بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: وێنەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,959) پەڕتووک||
📅 30-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ئەشکەوتی لادێی گولبیش لە گوندی ئاکیۆڵ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مەزەندە دەکرێت ئێسک و پروسکەکان هی ئەو کەسانە بن، کە لە ساڵانی 1990کاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) رفێنراون و دواتر کۆمەڵکوژکراون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئێلح و عومەر کوتلو و فاتمە ئالبای هاوسەرۆکانی هەد
👫 سەربەست مەحمود
سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لە گوندی (مۆریاس) ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. لە بنەماڵەو خێزانێکی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردەکراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی (مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەکات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەو پەرتووکە جیاجیاکان. ساڵی 1991 دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەکی زۆر باش خوێندنی زانکۆ
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,932 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,959 | فایلی پەیوەندیدار 42,266 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
✌️ حاجی باقی حاجی ساڵحی مەنگۆڕ | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

حاجی باقی حاجی ساڵحی مەنگۆڕ


مامۆستای خەباتگێڕ و زانای لێهاتووی بواری زانستی بیرکاری حاجی باقی حاجی ساڵحی مەنگۆڕ لە ساڵی 1924دا لە شاری کۆیه، شاری وێژە و هونەرو خەباتی کوردایەتی چاوی ژیانی هەڵهێناوە و لە پایزی ساڵی 1931دا لە قوتابخانەی سەرەتایی کۆیەکۆیە خراوەتە بەر خوێندن و هەموو پۆلەکانی ئەو قۆناغەی بە زیرەکی بڕیوە و لە پۆلی شەشەم بە پلەیەکی بەرز و بە یەکەمی دەرچوو و لە بەغدا لە کۆلیژی مەلیک فەیسەڵ پۆلەکانی ناوەندی و ئامادەیی بڕیوە کە وانەی خوێندنیان هەموو بە زمانی ئینگلیزی بووه.
لە ساڵی 1945 چوتە قوتابخانەی بەرزی مامۆستایان واتە دارالمعلمین العالیه کە ئێستاکە بووەتە کۆلێژی پەروەردە و لە ماوەی خوێندنەکەی لەو قوتابخانە بەرزەدا دۆستایەتی لەگەڵ بەڕێز مامۆستا مستەفا حەسەن شەعبان و شاعیری نوێخوازی عێراقی بەدر شاکر سەیابدا بووە و چەندە جار لەگەڵ بەدر شاکر لەسەر هەڵوێستی رامیاری چەپڕەوییان گیراون.
مامۆستا حاجی باقی لە دوا ساڵی خوێندنەکەیدا دیسان دەگیرێ و کاتێک ئازادی دەکەن 20 رۆژی دەمێنێ بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ، هەر چۆنێک بێت رێگەی پێدەدەن بەشداریی لە تاقیکردنەوەکاندا بکات، چونکە زور زیرەک بووە لە بیرکاریدا، بۆیە بە کۆششێکی کەم، بە پلەیەکی بەرز ئەو بەشەی لە حوزەیرانی 1948دا تەواو کردووە و بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە زانستی بیرکارییدا وەرگرتووە لەو سەردەمەدا.
مامۆستا حاجی باقی لە پایزی سالی 1948دا لە دواناوەندیی هەولێرهەولێر بە مامۆستای وانەی بیرکاری دامەزاروە و لە ناو قوتابی و مامۆستایاندا رێزێکی زۆری هەبووە، ماموستا ساڵی 1949 لە سەر هەڵوێستی نیشتیمانپەروەریی گیراوە و کە بەربووە دووریان خستۆتەوە بۆشاری فەلوجە لە پارێزگاری رومادی و لەویش ماوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە کەرکوککەرکوک بە مووچە خۆری کاتی کاری کردووە تاکو وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە پێویستی بە مامۆستای بیرکاریی بووه، ئەوجا گەراندوویانە تە وە سەر کار، بەڵام نەیان هێشتووە لە هەولێر بێ، لە دواناوەندی سلێمانیسلێمانی بووە بە مامۆستای بیرکاریی و لەبەر دڵسۆزیی بۆ پیشەی مامۆستایی و هەڵوێستی نیشتمانپەروەریی لە شوباتی 1962دا بە نوێنەری مامۆستایانی سلێمانی هەڵبژێردراوە لەگەڵ دەستەیەکی دیکە بۆ بەشداریی کردن لە کۆنگرەی چوارەمی سەندیکای مامۆستایانی کۆماری عێراق و رۆڵێکی زۆری بووە لە چەسپاندنی داواکارییەکانی مامۆستایانی کورد لە بواری خوێندن بە زمانی کوردی.
لە 1963.07.04دا بەشداریی لە خولێکی هاوینەی فیزیا لە بەغدا کردووەو لە 1963.01.10دا لەسەر چالاکی رامیاری لەسلێمانی گیراوە و خراوەتە گرتووخانەو لە 1963.05.15دا بەربووەو گەڕاوەتە سلێمانی.
مامۆستا حاجی باقی لە گوتنەوەی وانەکانی بیرکاری و فیزیادا گەلێک سەرکەوتوو بوو، بەمەش جێگەی خۆی لە نێو دڵی قوتابیانی کردبووه، جگە لە زانستە فراوانەکەشی پیاوێکی گەلێک قسە خۆش و رۆح سووک بوو.
لە کاتی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە کوردستان لە رۆژی 1963.06.09دا بە فەرمانی زەعیم سدیق مستەفا، سەرکردەی سوپای بەعسی فاشی لە ئۆردووگای سلێمانی بەبێ گوێدانە پایەی کۆمەڵایەتی و زانیاریی شەهید کرا و هەر لە ناو ئەو ئۆردووگایە شوومەدا لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەگەڵ 82 نیشتمانپەروەری دیکەی کورد نێژرا. بەم جۆرە لاپەڕەی ژیانی زانایەکی پەروەردە کاری کورد تا هەتایە پێچرایەوه.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رادیۆی نەوا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 09-06-1963
👫 جۆری کەس: 👐 فێرخواز
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 10 2008 5:06PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 9 2019 10:00AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 9,270 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.116 KB Nov 2 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

حاجی باقی حاجی ساڵحی مەنگۆڕ

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زەعیم سدیق
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,593 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574