۆستەمییە وەرگیراوە و لە هاوینی ساڵی 1940دا خوێندنی تەواوکردووە و بڕوانامەی دەرچوونی وەرگرتووە و لە مانگی تشرینی یەکەمی هەر ئەو ساڵە کراو بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە پارێزگای سلێمانی و لە گەلێک شار و دێهاتەکان مامۆستایی کردووه.
چەند ساڵ لە گوندەکانی هەورامان و
هەڵەبجەهەڵەبجە و لە دواێنی چیای سوورداش لە قەمچووغە و گوندی دیکە مامۆستا بوو و لەو ماوەیەدا ئەلف و بێیەکی نوێی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی داناوە و دەستنووسەکەی ناردووە بۆ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و لەوێ لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕ پەسندکراوە و نادراوە بۆ شالیارێتی پەروەردە لە بەغدا، کە ئەوسا پێیان دەگووت شالیارێتی مەعاریف و پسپۆرانی ئەویش و ڕێکخراوی یۆنسکۆش پەسندەی دەکەن، ئینجا چاپکردنەکەی بەخۆی دەسپێرن.
بەر لە تەواوبوونی چاپەکەی ئەو ئەلف و بێیە نوێیە مامۆستا باڵدار لە ساڵی 1950دا گوێزراوەتەوە بۆ شاری
هەولێرهەولێر و ئەو ئەلف و بێیە نوێیەی لە هەولێر گوتۆتەوه، کە لەسەر ڕێگای ڕستەیی دەگوترێتەوه، نەک پشت بە دەنگی پیت و تاکە وشە ببەستێ و ئەم ڕێگایەی مامۆستا باڵدار گەلێک زانستی و پەروەردەییه.
مامۆستای ئیبراهیم باڵدار ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی باڵاتری بوو، بۆیە بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر بڕوانامەی دەرچوونی لە تاقیکردنەوەی گشتی قۆناغی ئامادەیی وەرگرت و لە کۆلێژی بازرگانی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەرگیرا و لە ئەنجامدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرت و هەر بە ئەوەندە نەوەستا بەڵکو هەوڵیدا بچێتە ئەمەریکا و لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا بڕوانامەی ماستەری لە کۆلیژی سان فڕانسیسکۆ لە وڵاتی ئەمەریکا لە پەروەردە وەرگرت و گەڕایەوە بەغدا.
مامۆستا باڵدار لە دوای کردنەوەی زانکۆی سلێمانی و گەڕانەوەی لە ئەمەریکا دەکرێتە مامۆستا لە کۆلیژی ئاداب لەو زان
کۆیەکۆیەدا.
کاتێکیش کە ئەو زانکۆیە دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر و ناوەکەی دەکرێتە زانکۆی سەڵاحەددین ئەویش هەولێر و لە کۆڵێجی ئاداب - بەشی کوردی ماوەیەک وانە دەڵێتەوه.
ئینجا دەچێتە شاری بەغدا لە زانکۆی موستەنسیرییە وانە دەڵێتەوە تاکو لە ڕۆژی 1998-07-11 دا لە بەغدا و لە ماڵەکەی خۆیدا دڵە گەورەکە لە لێدان دەوەستێ و تەرمی ئەم خزمەتگوزارەی کورد دەبردێتەوە بۆ سلێمانی لە گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک دەسپێردرێت.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار لە ماوەی ژیانیدا ئەم بەرهەمانەی خوارەوەی داناوە و بە چاپی گەیاندوون:
1- ئەلف و بێی نوێی کوردی بەغدا - چاپی یەکەمی 1951 و تاکو ئێستا پتر لە دەیان جار چاپکراوەتەوە و 98 لاپەڕەیه
2- ئەلف و بێ بۆ گەوران - بەغدا - چاپی یەکەم 1955 و 78 لاپەڕەیه
3- الابنیة المدرسیة للمدارس الابتدائیة - بەغدا 1965 و 42 لاپەڕە
[1]