میرحاج ئەحمەد تاهیر ئاکرەیی
لەساڵی 1911دا لە شاری
ئاکرێئاکرێ لە دایکبووه، خوێندنی سەرەتایی لە ئاکرێ و ناوەندیی لە مووسڵ و بەغدا تەواوکردووە و لە ساڵی 1931دا لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە بەغدا وەرگیراوە و لە ساڵی 1934دا خوێندنی تەواوکردووە و لە 1934-10-01ەوە تاکو 1935-09-15دا لە کۆلیژی سەربازی لە بەغدا وەرگیراوە و دوای ساڵێک و مانگێک دەرچووە و پلەی مولازمی دووەمی پێدراوە وبۆ ساڵی 1939 کراوە بە مولازمی یەکەم کاتێک کە
پارتی هیواپارتی هیوا لەسەرهەیکەلی کۆمەڵەی دارکەر لە 1939.05.27دا بە سەرۆکایەتی مامۆستا رەفیق دامەزرا،
میرحاجمیرحاج بووە ئەندامێکی چالاکی ئەو پارتە نەتەوەییەی کورد و پەیوەندیی بە گەلێک کەسایەتی رۆشنبیر و ئەفسەری کوردەوە کردووە هێناوینی بۆ ناوڕیزەکانی پارتی هیواوه.
لە ساڵی 1942دا مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە تاکو بەنهێنی بچێ بۆ کوردستانی رۆژهەڵات و تاکو لەسەر راسپاردەی پارتی هیوا پەیوەندی بە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ.ک واتا ژیانەوەی کورد بکات و وابوو پێش 1942.09.16 گەیشتە
مەهابادمەهاباد لەگەڵ دەستەیەک لە تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو رۆژەدا کۆمەڵە رامیارییەنەتەوەییەکەی ژ.کیان دامەزراند.
کاتێک کە شۆڕشی (1943-1945)ی
بارزانیبارزانیی بەسەرکردایەتی بارزانی هەڵیگرسا و میری ئێراق کە زانی شەڕ ئەو شۆڕشەی پێ ناکوژێتەوە لەمانگی کانوونی دووەمی 1944دا ئاگربەستی راگەیاند و لەگەڵ بارزانی کەوتە گفتوگۆ و سەرکردەی شۆڕش پێشنیازی کردە دەستەیەک لە ئەفسەرە کوردە دڵسۆزەکان ببنە ئەفسەری پەیوەندیی لەنێوانی سوپای ئێراق و سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و نەقیب مرحاج کرابە ئەفسەری پەیوەندیی لە ئاکرێ و نەقیب
مستەفا خۆشناومستەفا خۆشناو لە بارزان و
عیزەت عەبدولعەزیزعیزەت عەبدولعەزیز لە (بلێ) تاکو لە نزیکەوە چاودێری ئاگربەستەکە بکەن.
کە شەڕ لە نێوان بەغدا و شۆڕشگێرانی دەستی پێکردەوە لە کۆتایی ساڵی 1944دا میرحاج چووە پاڵ شۆڕشگێڕان.
کاتێکیش کە بارزانی نەمر لە 1945-01-15دا بۆ رزگارکردنی بارزانی مستەفا بەسەرۆک و میرحاج ئەحمەد و عیزەت عەبدولعەزیز و مستەفا خۆشناو و
خەیروڵڵا عەبدولکەریمخەیروڵڵا عەبدولکەریم و
محەمەد قودسیمحەمەد قودسی و ئەمین رەواندزی و سەید عەزیز شەمزینی و هی دیکە بە ئەندام هەڵبژێردران.
ئەو رێکخراوە رامیارە رۆڵێکی باشی بینی لە ناساندنی شۆڕشی کورد بە هەموو لایەکی ئێراق و دەرەوەیدا و هەر لەو ساڵەدا میری ئێراق لەسەرچوونە پاڵ شۆڕشی بارزان فەرمانی لەسێدارەدانی پاشملەی میرحاج و ئەفسەرە هاوڕێکانی دا.
