ئازاد هەورامی
لە ساڵی 1953دا خێزانەکەیان لە
تەوێڵەتەوێڵەوە بۆ شاری
کەرکووککەرکووک دەگوازێتەوە و لەگەڕەکی زێویەی
ئیمام قاسمئیمام قاسم دەگێرسێنەوە.
لە 31-12-1954دا لە هەمان گەڕەکی کەرکووک لەدایک بووە.
لە 1961 چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی ئیمام قاسم.
لە 1972دا بووە بەئەندامی ناوچەی قوتابییان لە کەرکووک.
هەر لە 1972دا چووەتە ناو ریزەکانی
کۆمەڵەکۆمەڵەوە، کەئەو کاتە بەکۆمەڵەی مارکسی لینینیی کوردستان ناسرابوو.
لە 1974دا بووە بەپێشمەرگە لەشۆڕشی ئەیلوولدا.
لە 1976دا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی هەرێمەکان، واتا سەرکردایەتیی ئەو کاتەی کۆمەڵە.
لە 08-07-1976دا بووەتەوە بەپێشمەرگە و سێیەم مەفرەزەی چەکداری لەناوچەی
چەمی رەزانچەمی رەزان دروست کردووە.
لە تەمووزی 1977 بوو بەئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی.
لە ساڵی 1978دا، لەکۆبوونەوەی فراوانی کادرانی کۆمەڵەدا، لەشێنێ، جارێکی تر بۆ سەرکردایەتیی کۆمەڵە هەڵبژێردرایەوە.
لە تەمووزی 1978، لەکارەساتی هەکاریدا، لەلایەن هێزەکانی قیادەی موەقەتەوە گیرا.
لە تەمووزی 1979دا لەزیندانی پارتییەوە رادەکات.
لە نیسانی 1980دا کرایە بەرپرسی لقی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەناوچەکانی کەرکووک و قەرەداغ.
لە 1981، لەیەکەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەدا، لە
مالیمۆسمالیمۆس، بەئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە هەڵبژێردرایەوە.
لە کۆنفرانسی دووی کۆمەڵە، ساڵی 1982، و کۆنفرانسی سێ، ساڵی 1984، بەئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە هەڵبژێردرایەوە.
لە 19841986 بەرپرسی دەستگای ناوەندیی رۆشنبیریی (کۆمەڵه) بووە. هەر لەو ماوەیەشدا چەندین باس و لێکۆڵینەوەی لەگۆڤاری کۆمەڵەدا بڵاو کردۆتەوە.
لە 26-02-1987دا لەگەڵ خاتوو شنۆ شاسواری دەبنەهاوسەر.
لە 1987دا وەک بەرپرسی مەڵبەندی بادینان لەگەڵ هێزەکەیدا چووە بۆ ناوچەی بادینان.
لە 31-08-1988دا لەچیای
قەندیلقەندیل و لە دواقۆناغی ئەنفالدا شەهید بوو.
موزیک ژەن بوو ئامێری گیتاری ئەژەند و ئەو گۆرانیەش هی ئەوە کە دەڵێت (ماڵی چۆڵم ماڵی ساردم)
⚠️ Este artículo ha sido escrito en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!