библиотека библиотека
Поиск

Kurdipedia является крупнейшим источников информации курдским курдам!


Параметры поиска





Расширенный поиск      Клавиатура


Поиск
Расширенный поиск
библиотека
Имена для курдских детей
Хронология событий
Источники
История
Пользователь коллекций
виды деятельности
Помощь в поиске?
Публикация
видео
Классификации
Случайная деталь!
Отправлять
Отправить статью
Отправить изображение
Опрос
Ваше мнение
контакт
Какая информация нам нужна !
Стандарты
Правила использования
Параметр Качество
Инструменты
Нарочно
Архивариусы Курдипедии
Статьи о нас !
Kurdipedia Добавить на ваш сайт
Добавить / удалить e-mail
Статистика посетителей
Статистика статьи
Конвертер шрифтов
Календари Конвертер
Проверка орфографии
Языки и диалекты страницы
Клавиатура
Удобные ссылки
Расширение Kurdipedia для Google Chrome
Cookies
Языки
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Мой счет
Вход
Членство !
Забыли пароль !
Поиск Отправлять Инструменты Языки Мой счет
Расширенный поиск
библиотека
Имена для курдских детей
Хронология событий
Источники
История
Пользователь коллекций
виды деятельности
Помощь в поиске?
Публикация
видео
Классификации
Случайная деталь!
Отправить статью
Отправить изображение
Опрос
Ваше мнение
контакт
Какая информация нам нужна !
Стандарты
Правила использования
Параметр Качество
Нарочно
Архивариусы Курдипедии
Статьи о нас !
Kurdipedia Добавить на ваш сайт
Добавить / удалить e-mail
Статистика посетителей
Статистика статьи
Конвертер шрифтов
Календари Конвертер
Проверка орфографии
Языки и диалекты страницы
Клавиатура
Удобные ссылки
Расширение Kurdipedia для Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Вход
Членство !
Забыли пароль !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Нарочно
 Случайная деталь!
 Правила использования
 Архивариусы Курдипедии
 Ваше мнение
 Пользователь коллекций
 Хронология событий
 виды деятельности - Курдипедиа
 Помощь
Новый элемент
библиотека
КУРДСКИЙ ЯЗЫК (Диалект корманджи)
20-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
ИСТОРИЯ ЭТНОСОВ КАЗАХСТАНА (1991–2016 гг.)
17-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
НУРЕ ДЖАВАРИ
13-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Георгий Мгоян
01-02-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Победоносцева Кая Анжелика Олеговна
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Пашаева Ламара Борисовна
18-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
КАВКАЗСКIИ КАЛЕНДАР НА 1856 годь
28-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
Участие курдов в Великой Отечественной войне 1941 — 1945 гг
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Чатоев Халит Мурадович
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
КУРДЫ СОВЕТСКОЙ АРМЕНИИ: исторические очерки (1920-1940)
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Статистика
Статьи 519,062
Изображения 104,933
Книги pdf 19,357
Связанные файлы 97,694
видео 1,402
биография
ВАСИЛЬЕВА ЕВГЕНИЯ ИЛЬИНИЧНА
биография
ВАЗИРИ НАДЫРИ
биография
РУДEНКО МАРГАРИТА БОРИСОВНА
библиотека
Национальное движение курдо...
библиотека
Так это было Национальные р...
مەلا مستەفا بارزانی
Мегаданные Курдипедии — хороший помощник для принятия социальных, политических и национальных решений. Данные имеют решающее значение!
Категория: биография | Язык статьи: کوردیی ناوەڕاست
Делиться
Facebook1
Twitter1
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp4
Viber5
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
Рейтинговая статья
25 голосование 4
Отлично
очень хороший
Средний
неплохо
плохой
Добавить в мои коллекции
Ваше мнение о предмете!
предметы истории
Metadata
RSS
Поиск в Google для изображений, связанных с выбранным элементом !
Поиск в Google для выбранного элемента !
Kurmancî - Kurdîy Serû21
English7
عربي9
فارسی5
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人2

مەلا مستەفا بارزانی

مەلا مستەفا بارزانی
مستەفا بارزانی
مستەفا شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام عەبدوڵا بارزانی، ناسراو بە مەلا مستەفا بارزانی، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، پێشەوا، سەرۆک مستەفا بارزانی و بارزانی مستەفا، لە 14ی ئاداری 1903 له گوندی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە، لە 1ی ئاداری 1979 لە نەخۆشخانەی...
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/235/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=مەلا مستەفا بارزانی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/235/0004.JPG=KTML_Photo_End=
مستەفا شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام عەبدوڵا بارزانی، ناسراو بە مەلا مستەفا بارزانی، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، پێشەوا، سەرۆک مستەفا بارزانی و بارزانی مستەفا، لە 14ی ئاداری 1903 له گوندی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە، لە 1ی ئاداری 1979 لە نەخۆشخانەی مایۆکلینک لە ئەمریکا کۆچى دوایی کردووە.

قۆناغەکانی خوێندن
مستەفا بارزانی لە مزگەوتی گوندی بارزان دەستی بە خوێندن کردووە، دوای کۆتاییهاتنی شوڕشی یەکەمی بارزان لە ساڵی 1934 بۆ شاری موسڵ دوور خراوەتەوە‌ و لەوێ لە قوتابخانەی ئایینیی مزگەوتی عەبدوڵا نەشئەت بەگ دەستی بە خوێندنی فیقهی ئیسلامی کردووە و زمان و ئەدەبی فارسی لای مامۆستا عەلی بۆتانی خوێندووە، وانەی مامۆستایانی لە مزگەوتی ئەلنور ئەلکەبیر لای مامۆستا شێخ عەبدوڵا نیعمە و لە مزگەوتی عەبدوڵا، قوتابخانەی ئایینی فەیسەلییە، قوتابخانەی ئایینی ئیمام ئیبراهیم بەشداریی ‌کردووە، لە ساڵی 1955 لە زانکۆی حزبی کۆمۆنیستی یەکێتی سۆڤیەت لە شاری مۆسکۆ وەرگیراوە و دوای سێ ساڵ بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاریدا وەرگرتووه.

زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ڕوسی، ئەرمەنی و ئینگلیزیی زانیوە.

دەستپێکی خەبات
ساڵی 1906 لە تەمەنی سێ ساڵیدا، بە تۆمەتی بەشداری لە ڕاپەڕینی شێخ عەبدولسەلام بارزانی برای، لەلایەن محەمەد فازڵ پاشا داغستانیی والی موسڵ، لەگەڵ دایکی لە موسڵ بەند کراوە.

مستەفا بارزانی ساڵی 1919 بە سەرکردایەتی هێزێکەوە بە هانای شێخ مەحمودی حەفید (1881-1956) چووە کە دژ بە سوپای بەریتانیا دەجەنگا، هەمان ساڵ بە هانای شێخ سەعیدی پیران (1865-1925)ى ڕێبەری شۆڕشگێڕی باکووری کوردستانەوە چووە کە دژ بە سوپای کۆماری تورکیا دەجەنگا و ساڵێک دواتر بە سەرکردایەتی هێزێکەوە بە فریای ئەندرانیکى پاشای ئەرمەنەوە چووە.

لە 23ی حوزەیرانی 1932 لەدوای نسکۆی شۆڕشی یەکەمی بارزان و لەژێر هەڕە‌شەی هێزی ئاسمانی بەریتانیادا، لە ئەنجامی خاپوورکردنی 79 گوند و تێکدانی 1365 خانوو، جارێکی دی بە ناچاری ئاوارەی کۆماری تورکیا بووه و لە شاری ئەدەنە‌ وەک پەنابەر ژیاوە‌ و بۆ ماوەیەک لەوێ دەستبەسەر بووە.