کاتێک کە میری بەغدا بەهێزێکی زۆری سیستەمی و ناسیستەمی هێرشی بردە سەر شۆڕشی کورد، بارزانی سەرکرده، کە بینی ناهاوکوفیەکی زۆر لە هێزی شەڕکەر و چەک لەنێوان شۆڕشگێڕانی کورد و میری بەغدا هەیه، بڕیاریدا لە رۆژی 1945.10.11دا خۆی و چەکدارە پێشمەرگەکان و ئەفسەرە شۆڕشگێڕەکان بەخاووخێزانەوە ئاودیوی کوردستانی ئێران ببن و بچنە پاڵ بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستانی رۆژهەڵات و میرحاج یەکێک بوو لەو ئەفسەرە شۆڕشگێڕانەی گەیشتنە مەهاباد و بەشدارییان لەدامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان کرد، کە پێشەوا قازیی محەمەد لەڕۆژی 1946.01.22دا لە گۆڕپانی چوارچرا لە ئاهەنگێکی گەورەدا رایگەیاند.
کاتێکیش کە بارزانی نەمر ویستی پارتێکی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێراق لەسەرشێوەی پارتی دیموکرایەتی کوردستانی رۆژهەڵات دابمەزرێنی، لەگەڵ ئەفسەرەکان: میرحاج ئەحمەد و مستەفا خۆشناو و عیزەت عەبدولعەزیز و خەیروڵڵا عەبدولکەریم و محەمەد قودسی بە ئامادەبوونی پارێزەر هەمزە عەبدوڵڵا کۆبووەوە بڕیاریان دا ئەو پارتە دابمەزرێنن و هەمزە عەبدوڵڵا یان ناردەوە کوردستانی ئێراق بۆ پەیوەندیکردن بە رێکخراوە رامیارییەکانی شۆڕش و رزگاری تاکو خۆیان هەڵبوەشێننەوە و لەجێی ئەوان پارتی دیموکراتی کوردستان دابمەزرێ و وابوو لە 1946.08.16دا ئەم پارتە نەتەوەییە دیموکراتیە دامەزراو بارزانی بەسەرۆک و میرحاج بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژدران.
کاتێک کە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە 1946-12-17 رووخێنرا میرحاج چارەنووسی خۆی بە بارزانیی نەمرەوە بەستەوە و لەگەڵیدا چوو بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران لە 1947.07.18ەوە تاکو 1958.10.06 لەو وڵاتەدا مانەوە و لە رۆژی 1948-01-19دا کوردەکانی کوردستانی ئێران بەسەرۆکایەتی بارزانی لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان کۆنگرەیەکیان بەست تاکو تەکانێک بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد بدەن و لەو کۆبوونەوەیەدا بارزانی مستەفا بەسەرۆکی سەرکردایەتی رامیاری بزوتنەوەی کورد و میرحاج ئەحمەدیش بە ئەندام ئەو سەرکردایەتیە هەڵبژێردران.
لەدوای شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958ی ئێراق. لە رۆژی 1958-08-21 دا بارزانی بەیاوەریی میرحاج و ئەسعەد خۆشەوی چوونە رۆمانیا لەو وڵاتەوە برووسکەی پیرۆزباییان بۆ سەرکردایەتی شۆڕشی 14ی تەممووز لێداو رێگەدران بێنەوە ئێراق و لە هاتنەوەی بارزانی بۆ کۆماری ئێراق دیسان میرحاج و ئەسعەد خۆشەوی یاوەری بوون لە رێگەی گەڕانەوەیان لایاندا لای جەمال عەبدولناسری سەرۆکی میسر و رێزێکی زۆریان لێنراو بۆ رۆژی 1958-10-06 یاسای لێبوردن میرحاجی گرتەوە و سزای لەسێدارەدانی لەسەر لاچوو و لە رۆژی 1959.03.24دا بە پلەی موقەدەم گەڕێنرایەوە سوپا بەڵام لەپاش کوودەتا شوومەکەی 8ی شوباتی 1963 گیراو خانەنشین کراو لەبەر باری تەندروستی ناهەمواری پێی نەکرا بچێتە پاڵ شۆڕشی ئەیلوول بەڵام تا دوا هەناسەی ژیانی هەر دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی بوو تاکو لە رۆژی 1988-11-09دا لە بەغدا کۆچی دواییکرد و بۆ رۆژی 1988-11-13دا تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ شاری ئاکرێ و لەوێش بەخاک سپێرا.
[1]