هۆشمەند عەلی مەحمود حەمەد
لە 15-8-1980 لە گەرەکی سيداوەی شاری هەولير لەدايک بووە.
خويندنی سەرەتايی و ناوەندی لەشاری هەوليرو ئامادەيی لە شارۆچکەی قەلادزی تەواوکردووە.
سالی 2003 بروانامەی بکالۆريۆسی بەپلەی چوارەم لە بەشی ميژووی کۆليژی زانستە مرۆڤايەتيەکانی زانکۆی سليمانی وەرگرتووە.
لە ناوەراستی مانگی حوزەيرانی 2006 بروانامەی ماستەری لە ميژووی نويی و هاوچەرخی کورد لە بەشی ميژووی کۆليژی پەروەردەی زانکۆی کۆيە بەدەستهيناوە.
بروانامەی دکتۆرای بەپلەی ناياب لە ميژووی هاوچەرخی کورد لە بەشی ميژووی کۆليژی زانستە مرۆڤايەتيەکانی زانکۆی سليمانی لە 16-2-2012 بەدەستهيناوە.
مامۆستايە لەبەشی ميژووی زانکۆی کۆيە.
پەيجی ئەکاديمی نووسەر لەزانکۆی کۆيە، کەتيايدا کارو چالاکيە زانستيەکانی تيدا بلاوکراوەتەوە:
https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/hoshmand-a-m/home