دواى گەڕانەوەیان لە تورکیا، لە ساڵى 1934 بۆ موسڵ دوورخراوەتەوە، سەردانی بارەگای حزبی ئەخای کردووە، ساڵی 1936 بۆ شارەکانی بەغدا، ناسریە، دیوانیە و حیلە دوورخراوەتەوە و ساڵی 1939 لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی عێراقەوە بۆ شارەدێی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکووک و دواتریش بۆ شاری سلێمانی دوورخراوەتەوە.

شۆڕشی یەکەمی بارزان
مستەفا بارزانی لە ساڵی 1931 فەرماندەی هێزی شۆڕشگێڕانی بارزان بووە دژ بە سوپای هێرشبەری عێراق بە فەرماندەیی عەقید بەرقی شەوقی وەیس، هەروەها سەرکردایەتی شەڕەکانی برادۆست دژ بە هێزەکانی شێخ ڕە‌شیدی لۆلان و بەرەی مێرگەسۆر و شەڕی بێرسیاڤی دژ به و هێزە عەشاییرانەى هاوکارى سوپاى عێراق بوون کردووە و فەرماندەی شەڕەکانی گەروابنی، کۆرکێ، هەڤنکا، کانیە لنج، زێت، پیران و شەڕی دۆڵا ڤاژی بووە دژ بە سوپای عێراق کە لەلایەن جەنەراڵ ڕۆبنسۆنەوە فەرماندەیی دەکرا.

شۆڕشی دووەمی بارزان
مستەفا بارزانى لە 27ی تەموزی 1943 شۆڕشی دووەمی بارزانی هەڵگیرساندووه و لە دژی هێزی سوپا و پۆلیسی عێراق فەرماندەیی شەڕەکانی خێرەزوک و گۆڕە‌توو و چیای پیران و مەزنێی کردووە، لە ڕۆژانی 9 تا 11ی تشرینی دووەمی 1943 لە نزیک مێرگەسۆر توانی تیپێکی سوپای عێراقی تێکبشکێنیت و هەروەها فەرماندەیی بەرەی نەهلێ و شەڕی پیرسی لە دژی سوپای عێراق کردووە.

ئەرک و بەرپرسیاریەتییە سیاسییەکان
ساڵی 1939 لە شاری سلێمانی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی حزبی هیواوە کردووە‌‌ و لە 12ی تەمووزی 1943 بە هاوکاری کوردپەروەرانی شاری سلێمانی، بە تایبەتی شێخ لەتیفی حەفید، بە شێوەیەکی نهێنی خۆی لە دەستبەسەرى ڕزگارکردووە و ڕووی کردووەتە‌ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر گەڕاوەتەوە دەڤەری بارزان‌.

لە 15ی کانونی دووەمی 1945 بە‌ سەرۆکی لێژنەی ئازادی هەڵبژێردراوە و ساڵی 1946 سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کورد بووە و لە 16ی ئابی 1946 بە تێکڕای دەنگی نوێنەرانی کۆنگرە بە یەکەمین‌ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردراوە، لە 19ی کانونی دووەمی 1948 سەرۆکی سەرکردایەتی باشوور- ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆنفڕانسی باکۆ) بووە، لە کۆنگرەی دووەم 1951، کۆنگرەی سێیەم 1953، کۆنگرەی چوارەم 1959، کۆنگرەی پێنجەم 1960، له کۆنگرەی شەشە‌م 1964، کۆنگرەی حەوتە‌‌م 1966 و کۆنگرەی هەشتە‌‌م 1970 بە تێکڕای دەنگی نوێنەرانی کۆنگرە بە‌ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە‌، لە 11ی ئەیلوولی 1961 ڕابەرایەتی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و ساڵی 1964 بە‌ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق هەڵبژێردراوە.

قۆناغی کۆماری کوردستان لە مەهاباد
مستەفا بارزانی لە 26ى کانونی یەکەمی 1946 بەشداریی مەراسیمی ڕاگەیاندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان بووە لە شاری مەهاباد‌، ناوبراو لە سەرەتای ساڵی 1946 لەبەر خەبات و بەرخودان و شارەزایی لە کاروباری سەربازی، لەلایەن کۆماری میللی ئازەربایجانەوە پلەی جەنەڕاڵی پێ بەخشراوە و لە 31ی ئاداری 1946 بە پلەی جەنەڕاڵ لە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستاندا خزمەتی کردووە، هەمان ساڵ لە سوپای کۆماردا فەرماندەی بەرەی سەقز بووە، لە 11ی کانونی یەکەمی 1946 و دوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان، فەرماندەیی پاشەکشێپێکردنى ڕێکخراو و بێزیانی هێزەکانی هەردوو سوپای کۆماری کوردستان و کۆماری میللیی ئازەربایجانی لە بەرەی سەقز بەره و مەهاباد لە ئەستۆ گرتووه و لە 16ی کانونی یەکەمدا لە شاری مەهاباد دوا دیداری لەگەڵ پێشەوا قازی محەمەد ئەنجام داوە، لە ئاداری 1947 فەرماندەیی شەڕی بەرزاییەکانی نرگی و بەردەزەرد و مەرگەوەڕی دژ بە سوپای ئێران کردووە و له و شەڕە‌دا برینداربووە، هەروەها فەرماندەیی شەڕی گۆجار و هەڤرس - هەلەج و شەڕی بەرزاییەکانی بەرێ زەری لە دژی سوپای ئێرانی کردووە و لەم شەڕە‌شدا جارێکیتر برینداربووە، لە 10ی نیسانی 1947 توانیویەتی گشت خێزان و پێشمەرگەکانی ڕزگاربکات و بیانگەیەنێتە گادەر.

چوون بۆ یەکێتی سۆڤیەت
جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى لە 15ى نیسانی 1947 لەدوای کۆبوونەوەیەکی دوورودرێژ لەگەڵ شێخ ئەحمەدی بارزانیدا، لەگەڵ هێزێکی تایبەتی 560 پێشمەرگەیى بڕیاری خۆڕادەستنەکردن دەدات و لە 25ی نیسان گەیشتووەتە ناوچەی نیشتەجێبوونی مزورییەکان و لە 27ی ئایاردا لەگەڵ هەڤاڵانی بەبێ زیان سنووری کۆماری تورکیای بڕیوە‌، ڕۆژێک دواتر بە مەبەستی ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە و پلاندانان بۆ بەڕێکەوتن بەره و یەکێتی سۆڤیەت، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی فراوانی جرمی لە گوندی جرمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، لەم کاتەدا سەرکردایەتى شەڕی چیای سوسوز و دەشتی ماکۆی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە دژی سوپای ئێران کردووە، لە 18ى حو‌زەیراندا لەگەڵ هەڤاڵانی، خۆی گەیاندووەتە‌ سنووری یەکێتی سۆڤیەت و پەنای وەبەر ئەو وڵاتە بردووە و دواکەس بووە کە لە ڕووباری ئاراسەوە بەره و خاکی یەکێتی سۆڤیەت پەڕیوەتەوە، لە 29ی ئەیلوول لە شاری باکۆ بە مەبەستی وەرگرتنی هەڤاڵانی وەک پەنابەر‌، چاوی بە کاربەدەستانی کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەت کەوتووه، لە 10ی کانونی یەکەمدا لەگەڵ هەڤاڵانی بە مەبەستی ڕێکخستنەوە دەبرێنە شاری باکۆ لە کۆماری ئازەربایجان و لە 29ی ئابدا لەگەڵ تەواوى هەڤاڵانی دەگاتە کۆماری ئۆزبەکستان.

