بەختیار عەلی محەمەد نوسەر و ڕۆماننوسی کورد لە
08-08-196008-08-1960 لە گەڕەکی (
ئیبراهیم پاشائیبراهیم پاشا)ی شاری
سلێمانیسلێمانی لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی
شێخ سەلامشێخ سەلام لە سلێمانی تەواو کردووە پاشان خوێندنی ناوەندی، لە ناوەندی ئەزمڕ و خوێندنی ئامادەیی، لە ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان تەواو کردووە. پاشان لە زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدین دەبێتە خوێندکاری بەشی زەویناسی و پاش خۆپشاندانەکانی ساڵی 1983ی خوێندکارانی
زانکۆی سەلاحەدینزانکۆی سەلاحەدین لە
هەولێرهەولێر دەستی بریندار دەبێت و بە یەکجاری دەست لە خوێندنی زانکۆ هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. لەوە بە دواوە بە تەواوەتی خۆی بۆ کاری نوسین یەکلا دەکاتەوەو هەمان ساڵ واتا ساڵی 1983 قەسیدەی نیشتیمان دەنوسێت و دەبێتە یەکەمین بەرهەمی بڵاوکراوەی.
❞لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەختیار عەلی-یەکی تر نییە!
شێرزاد حەسەن
ساڵی 1985 بە هۆی بارودۆخی نالەباری باشووری کوردستان و بۆ ئەوەی لە سوپای عێراقیدا نەبێتە سەرباز، دەچێت بۆ ئێران و نزیکی 8 مانگ لە شاری کەرەج لە کامپێکی پەنابەراندا دەژی، بارودۆخی دژواری کەمپەکە و بێ هیوایی وادەکەن بگەڕێتەوە و ماوەیەکی درێژ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بمێنێتەوە. ئەزموونی سەختی ژیان و ململانێی بەردەوامی لەگەڵ فاشیزمی بەعس و تەسکبیری حیزبە کوردییەکان دەبن بە ئەزموون و پاشخانێکی فیکری و ڕۆحی گرنگ بۆی کە دواتر لە کۆی بەرهەمە ئەدەبییەکانیدا ڕەنگ دەدەنەوە.بەختیار عەلی دوای جێهێشتنی شاری کەرەج بە هاورێیەتی هەردوو نوسەر فاروق ڕەفیق و
ڕێبوار سیوەیلیڕێبوار سیوەیلی ڕوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات و بۆ ماوەیەک لە ناوچەی چەمپاراو نیشتەجێ دەبن و پاشانیش لەگەڵ ئەو دوونوسەرە لە شاری
بانەبانە دەمێننەوە.
دوای گیرسانەوەیان لە شاری بانە بە هۆی کاریگەرییەکانی شەری ئێران و عێراقەوە و ئەو پەستانە زۆرەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەری دەبێت بەختیار عەلی بۆ جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە کوردستانی باشور و دەست دەکات بە چالاکی ڕۆشنبیری و نووسین ئەدەبی و فیکری. پاش سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ، کوردستان بە جێ دەهێڵێت و ڕوودەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا و لە ساڵی 1999وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت و لە ژێر هەل و ئەزموونەکانی ژیانی تاراوگە و دونیای مودێڕنی ئورووپادا ژیانی ئەدەبی و نووسەری پەرە دەستێنێت.
یەکەم بەرهەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی نیشتیمانە کە دەگەڕێتەوە بۆ سالی 1983ز، لە ساڵانی هەشتادا بەختیار کۆمەڵێک قەسیدەی درێژیش دەنووسێت، کە (شار)، (گوناه)، (کەرنەڤاڵ) و دەستنووسی یەکەمی ڕۆمانی (مەرگی تاقانەی دووەم)یش بەشێک لەو بەرهەمانەن.
بەختیار عەلی لە پاییزی ساڵی 1989دا یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی (قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی)دا لە ڕۆژنامەی (پاشکۆی عێراق)دا بڵاودەبێتەوە. لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری تردا ژمارەیەکی گۆڤاری ئازادی دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە. لە ساڵی 1992دا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بەجۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکرێت. لە نێوان ساڵانی 1992 تا 1994 چەندین کۆڕ و سیمینار لە هەولێر و سلێمانی پێشکەش دەکات و ئیشەکانی لە پاڵ ئیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرهەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی جیاواز بۆ ئەدەب و کۆمەڵگا سەیردەکرێن.
دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەیلولی 1994دا کوردستان بەجێدەهێڵێت و ڕوو دەکاتە سووریا، پاش نۆ مانگ ژیان لە دیمەشقدا دەگاتە ئەڵمانیا و ساڵی 1999 لە فڕانکفۆرت نیشتەجێ دەبێت. لەو ماوەیەدا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دیکەدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەهەند، لە ساڵی 1997 یشدا دەست بە نووسینی ڕۆمانی (ئێوارەی پەروانە) دەکات و تەواوی دەکات.
پاشان لە ساڵانی نەوەدەکان هاوشانی
ڕێبین هەردیڕێبین هەردی، ڕێبوار سیوەیلی،
مەریوان وریا قانعمەریوان وریا قانع،
فاروق ڕەفیقفاروق ڕەفیق،
ئاراس فەتاحئاراس فەتاح،
هەڵکەوت عەبدوڵڵاهەڵکەوت عەبدوڵڵا گرووپی ڕەهەند دادەمەزرێین، پاشان چەند ژمارەیەک لە گۆڤاری ڕەهەند بڵاو دەکەنەوە، کە گۆڤارێکی ئەدەبی-فیکری بووە.
بەختیار عەلی ئەو نووسەرە ئەفسووناویەیە کە لە سێبەری ئەزموونی ژیانێکی پڕ هەوارز و نشێو و هیز و توانایەکی ئەدەبی بێ وینەدا بووەتە خولقێنەری کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری ناوازە کە ئەوڕۆ لە ڕیزی باشترین بەرهەمەکانی دونیادا پۆلین دەکرێن. بەشیک لەو بەرهەمانە بە پێی دابەشکاری ژانر و بابەتەوە بریتین لە؛
دیوانە شیعرییەکان:
گوناه و کەرنەڤال
بۆهیمی و ئەستێرەکان
کۆی بەرهەمە شێعرییەکان 1983 - 1998
ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوس دا
تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە - کۆی بەرهەمە شیعریەکان 1983 - 2004
ئەی بەندەری دۆست.. ئەی کەشتی دوژمن 2007
ڕۆمانەکان:
مەرگی تاقانەی دوووەم، سوید 1997
ئێوارەی پەروانە، ستۆکهۆڵم ناوەندی چاپەمەنی ڕەهەند، 1998
دواهەمین هەناری دونیا، 2002
شاری مۆسیقارە سپییەکان، 2006
غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ، 2008
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، 2009
جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، 2010
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی یەکەم، 2012
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی دووەم، 2013
هەورەکانی دانیال، 2015
بەرهەمە فیکرییەکان:
ئیمان و جەنگاوەرانی
وەڵام لە ڕۆژگاری وونبوونی پرسیاردا سێزدە چاوپێکەوتن لەکەڵ نووسەر
خوێنەری کوشندە
چێژی مەرگدۆستی
سێوی سێهەم
یادەوەری و زەمەن
نەرسیسی کوژراو
ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی
جوانییەکانی ناڕێکی
ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس
مەعریفە و ئیمان بەختیار عەلی و هێمن قەرەداخی
وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان
لە دیارەوە تا نادیار[1]