📊 Άρθρα 374,788 | Εικόνες 59,338 | Βιβλία 11,064 | Σχετικά αρχεία 43,623 | 📼 Video 168 | 🗄 πηγές 14,826
13 Ενεργό επισκέπτες για Kurdipedia!
🏠|📧|Σχετικά με!|Βιβλιοθήκη|📅
🏠 Έναρξη|📧 Επικοινωνία|💡 Σχετικά με!||
|
📅 Σήμερα 04-07 στην ιστορία
📅Χρονολόγιο των γεγονότων
📅 Ημέρες
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📆28-06-2020
📂 περισσότερο ...
📅04 July
📝 κουρδική έγγραφα
📊 Στατιστικά και Χωρομετρίας
✌️ Μάρτυρες
💚 μάρτυρες (Al-Anfal)
☪ Θύμα του ISIS
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📕 Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
Μίχαελ Κναπ, Άνγια Φλαχ και Ερτζάν Αϊμπογά
Michael Knapp, Anjia Flach and Ercan Ayboga,
Revolution in Rojava. Democratic Autonomy and Women’s Liberation in the Middle
East, Pluto Press, 2016
Anja Flach (Άνγια Φλαχ): Εθνολόγος, μέλος του συμβουλίου γυναικών Ρο-
τζμπίν (Rojbîn) Αμβούργου. Το πιο πρόσφατο βιβλίο της είναι το Frauen in
der kurdischen Guerilla. Motivation, Identität und Geschlechterverhältnis in der
Frauenarmee der PKK [Οι γυναίκες στο κουρδικό αντάρτικο. Κίνητρα, ταυτότητα
κ
🌏 Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
...
✌️ Φιντάν Ντογάν
...
☂️ Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
...
✌️ قازی محەمەد - پێشەوا | 🏷️ Ομάδα: Μάρτυρες | Άρθρα Γλώσσα: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