لە 13ی ئاداری 1949 لەلایەن دەسەڵاتدرانی یەکێتی سۆڤیەتەوە لە شاری تاشکەندەوە بۆ شارۆچکەی چمبای دوورخراوەتەوه، دواى چەند ساڵێک لەیەک دابڕان، لە مانگی نیسانی ساڵى 1952 لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لە تاشکەندی پایتەختی ئۆزبەکستان لەگەڵ هەڤاڵانی کۆبووەتەوە‌ و باسی درێژەدان بە خوێندنی پەیمانگا و زانکۆی بۆیان کردووە.

جەنەڕاڵ بارزانى ساڵی 1953 لە شاری مۆسکۆ نێشتەجی کراوە، ماڵەکەی شوێنی حەوانەوەی گشت پەنابەرانی کورد بووە، ساڵی 1956 سەردانی کوردانی ئەرمەنستانی کردووە و لەسەر پێشنیازی ئه و ماوەی بەرنامەی کوردی لە ڕادیۆی یەریڤان لە نیو کاتژمێرەوە بۆ یەک کاتژمێر و نیو زیادکراوە.

گەڕانەوە بۆ عێراق
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی 14ی تەمووز و ڕێگەدان بە گەڕانەوەی، لە 21ی ئابی 1958 شاری مۆسکۆی بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە لایەن سەرۆکی وڵاتی ڕۆمانیا و سەرۆککۆماری چیکۆسلۆڤاکیاوە پێشوازی لێکراوە، لە 2ی ئەیلوولی ئەو ساڵەدا بە یاسای ژمارە 22ی ساڵی 1958 کە لەلایەن ئەنجوومەنی سەروەری عێراقەوە واژۆ کرابوو، بەر لێبوردن کەوتووە. لە 10ی ئەیلوولدا وەڵامی بروسکەی عەبدولکەریم قاسمى سەبارەت بە موڵەتی گەڕانەوەی بۆ نیشتمانی دا‌وەتەوە و لە 17ی ئەیلوولدا بە فڕۆکە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی شاری پراگ، دوو ڕۆژ دواتر گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی قاهیرە و لە کۆشکی قوببە لەلایەن جەمال عەبدولناسری سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکراوە، لە 6ی تشرینی یەکەمدا لە فڕۆکەخانەی موسەنای شاری بەغدا دابەزیوە و لەلایەن تەواوی پێکهاتەکانی عێراقەوە پێشوازی لێکراوە، دوای چەند ڕۆژ لە گەڕانەوەی، لە بارەگای وەزارەتی بەرگری عێراق، چاوی بە زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم کەوتووە و سەبارەت بە هاوبەشیەتی کورد و عەرەب لە عێراقدا گفتوگۆیان کردووە‌.

لە 22ی تشرینی یەکەمدا سەردانی شاری هەولێری کردووە و لەلایەن عەلائەدین مەحمودی موتەسەریفی هەولێر و خەڵکی شارەکەوە‌ پێشوازیی لێکراوە و سێ ڕۆژ دواتر سەردانی شاری کەرکووکی کردووە و لەلایەن کەسایەتییەکانى کورد و جەماوەری شار و فەرماندەی لەشکری دووی سوپای عێراقەوە پێشوازی لێکراوه، لە 30ی تشرینی یەکەمدا بە سەردانێک گەیشتووەتە شاری سلێمانی و لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازی لێکراوە و لە ماڵی شێخ لەتیفی حەفید دابەزیوە و دواتر سەردانی گڵکۆی شەهیدان مستەفا خۆشناو و محەمەد قودسی، ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کورد و خانەوادەکانیانى کردووە.

لە 16ی نیسانی 1959 لە بەندەری بەسڕە‌ی باشووری عێراقەوە پێشوازی لە کەشتیی گڕۆزیا کردووە کە هەڵگری یاوەرانى بووە، ئەوانەى کە لە ساڵى 1947 لەگەڵى چووبوونە یەکێتی سۆڤیەت، لە 19ی حوزەیرانی 1959 بە یاوەری بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەردانی گڵکۆی شەهید خەیروڵا عەبدولکەریمی ناسراو بە خەیروڵا گورجیزادەی لە شاری هەولێر کردووە.

قۆناغی شۆڕشی ئەیلوول
لە 11ی ئەیلوولی 1961 لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان ڕابەرایەتی شۆڕشی ئەیلوول کرد، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری پێشمەرگە سەردانی ناوچەی دهۆک کردووە و دەڤەری بادینانی بەسەر سێ فەرماندەییدا دابەش کردووە و لە 12ی کانوونی یەکەمدا سەرکردایەتى شەڕی زاوێتەی کرد‌.

ساڵی 1965 فەرماندەیی شەڕی پێنجوینى لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ساڵی 1966 فەرماندەیی داستانی هەندرێنی کردووە کە تیایدا دوو بەتالیۆنی سوپای عێراق لەناوبراون، لە 15ی نیسانی 1967 سەرۆکایەتی کۆنفڕانسی (سەربازی – ڕامیاریی) کانی سماقی کردووە، لە سەرەتای ساڵی 1969 پلانداڕێژە‌ری لێدانی کۆمپانیای نەوتی کەرکووک بووە کە لە 1ی ئاداردا لە لایەن‌ تۆپخانەی شۆڕشی ئەیلوولەوە سووتێندرا، لە ڕۆژانی 27 تا 29ی تشرینی دووەمی 1973 سەرپەرشتیی کۆنفڕانسی ڕامیاری – لەشکریی چۆمانی کردووه.

گفتوگۆکانی ئاشتی و دانوستاندن
مستەفا بارزانی لە 7ی کانوونی دووەمی 1944 یەکەمین دانوستاندنى لە شۆڕشی دووەمی بارزان لەگەڵ نوێنەری عێراق کە ماجید مستەفا بوو لە نزیک گوندی سپیندار ئەنجامدا و بەهۆیەوە لە سەرەتای مانگی شوباتدا شێخ ئەحمەد بارزانی (1892-1969) لە دەستبەسەری لە ناوەڕاستی عێراق ئازاد کرا و گەڕایەوە‌ دەڤەری بارزان‌، لە 12ی شوباتی هەمان ساڵدا بە مەبەستی بەردەوامیدان بە دانوستاندنەکان، سەردانی شاری بەغدای کردووە و چاوی بە عەبدولئیلاھ کەوتووە، هەر لە هەمان ساڵدا لەلایەن یانەی پێشکەوتنی کوردانەوە لە شاری بەغدا میوانداری کراوە و چاوی بە سەرۆک هۆز و کەسایەتییە کوردەکانی بەغدا کەوتووە.

ساڵی 1945 لە شاری بەغدا چاوی بە نوری سەعید، سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوتووە، لە 25ی ئاداری ساڵی 1945 لەگەڵ مستەفا خۆشناو (1912-1947) و محەمەد قودسی (1922-1947) لە گوندی شاوراو بە مەبەستی دانوستان، چاوی بە کاپتن ستۆکسى، نوێنەری باڵیوزخانەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە عێراق کەوتووە.

