ساڵی 1951 لە شاری #مەهاباد# لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕشتەی جوگرافیای ئابووری لە زانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لە ساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو ڕشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار ڕووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لە ساڵی 1989وە لە وڵاتی سویدە. ماوەی دە ساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
دوای ماوەیەک بەربەرەکانیی لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، ڕێکەوتی 09-04-2013 لە تەمەنی 62 ساڵی دا لە نەخۆشخانەی ''کاڕۆڵینسکا''ی شاری ستۆکهۆلمی وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 113,029 gånger