قازی محەمەد


Σχετικά αρχεία 📂
قازی محەمەدقازی محەمەد کوڕی قازی عەلی، کوڕی میرزا قاسم قازییه، قازی محەمەد لەساڵی 1900دا لەلەدایکبووە.
هەر لەسەرەتای لاوییەوە هەستی نیشتمانپەروەریی تێدا بەهێز بووە و زۆری ژیرانە بەخوێندنی زانستی کۆن و تازەهەبووەو زۆر زوو لەم بارەیەوە پێگەیشتوە و زۆری هەوڵیداوە زمانی بێگانانیش فێربێت، جگە لە عەرەبی و فارسی لەگەڵ زمانی فەڕەنسەیی و ئینگلیزی، تا رادەیەکیش رووسی، ئاشنایەتی هەبووە.
بنەماڵەی سابڵاغ نەک بەتەنیا لەلای خەڵک، بەڵکو لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسانی میریش، جێگەی رێز بوون. هەر بەبنەماڵە ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بوون.
لەشەڕی یەکەمی جیهانیدا پیاوی وەک میرزا فەتتاحی قازییان لەبەرەنگاریی راستەوخۆ لەگەڵ رووسان لێ شەهید بوو، کوڕەلاوەکانیشی سالار و محەمەد بەدیل گیران و بۆ شوێنە دوورەکانی رووسیای ئەو کات، رەوانەکران و تا شۆڕشی ئۆکتۆبر هەر لەدیلیدا دابوون.
قازی عەلی باوکی قازی محەمەد، لە1930دا لەمەهابادمەهاباد رێکخراوێکی کوردیی بەناوی بزووتنەوەی محەمەد پێکهێنا. ناوبراو لەگەڵ جووڵانەوەی شێخ محەمەد خیابانی لەتەورێز پێوەندییان هەبوو، تا ساڵی 1934یش لەسەر ئەو کارەبەردەوام بووە.
قازی محەمەد زۆری حەز بەتێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکی ناسراو و زانایانی زەمان و پیاو چاکان و کوردانی نیشتمانپەروەر و سەرۆک خێڵەکان هەبووە.
بەدوای فەوتی باوکیدا بووەبەقازیی شار. لەبەر ژیری زۆری بەکاری فەرهەنگی و بەرەو ژوور بردنی زانیاریی خەڵک، لەساڵەکانی بەر لە1941و دواتریش بۆ یەک دوو ساڵ بەرپرسایەتیی بەڕیوبەرایەتی فەرهەنگ و ئەوقافی شاری مەهابادی بەئەستۆوەگرتوەو خزمەتی بەرچاوی فەرهەنگی کردوەو لەکاتی بەرپرسایەتی ئەودا، یەکەم قوتابخانەی کچان لەمەهاباد کراوەتەوە. هەر لەو پێوەندییەشدا لەگەڵ زۆربەی خوێندکاران، رۆشنبیران و مامۆستاکان زۆر نزیک بووە.
قازی محەمەد رێزی تایبەتیی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ ک هەبووە. لەچەند ساڵ دەورەی بێ میریشدا، واتا لەساڵی 1941 وەتا 1945دا، ئەو ساتەی کۆماری کوردستان پێکهاتوە، بەڕێوبەرایەتی ئەو لەبەڕێوەچوونی کاروبارەکان داوه، بەتایبەتی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی خێڵی نەقشی. زۆر لەدامەزرێنەرانی ژ ک گفتوگۆ و راپرسیان لەگەڵ کردوە و زۆریان خۆش ویستوەو گەلێکیان هەوڵ لەگەڵ داوه، تا ببێتەئەندامی ژ ک. زۆر لەگرێوگۆڵی کاری رۆژانەی خەڵک لەدیوانی ئەودا، ئەوەی مەحکەمەیان ناوبردووە، کراونەوە.
قازی لەڕوانگەی نوێنەرانی بێگانەشەوە، ئەوانەی ئەو کات ئێرانیان لەنێو خۆیاندا دابەشکردبوو، رێزی تایبەتیی هەبووە. هەر کەس چۆتەمەهاباد تێکۆشاوەبەر لەهەموو کەس چاوی بەناوبراو بکەوێت. بانگکرانی بۆ سۆڤیەت هەر لەم پێوەندییەدا بووە، کەلەگەڵ دەستەیەکی گەورەچۆتەباکۆ.
قازی محەمەد کەبوو بەئەندامی کۆمەڵەی ژ ک و ناوی نهێنیی بینایی بۆ دانرا، ئومێدێکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک داهێنانی کرد. لەئاکامی دەرکی بەکاتی و لێهاتووی رامیاری ئەو و بەڕەزامەندی گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو، کەژ ک بوو بەپارتی دیموکراتی کوردستان و وەک پارتێکی دیموکرات و پێشکەوتوو دەستی بەتێکۆشان کرد.
قازی لەبەر رێزی تایبەتی، ئەوەی بۆ ژ کی هەبوو، بناغەی دامەزرانی پارتی دیموکراتیشی هەر بە25ی گەلاوێژ بنچینەی دامەزرانی ژ ک دانا.