لە 21ی کانوونی یەکەمی 1946 بە سەرۆکایەتی شاندێکی باشووری کوردستانی بە مەبەستی دیدار و دانوستاندن لەگەڵ شای ئێران سەردانی شاری تارانی کردووە.

لە 4ی شوباتی 1963 لە کانی مارانى سەر بە پارێزگای هەولێر، بە مەبەستی دانوستاندن بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە نێوان هەردوولادا چاوی بە شاندێکی حکومەتی عێراقی بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ تاهیر یەحیا تکریتی کەوتووه.

ساڵی 1964 پریماکۆڤ بە نوێنەرایەتی یەکێتی سۆڤیەت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەمینەی دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراقی، سەردانی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى کردووە، لە 24ی ئابی 1964 بە مەبەستی دانوستان‌ پێشوازی لە لیوا ڕوکن عەبدولڕەحمان محەمەد عارف (1916-2007)ى سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و شاندی یاوەری کردووە، لە 11ی تشرینی یەکەمی 1964 داواکاریی کورد کە بریتی بوو لە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان،‌ دەخاتە بەردەستی عەبدولسەلام محەمەد عارف (1921-1966)ی سەرۆککۆماری عێراق.

لە 8ی تشرینی یەکەمی 1966 لە گوندی جوندیان بە مەبەستی دانوستان بۆ ڕێککەوتن و ئاشتی و چارەسەری دۆزی کورد، پێشوازی لە لیوا ڕوکن عەبدولڕەحمان محەمەد عارفی سەرۆککۆماری عێراق کردووە و لە 15ی حوزەیرانی 1966 لە گەڵالە، پێشوازی لەشاندی حکومەتی عێراقی کرد کە بەمەبەستی دانوستاندن سەردانیان کردبوو.

لە 15ی ئەیلوولی 1967 لە بارەگای تایبەتی خۆی پێشوازی لە جەنەڕاڵ تاهیر یەحیا سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و لە 31ی کانوونی یەکەم بە مەبەستی دانوستاندن لە بارەى مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی عێراقی بە سەرۆکایەتی عەبدولخالق سامەڕایی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست و عەزیز شەریف و لیوای خانەنشین فوئاد عارف کردووە.‌

لە 10ی کانونی دووەمی 1970 لە گوندی ناوپردان بە مەبەستی دانوستاندن پێشوازی لە سەدام حسێن، جێگری سەرۆککۆماری عێراق کرد و لە ئەنجامدا لە 11ی ئاداری هەمان ساڵدا مافی ئۆتۆنۆمیی بۆ باشووری کوردستان بە دەستهات، هەمان ساڵ لە پێناو یەکڕیزی ناوماڵی کورد، فەرمانی بەخشینی بۆ گروپی ئیبراهیم ئەحمەد – جەلال تاڵەبانی دەرکرد‌.

هەوڵە دیبلۆماسییەکان
لە ساڵی 1947 دوای گەیشتنی بە خاکی یەکێتی سۆڤیەت، نامەیەکى ئاڕاستەی جۆزیف ستالینى ڕێبەری حزبی شیوعی سۆڤیەت کرد و تێیدا داوای پشتگیری بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی کرد، لە ئاداری ساڵی 1951 نامەیەکی ئاراستەی خرۆشۆڤ کرد‌ و بارودۆخی پەنابەرانی باشووری کوردستانی بۆ ڕوونکردەوە‌ و لەم بارەیەوە لێژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان پێکهێنرا.

ساڵی 1956 لە بروسکەیەکدا بۆ جەمال عەبدولناسری سەرۆککۆماری میسر، دژ بە هێرشی سێلایەنەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، کۆماری فەڕەنسا و کۆماری ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری میسر هەڵوێستی نیشان داوە.

لە 1ی تشرینی یەکەمی 1960 بروسکەیەکى ئاراستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە و سەبارەت بە زۆرداری شانشینی ئێران و کۆماری تورکیا بەرانبەر بە کورد ناڕە‌زایەتی دەربڕیوه، لە 6ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵدا لەسەر بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی یەکێتی سۆڤیەت و بە مەبەستی بەشداری لە جەژنی ئۆکتۆبەر، سەردانی یەکێتی سۆڤیەتى کردووە، لە 29ی تشرینی یەکەم بە یاوەریی شێخ ئەحمەدی بارزان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کورد، سەردانی زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسمی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە.

پایزی ساڵی 1962 لە ڕێگەی ئەحمەد تۆفیق (عەبدوڵلای ئیسحاقی)یەوە نامەیەکی بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی بارودۆخی شۆڕشی ئەیلوول و پرسەنامە بۆ کوژرانی جۆن کەنەدی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاراستەی کۆنسوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری ئەسفەهان کردووە.

لە 15ی تەموزی 1965 نامەیەکى بە مەبەستی داوای پشتگیریکردنی پرسی کورد‌، ئاراستەی جەنەراڵ دیگۆلی سەرۆککۆماری فەڕە‌نسا کردووە، لە 3ى تشرینی یەکەمدا و لە بارەگای تایبەتی خۆی پێشوازی لە جولیان ئیمری نوێنەری حکومەتی بەریتانیا کردووە و هەمان ساڵ نامەی بۆ ئۆتانتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە، ساڵێک دواتر لە 1ى کانوونی دووەمدا سەبارەت بە لکاندنی باشووری کوردستان بە عێراقەوه، نامەیەکی بیرخەرەوەی خستووەتە‌ بەردەم دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان‌، لە 15ی کانوونی دووەمی هەمان ساڵدا سەبارەت بە دۆزی کورد لە باشووری کوردستان‌، نامەیەکی بیرخەرەوەیتری خستووەتە بەردەم ویڵسنى سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، ساڵی 1966 نامەیەکی سەبارەت بە دۆزی کورد پێشکەشی کۆنگرەی هاڤانا (کۆنگرەی سێ کیشوەری ئاسیا، ئەفریقیا و ئەمریکای باکوور) کردووە.

لە 28ی ئابی 1967 نامەیەکی لە بارەی دۆزی کورد و سیاسەتی قڕکردنی کورد لە عێراق، بۆ جەمال عەبدولناسر (1918-1970) ناردووە، لە شەڕی شەش ڕۆژە‌ی عەرەب و ئیسرائیلدا لەسەر داخوازی سەرکردەکانی عەرەب، بە تایبەتی شا حسێن هاشمی، لە 5ی حوزەیرانى 1967 بێلایەنی هەڵبژاردووە، لە هاوینی ساڵی 1969 پێشوازی لە یاقۆ مەلک ئیسماعیل ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری یەکێتی ئاسووری جیهانی کردووە.

ساڵی 1971 پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی تورکیا کرد و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵیان باسکرد و بۆ ئەوەی بارودۆخی کۆماری تورکیا ئارام بێت، داوای ئازادکردنی هەزاران بەندکراوی کوردی لێکردن، سەرەنجام بەخشین بۆ بەندکراوە کوردەکانی باکووری کوردستان دەرچوو و بەشێکی زۆریان ئازادکران.

لە‌ 2ى حوزەیرانی 1971 لە بارەگای تایبەتی خۆی لە حاجی ئۆمەران پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی بولگاریا و لە 27ی ئاداری 1973 پێشوازی لە کەمال جونبڵاتی سەرۆکی حزبی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیستی لوبنانی کرد‌ووه.

