ساڵی 1951 لە شاری #مەهاباد# لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕشتەی جوگرافیای ئابووری لە زانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لە ساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو ڕشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار ڕووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لە ساڵی 1989وە لە وڵاتی سویدە. ماوەی دە ساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
دوای ماوەیەک بەربەرەکانیی لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، لە تەمەنی 62 ساڵی دا لە نەخۆشخانەی ''کاڕۆڵینسکا''ی شاری ستۆکهۆلمی وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 112,756