ئەحمەد شەماڵ
ناوی تەواوی (ئەحمەد مەحمود)ە و بە (ئەحەی خولە
سنەسنەیی) ناسراوە لەساڵی 1923 لەگەڕەکی
سەرشەقامسەرشەقام لەشاری
سلێمانیسلێمانی لەخێزانێکی هەژار و دەستکورتی لەدایکبوو. لەسەرەتادا دەخرێتە حوجرە بۆ خوێندنی قورئان، کە ئەوکات حوجرەکان بڕەوێکی زۆریان هەبووه، لەبەر هەژاری وازی لەخوێندن هێناوە و دەستی بەکارکردن کردووە و ئاوارەی شاران بووه، خەم و کەسەر و مەینەت دەبێتە بەشێک، لەژیانی ئەم کەڵە هونەرمەندە هەر لەسلێمانی ژنی هێناوە و چەند منداڵێکی خستۆتەوه، کەئەوانیش جەمال و جەلال و جەزا و شەماڵ و ناسک و بەنازیان ناوه.
لەساڵی 1953دا دەستی بەکاری هونەری کردووه، پاش ئەوەی کەخەڵک وردەوردە گوێبستی دەنگی ئەو هونەرمەندە دەبن وای لێ دێ خەڵکانێکی زۆر خۆشیان بووێت، لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندەکانی ئەو سەردەمە گۆرانی گوتووه، وەک خوالێخۆشبووان ماملێ و زیرەک و مەردان.
ئەم هونەرمەندە لە رۆژی
03-04-199703-04-1997دا لەشاری سلێمانی لەدوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا چاوی لێکناو بۆ یەکجاری بەجێی هێشتین، کەهەر لەو شارەش بەئامادەبوونی خەڵکێک زۆر بەخاک سپێردرا.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!