لە 18ی ئابی 1973 سەبارەت بە کۆکردنەوەی گازی ژە‌هراوی لەلایەن سوپای عێراقەوه، ‌نامەیەکی بیرخەرەوەی ڕادەستی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە شاری جنێڤ کردووە، لە 25ی تشرینی یەکەمی 1971 لە بارەگای حاجی ئۆمەران پێشوازی لە شاندی لێژنەی پشتگیری گەلانی ئاسیایی و ئەفریقی و سۆڤیەتی کردووە کە لە جێگری سەرۆکی لێژنە، باباجان غەفورۆڤ و ئەندامێتی دکتۆر ئەندریە زاخارۆڤ و گریگۆری نیتشکین و سەعید کامیلێڤ پێکهاتبوون.

کاتێک لە 11ی ئاداری 1974 یاسای ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستان ‌ لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆکی ئەنجوومەنی شۆڕش و سەرۆککۆماری عێراق یەکلایەنە جاڕدرا و کەرکووکی لە کوردستانی دابڕاند، نامەیەکی بۆ کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی نارد کە لە ڕۆژانی 19 تا 26ی تشرینی یەکەمی 1974 لە شاری ڕیاز سازکرا و تایبەت بوو بە کوشتاری سوپای عێراق دژ بە نەتەوەی کورد.

لە تشرینی یەکەمی 1974 و لە شاری تاران چاوی بە هێنری کیسنجەر وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوت و لە 10ی ئاداری 1975 نامەیەکی ناڕە‌زایەتی ئاراستە کرد، لە 11ی ئاداری هەمان ساڵ و لە دوای ڕێککەوتننامەی جەزائیر، لە کۆشکی شای ئێران، چاوی بە محەمەد ڕە‌زا شای پەهلەوی کەوت و لە ڕێککەوتن لەگەڵ سەدام حسێنی جێگری سەرۆککۆماری عێراق ئاگاداری کردەوە و پێی ڕاگەیاندن کە ئەم ڕێککەوتنە بە قازانجی شانشینی ئێران نییە‌.

ساڵی 1976 لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتۆن وتارێکی لەمەڕ شۆڕشی کوردستان‌ پێشکەشی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکە کرد و هەمان ساڵ چاوی بە سیناتۆر جاکسۆن و سیناتۆر پرۆکسمایەر و مینی و کۆنگرێسمان ستیڤن سۆلارز کەوت و سەبارەت بە دۆزی کورد گفتوگۆی لەگەڵیان کرد، هەر لەو ساڵەدا بە مەبەستی باسکردن لە پشتکردنی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شۆڕشی کورد و بۆ ئەوەی ڕای گشتی بۆ دۆزی کورد ڕابکیشێت، دیدارێکی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ گۆڤاری ((The ViIIage Voice ئەنجامدا‌.

ساڵی 1977 نامەیەکی بۆ جیمی کارتەری سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناردووە و بارودۆخی کوردستان و دۆزی کوردی بۆ ڕوونکردووەتەوە.

هەوڵەکانی تیرۆرکردن
لە ناوەڕاستی ساڵی 1936 لە شاری موسڵ و لە کاتی دانوستاندن لەلایەن پارێزگاری ئەوسای موسڵەوە ژەهر کراوەتە ناو قاوەکەى و ژەهرخوارد کراوە‌، بەڵام بە هەوڵی هەندێک کەسایەتی دۆست، پزیشکی بۆ بانگ کراوە و لە مەرگ ڕزگاری بووە.

ساڵی 1943 حکومەتی عێراقی خەڵاتێکی پەنجا هەزار دیناری بۆ ئه و کەسە دانا کە مستەفا بارزانی بکوژێت و دوو ساڵ پاشتر و لە 19ی ئابی 1945 دادگای عورفیی سەربازی فەرمانی زەوتکردنی گشت دارایی گواستراوە و نەگواستراوەی بۆ دەرکرد و شێخ ئەحمەدی بارزان و مستەفا بارزانی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بە لەسێدارەدان حوکم دا‌.

کاتێک لە دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت لە ڕۆژانی 25 تا 26 سەردانی شاری کەرکووکی کرد، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لە لایەن موقەدەم هیدایەت محەمەد ئەرسەلان فەرماندەی پۆلیسی سەربازی ڕزگاری بوو.

لە 17ى کانونی یەکەمی 1961 عەبدولکەریم قاسمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ناوی دانوستانەوە عەقید حەسەن عەبودی ناردە‌ لای بارزانی و لەو کاتەدا شوێنی کۆبوونەوەکەی بۆدرومانکرد، بەڵام لەبەر هۆشیاری بارزانی هەردووکیان ڕزگاریان بوو.

لە 10ی حو‌زەیرانی 1963 لەلایەن عەلی ساڵح سەعدی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەندامی سەرکردایەتی شۆڕش و ئەندامی سەرکردایەتی حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستییەوه،‌ بڕی سەد هەزار پاوەن خەڵات بۆ گرتنی سەرۆک مستەفا بارزانی بە زیندوویی یان مردوویی ڕاگەیەندرا.

له 29ی ئەیلوولی 1971 لەلایەن دەزگای ئەمنی عامەی عێراق و بە ئاگاداری سەدام حسێن، شاندێکی مەلا و کۆماندۆس لە حاجی ئۆمەران کە بە ناوی دانوستانەوە هاتبوونە لای بارزانی، خۆیان تەقاندەوە‌، لەم کردە تیرۆریستییەدا بە سووکی بریندار بوو.

قۆناغی دوای نسکۆ و چوون بۆ ئەمریکا
مستەفا بارزانی ساڵی 1975 بەهۆی نسکۆی شۆڕش و پیلانێکی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە ئاوارەی شانشینی ئێران بوو، لە مانگی ئابی هەمان ساڵ بۆ چارەسەری نەخۆشی و گەیاندنی دەنگی کورد بە جیهانی ئازاد، بەره و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆیشت و لە کۆتایی مانگی ئوکتوبەردا گەڕاویەوە‌ بۆ وڵاتی ئێران.

لە حوزەیرانی 1976 بۆ جاری دووەم بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی ڕووی لە‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و لە مایۆ کلینک و لە نەخۆشخانەی جۆرج تاون و نەخۆشخانەی سبیل چارەسەری وەرگرت.

لە سەرەتای ساڵی 1979 بۆ جاری سێیەم و دواجار لە نەخۆشخانەی زانکۆی جۆرج تاون مایەوە‌ و لە 1ى ئاداردا‌ بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد و لە 5ی ئادار و لە شارەدێی شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌ بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس بە خاک سپێردرا، لە پاش ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و لە 6ی تشرینی یەکەمی 1993 بۆ دواجار لە کەژاوەیەکی پڕ سەرفرازیدا، ڕوفاتی پیرۆزی هێنرایەوە‌ بۆ باشووری کوردستان و لە خاڵی سنووری باشماخ لەلایەن جەلال تاڵەبانی (1933-2017) و نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێکرا‌ و لە 8ی تشرینی یەکەمدا و لە گوندی بارزانی زێدی خۆی بۆ‌ هەمیشە بەخاک سپێردرا.