پارت زۆر بەتوندی پەلوپۆی هاویشت و تێکۆشانی لەهەموو ناوچەی ئازادی کوردستاندا پەرەی سەند. قەیرانی بەزۆر لکاندنی کوردستانی بەئازەربایجانەوەچارەسەر کرد و ناچاری کردن لێکدانەوەی جیاواز بۆ کوردستان بکەن. بەدوای بەستنی یەکەم کۆنگرەدا، 1946-03-30دا بەبەشداریی نوێنەری پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفای بارزانی و سەرۆک خێڵەکان و نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکهاتنی یەکەم کۆماری کوردستانی راگەیاند.
ئەگەر تا ئەودەم جارجار لەرۆژنامەی کوردستاندا بەناوی پێشەوا باسی لێدەکرا، لەدوای دامەزرانی کۆمارەوە بەشێوەی ئاشکرا نازناوی پێشەوایی پێبەخشراو ئەو ناوەتا ئێستاش لەنێو کۆڕوکۆمەڵی خەڵکدا هەر باوە.
کاتێک پێشەوا لەلایەن قوام السلطنەبۆ تاران بانگهێشت دەکرێ و لەڕێکەوتی 28ی کانوونی یەکەمی 1946دا دەچێتەتاران، لەلایەن ژمارەیەک لەشالیاران، نوێنەرانی پارلمان و نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری پارتەکان و یەکێتی کرێکاران لەفرۆکەخانەپێشوازیی لێدەکرێت.
رۆژنامەی ایران ما هەر ئەوکات دەنووسێت: ئێستا قازی محەمەد لەتارانە و ئازادیخوازان چاویان پێکەوتوە. دەردەکەوێت، کەبیروڕای ئەو فەرمانڕەوایانی ئازادی و دیموکراسیەت لەتەواوی ئێران دایە و مافی کۆمەڵایەتی و رامیاری و مرۆڤایەتی بۆ نەتەوەی کوردیش لەگۆڕێدایە. هەر کارێکی بەسوودی دیموکراسیەت بێلایەن پێشەوای کوردستانەوە بەدڵەوە پێشوازی لێدەکرێت. هیوادارین بەڕێزی قەوام لەو گەشتە مێژووییە کەڵک وەرگرێت.
ئەو لەکاتی ماڵئاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا دەڵێ: من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و هیچ کات وەک پێشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم، تا وڵاتەکەم لەخوێندا شەڵاڵ بێت و هەزاران کەس بەکوشت بچن.
پێشەواو هاوڕێیانی ئەوەندەی لەماوەی یازدەمانگی کۆماردا هەوڵیاندا، هەر ئەوەندەش لەو دادگا فەرمایشییانەی بۆ موحاکەمەکردنیان داندرا بوو، لەخۆبردوویی و ئازایەتییان لەخۆیان نیشان داوە.
لەبەرەبەیانی 1947.03.30دا پێشەوا قازی، حەمەحوسێن خان سەیفی قازیسەیفی قازی (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدری قازیسەدری قازی (برای پێشەوا) بەدوای فەرماندران لەدوو دادگای نایاساییە و فەرمایشیدا بەدەستی چەپەڵی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچراچوارچرای شاری مەهاباد، واتا هەر لەو شوێنەی 1946-01-22دا کۆماری کوردستانی لێ راگەیەندرابوو، لەسێدارەدران و شەهیدکران و هەر ئەو رۆژەلەسەر شان و پیلی خەڵکی مەهاباد لەگۆرستانی مەلا جامی بەخاک سپێردران.
قازی محەمەد لەپای سێدارەدانی رێگای نەدا چاوی ببەستن و پەیڤی: حەز دەکەم لەدواهەمین چرکەی ژیانیشمدا بەسەربەرزی و چاوی کراوەوە لە نیشتمانی خۆشەویستم بڕوانم.
⚠️ Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Στοιχεία ακινήτου
🏷️ Ομάδα: ✌️ Μάρτυρες
🏳️ Άρθρα Γλώσσα: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Date of Birth: 01-05-1900
📅 Date of Death: 30-03-1947 (47 Έτος)
⚰️ Cause of death:
⏫ Party degree:
🌐 Γλώσσα - Διάλεκτος: 🏳️ Κουρδικό - Sorani
👥 Έθνους: ☀️ Κούρδος
🏟 Κόμμα: K. D. P. Iran
👫 Οι άνθρωποι τύπου: 👫 Εικόνα
🏙 Πόλεις: ⚪ Mahabad
⚤ Φύλο: 👨 Άντρας
🗺 Χώρα - Επαρχία: ➡️

