نێچیرڤان بارزانی
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی پێشتر سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پۆلیت بیرۆی (مەکتەبی سیاسی)
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی کوڕی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و نەوەی سەرۆک
مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانی و زاوای
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانییە. رۆژی 21-09-1966 لە
حاجی هۆمەرانحاجی هۆمەران لەگەڵ
دلۆڤان بارزانیدلۆڤان بارزانیی برایدا لەدایکبووە.
ئەو لەساڵی 1966 لەدایک بووە. کاتێک لەساڵی 1975 ئیراق و ئیران لە جەزائیر لە دژی شۆرشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلول)، رێککەوتن و بەبڕیارێکی سیاسی و بۆ کاتێکی کورت سەرۆکایەتی شۆڕش خەباتی چەکداری راوەستاند، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەی ئیران بوون و لەوێ لە زانکۆی تەهران، زانستە سیاسیەکانی خوێند.
ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی پۆلیت بیرۆ (مەکتەبی سیاسی) پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و رۆڵێکی مەزنی لەناو تەڤگەری رزگاریخوازی کوردستاندا هەبوو، هەر لە مناڵیەوە لەناو رێزەکانی شۆرشدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان مەزن ببوو.
لەساڵی 1989 بوو بەئەندامی پۆلیت بیرۆی (مەکتەبی سیاسی) پارتی دیموکراتی کوردستان.
لەساڵی 1996 بووە جێگرێ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لەساڵی 1999 بووە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کابینەی چوار).
لە 07-05-2006 بووە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە).
نێچیرڤان بارزانی حەز لەئەسپ سواری، مەلەوانی، بەسەر چیا کەوتن دەکات.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ
نەبیلە بارزانینەبیلە بارزانیی ئامۆزایدا هاوسەرگیریی کردووە و باوانی پێنج منداڵن. کوڕە گەورەکەیان
ئیدریس نێچیرڤان بارزانیئیدریس نێچیرڤان بارزانییە.
رۆژی
28-05-201928-05-2019 بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رۆژی
10-06-201910-06-2019 لە مەراسیمێکدا لە
هەولێرهەولێر سوێندی یاسایی خوارد.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!