سەرچاوەکان:
آرچیبالد روزفلت، شوق آموختن، ترجمە صهبا سعیدی، چاپ دوم، (تهران انتشارات اطلاعات 1374 ھ . ش).
عبدالعزیز یاملکي، مذکراتي کشف القناع عن بعض الوقائع العراقیة 1923 1958، (السلیمانیة مرکز ژین للتوثیق والدراسات 2019م).
هارفي موریس وجون بلوج، لا أصدقاء سوی الجبال، ترجمة راج آل محمد، الطبعة الثالثة، (قامشلي دار نقش 2020م).
کورتە باسێک لە ژیاننامەی باوک روحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر، ڕۆژنامەی حمرین، ڕاگەیاندنی کوردانی فەیلی، ژمارە 15، هەولێر، کۆتایی ئابی 2000ز.
ڕمزي محمد عسکر، البارزاني الخالد کرس اکثر من نصف قرن من حیاته لانقاذ شعب مظلوم وتحریر وطن مجزأ‌، جریدة خەبات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الکوردستاني، العدد 816، أربیل، الجمعة، 28 شباط 1997م.
مەسعود بارزانی، بۆ مێژوو، (هەولێر چاپخانەی ڕۆکسانا 2020ز).
محەمەد عەلی ئەحمەد، باری یاسایی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەرگێڕانی بایەزید حەسەن عەبدوڵلا ، (سلێمانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2018ز).
عزیز حسن البارزاني، الحرکة القومیة الکوردیة التحرریة في کوردستان العراق 1939 1945، (دهوک دار سپیریز للطباعة والنشر مطبعة وزارة التربیة 2002م).
ملامح من حیاة الملا مصطفی البارزاني، جریدة خەبات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الکوردستاني، العدد 810، أربیل، الجمعة، 10 کانون الثاني 1997م.
ڕجائي فاید، أکراد العراق الطوح.. بین الممکن والمستحیل، (القاهرة دار الحریة للصحافة والنشر 2005م).
م.لازاریف، المسألة الکوردیة 1923 1945 النضال والاخفاق، ترجمة د.عبدي حاجي، (أربیل مؤسسة موکریاني للبحوث والنشر مطبعة مؤسسة ئاراس 2007م).
مسعود بارزاني، للتاریخ، (أربیل مطبعة‌ روکسانا 2020م).
جەمال نەبەز، کوردستان و شۆڕشەکەی، وەرگێرانی کوردۆ، (سوێد بنکەی چاپەمەنی ئازاد 1985ز).
أعداد اللقاء: وصفي حسن، ذکریات محارب قدیم رافق البارزانی في مسیرتە التاریخیة الی بلاد السوڤیت، جریدة خەبات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الکوردستاني، العدد 816، أربیل، الجمعة، 28 شباط 1997م.
کەریم زەند، جەنەرال بارزانی نەمر و کۆماری کوردستان لە مەهاباد، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو، ژمارە 1886، هەولێر، سێشەمە، 1 ئاداری 1994ز.
منوچهر پارسادوست، ما و عراق از گذشتە دور تا امروز، (تهران شرکت سهامی انتشار چاپخانە حیدری 1385 ھ . ش).
حمە أمین، حقائق عن الأکراد، القسم الثاني، جریدة الوجدان، عدد خاص 336/16، بیروت، 7 تشرین الأول 1956م.
الجنرال ملا مصطفی البارزاني، جریدة الوجدان، عدد خاص 327/9، بیروت، 20 أیلول 1956م.
جمال مورسی بدر، الأکراد ومناورات الاستعمار، مجلة الأهرام الأقتصادي، العدد 169، القاهرة، 1 أیلول 1962م.
عثمان علي، دراسات في الحرکة الکوردیة المعاصرة 1833 1946 دراسة تاریخیة وثائقیة، (أربیل مکتب التفسیر مطبعة الثقافة 2003م).
حسین بدیوي، خطوة علی الطریق الی البیت الکوردي الکبیر، (أربیل مؤسسە موکریاني للطباعة و النشر مطبعة وزارة التربیة 2006م).
پرش، بارزان و جنبش آگاهی ملی کرد، ترجمە حسین ابراهیمی، (بی جا 1380 ھ . ش).
ویلسون ناثانیل هاول، الکورد والاتحاد السوفیتي، ترجمة ضیاء الدین المرعب، مراجعة فؤاد حمە خورشید و فائزة رشید جمعة، (بغداد دار الثقافة والنشر الکردیة مطبعة أیلاف 2006م).
موجتەبا محەممەد عەبدولقادر، بارودۆخی سیاسی کوردستان 1880 1946، وەرگێرانی نازناز محەممەد عەبدولقادر، یوسف خزر چووپان و سۆران عەلیپوور، (هەولێر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 2005ز).
ولیام ایغلتن الأبن، جمهوریة مهاباد جمهوریة 1946 الکردیة، ترجمة وتعلیق جرجیس فتح اللە، (أربیل دار آراس للطباعة‌ والنشر و منشورات الجمل 2012م).
علي سنجاري، القضیة الکوردیة وحزب البعث العربي الأشتراکي في العراق، الجزء الثالث، (دهوک مطبعة خاني 2012م).
کاظم حیدر، الأکراد من هم و الی أین؟، (بیروت منشورات الفکر الحر 1959م).
قدري جمیل باشا، مسألة کردستان، تنقیح وتقدیم عزالدین مصطفی رسول، الطبعە الثانیة، (بیروت 1997م).
مسعود باتێلی، کاریزما مەلا مستەفا بارزانی د پراکتیزەکرنا هزرێن یاسایی دا، (هەولێر چاپخانەی ئاراس 2011ز).
محمد مراد فتاح، کەلتورێ بارزانی، (زاخو چاپخانا کوردستان 2013ز).
ماجد عبدالرضا، المسألة القومیة الکردیة في العراق 1958 1975، (بدون مکان 1987م).
کریس کوچرا، جنبش ملی کرد، ترجمەی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران موسسە انتشارات نگاه 1377ﮪ ش).
دیوید آدامسن، پیکار کردستان، ترجمە جواد هاتفی، (تهران مؤسسە انتشاراتی عطائی چاپخانە محمدعلی علمی 1348 ھ . ش).
درک کنان، کرد و کردستان ، ترجمە جواد هاتفی، (تهران مؤسسە انتشاراتی عطائی چاپخانە محمدعلی علمی 1348 ھ . ش).
مەهدی محەمەد قادر، پێشهاتە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق 1945 1958، (سلێمانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی کوردستان 2005ز).
عبدالرحمن قاسملو، کوردستان و کورد لێکۆلینەوەیەکی سیاسی و ئابووری، (بێ شوێن لە بڵاوکراوەکانی بنکەی پێشەوا 1973ز).
دیڤید مکدول، تاریخ الأکراد الحدیث، (بیروت دار الفارابي 2004م).
عبدالفتاح علي البوتاني، دراسات ومباحث في تاریخ الکورد والعراق المعاصر، (أربیل دار سپرێز للطباعة والنشر مطبعة حجي هاشم 2007م).
م.س.لازاریف و آخرون، تاریخ کوردستان، ترجمة د.عبدي حاجي، (أربیل دار سپیرێز للطباعة و النشر مطبعة حجي هاشم 2006م).
کرد و کردستان در گذار تاریخ، دکتر کمال روحانی، (سنندج انتشارات آراس 1398 ھ . ش).
بن بوزید أسماء، مصطفی البارزاني ودورە في النضال الکردي 1943 1975، الجمهوریة الجزائریة الدیمقراطیة الشعبیة، وزارة التعلیم العالي والبحث العلمي، جامعة محمد بوضیاف المسیلة، کلیة العلوم الأنسانیة والاجتماعیة، قسم التاریخ، 2019م، (اطروحة ماستر غیر منشور).
عبدالسمیع خلف عبدحبیب الجنابي، تطور المشکلة الکردیة في العراق 1958 1968، جمهوریة العراقة وزراة التعلیم والبحث العلمي، جامعة الأنبار، کلیة الآداب، قسم التاریخ، 2017م، (اطروحة دکتوراە غیر منشور).
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا، وەرگێڕانی پاسار شێرکۆ، (سلێمانی چاپخانەی پەنجەرە 2016ز).
ئەحمەد باوەڕ، مێژووی هاوچەرخی عێراق 1914 1968، (سلێمانی چاپخانەی کارۆ 2018ز).
ئەفراسیاو هەورامی، کورد لە ئەرشیفی ڕووسیا و سۆڤیەت دا، پێداچوونەوەی کوردییەکەی مستەفا غەفوور، (هەولێر دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 2006ز).
ئەفراسیاو هەورامی، مستەفا بارزانی لە هەندێ بەڵگەنامە و دۆکیومێنتی سۆڤیەتیدا 1945 1958، تۆمارێکی زێڕین لە مێژووی گەلی کورد، (هەولێر دەزگای ئاراس چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 2002ز).
احمد فوزي، قاسم والأکراد، خناجر وجبال، (بدون مکان 1961م).
ادگار ابالاس، جنبش کردها، ترجمە اسماعیل فتاح قاضی، (تهران مؤسسە انتشارات نگاە چاپ کیا 1377 ھ . ش).
بارزانی نەمر ژیان و ڕە‌وتی خەباتی، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 616، کۆتایی شوباتی 1992ز.
بیتر جی . لامبرت، الولایات المتحدة والکورد دراسة حالات عن تعهدات الولایات المتحدة، ترجمة مرکز الدراسات الکوردیة و حفظ الوثائق / جامعة دهوک، (دهوک جامعة دهوک مطبعة خاني 2008م).
گەڕانەوەی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی و هاوڕێکانی بۆ عێراق، گۆڤاری سلێمانی، شارەوانی سلێمانی، ژمارە 60، خولی سێهەم، سلێمانی، چاپخانەی دلێر، تەموزی 2005ز.