⁉️ Technical Metadata
©️ Τα πνευματικά δικαιώματα αυτού του στοιχείου έχει εκδοθεί σε Kurdipedia από τον ιδιοκτήτη του στοιχείου!
✨ Στοιχείο ποιότητας: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Κακό👎
✖️
 40%-49%
Κακό
✖️
 50%-59%
Κακή
✔️
 60%-69%
Μέσος όρος
✔️
 70%-79%
Πολύ καλό
✔️
 80%-89%
Πολύ καλό👍
✔️
 90%-99%
Άριστη👏
99%
✔️
Προστέθηκε από (Hawrê Baxewan) στο Nov 10 2008 2:27PM
✍️ Αυτό το στοιχείο ενημερώθηκε πρόσφατα από (Hawrê Baxewan) για: Apr 30 2020 3:25PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!
👁 Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 49,616

📚 Attached files - Version
Τύπος Version 💾📖🕒📅 👫 Όνομα Συντάκτη
📷 Αρχείο Φωτογραφιών 1.0.143 KB Oct 29 2009 12:00AMHawrê Baxewan
✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν!
☰ περισσότερο
⭐ Προσθήκη στις συλλογές μου
💬 Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!

✍️ Είδη ιστορία
🏷️ Metadata
RSS

📷 Αναζήτηση στο Google για τις εικόνες που σχετίζονται με το επιλεγμένο στοιχείο!
🔎 Αναζήτηση στο Google για το επιλεγμένο στοιχείο!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

قازی محەمەد

📚 Σχετικά αρχεία: 9
📂[ περισσότερο...]
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 32
🎥 Άλμπουμ
1.👁️پێشەوا قازی محەمەد هومام
📖 Άρθρα
1.👁️پێشەوا قازی محەمەد لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەوانیدا
2.👁️ژیان و خەباتی پێشەوا قازی محەمەد
📕 Βιβλιοθήκη
1.👁️بزووتنەوەی رزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازی محەمەد 1941-1947
2.👁️پێشەوا قازی محەمەد و کۆماری مەهاباد
3.👁️تایبەتنامەی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەمەد
4.👁️سەرکۆماری شەهید - ریزلێنان لە قازی محەمەد
5.👁️قازی محەمەد پێشەوای کورد و سەرۆک کۆماری کوردستان
6.👁️قازی محەمەد گوڵێک بوو لە بیابان رووابوو
7.👁️موحاکەمەکردنەکەی پێشەوا قازی محەمەد لە یاداشتەکانی (قوام السلطنە)دا
8.👁️نهێنییەکانی دادگاییکردنی قازی محەمەد و هاوڕێیانی
9.👁️کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەمەد
👫 βιογραφία
1.👁️عەلی قازی محەمەد - کوڕی رەش
🔣 Διάφορα
1.👁️ئەو قورئانەی کە پێشەوا قازی محەمەد سوێندی پێ خوارد
📷 Εικόνα και περιγραφή
1.👁️پێشەوا قازی محەمەد لە تەمەنی گەنجیدا
2.👁️پێشەوا قازی محەمەد لە چیانە
3.👁️پێشەوا قازی محەمەد و ئارچیباڵد روزڤێڵت
4.👁️پێشەوا قازی محەمەد و موزەفەری فەیروز
5.👁️پێشەوا قازی محەمەد، سەیفی قازی و سەدری قازی
6.👁️پێشەوا قازی محەمەد، هەژار و هێمن
7.👁️دەستێک جلی بەجێماوی پێشەوا قازی محەمەد
8.👁️رەحمان فەتاحی، پێشەوا و سەیفی قازی
9.👁️سەیفی قازی، پێشەوا و سەدری قازی
10.👁️یای مینای قازی هاوژینی پێشەوای نەمر و شازادە خانمی ئەڵمانی فیرستین ماریە لووییسە سالم‌هۆرشتمار ساڵی 1986 لەشاری بۆن
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις
1.👁️01-05-1900
2.👁️22-01-1946
3.👁️30-03-1947
📝 κουρδική έγγραφα
1.👁️پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی
2.👁️لە یادی شەهیدبوونی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانیدا
3.👁️وەسێتنامەکەی پێشەوا قازی محەمەد
☂️ Μέρη & Οργανισμοί
1.👁️Partiya Demokrat a Kurdistana Îranê
2.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📂[ περισσότερο...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Σελίδα χρόνος γενεάς: 0,172 δευτερόλεπτο (s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574