محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری
کۆیەکۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتەبەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدنان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووەلەشاری
قەڵادزێقەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووەو لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتەشاری
مەهابادمەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوونی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە 1946-01-22دا بەسەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد کردووەو لەگەڵ دامەزراندنی کابینەی یەکەمی کۆماری کوردستان لە 1946-02-11دا بەمامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی دادەمەزرێ و لەو یازدەمانگەی تەمەنی کۆمارەساوایەکەی کوردستان خزمەتی نەوەی نوێی کورد دەکات و کاتێکیش کەئەو تاقیکردنەوەڕامیارییەی کورد شکستی هێناوە کۆمارەکە لە 1946-12-17دا رووخا، مامۆستا وردی بۆ مانگی 1947 گەڕایەوەکۆیەو بێ کار و فرمانی مایەوەو چووەڕێزی پارتی کۆمۆنیستی ئێراق - رێکخراوی کوردستان و بەدڵسۆزی چالاکی رامیاری نواند و لەدوای شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958دا گەڕایەوەسەر کارەکەی و وەک مامۆستایەکی پەروەردەکار خزمەتی نەوەی نوێی کرد تاکو رۆژی کۆچی دوایی لە 1975-12-02دا.
وردی نووسەرێکی فۆلکۆرناسی لێهاتووی کورد بوو، هەرچەندە لە سەرەتای ژیانی وێژییەوە ئەوینداری کەلەپووری نەتەوایەی میللەتەکەی بوو، بەڵام تاکو نەچووە کۆماری دیموکراتی کوردستان و فێری خوێندنەوەی بابەتی فۆلکلۆریی بەپیتی لاتینی و سلاڤی نووسراوی کوردەکانی قەفقاس نەبوو، نەبووە فۆلکۆرناسێکی شارەزا و ئەو هەموو بەرهەمە فۆلکلۆریانەی هەموو لایەکی کوردستانی بڵاونەکردەوە و وابوو ئەم فۆلکلۆرناسەتوانی لەماوەی ژیانی وێژەییدا 39 پەرتووک بەزمانی کوردی و عەرەبی چاپ بکات، کەزۆربەی هەرەزۆریان لەبارەی هۆنراوە و چیرۆکی فۆلکلۆری و داستانی کوردین و هەموویان لە گەنجینەی کەلەپەووری نەتەوایەتیمان نرخ و بەهای خۆیان هەیەو لەوانەی بەکوردی چاپکراون ئەمانەن:
1. حەسەن و مەریم، ساڵی 1955دا چاپی کردووه
2. ناسر و مار مار، ساڵی 1955
3. ئەنجامی داوێن پیشی، ساڵی 1956
4. گوڵی ناکام، بەغدا 1957
5. خانزاد و لەشکری، بەغدا 1960
6. قەڵای دمدم، بەغدا 1960
7. مامەیارەی قارەمان، بەغدا 1961
8. فۆلکلۆری کوردی بەشی یەکەم، بەغدا 1961
9. فۆلکلۆری کوردی بەشی دووەم، بەغدا 1961
10. فۆلکلۆری کوردی بەشی سێیەم، بەغدا 1972
11. هەندێ لەبەیت و هەڵبەستەکانی عەلی بەدرشان، بەغدا 1972
جگە لەم بەرهەمانەشی لەبواری کەلەپووری کوردییەوە زنجیرەیەکیشی لەدیوانی هۆنراوەو شانۆنامەو مێژووی کورد نووسیوەو بەچاپی گەیاندوون.
[1]