طارق جامباز، تفاصیل عملیة القصف الجوي لأغتیال البارزاني عام 1961، جریدة التآخي، لسان حال الحزب الدیمقراطي الکوردستاني، العدد1584، أربیل، الأثنین، 1 آذار 1993م.
کەریم زەند، جەنەرال بارزانی نەمر و کۆماری کوردستان لە‌ مەهاباد، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو، ژمارە 1886، هەولێر، سێشەمە، 1 ئاداری 1994ز.
جرجیس فتح اللە المحامي، العراق في عهد قاسم آراء وخواطر 1958 1988، الجزء الثاني، (السوید دار نبز للطباعة و النشر 1989م).
البارزانیون ومسیرة المأساة الطویلة، جریدة الشعلة، لسان حال الأتحاد الدیمقراطي الکردستاني العراق، العدد 15، أواخر کانون الأول 1987م.
لە یادی 28ە مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی بارزانیی نەمردا، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 4208، سلێمانی، هەینی، 2 ئاداری 2007ز.
محمد سهل طقوش، تاریخ الأکراد 637 2015، ( بیروت دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع 2015م).
بهاءالدین نوري، رتل باز في حرکات بارزان 1932، (بغداد مطبعة‌ المعارف 1932م).
عبدالجلیل صالح موسی، جمال عبدالناصر والقضیة الکردیة في العراق 1952 1970، (دهوک المدیریة العامة للصحافة والطباعة والنشر مطبعة محافظة دهوک 2013م).
ف . نیکیتین، العائلة البارزانیة، ترجمة کاوس قفطان، مجلة شمس کردستان، جمعیة الثقافة الکردیة، العدد الخامس، السنة الثانیة، آب 1973م.
حبیب محمد کریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الکوردستاني العراق (في محطات رئیسیة) 1946 1993، (دهوک مطبعة خەبات 1998م).
حسن مصطفی، البارزانیون وحرکات بارزان 1932 1947، الطبعة الثانیة، (بغداد دار آفاق عربیة للصحافة والنشر 1983م).
داڤید کۆرن، مەلا مستەفا ئه و ڕابەرەی لە ڕووی سیاسی و تەندروستییەوە خیانەتی لێکرا، بەشی سێیەم، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 3892، هەولێر، چوارشەمە، 15 کانونی دووەمی 2003ز.
داڤید کۆرن، مەلا مستەفا ئه و ڕابەرەی لە ڕووی سیاسی و تەندروستییەوە خیانەتی لێکرا، بەشی چوارەم، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 3893، هەولێر، پێنجشەمە، 16 کانونی دووەمی 2003ز.
داڤید کۆرن، مەلا مستەفا ئه و ڕابەرەی لە ڕووی سیاسی و تەندروستییەوە خیانەتی لێکرا، بەشی پێنجەم، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 3894، هەولێر، شەمە، 18 کانونی دووەمی 2003ز.
دانا ادمز شمدت، رحلة الی رجال شجعان في کوردستان، ترجمة و تعلیق جرجیس فتح اللە، (أربیل دار آراس للطباعة والنشر مطبعة وزارة التربیة 1999م).
درک کینان، کردها و کردستان، ترجمە ابراهیم یونسی، (تهران مؤسسە انتشارات نگاە چاپخانە نوبهار 1372 ھ.ش).
دیوید مک داول، تاریخ معاصر کرد، ترجمە ابراهیم یونسی، چاپ چهارم، (تهران نشر پانیذ چاپ دالاهو 1393 ھ.ش).
ڕە‌فیق ڕە‌حمان مام خول، مستەفا بارزانی ڕۆڵ و هەڵوێستی لە پێشهاتە سیاسییەکاندا 1958 1970، چاپی دووەم، (هەولێر چاپخانەی شەهاب 2013ز).
زبیر بلال اسماعیل، ثورة بارزان 1907 1935، (أربیل مطبعة وزارة التربیة 1998م).
سامي شورش، کردستان والأکراد، الطبعة الثانیة، (أربیل مطبعة روژەەلات 2019م).
صبحي عبد الحمید، العراق في سنوات 1960 1969، (دمشق دار بابل للدراسات والاعلام 2009م).
عبدالعزیز العقیلي، تأریخ حرکات بارزان الأولی عام 1932، (بغداد مطبعة الشباب 1956م).
علي خلیل، مسیرة الشرف البارزانیة عام 1946، جریدة التآخي، العدد 1107، بغداد، مطبعة التایمس، الأربعاء، 9 آب 1972م.
علی عبداللە، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق تا بەستنی کۆنگرەی سێیەمی، (بێ شوێن ئەیلوولی 1968ز).
کاوس قفطان، الانتفاضات البارزانیة، (أربیل دار آراس للطباعة والنشر مطبعة وزارة التربیة 2002م).
گوینتەر دێشنەر، کورد گەلی لە خشتەبراوی غەدر لێ کراو، وەرگێڕانی حەمە کەریم عارف، (هەولێر چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری 1999ز).
محەمەد مەلا قادر، خەباتنامە کورتە مێژووی پارتی و کولتووری بارزانی نەمر، چاپی دووەم، (هەولێر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس 2007ز).
مروان صالح آل معروف، مصطفی البارزاني زعیم الحرکة التحرریة الکوردیة، (أربیل مطبعة حاج هاشم 2018م).
مسعود البارزاني، البارزاني والحرکة التحرریة الکردیة، المجلد الأول، الطبعة الثانیة، (بیروت کاوا للثقافة الکردیة 1997م).
مسعود البارزاني، البارزاني والحرکة التحرریة الکردیة، المجلد الثالث، الطبعة الثانیة، (أربیل مطبعة وزارة التربیة 2002م).
میرزا محمد أمین مەنگوری، بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914وە هەتا 1958، بەشی دووەم، (سلێمانی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە چاپخانەی ڕاز 2001ز).
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок , чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 171,818
Хэштег
Источники
[1] Веб-сайт | کوردیی ناوەڕاست | www.partipedia.org
Связанные файлы: 36
Связанные предметы: 447
документы
Анекдоты
библиотека
биография
видео
Даты и события
Изображение и описание
Музеи
мученики
Статьи
Категория: биография
Язык статьи: کوردیی ناوەڕاست
Дата рождения: 14-03-1903
Дата смерти: 01-03-1979 (76 Год)
Люди типа: вождь племени
нация: курд
он еще жив?: Нет
партия: К. Д. П.
Страна рождения: Южного Курдистана
Страна смерти: Соединенные Штаты
Тип образования: Политика
Уровень образования: Университет
Технические метаданные
Авторские права на данный пункт были выданы Kurdipedia владельцем предмета!
Параметр Качество: 99%
99%
Эта запись была введена ( Хавре Баххаван ) в 10-11-2008
Эта статья была недавно обновлена ​​( Зрян Сарчнари ) на: 20-04-2024
URL
Этот пункт в соответствии со стандартами Курдипедии pêdiya еще не завершен!
Эта статья была прочитана раз 171,818
Прикрепленные файлы - Version
Тип Version Редактирование имени
Фото файл 1.0.117 KB 28-10-2009 Хавре БаххаванХ.Б.
Kurdipedia является крупнейшим источников информации курдским курдам!
библиотека
КУРДСКИЙ ЯЗЫК (Диалект корманджи)
Изображение и описание
Тбилиси (1903 г.)
Статьи
Издательский дом (Зангезур) в Кыргызстане
Изображение и описание
Сыканье (1907 г.)
биография
Аристова Татьяна Фёдоровна
биография
Джангир ага Хатифов
библиотека
ИСТОРИЯ ЭТНОСОВ КАЗАХСТАНА (1991–2016 гг.)
Изображение и описание
Курдянки В Национальных Костюмах 1928
библиотека
КАВКАЗСКIИ КАЛЕНДАР НА 1856 годь
биография
Демирташ Селахаттин
Археологические места
Замок Срочик
Изображение и описание
Шейх Aбдель- салям Барзани с вице-консулом России в Урмии Н.М. Кирсановым 1914
Статьи
Курды в Великой отечественной войне: краткий очерк
биография
ОЛЬГА ИВАНОВНА ЖИГАЛИНА
Изображение и описание
Кочевники огня из Месопотамии (1908)
биография
Омархали Ханна Рзаевна
Статьи
Саратовский Курдистан
биография
Пашаева Ламара Борисовна
библиотека
Участие курдов в Великой Отечественной войне 1941 — 1945 гг
Статьи
V. МЕЖДУНАРОДНЫЙ КУРДСКИЙ СИМПОЗИУМ Мела Махмуд Баязиди & Август Жаба и их наследие
Статьи
Палестина и Курдистан: партизанская дружба
биография
Георгий Мгоян
биография
Мусаелян Жаклина Суреновна
библиотека
КУРДЫ СОВЕТСКОЙ АРМЕНИИ: исторические очерки (1920-1940)
биография
ХАРИС БИТЛИСИ - Idris Bitlisi
биография
Чатоев Халит Мурадович

Действительный
биография
ВАСИЛЬЕВА ЕВГЕНИЯ ИЛЬИНИЧНА
23-11-2013
Хавре Баххаван
ВАСИЛЬЕВА ЕВГЕНИЯ ИЛЬИНИЧНА
биография
ВАЗИРИ НАДЫРИ
24-11-2021
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ВАЗИРИ НАДЫРИ
биография
РУДEНКО МАРГАРИТА БОРИСОВНА
04-12-2021
ڕاپەر عوسمان عوزێری
РУДEНКО МАРГАРИТА БОРИСОВНА
библиотека
Национальное движение курдов в Иране (1918-1947гг.)
08-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Национальное движение курдов в Иране (1918-1947гг.)
библиотека
Так это было Национальные репрессии в СССР. 1919-1952 годы
07-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Так это было Национальные репрессии в СССР. 1919-1952 годы
Новый элемент
библиотека
КУРДСКИЙ ЯЗЫК (Диалект корманджи)
20-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
ИСТОРИЯ ЭТНОСОВ КАЗАХСТАНА (1991–2016 гг.)
17-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
НУРЕ ДЖАВАРИ
13-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Георгий Мгоян
01-02-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Победоносцева Кая Анжелика Олеговна
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Пашаева Ламара Борисовна
18-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
КАВКАЗСКIИ КАЛЕНДАР НА 1856 годь
28-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
Участие курдов в Великой Отечественной войне 1941 — 1945 гг
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Чатоев Халит Мурадович
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
КУРДЫ СОВЕТСКОЙ АРМЕНИИ: исторические очерки (1920-1940)
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Статистика
Статьи 519,062
Изображения 104,933
Книги pdf 19,357
Связанные файлы 97,694
видео 1,402
Kurdipedia является крупнейшим источников информации курдским курдам!
библиотека
КУРДСКИЙ ЯЗЫК (Диалект корманджи)
Изображение и описание
Тбилиси (1903 г.)
Статьи
Издательский дом (Зангезур) в Кыргызстане
Изображение и описание
Сыканье (1907 г.)
биография
Аристова Татьяна Фёдоровна
биография
Джангир ага Хатифов
библиотека
ИСТОРИЯ ЭТНОСОВ КАЗАХСТАНА (1991–2016 гг.)
Изображение и описание
Курдянки В Национальных Костюмах 1928
библиотека
КАВКАЗСКIИ КАЛЕНДАР НА 1856 годь
биография
Демирташ Селахаттин
Археологические места
Замок Срочик
Изображение и описание
Шейх Aбдель- салям Барзани с вице-консулом России в Урмии Н.М. Кирсановым 1914
Статьи
Курды в Великой отечественной войне: краткий очерк
биография
ОЛЬГА ИВАНОВНА ЖИГАЛИНА
Изображение и описание
Кочевники огня из Месопотамии (1908)
биография
Омархали Ханна Рзаевна
Статьи
Саратовский Курдистан
биография
Пашаева Ламара Борисовна
библиотека
Участие курдов в Великой Отечественной войне 1941 — 1945 гг
Статьи
V. МЕЖДУНАРОДНЫЙ КУРДСКИЙ СИМПОЗИУМ Мела Махмуд Баязиди & Август Жаба и их наследие
Статьи
Палестина и Курдистан: партизанская дружба
биография
Георгий Мгоян
биография
Мусаелян Жаклина Суреновна
библиотека
КУРДЫ СОВЕТСКОЙ АРМЕНИИ: исторические очерки (1920-1940)
биография
ХАРИС БИТЛИСИ - Idris Bitlisi
биография
Чатоев Халит Мурадович
Folders
биография - пол - Мужские биография - нация - курд библиотека - Страна - Регион - бывшего Советского Союза и Россия Статьи - Страна - Регион - бывшего Советского Союза и Россия библиотека - Страна - Регион - Курдистан Статьи - Страна - Регион - Курдистан биография - Люди типа - личность биография - Люди типа - Автор биография - Люди типа - вождь племени библиотека - Тип документа - Исходный язык

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| контакт | CSS3 | HTML5

| Время создания страницы: 0.61 секунд!